کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جامانه‌ سوور ره‌مزی موقاوه‌مه‌ت ویه‌کسانی و پشت به‌ خۆ به‌ستنه‌

Sunday, 09/01/2011, 12:00


ملله‌تی کورد به‌ هه‌موو چین وتوێژه‌کانیه‌وه‌ ، به‌ دڵسۆزو خائنه‌کانیشه‌وه‌ ئه‌بێ ئه‌م پرسیاره‌ له‌ خۆیان که‌ن مه‌به‌ستی مه‌سعود ی کوری مه‌لا چیه‌ که‌ ئه‌توانێ سه‌د هه‌زار برژێنێته‌ سه‌ر شه‌قام ؟ له‌ دژی کێ و بڵێن چی ، به‌ڵێ بۆ ناعه‌داله‌تی ، به‌ڵێ بۆ به‌هه‌دردانی سه‌روه‌ت و سامانی گه‌ڵ ، به‌ڵێ بۆ دووباره‌بوونه‌وه‌ی شه‌ری نێوخۆ ، به‌ڵێ بۆ کویله‌بوونمان تاماوین ، به‌ڵێ بۆ حوکمی بنه‌ماڵه‌ ، به‌ڵێ بۆ دووباره‌بوونه‌وه‌ی31 ی ئاب . به‌ڵێ بۆ هێنانی سوپای تورك و فارس ، به‌ڵێ بۆ فرۆشتنی سه‌رخان و ژێرخانی کوردستان به‌ڵێ بۆ هه‌موو پۆسته‌ گرنگه‌کانی نێو حزب و حکومه‌ت شایسته‌ی ئێوه‌و مناڵه‌کانی سه‌ربێشکه‌کانیشتانه‌ به‌ڵێ بۆ هێنانی خۆراك و ده‌رمانی ئێکسپایه‌ر ، به‌ڵێ بۆ کوشتنی رۆڵه‌کانمان گه‌ر به‌ خه‌یالیش بیرکه‌نه‌وه‌ هه‌ڵه‌ بکه‌ن له‌ ئاست گه‌وره‌یی ئێوه‌و خوڵامه‌کانیشتان ، وه‌ك سه‌رده‌شتی رۆژنامه‌نووس وسۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ ، به‌ڵێ هه‌مووشتێکی خۆش و جوان شایسته‌ی ئێوه‌یه‌و هه‌ر له‌ خۆتان و مناڵه‌کانتان دێت ، به‌ڵێ گه‌ر چه‌رخی خێرایه‌و عه‌وله‌مه‌ وئه‌نترنێتیشه‌ ، به‌ڵێن ده‌ده‌ین هه‌ر به‌ کوێری بژین وئێوه‌ له‌ جیاتی ئێمه‌ش بیر بکه‌نه‌وه‌ ، به‌ڵێ هه‌رچی له‌ ده‌متان بکه‌وێته‌ خواره‌وه‌ فه‌رمانه‌ ، به‌ڵێ ئێوه‌ له‌ گشت پێغه‌مبه‌ره‌کان پیرۆزترن به‌ڵێ هه‌موو تاکێکی ملله‌تی کورد ئه‌بێ له‌ حزووری خۆتان و مناڵه‌ وردیله‌کانیشتان بڵێێن ئه‌زبه‌نی خوڵامێ ته‌ینه‌ ، بڵێ ئه‌بێ گشت ملله‌تی کورد جامانه‌ سوور بکاته‌ سه‌ر جونکه‌ هیماو ره‌مزی عه‌داله‌ته‌ وئازادی و یه‌کسانی ومقاوه‌مه‌ت و پشت به‌ خۆبه‌ستنه‌ .

باشه‌ بارزانی ئه‌م سه‌د هه‌زاره‌ ئه‌رژێنیته‌ سه‌ر شه‌قام له‌مه‌ زیاتر چیان لایه‌ بیڵێن ، ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت ده‌نگی گوله‌و بۆنی پاروود وخوێنی رۆڵه‌ی هه‌ژار نه‌بێت که‌ لاتان بێنرخترین شته‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە