ئازاد جوندیانى منیش قسەم هەیە لەسەر كەناڵى راپەرین
Wednesday, 01/12/2010, 12:00
دواى خویندنەوەى بابەتێك لە سایتى خۆشەویستى كوردستان پۆست لەسەر رۆڵى د.بەرهەم و چارەسەكردنى راگەیاندنى سەقەتى یەكێتى و بەتایبەت كەناڵى راپەرین بەرێزێك چەند پەیڤێكى لەسەر كەناڵەكەمان نوسیوە دەست خۆشى لیدەكەم بەڵام ئەم بەرێزە تیشكى نەخستۆتە سەر گەندەڵیەكانى ئەم كەناڵە من خۆم كە زۆرترین ترو سرى ئەم كەناڵە دەزانم ،ئەوبەریزە باس لە 9 ملیۆنى كردوە وەك نەسریەى كەناڵى راپەرین بەڵام 11 ملیۆنە ئینجا 2ملیۆنیش داهاتى ریكلامە ، هەمو كارمەندەكانیش دەزانن چۆن دەخوریت و كێ دەى دزێ كەس نیە نەزنێ نەسەریەى ئەم كەناڵە چۆن بە مەى خواردنەوە دەدرێت . ئینجا جیاوازى كردن لە دەوامى كارمەندانەوە گەندەڵیەكى ترى بەرێوەبەرى ئەم كەناڵەیە ، جاسوسى بۆتە پیشەى بەشێك لەكارمەندانى ئەم كەناڵەو كەس بە كەس نیە لەم كەناڵە ، ئەو بەریزە دەبوو باسى براى بەریوەبەرو ئامۆزایەكەى جەمال حوسینشى بكردایە كە چۆن دەوام دەكەن ، بەریز ئازاد جوندیانى ئیمە دەزانین تۆ بێ دەنگى لەئاست ئەم فەسادیە بەڵام دڵنیا بە ئیمە بیێ دەنگ نابین ، دكتۆر بەرهەم ئەگەر بیت و ئەم كەناڵەش چارەسەر نەكات ئەوە ئیمە لەسەر هەمان كەناڵ ئاڵاى زەردى پارتى دیموكراتى هەڵدەدەین و بە ئاشكرا وینەى كاك مەسرور لەسەر كەناڵەكە دادەنێن ، چونكە ئیستا بەشێكى زۆرى ئەم كارمەندانە وەك پیاوى ئەو ئەو كاردەكەن و باقى تریش وەك پاراستن كەواتە لیرەدا ى.ن.ك بونى نەماوە ، تكایە مەكتەبى سیاسى خۆت وەرە گەندەڵیەكانى ئەم كەناڵە چارەسەربكە ، چونكە مەلبەندى راپەرینش كۆنترۆڵى بە واستەى ئازاد جوندیانى عەلوج لە دەست داوە ئیستا پارتى بە ئاشكرا ئیدارەى ئەم كەناڵە دەكات حۆشتان نەتیجەى دەبینن كاك جوندیانى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست