وەزارەتی پیشەسازی وبازرگانی بەعسیەك دەكاتە مودیرعام
Monday, 27/09/2010, 12:00
وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی كە وەزیرەكەی توركمانە، كۆنە رەفیق حیزبیەك بەناوی (سەباح ئەحمەد) كردۆتەوە مودیر عامی دیوان بەبێ ئەوەی جەنابی وەزیر رابردووی ئەو كۆنە بەعسیە بزانێ، سەباح ئەحمەد لەسەردەمی رژێمی بەعس بە (رفیق سەباح) ناسرابوو دەستی هەبووە لە كوشتن و شوێن بزركردنی چەندین پێشمەرگەو رێكخستنی (ی.ن.ك) و چەندین خەڵكی رەش و رووتی شاری هەولێری بەگرتن و سێدارەدان داوەو تادوای راپەڕین بەعسیەكی عەیار 24 بوو، دوای راپەڕینیش لەپەنای بەرەی توركمانی و میتی تورك خۆی حەشارداو تا لەبیرچۆوە و كەس ناوی نەهێنا، دواتر بووە بەڕێوەبەری خوێندنی توركمانی لە وەزارەتی پەروەردە، دواتریش لەسەر داوای وەزیری پیشەسازی و بازرگانی كە ئاگاداری رابردووی ئەو زاتە نیە چونكە لە وڵاتی توركیا ژیاوە هەڵسا بانگی كردوو بەنوسراوێك كردیە مودیر عام و ئێستاش جەنابی مودیر عام خەریكی دامەزراندنی خزم و كەس و كاری خۆیەتی لەناو دیوانی وەزارەت و لقەكانی وەزارەت، بەبێ ئەوەی پارتی و یەكێتی وورتەیان لێوەبێت، بەپێی ئەو زانیاریانەش پارتی لەبەر خۆشەویستی جەنابی وەزیر تەداخولی كارەكانی ناكات و چونكە پەیوەندیان لەگەڵ وەزیردا خۆشەو خزمایەتیان هەیە، یەكێتیش قسەناكات چونكە جەنابی وەزیر كەسێكی یەكێتی بەناوی (محمود ئەحمەد) كردۆتە جێگری بۆیە لێرەدا جەنابی مودیرعامی بەعسی بەكەیفی خۆی پەلەقاژەدەكات و رق وكینی بەعسیاتی ئەوكاتی لەنێو وەزارەتی پیشەسازی وبازرگانی دەڕێژێت و جگەلەوەی ماوەیەكە مۆڵەتی بەچەندین كارگەی بێ مۆڵەت داوە.. چاوەڕوانی هەواڵی زیاتر بن لەسەر (رفیق سەباح)......
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست