کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاك سالار عزیز ئه‌ندامێکی سرکردایه‌تی ی ن ك چاوه‌ڕی وڵامه‌ ئێمه‌ش چاوه‌رێن

Sunday, 14/06/2009, 12:00


دڵسۆزان ونووسه‌ره‌بوێره‌کانی وڵاتم ده‌مێکه‌ سه‌رقاڵی وه‌ده‌رخستنی خیانـــــــه‌ت وگه‌نده‌ڵی وبێ شه‌ره‌فیو بێ که‌رامه‌تی وناعه‌داله‌تی ئه‌م دووبنه‌ماڵه‌مۆته‌کـــــه‌ به‌سه‌ر سینه‌ی ملله‌تی کوردن وکاتێکی زۆری خۆیان تیا به‌قوربانی ئێستـــــــــــاو ئاینده‌ی ملله‌ته‌که‌یان کردوه‌و به‌رده‌وامیشن لێی به‌ڵام شوکور ماندوبوونه‌که‌یان وا به‌فیڕۆ نه‌چوو وناشچی وا ورده‌ورده‌ به‌رهه‌مه‌که‌یان دێته‌ دی و هه‌رچی لـــــه‌ ژێر به‌ڕه‌کانییانه‌ ئه‌یخه‌نه‌ روو و پێناسه‌ی زه‌ردوره‌شیان بۆ عه‌یام ئاشکــــــــــرا ده‌بێت له‌سه‌ر سایته‌ روو زه‌رده‌کانی خۆیان، سه‌یرکه‌ن چۆن شۆرشی ئه‌مجاره‌ی قه‌له‌م لێشێواندوون ئه‌مه‌ هه‌ژده‌ساڵه‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ ته‌ور بێر بۆتێکدانی ژێرو سه‌رخانه‌ی کوردستان واخه‌ریکن گۆر به‌ده‌ستی خۆیان هه‌ڵئه‌که‌نن گه‌رده‌ستیان که‌وێت با بگه‌رێنه‌وه‌ سه‌ر باباته‌که‌مان.
رۆژی 13مانگ واته‌ دوێنێ سایته‌ ئابڕووچووه‌که‌ی مه‌ڵا که‌متیارچاوپێکه‌وتنێکی ئه‌نجام داوه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌ندامێکی زڕ کردایه‌تی یه‌کیه‌تی بۆ شه‌کرشکاندنێــك و وڵام دانه‌وه‌و به‌رگری کردن له‌ مامه‌ی خه‌ڵه‌فاو له‌ میانه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌کــــه‌ی کاك سالار عزیز که‌ وتوویوتی هه‌ر ئیغتیالاتێك کرابێت مام جه‌لال لێــــــــــــــــی به‌رپرسیاره‌ .وه‌ بۆ زانییاری هه‌موو لایه‌ك من ماف نه‌به‌خۆم و هێچ که‌سێـــــك ناده‌م وبه‌ره‌وای نابینم به‌رگری له‌ تاوانی نادیار بکرێت ته‌نها کاك ســــــالار خۆی به‌رپرسیاره‌له‌ ۆڵام دانه‌وه‌و خۆشاردنه‌وه‌شی ئه‌بێته‌ به‌ڵگه‌به‌سه‌ریاو دوا رۆژلێی به‌رپرسیارده‌بێت وه‌بازنه‌ێێکی گومان بۆ گرده‌که‌ی ووشه‌ دورســــــــــت ده‌کات چونکی ئه‌ندامه‌که‌ی سڕکردایه‌تی کاك سالاری تاوانبار کـــرد وئه‌مه‌ش وڵامه‌که‌یه‌تی (ئه‌مانه‌ی سالار عزیز تیرۆری کردوون هه‌موو‌یان که‌سانێك بوون خزمه‌تیان به‌کوردستان و خه‌ڵك کردووه‌) کۆمه‌ڵێکی زۆر شاره‌زاییان هه‌یـــــــه‌ که‌ له‌وه‌ته‌ی ئه‌م دوو حزبه‌ دورستکراون خه‌ڵکانێکی زۆری دڵسۆزوبه‌ئه‌مــــه‌ك ونه‌یاری سه‌رکرده‌کانی ئه‌م دوو هۆزه‌ تیرۆر کراون و یاخود به‌جۆره‌ها شێـــوه‌ ته‌سفیه‌ کراون و یان به‌ئه‌نقه‌ست تووشی شه‌ری سه‌خت کراون به‌ئامانجی لــــه‌ ناوچوونیان بوه‌ وهیچ شتێك به‌دوور نازانین چونکه‌ ئێمه‌ی کورد ئه‌وه‌نــــده‌ی زه‌ره‌رمان له‌ زۆڵه‌ کورد پێکه‌وتوه‌ له‌ دوژمن پێنه‌که‌وتوه‌ ومێژووی ئمرۆکه‌مانباشترین به‌ڵگه‌یه‌ هه‌روه‌ها ئه‌ڵێ مام جه‌لال ئاگاداری ئه‌م تێرورکراوانـــــــــــه‌
نیه‌ و که‌ئاشکرابوه‌ خه‌ریکبوو‌ کاك سالار بداته‌ دادگا به‌لام کاك سالار بــــــــه‌ هه‌زارپارانه‌وه‌ خۆی قورتار کردوه‌ ئه‌ی ئافه‌رین سه‌رۆکی حزبی سۆسییـــــال دیموکرات گه‌ر خۆت شه‌ریك نه‌بیت له‌ تاوانه‌کان به‌چ په‌یوه‌رێـــــــــــــك به‌چ یاساێێك به‌چ روشتێك به‌پارانه‌وه‌ له‌تێرۆرستێك خۆش ده‌بی که‌ خه‌ڵکـــــــــــی دڵسۆزوخزمه‌تی کوردستان وخه‌ڵکی کردبێت تیرۆرکرابن له‌کۆتایی داواکــارم له‌ پسپۆران و شاره‌زایانی یاسا بۆمان روون کونه‌وه‌ ئاخۆ ئه‌م یاسایه‌ ئه‌بـێ ناوی چیبێت یاخود ژماره‌که‌ی چه‌نده‌ که‌ سه‌رۆکی عیراقی حاموورابی بـــــه پارانه‌وه‌ له‌ تیرۆرستێك خۆشبیت کوردیشبێت .جێگای سه‌رسوڕمانه‌ گـــــــه‌ر عاره‌با تورکبا شتێکی زۆر ئاساییه‌ بۆ مامه‌.

14ـ6ـ2009‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە