کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كەناڵى راپەرینى رانیە ،لەنێوان داخستن و هەڵگرتنەوەى دا.

Thursday, 21/10/2010, 12:00


سەیرترین شتى بەرپرسانى ئیمە ئەوەیە هەركاتێك كەسێك كارمەندێك ،ئەندامێك لەخوارخۆیان تواناى زیاتر بێت ئەوە ئەوان ئەمەیان پێ قبوڵ ناكرێت لەپشتەوە بە پیلانى جیاجیا دەكەونە ئاژاوە بۆى ، دیارترین كەس رەنگە بەرێوەبەرى تیڤى راپەرین بێت، سەیر لەوەدایە هەركاتێك زانى كارمەندێك كارى باش دەكات راستەوە خۆ دەڵیت واللە خەڵكینەكەناڵەكەمان ئەوە دادەخرێت و ئێوە دەبیت نەقلى فەرمانگەیەكى تر بن ، ئەوە بەرێوەبەرە تەنها لەم كەناڵە تەنها بەخەڵكێك دەوێریت كە پشتیان نیە ، ئەگینا ئەوانەى كە كەسێكیان كاربەدەستە ئەسلەن هەردەوامیش ناكەن نمونەش ، خزمەكەى ئازاد جوندیانى و جمال حیسنى بەرێوە بەرى سەتەلایت و دیاترینشیان براكەى خۆى كە تەنها بۆموچە نەبیت سەرددانى تیڤى ناكات. خەڵكى رانیە ئێوە لەم هەلأچبژاردنەى ئەم جارە ئەمە بكەن پێوەر، دیارنەمانى نۆ ملیۆن نەسریەى ئەم تیڤیە با نمونەى گەندەلیەكانى مەكتەبى راگەیاندنى حیزبێك بیت كە بانگەشەى ئازادى شەفافیەت دەكات، برۆن دزیەكانى ئەم كەناڵە لە شەریكەكەى بپرسن لە ژمێریارى بزانن چەند وەسڵى وەهمى لە لایەن بەشى ژمێریارى كراوە ، بەسە پەتى زۆردارى و دزى لە ئەستورى دەپسێ زۆرشتى ترماوە باسى بكرێت كاتى خۆى دێت ئەوە ش باس بكرێت ، بەڵام چاوەڕى ى درۆیەكانى بەرێوەبەر دەكەن بزانین كەى ئەم كەناڵە زۆرباش و نایەبە دادەەخرێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە