Knn پەیامنێرەكانى نان بڕاودەكات
Sunday, 09/01/2011, 12:00
ماوەى چەند رۆژێكە لەوەتەى بەرێوەبەرە نوێكەى knn دەست بەكاربوە، بەراستو چەپدا كادریرو كەسە دڵسۆزەكان دەردەكات یاخود فشارێكى وایان بۆدروست دەكات بۆ ئەوەى ناچاربن دەست لەكاربكێشنەوە.
دواى ئەوەى لەچەندین لاوە رەخنەى زۆر لەكاروبارەكانى كەناڵى كەى ئێن ئێن گیراو لەلایەن خودى هەڵسوڕاوانى بزوتنەوەى گۆرانو كادیرو كەسە دیارەكانى ئەو بزوتنەوەیەوە چەندین جار شكات لە ئارام سەعیدى بەرێوەبەر گیراو داواكرا گۆرانكارى بكرێت، دواجار بەرەزامەندى خودى نەوشیروان مستەفاو زۆرینەى كەسە نزیكەكان، كوردە حەسەن كرایەوە بە بەڕێوەبەر، بەڵام چۆن بەرێوە بردنێك...
هەرلەیەكەم رۆژى دەست بەكاربونیەوە ئەو بەرێزە دەستیكرد بە راوەدوناو دەركردنى ئەوانەى كە بەدڵسۆزىو لەسەرەتاى دروستبونى كەناڵەكەوە كاریانكردوە. با لەم نمونانەى خوارەوە ورد ببینەوە.
1 ــ هەرلەیەكەم هەفتەى دەستبەكاربونیدا برادەرانى بەشى عەرەبى كەناڵى كەى ئێن ئێنى ناردەماڵەوە ئەو بەشە گرنگەى دەركرد، دیارە بەرێزیان باوەرى بەوە نییە كە (8) پەرلەمانتاریان لەبەغدا هەیە..؟
2 ــ دواتر سەرنوسەرى هەواڵى ئەو كەناڵەى دەركرد (مامۆستا خالید) كە پێشتر سەرنوسەرى رۆژنامەى دەستوربووە، بەبێ موجامەلە ئەو ماوەیەى مامۆستا دەست بەكارببو لەوبەشەدا جێ پەنجەى دیار بوو.
3 ــ لەدواین كاریشیدا دەستیكردوە بە دەركردنى پەیامنێرانى قەزاو ناحیەكان كە بەو پەیامنێرانە وتراوە چیتر لەمەودوا كار بۆ knn ناكەنو تەنها بۆ ماوەى یەك كاتژمێر بۆ بزوتنەوەى گۆِران كار دەكە ، كە بەنیازن لە ئایندەیەكى نزیكدا شەوانە ماوەى یەك كاتژمێر بدەنە بزتنەوەى گۆڕانو كەى ئێن ئێن بەسەر بەخۆیی بهێڵنەوە ...
ئەو پەیامنێرانەى كە پێیان وتراوە بچنەوە بۆ ماڵەوە یاخود لە یەك كاتژمێرەكەى بزوتنەى گۆراندا كار بكەن ئەونیش (ئارى لەچەمچەماڵ، هێرش لە كەلار، عومەر لە سەیدسادق، سابیر لە دەربەندیخان، ئەحمەد باڵەكى لە سۆران، شاسوار لە رانیە، والى لە پێنجوێن، بارزان لە هەولێرو لەگەڵ چەند پەیامنێرو وێنەگرى شوێنەكانى تریشدا زۆر نیگەرانن بونو بڕیاریانداوە لە ئایندەیەكى نزیكدا كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانى ببستنو چەندین كەو كوڕىو گەندەڵى ئەو كەناڵە بخە ڕوو بۆ راگەیاندنەكان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست