لەم کاتە ناسکانەدا تیری نووسەری دڵسۆز تەمەنی دەسەڵاتی بۆگەن درێژتر دەکەاەوە
Wednesday, 07/10/2009, 12:00
رۆژانە سەدان بگرە هەزاران کەس روو ئەکەنە مزگەوتەکان بە نیازی خوا پەرستی ونزیك بوونەوە لی ،ئایا کی ئەتوانی و ماف بەخۆی بدات وبمانگەینێتە ئەو باوەرەی کە بتوانێت ڕێژەێێکی راست ودروستمان بداتی کە چەند لە سەدان لەم کەسانە دەست و دامێن پاك ورووشت بەرزن وهیچ نیازێکی تر نیە لە پشت هاتنیان تەنها خواپەرستی نەبێت،هەڵبەتەکارێکی سەختەو مەحاڵە وناکرێت بڵێین هەر هەمووی موسولمانی عیار بیست وچوارن یاخود بڵێین هەر هەمووی فێڵبازن و بۆ لە خشتە بردنی خەڵك روویان کردوتە مزگەوتەکان ،هەڵبەتە ئەتوانم بڵێم تێکەڵاوە ولە هەموو جۆرێکی لە خۆ گرتوە وهەمان رێژە نەزانراوەکانیش لەناو حزب ورێکخراوو کاندا هەیە ئێمەکەرەخنە لە پارتی ویەکیەتی دەگرین مەبەستمان ئەم دوو پارتە نیە بەگشتی مەبەستمان چەندکەسانێکی دیاریکراوە وپاشان مێژوێکی دوورودرێژیان لەبەردەست دایە ئەتوانین وەك سەرچاوە بەکاری بێنین وپشتی پێبەبەستین وە هەروەهاش لستی گۆڕان لەم حاڵەتە سروشتیە دوور نابێت و بە تایبەتی خاوەن کورترین مێژوە گەورەترین دەسکەوتی بە دەست هێناوە پاش ئەم هەموو تەزویرکردن و کڕینی زۆر لە لێپرسراوانی کۆمسیونی باڵای (سەد دەر سەدسەر بە پارتی) دەم چەورکراو لە لایەن خودی سەرۆکە تەزویرچیەکەمان هەر دوێنێ بوو فەرەج ناحەیدەری لە بەردەم پەرلەمانی عیراق زوبانی کەوتە بەر فاقی مشکەوە هیچ وڵامێکی دورستی لا نەبوو کە دەستی نەبوبێت لە رێگادان ویارمەتی دانی پارتی بارزانی بۆ دزینی دەنگی گەڵ کە گوایە ئەڵێ خەباتی بۆ کردوە نیازیەتی بەبێت بە سەرکردەی روحی ئەم مللەتە ،تا ئمرۆش خیرلە خۆ نەدیو لە سایی ئەم گورگە برسیانە ،لەلایەکی ترەوە ئێمە هەر هەموومان باش ئەزانین چۆن ولە چ کاتێك لستی گۆڕان ئاگادار کراو چۆن دەرگاکانی واڵا کران لە بەر دەم خەڵك بێ پاڵاوتن وپێویستێکی ئەم کات بو ولاشمان روونە خەڵکانێکی بودەلەو خۆپەرست و رارا و خزیندراو وپاڵپێوەنراو هاتونەتە نێو گۆڕان ونابێتە پاڵ نەر بۆ بێئومێدی و دەرفەت نەدان بەم لستە تازە پێگەشتو لەسەردەمێکی دوورو درێژلە چاوەروانی و ئەوەی گلەیی ورەخنە وچەکوشی گرتۆتە دەست دژی گۆڕان با رێگاێك چارەسەرێکی تری گونجاو تر بخەتە بەر دەمی خەڵکی هەرێمەکەمان با ئەمانیش بیرێکی لێبکەنەوە وبریاری خۆیانی لێبدەن وهەرنوسەرێكی دڵسۆز بۆ گەڵ و وڵات تیر بهاوێژتە گۆڕان بەئاگاوبێئاگایی خۆی خزمەت بە بەردەوامبوونی ئەم دەسەڵاتە بۆگەنەی ئێستای هەرێمەکەمان دەکات وبەسوودی ناحەزان ودوژمنانی گۆڕان ئەشکێتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست