کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردستانپۆست خه‌تێکی سووری کێشا به‌ مێژوی کورد

Monday, 14/12/2009, 12:00


هه‌موومان به‌که‌م یان زۆر بۆ زانین وشاره‌زایی بێت یاخود به‌ ناچاری له‌ خوێندنگاکان مێژومان خوێندووته‌وه‌ له‌ سه‌رده‌می به‌ردین تاده‌گاته‌ چه‌رخی سه‌رده‌م وبێ ئه‌وه‌ی له‌راستی ودورستی تۆمارکردنیان پشت به‌سترابیت به‌به‌ڵگه‌ وجۆن نوسراونه‌ته‌وه‌ وچی به‌سه‌رهاتوه‌ تا گه‌یشتۆته‌ ده‌ستمان لێی بێ ئاگاین و هه‌ڵبه‌ته‌ مافی خۆمانه‌ گۆمان له‌ نوسینه‌وه‌ی مێژوی رابردووبکه‌ین چونکه‌ له‌م چه‌رخه‌ پێشکه‌وتووه‌ وبه‌ هه‌بوونی تۆری ئه‌نترنێت و ده‌زگاززه‌به‌لاحانه‌ی میدیا به‌ هه‌موو جۆره‌کانی ،نوسه‌ره‌کانی موچه‌خۆروخۆفرۆش به‌ رۆژی روناك هه‌وڵده‌ده‌ن مێژو به‌ ره‌نگ وئاره‌زوی ده‌سه‌ڵاتداره‌کان بنوسنه‌وه‌ وبیشێوێنن وبۆ هه‌ر نسکۆێك و ئاشبه‌ تاڵێك پاساوی گونجاووهه‌ڵخه‌ڵه‌تێنری ئاماده‌کراو بۆچه‌واشه‌کردنی ره‌ش وروت وساویلکه‌کانیان هێناوه‌ته‌وه‌وخۆفرۆش کراوه‌ته‌ میرخاس وقاره‌مان وئازاودڵسۆزان یان فه‌رامۆش کراون یاخود به‌خائن ومورته‌د نیشاندراون ،وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌که‌ی پارتی نادیموکراتی کوردستان له‌مه‌ڕ کوشتنی سه‌رکرده‌کانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان له‌ کاره‌ساتی هه‌کاری شه‌هیدان عه‌لی عه‌سکه‌ری ودکتۆر خالد وئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ناگه‌ێێنێت که‌ لاپه‌ره‌کانی مێژو یه‌کیه‌تی کاری له‌م شێوه‌یه‌ی تیا ئه‌نجام نه‌درابێت ،به‌ڵام رۆژێك هه‌ر دێت زۆر له‌ به‌ڵگه‌کان بکه‌ونه‌ به‌ر ده‌ست به‌ هه‌وڵ وکۆشش وماندونه‌ناسه‌کان و دڵسۆزانی کوردستانپۆستی هه‌میشه‌ چاوکراوه‌ بۆ خزمه‌ت وهۆشیار کردنه‌وه‌ی ملله‌تی کورد وبۆ زانیاریتان کوردستان پۆست پێویست و چاوه‌رێ نیه‌ من یان چه‌ند نوسه‌رێك ستایش وپێهه‌ڵدانی بۆ بهۆنینه‌وه‌ ئه‌مه‌ راستیێکی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ وپاداشتیان به‌ چه‌ند وشه‌ نادرێته‌وه‌ وبه‌ئازادی وسه‌قاگیربوونی کوردستان ئه‌بێ میدالیای شه‌هید ئارامیان له‌ ملا بکرێت وهیچ ده‌زگاێك پڕ له‌ کاروسه‌رقاڵ دوور نابێت له‌ هه‌ندێ هه‌ڵه‌ وبه‌داوای لێبوردنه‌وه‌ ده‌گه‌رێمه‌وه‌ بۆ لکاندنه‌وه‌ی به‌به‌ته‌که‌م ومه‌به‌ستم چیه‌ له‌ مه‌ که‌ کوردستانپۆست خه‌تی سوری کێشا به‌ مێژوی کوردا ،واته‌ ئه‌بێ ملله‌تی کورد هوشیارانه‌ و وردبینتر مامه‌ڵه‌ له‌ گه‌ڵ مێژوی خۆی بکات وهه‌میشه‌ نیشانه‌ی گومان بخاته‌ سه‌ر بابه‌ته‌کانی بێ به‌ڵگه‌وبنه‌ماو له‌دواڕۆژدا خۆی به‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو نێته‌ به‌ر چاو ئه‌مه‌ له‌لایه‌ك له‌ لایه‌کی تری ئاگادار کردنه‌وه‌ێێکه‌ بۆ نوسه‌ره‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوه‌کانه‌ که‌ ئه‌بێ باش بزانن مێژوی ئێستا پشت ده‌به‌ستی به‌ به‌ڵگه‌ ودوکومێنت وسه‌رده‌می نوسینه‌وه‌ی مێژو به‌ زاره‌کی ووه‌ك عاره‌ب چۆن زۆربۆ نوسینه‌وه‌ی مێژویان پشتیان به‌ستوه‌ به‌ (قال الراوی) وبێ ئه‌وه‌ی بزانرێت گێره‌وه‌که‌ کێیه‌ وئێستاش له‌میدیاکان بوونی هه‌یه‌ وهه‌واڵ بڵاوده‌کرێته‌وه‌ بێ ناو ‌هێنانی سه‌رچاوه‌که‌ (نه‌یویست ناوی خۆی بڵێت) وخوێنه‌رانی کوردستان پۆستی ئازیز سه‌یرکه‌ن پاش 87 ساڵ خیانه‌تێکی مرۆڤێکی ناسراووخاوه‌ن خوێندنگای ئاینی ئسلام وبه‌ناو له‌ خوا نزیك ئمرۆ بکه‌وێته‌ به‌ر ده‌ست ئه‌ی باشه‌ ئه‌م له‌ خوا نه‌ترسانه‌ وده‌ست سوور به‌ خوێنی هه‌زاران له‌ رۆڵه‌ی ئه‌م ملله‌ته‌ ئه‌بی چه‌ند ته‌ن به‌ڵگه‌یان له‌پاش به‌ جێ بمێنێت بۆ نه‌وه‌کانی داهاتو...؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە