نامەیەكی كراوە بۆ هەموو خۆپیشاندەران و بەرپرسانی دەزگاكانی ئەمنی و حكومەتی هەریمی كوردستان و لایەنەكان
Tuesday, 22/02/2011, 12:00
وادەر دەكەویت كە ئیمەی كوردیش وەك هەرنەتەوەیەك لەنەتەوەكانی ناوچەكە لەژیر كاریگەری ئەم گۆرانكاریەدا كاریگەربوین و كەوتوینەتە بزاوت تا لە گەل ریچكەی ئەو گۆرانكاریە ئیجابیانەدا ببزوین بەرەو قۆناغیكی تری سیاسەت و سیستەم و هەنگاو نان بەرەو نەهیشاتنی هەموو جۆریكی نایەكسانی و گەندەلی و نادادپەروەری و نەهیشتنی جیاوازی كۆمەلایەتی و بەرتەسككردنەوەی بوارەكانی ئازادی و هەموو جۆریك لەجۆر و روالەتەكانی نادیموكراتی لەم هەریمەدا.
من وەك رۆشنبیریك و رۆژنامەوانیك و نوسەریك خۆم بەلایەنگری هەموو داواكاریەكانی گەل دەزانم و خۆم بەبەشیك لەم میللەتە دەزانم كە بەئەركی میژوویی خۆی هەلدەستیت و داوای مافی رەوای خۆی دەكات و پیداگری و سوربونی خۆی رادەگەیەنیت لەپیناو مافەرەواكانی لەبواری ئازادی و خزمەتگوزاری و ئابوری و ...هتد, لەچوارچیوەی پرەنسیپ و بنەماكانی دیموكراتی و چالاكی مەدەنیانەی مەشروع و هیمنانە و دوور لەتوندو تیژی و خوینرشتن, وەپیویستە حكومەت و دام و دەزگا ئەمنی و چەكدارەكان لەچوارچیوەی ئەو بانگیشە دیموكراتیانەی كە حكومەت بانگەواز و جاری بۆ دەدات مامەلەی هیمنانە و مرۆڤدۆستانە لەگەل خۆپیشاندەراندا بكەن و دوور بكەونەوە لەهەموو شیوازیكی توند و تیژی و بەكارهینانی چەك . ئەم جۆرە شۆرش و سەرهەلدانانە لەپیناو بەدەستهینانی ماف و ئازادی, یەكیكە لەسیماكانی دیموكراتی بەمەرجیك دوور بیت لەبەكارهینانی هیز و توند و توژی بەپیچەوانەشەوە ئەبیتە هۆی نواندنی سیمایەكی ناشیرین بەحكومەتی هەریم چونكە دەكەویتە قالبی سەركوتكردن و تۆقاندن وەپیم وایە حكومەت بەهیچ شیوازیك ریگە نادات و قبول ناكات لەجیهان و لەناو خۆشدا بەدیكتاتۆر و سەركوتكەر ناوزەد بكریت چونكە ئەم نازناوە ناوی گەلی كورد و ئەزموونەكەشی ئەشیوینی و كاریگەری خراپ و دەرئەنجامی مەترسیداریشی لیدەكەویتەوە.
پیویستە حكومەتی هەریم پاریزەری ئاسایش و هیمنی خۆپیشاندەران بیت و لەنزیكەوە ئاگاداری داخوازی و داواكاری و مافەكانیان بیت و ئەندام پەرلەمانەكان ئەوانەی كەنوینەری گەلن و گەل دەنگی پیداون بچنە ناوگەل و لەنزیكەوە هەست لەئیش و ئازار و داواكاریەكانیان بگرن و ببنە پردیك لەنیوان میللەت و خۆپیشاندەران و حكومەت و بەجددی هەولی چارەسەركردنی هەرە زووی كیشە و داواكاریەكانیان بدەن تا ئەو ماوە زیرینەی لەبەردەستدایە تینەپەریت و حكومەت و گەل نەكەونە دووبەرەی دژ بەیەكترو ببنە هۆكاری هەلگیرساندنی شەریك كە نەمیللەت پییخۆشە و نە حكومەتیش, كەواتە حكومەتی هەریم وەك داواكاریەك داوادەكەم هەرچی زووترە بكەوە بواری كرداری بەپەلەوە لەبواری جیبەجیكردنی داوارەواكانی میللەت و چاكسازی گشتی لەسیستەم و سیاسەت و دەستەبەركردن و فەراهەم كردنی سەرجەم ماف و داخوازیەكانی خۆپیشاندەران كە بەهەمان شیوە ماف و داخوازی سەرجەم چین و تویژەكانی دانیشتوانی هەریمیشە بەهەموو چین و تویژە جیاوازەكانیەوە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست