کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاك کۆسره‌ت خه‌بات وتێکۆشانتان به‌راوردکه‌ین له‌گه‌ڵ کاره‌ نابه‌جێکانت شه‌فاعه‌تی که‌مکردنه‌وه‌ی دوو رۆژ زندانیت بۆ ناکات له‌ دو

Saturday, 05/12/2009, 12:00


راکردن وخۆشاردنه‌وه‌ وخۆدزینه‌وه‌ له‌ مێژو،به‌وتارێك ودووان وسه‌دانیش گۆمان وراستیه‌کان ژێر گڵ ناکرین وگه‌ر هه‌مووئه‌م له‌شکره‌ قه‌له‌م به‌ده‌سته‌ به‌کرێگیراوه‌نه‌ش بخه‌نه‌ گه‌ڕوبه‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات وسه‌روه‌ت وسامانی ملله‌تیش هیچ له‌ ڕاستیه‌کــــــان
ناگۆرێت وته‌نها کاریگه‌ریان بۆ ماوه‌ێێکی کورت ده‌بێت و تا خه‌ڵکی دڵسۆز وبوێر مابێت خیانه‌ت ودزین وکاره‌ قێزوه‌نده‌کانتان ئه‌بنه‌ مانشێتی دیاروبه‌رچاو له‌سه‌رلاپه‌ره‌کانی کوردستان پۆست ومیدیا ئازاد وئازاکان ونه‌تیرۆرونه‌شکه‌نجه‌وهه‌ره‌شه وکرینی وژدان فرۆشه‌کان دادتان نادات وله‌وباوه‌ره‌م ئێوه‌ هێشتا به‌ئه‌قلیه‌تی شاخ مامه‌له‌ له‌گه‌ڵ پێشهاته‌کان وروداوه‌کان ده‌که‌ن وئه‌بـــــێ باش بزانن ئێستا سه‌رده‌مێکی تره‌و له‌تواناتان نیه‌ هه‌مووده‌رگه‌کراوه‌کان به‌ ئاسن و بۆنی باروت دابخه‌ن وئه‌نجامه‌کان بــــه‌لای خۆتان بشکێنه‌وه‌ وزۆر له‌ سه‌رکرده‌کانی جیهانی سێیه‌م زۆر له‌ ئێوه‌ به‌تواناتر و سه‌رمایه‌دارترنه‌یانتوانی پلانه‌کانیان بگه‌ینـــــه‌ سه‌ر وباشترین نمونه‌ش سه‌دام حسێنه‌ وئێوه‌ش به‌ژداربوون له‌ کۆتایه‌که‌ی و به‌ چاوی خۆتان بینی وهیچ کام له‌ ئێوه‌ ســــــوودو په‌ندوو‎عیبره‌تان لێ هه‌ڵنه‌هێنجا وبه‌پێجاوه‌نه‌وه‌ درێژه‌تاندا به‌ ره‌فتاروکرده‌وه‌کانی له‌ بریاردانی تاكره‌وی ودزینی ســــــه‌روه‌ت و سامانی مڵڵه‌ت وشه‌ری خۆتڕێن وزاڵکردنی بنه‌ماڵه‌ به‌سه‌رحکومه‌ت وحزب بێ گوێدان به‌ پاشه‌ رۆژ وخوێندنه‌وه‌ێێکی دورست بۆ مێژو هه‌رلێپرسراوێك هه‌وڵ ده‌دات گۆڕه‌پانه‌که‌ی به‌پاك وبێ گه‌رد نیشان دات وسه‌ره‌رای هه‌بونی سه‌دان به‌ڵگه‌ودوکومـێنت وته‌نها خانوو سه‌یاره‌کانیان وکۆمپانیاکانیان کافیه‌ بۆ په‌لکێشکردنیان بۆ به‌رده‌م دادگا وخیانه‌ت وخوێن رشتنی رۆله‌کانی مللـه‌ت له‌لایه‌ك دانێێن که‌ کاك کۆسره‌ت پشکی شێری له‌ خۆێن رشتن ودزینی سه‌روه‌ت وسامانی ملله‌تی به‌ر ده‌که‌وێ وله‌ فرۆشــــتنی سه‌ده‌ی بێخمه‌ وفرۆشتنی سه‌رخانه‌ هه‌رێم بۆوڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان ده‌ست پێ ده‌کات وهه‌وڵدانی بۆپێش وه‌بردن وقایـم کردنی په‌یگه‌ی خۆی له‌ سه‌ر خوێن ونه‌هامه‌ت ونه‌بونی یاساوچاودێر ویارکردنیان به‌ به‌هاکانی ملله‌ت بۆبه‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تــی  خۆیان وبنه‌ماڵه‌کانیان وهه‌وڵدانیان بۆهێشتنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌دره‌وشاوه‌که‌یان به‌هه‌ر نرخێك بێت ونکۆڵی ناکرێت له‌ڕۆڵی سه‌ربازی کاك کۆسره‌تی کویره‌وه‌ر له‌ سیاسه‌ت وهه‌میشه‌ هه‌وڵی داوه‌ خۆی نمایش بکات وه‌ك ئاغاێك خاوه‌ن دیوه‌خان بۆ چاره‌ســـــه‌ری
گیروگرفته‌کان ولای زۆرینه‌ی خه‌ڵك ئاشکرایه‌ گه‌یشتن به‌لای کاك کۆسره‌ت کارێکی ئاسان نه‌بوو گه‌ر ده‌ستگرێکت نه‌بوایــــه‌ ونزیکی وناسیاوه‌تی مه‌رجی سه‌ره‌کی بوون بۆ ده‌سکه‌وتن چ پاره‌ بێت یاخود پارچه‌ێێك زه‌وی ، بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی هیچ لـــــه‌ بنه‌ماکانی دابه‌شکردنی زه‌وی له‌ئارادابێت ودیوه‌خانه‌که‌ی کۆسره‌ت کاری وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌لایه‌تی ونشته‌جـێ ودارای ودامه‌زراندن وهه‌ر به‌یه‌ك واژوی ئه‌و کاره‌کانت مه‌یسه‌ر ده‌کران بێ لێکۆلینه‌وشایسته‌یی وموسته‌حه‌قی بخرێته‌ به‌ر چــــــاو و گه‌یشتن به‌لای کۆسره‌ت ده‌رگاکانی هه‌موو دام وده‌زگاکانی بۆ ئه‌خستیته‌ سه‌ر پشت وئه‌م کرده‌وه‌وره‌فتاره‌نه‌ی کاك کۆـســـره‌ت شتێکی شاره‌وه‌نین وناتوانی نکۆڵی لێبکات وسه‌روه‌ت وسامانی ملله‌تیشی چه‌ند بۆخۆی وخانه‌واده‌که‌ی گڵداوه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ خۆی‌ له‌ ئێمه‌ باشتر ده‌زانێت و کۆمپانیا به‌ناوی ئه‌م و ئه‌و کراو هه‌ر له‌ ژماره‌ نایین وگه‌ر خه‌بات وتێکۆشانتان به‌راورد که‌ین له‌گه‌ڵ کاروکرده‌وه‌نابه‌جێکانتان شه‌فاعه‌تی که‌م کردنه‌وه‌ی دوو رۆژ زندانیتان بۆ ناکات له‌ دوا رۆژ له‌یاد نه‌که‌یت.....‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە