کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خــەڵكینە دزە گەورەكە لیـَرەیە

Sunday, 27/09/2009, 12:00


جەماوەرى شارى سلێمانى ماوەیەكى زۆرە چەواشە دەكرێت بەوەى كە كێ دزى كردووە ,كێگەندەڵە و هەر جارەو دزى و گەندەڵى لەسەر یەكێك ساغ دەبێتەوە .
ئــەم جارەیان سەرنجتان بۆ دزیـَك ڕادەكێشین كەدەمێكە لە ژێر قوڵینەدا خۆى شاردۆتەوە وادەزانى َكەس پێى نازانى .
سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى هەر لەسەرەتاى دروست بوونیەوە تأ ئێستا لەلایەن كەسێكى ببوورن (دزێكى)گەورەوە كۆنتڕۆل كراوە كە زیاتر لە هەشت ساڵە بەبێ هەڵبژاردن و بەبێ ئەوەى هیچ مێداقیەتێكى مابێ خۆى سەپاندووە بەسەر سەندیكادا كە هەر لەسەرەتاوە وەك كۆمپانییایەك مامەڵەى لەگەڵ سەندیكادا كردووە .
خەڵكینە لاتان سەیر نەبێ لەسەرەتاى دامەزراندنى سەندیكا ئەو كاكەیە سەیارەیەكى بەڕازیلى مۆدیل كۆنى پێبوو كە زۆر جار لە ڕێگا پەكى دەكەوت و زۆرێك لەكارمەندان شایەتى ئەوەن چونكە زۆر جار لە ڕێگا پاڵیان بە سەیارەكەیەوە ناوە!!! كە سەیرى جل و بەرگەكەیت دەكرت بەزەیت پێدادەهاتەوە لەناخەوە حەزت دەكرد هاوكارى بكەیت بەڵكو لەم نەبوونى و نەهامەتیە ڕزگارى بێت .
بەڵام ئێستا لە سایەى سەندیكا (كۆمپانیاى)كارمەندانى تەندروستى یەوە بێ چاوێنى بێ مـۆنیكاى ئاخر مۆدێل و خـانووى لەسەر كەتەلۆك و چەندین كۆمپانیا؟؟؟ سەرەڕاى ئەو ناوبانگە باشەى كە لە بازاڕى قاچاخ چێتی دەرمـان دا هەیەتى چونكە یەكێكە لەهەرە قاچاخ چیە بەناوبانگە كانى دەرمان لەشارە حەیاتەكەى سلێمانى ,وەیەكێكە لەماستاوچیەكانى حیزب لەسەر حسابە كارمەندانى بەڕێز ئەوەتا لەگەڵ مام جەلال كۆبووەپێش هەڵبژاردنەكە وە بە مامى مامان و چەند پێ هەڵدانێكى تردا ماستاوى دەكرد.
  .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە