تیڤى راپەرپەرین لەرانیە لەقەیراندایە!
Sunday, 27/06/2010, 12:00
زۆربەداخەوە ئیستا یەكێتى چۆن كەوتۆتە قەیرانەوە بەهەمان شێوەش كەنالەكانى راگەیاندنى ئەم حیزبە سەرى لێشواوەو كوتلە بازى چۆنە نێو كەنجى ئەكەناڵەش ،ئەمەش بەهۆى نەزانى لێنەهاتووى لیپرسراوى مەكتەبى راگەیاندنى ئەم حیزبەوەیە، ئیستا هەركەسێك لەتیڤى رانیە ماستاو بۆبەرێوەبەرو ئازاد جوندیانى نەكات ئەوە گرفتى بۆدروست دەكرێت و دوردەخریێتەوە لەم كەناڵە، بۆئەم مەبەست هەرلەم هەفتەیەدایە َ چەند كارمەندێكى ئەم كەنالە دورخرانەوە ، بەداخەوە من ئەپرسم دەبێت بۆوابێ!كەسێك شەرەف و خیرەتى رێگەى پینەدا ماستاو بكات بۆدەبێت دژایەتى بكرێت، ئینجا گەندەلى گەرەى ئەم كەناڵە ئەوەیە كە برایەكى بەرێوەبەرو خزمێكى ئازاد جوندیانى بەبێ دەوام كردن مووچە وەردەگرن ، ئەمەلەكاتێكدایە كارمەند هەیە لەبەیانى یەوە تاكو ئێوارە بە نیوە موچە دەوام ئینجا ئاژاوەشى بۆدروست دەكەن ،بەرێوەبەرى ئەم كەناڵە كە هەموشتێك بێت بەس لە بەرێوەبەر ناچێت ،خۆى هەستاوە بە دانانى چەندكەسێك بۆجاسوسى لەنێوان خۆیان و دیارى كردنى چەند كەسێك وەك جاسووك لەنێوان خۆى رێكخراوەكانى گەنجان كەئەویش مەرامى تایبەتى خۆى هەیە ،گەندەلیەكى ترئەوەیە كاكارمەند هەیە لەدووشێن سەربەحكومەتەو مووچە لەهەردووشیوێن وەردەگرێت كە هەربەكیتابى مەكتبەى راگەیاندن ئەوە نایاسایەبەڵام ئەوەش لەبەركارى شەخسى قبوڵ كراوە ، كارێكى ترى سەیر لەم كەناڵە بەرێوەبەرى وەك بریارى بەبێژەرە كورەكانى ووتوە كەدەبێت لەكاتى بەرنامەودەركەوتنەوەكو كچەكان میكاج و سوراو بكەن ، ئەمە تەنها كەناڵكى پێشكەوتووى وەك كەناَى راپەرین و رەنگە كەناڵ چواریشداهەبێت ، كارێكى ترى ئەم بەرێوەبەرە ئەوەیە كە لەماوەى رابردو هەستاوە بەئەنجام دانى چەندكارێك هەرخۆى بۆئەوەى تۆمەت بۆكەسى تر دروست بكات ، كەبەداخەوەهەموئەكارە گەندەلیانەش ئاراستەى یەكیتى دەكەین نەك ئازاد جوندیانى كە خۆى بۆكارێكى هین هەموو هەینیەك دێتە تیڤى و خۆى ملاس دەدات ، ئەم كارەنەى بەرێوەبەرو لێپرسراوى مەكتەب كارمەندانى بێزاركردوەو چەندكارمەندێك داوایان لەلیچپرسراوى مەلەندى 8 كردوە كە رەخنەكانیان بگەینە سەرى خۆیان ئەگیا لەززترین كات هەڵویستى خۆیان نیشان دەدەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست