دیسان گەندەڵى لە تەندروستى كۆیە .. (1)
Friday, 27/11/2009, 12:00
هەندێك كەس و بەرپرس و بە ناو بەرێوەبەر لەم وڵاتە دا هەن كە تا باسى نەزانى و گەندەڵیان بكەى كەمە و كۆتایی نایەت بۆیە مرۆڤ هەندێ جار دێتە سەر ئەو باوەرە كە باسكردنیان بە فیرۆدانى كاتە و بەس بەڵام ئیتر كاسەى سەبر پرَ دەبێت و مرۆڤ ناتوانێً بێ دنگ دابنیشێ چاو لە گەندەڵ و تاوانباران بپۆشێ.دكتۆر سەعدوون رۆستەم ناسراو بە د.ئارام بەرێوەبەرى تەندروستى كۆیە یەكێكە لەو مرۆڤانە كە جارنجارێك باسكراوە و پەردە لە سەر گەندەڵییەكانى لابراوە و رووى راستەقینەى ئاشكرا كراوە .و مەبەستى ئەو نوسراوەیە بێرێزى نییە بەو مرۆڤە بەڵكە پەردە لادانە لەسەر بریكى تر لە گەندەڵیەكانى بە مەبەستى ئاگاداربوونى خەڵك بە تایبەت لە دەڤەرى كۆیە .
1. دامهزراندنی کارمهندی نوێ پێش و دواى هەڵبژاردنى كوردستان كۆمەڵێك خەڵك لە كۆیە دامەزران كە بە پێی گشت یاسا و رێساكان دەبێ ئەو كارمەندانە خەڵكى كۆیە و دەوروبەرى بن بەڵام كارەسات لێرەوە دەست پێدەكات كە زۆربەى زۆرى دامەزراوەكان خەڵكى كۆیە نەبوون ...بۆ؟؟لە سایەى گەندەڵێكى وەك بە ناو د.ئارامدا زۆربەیان خەڵكى شوێنى تر بوون و وردە وردە نەقڵ دەكرێنەوە و بە داخەوە لە كۆیەش خەڵكێكى زۆر لە سایەى گەندەڵان بێبەش بوون لە دامەزران.
2. کهمی پزیشک ئەگەر بەراورد بكەین بەر لە نێوان سێ و چوار ساڵى پێشوو و ئێستا بەر لە ئێستا پزیشك لە شارى كۆیە زۆرتر بوون ..بۆ ؟؟؟وەڵامى ئەم پرسیارە پێ ناچێ زۆر قورس بێ ..یەكێك لە ئیشە سەرەكییەكانى گەندەڵى گەورە د. ئارامى د.ئەرسەلان باییز ئەوە بووە كە بە پێى میزاجى نەشازى خۆى دژایەتى هاتنى پزیشك بكا بۆ كۆیە و دەرپەراندنى گەلێكى تر كە لەگەڵ مزاجى ئەودا ناگونجێن كە ئەنجامەكەى ئەوە بووە كە كۆیە بێبەشە لە پزیشكى ئافرەتان ,چاو ,پێست,و گورچیلە و تد....و بە داخەوە دەسەڵاتدارانى كۆیە دانیشتوون و بە دوو دەست چەپڵەى بۆ لێئەدەن ...
3. دهستهو دایهرهکهی ئێستاشى لەگەڵدا بێت كە جەنابى بەرێوەبەر كۆمەڵە كەسێكى ئەوتۆى لەدەورى خۆى كۆ كردۆتەوە كە ئەوەندە گەندەڵن كە مرۆڤ شەرم دەكا باسیان بكات بە تایبەت مودیرى پارەو و پول واتە حیساباتەكەى ..كە پێدەچێ لە دروستكردنى خانووە نوێكانى سووكە یارمەتیەكى بدات ,لەسەر حسابى نەخۆشەكانى كۆیە...
4. شووقهکهی: پزیشك و كارمەندانى كۆیە شوێنى نیشتە جێبوون و ژیانیان نییە كەچى كاكى بەرێوەبەر 3 شووقەى بەسەر یەكەوە لە ناو نەخۆشخانە داگیركردوە و ئێوارانیش بە سەیارەى حكومەت دەچێتەوە هەولێر و دەرگاى شووقەكانبشى كلیل داوە و جێگرەكەشى خانوویەكى و مێشیش میوانى كەس نیە .
5. سهیارهکان: گشت سەیارەكان لە ژێر دەستى خۆى و جەماعەتەكەیەتى و ئیش و كارى تەندروستیش پەكى كەوتووە ..دەى وەرن با حسابیان بكەین ...؟
6. داوێن خاوێنیی: باشتر وایە باس نەكرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست