کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەند خاڵێك وسەرنجێك لەسەر پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى

Sunday, 15/11/2009, 12:00


دیارە پۆلیسى سلێمانى یەكێكە لەو دەزگا گرنگانەى حكومەتى هەرێم كە رۆڵێكى گەورە دەگێڕێت لەشارى سلێمانى بەڵام زیاتر بەهۆى دڵسۆزى و لەخۆبردووى ئەفسەرو كارمەندانى ئەم بەڕێوەبەرایەتیە نەك لەبەربوونى ئیدارەو كەسانى دڵسۆزى ناو بارەگاى بەڕێوەبەرایەتیەكەى كە دەسەڵاتى باڵایان هەیە كەتاوەكو لەو بەڕێوەبەرایەتیەوە نزیك نەبیت لە نهێنیەكانى نازانیت كەچەند كەسێك وەكو عمودى سەر جادە لەناو ئەم بەڕێوەبەرایەتیەدا چەقیوون و جگە لە نەزانىو تێكدانى كاروبارەكان هیچ نازانن بۆ نمونە لە كاتێكدا كە لیوا ڕزگار بەڕێوەبەر بوو لەژوورەكەى خۆیدا نەدەجوڵا تابزانیت كەژێر دەسەڵاتى ئەودا چى ڕوودەدات وەلەبەرئەوەى هیچ كارێكىباشیان نەدەكرد هەندێك بەڕێوەبەر بێ ئەوەى بگەڕێنەوە بۆ لاى لێوا ڕزگار ڕاستەوخۆ لەژوورەكەى جەنابى وەزیر دەبینرانەوە بێ ئەوەى جەنابى وەزیر لێپرسینەوە بكات لە هۆكارەكەى و ڕێگەنەدات كە بەوجۆرە دسپلین و سلسەى مراجەعە بشكێنن دیارە نەیكردووە چونكە هیچى لێ نەزانیوەو بووە بە وەزیر هەم جەنابى لیوا ڕزكاریش لێپرسینەوەى نەبووە لەترسى كورسیەكەى نمونەش بۆ ئەمە هەردوو بەڕێوەبەرى پۆلیسى فریاكەوتن (عقید هوشیار)وبەڕێوەبەرى پۆلیسى نەهێشتنى تاوان (عقید ڕێبوار)دیارەنمونە زۆرن بەڵام ئەمانە نازانم بەكوردیەكەى خۆمان خزمەتى پۆلیسیان كردووە كە چوون بۆ لاى وەزیر یان بەكوردیەكەى خۆمان ماستاوچى بوون ئەگینا پێویست بوون ئەو حاڵە چاك بكەن نەك ڕاكەن بۆ وەزارەت بەداخەوە ئێستا كە یەك حكومەتە هەمان شت ئەبینریت بەڵام ئەم جارە ماستاوەكە بۆ عوسمانى حاجى محمود نیە بۆ مامۆستا جەلالە كە ئەمیش هەمان شت دەكات و ناپرسێت بۆ سیلسلەى مراجەعە دەشكێنن بەڵام ئەگەر ئەفسەرێكى پلەنزم بیەوێت بیبینێت یان كارمەندێك ئەوا یاساكانى سەربازى لەسەرەوە تا خوارەوە بۆ دەخوێننەوەو بەسەریدا جێ بەجێى دەكات بۆ ڕاستى ئەمەش پێنج شەممان گردەگە بەرناكەوێت مەبەستم گردەگەى سەرچنارە نەك گردەكانى تر دیارە لێرەدا شتەكان ئەوەندەزۆرن نازانرێت لەكوێوە دەستى پێبكرێت بۆ نمونە ئایە كەسێك نەبوو كەمێك لە عەمید ئەكەرمى ئیدارەى پۆلیسى سلێمانى شارەزاتر بێت دابنرێت لەوشوێنە یان ئەو ماستاوچاك دەكات و ئەزانێت چۆن كارمەند و ئەفسەر لەكارەكەى بێزاربكات هەموو دسپلینَكى سەربازى تێك بدات و ئیدارەى هەموو پۆلیس هەڵبوەشێنێت ئەگینا ئەو برادەرە بەكەڵكى ئەوە نایەت ئیدارەى سوپەرماركێتێكى بدەیتێ نەك هى پۆلیسى سلێمانى دیارە بەڕێەوەبەرى ئێستاو پێشووتریش ئاگایان لەهیچ نیە یان لەبەركورسیەكەیان ناوێرن لایبەرن یان ئیشەكەیان بەئەودەڕوات باسى دسپلینى ناو بەڕێوەبەرایەتى بكەین بۆ نمونە مەرجە ئەوەى ئەبێت بە بەڕێوەبەرى ئێشگر پلەى لە رائد كەمتر نەبێت بەڵام ئێستا بۆتە پاشاگەردانى و نە مدیر و نەمدیر حەرەكات دەپرسێت و دەڵێت ئەمە چیە شەرت ئەوە ئەو خەفەرنەبێت ئیتر چى ئەبێت با ببێت یان بەڕێوەبەرى بەشى ژمێریاى كەوادەنگ هەیە تڕۆى بكەن ملازمێكى دووى كردووە بەجێگرى لەكاتێكدا ئەفسەر بە پلەى نەقیب هەیە كەئەمەش كفرى دسپلینى سەربازیە و جگەلەوەش لەبوارى ژمێریاریشدا چەند شتێكى سەرەتایى نەبێت هیچى ترى لێ نازانێت یەكێكى تر لە هۆیە هەرە دیارەكانى دواكەوتنى پۆلیسى سلێمانى ئەوە بووە هەر ئەفسەرو كارمەندێك لەبەڕێًوەبەرایەتیەكانى ترەوە لەسەردزى و گەندەڵى تڕۆكرابێت ودەركرابێت نێردراوە بۆ ئەم بەڕێوەبەرایەتیە بێ ئەوەى لێپرسینەوەى لەگەڵ بكرێت یان پێ ى بڵێن ئێمە سوود لە ڕاژەكەى نابینین و وەرى نەگرن دیارە ژمارەى ئەوانەى كە هاتووونەتە ئەم بەڕێوەبەرایەتیە لەو جۆرە ئەگەر دانەیەكیش بێت زۆرە چونكە ئەمە وەكو تەماتەى ڕزیوو وایە بیكەیتە چێشتەوە تێكى ئەدات .خاڵێكى هەرەگرنگ كەزۆر سەرنج راكێشە نەبوونى بیناى حكومى بۆ كەرت وبنكەكانى ئەم بەڕێوەبەرایەتیە كە بە ڕێژەى یەكەم بەڕێوەبەرەكانى ئەم گەندەڵیە ئەیانگرێتەوە چونكە پارەى تەنها دوو ساڵى كرێ ى بینایەكى كەرتێك ئەتوانرێت بینایەكى سەربەخۆى لەوسنورەدا بۆ ئەو كەرتە لێ دروست بكرێت سەڕەراى ئەوەى كە گونجاوترو باشتر ئەبێت وەك لەوەى كەئێستا تێیدان دیارە بۆ ئەمەش بەدڵنیایى یەوە ئەڵێن ئێمە داوامان كردووە سەروو خۆمان نەیكردووە ڕاستە كردوویانە بەڵام لەهەموو ئەم ساڵەدا ڕەنگە چەند جارێكى كەم باسیان كردبێت كە پێویست بووە هەموو كاتێك لەشەڕى ئەوەدا بووبن كە بكرێت ئەو بینایانە چونكە ئیشى پۆلیس وەكو دائیرەكەى خانەنشینى نیە لەگەڵ ئەوەى ئەوانیش پێویستە بیناى سەربەخۆیان هەبێت خاڵێكى تر كەبەڕاستى كارمەندانى ئەم بەڕێوەبەرایەتیەى بێزار كردووە فەرەیدونى قەڵەم سڕیە كە لەنزیك جەنابى مدیرەوە دانیشتووە كە ئەمەش كەسێكى دیارى لایەنگرانى ڕژێمى بەعس بووە و چەندەها كەس بەهۆى ڕاپۆرتى ئەمەوە زیندانى كراوە ئەم ڕاستیەش زۆربەى ئەفسەرو كارمەندە بەتەمەنەكانى پۆلیسى ئەم شارە دەیزانن بەڵام ئەمە هەستیارترین كارى پێ سپێردراوەو ئێستاش براگەورەیەو لەكۆمیتەى بەڕێزیشەوە جگەلەمە كەرتى ژنانیان پێ سپاردووە لەبەر دڵسۆزیەكەى دیارە ئەویش زوو لەسەردەمى بەعسدا ئیشى بۆ ئەمان كردووە وەكو زۆربەى ئەوانەى كەئاشكرادەبن و بەم جۆرە بۆیان پەردە پۆش دەكرێت یان ئەوەتا كەس نیە لەوانە زیاتر سووكایەتى و گەندەڵى قبوڵ بكات بۆیە ئەمانە پێویستن هەبن هەروەها خاڵێكى تر حەزئەكەم باسى بكەم ئەویش سەبارەت بەیاساى سەربازى و مافى ئەفسەر كەتیایدا بۆ هیچ كەس و لایەنێك نیە ئەفسەرو كارمەندى بەند بكات تەنها لەكاتى تاوانى گەورەو بەڕەزامەندى مەرجەعى ئەو كەسە كە ئەمە جێ بەجێ ناكرێت و چەندەها حاڵەتى لەوجۆرەش بینراوە بەشى یاساى ئەم بەڕێوەبەرایەتیە لێ ى بێدەنگ بووە لەحاڵى ئێستادا كەس نازانێت كێ شارەزایە لەناو ئەم بارەگاى ئەم بەڕێوەبەرایەتیە چونكە هەموویان پسپۆڕن بەڵام پسپۆریەكەیان هەیە بەڵام ئەساس و بنەماكەى بەهەڵە فێربوون كەپێشیان ئەوترێَت وانابێت ئەڵێت ئێمە چەند ساڵە ئاواكردوومانەوە لەوبوارەدا كاردەكەین.كۆتا خاڵم ئەوە ڕۆژێك نەبینى بەڕێوەبەرى پۆلیس كۆبوونەوەیەكى گشتى بەكارمەندەكانى بكات وەكو چۆن بۆ كارى حیزبى كۆدەكرێنەوە گوێیان لىَِ بگرێت و كارێك بكرێت بۆ سەركەوتنى كارى پۆلیس و پێشكەوتنى و ڕێزگرتنى بۆچوونەكانیان وەكو بیستووشمانە ژیرى بەگەورەى و بچووكى نیە.

كارمەندێك لەناو پۆلیسى سلێمانى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە