کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چین و ئه‌مریکا خاوه‌ن زلهێزن نه‌ك بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وتاڵه‌بانی

Sunday, 13/02/2011, 12:00



زۆر جار له‌ کاتی ره‌خنه‌و چه‌کوش وه‌شاندن له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ووشه‌ی

زلهێز به‌کار دێت بۆ پارتــــــی ویه‌کیه‌تی وئه‌مان سوودیان له‌بکار هێنانی ئه‌م

ووشوه‌یه‌ وه‌رگرتوه‌ بۆ ترساندن و تۆقاندنی مللـه‌ت و نه‌یارانیان وکۆتکردنیان

ورێگرتنێکه‌ له‌ ناره‌زای ده‌ربین وکپکردنی ده‌نگی ناره‌زایی وکوشتنی وره‌ی

جه‌ماوه‌ره‌ ، ئێمه‌ هه‌موومان ده‌زانین به‌ پارتی ویه‌کیه‌تی خاوه‌ن یه‌ك سـوپا ی

توکمه‌ وپر جه‌ك وپێداویستیه‌کانی سوپا نیین ، ئیتر بۆ و بۆ چه‌ مه‌به‌ستێك ئه‌م

ووشه‌یه‌ که‌ له‌ جێگای خۆی نیه‌ وگه‌وره‌کردنێکی نامه‌نتقیانه‌یه‌ وپڕبه‌ دڵی ئه‌م

دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ ،ئێمه‌ ده‌زانین وڵاتی چین وئه‌مریکای خاوه‌ن زلهێزن وهه‌ندێك

وڵاتیش له‌هه‌وڵدان بۆ دورستکردنی زلهێز که‌ له‌رێگا سه‌ربازی بۆیان نالوێ

رێگای تر ئه‌گرنه‌به‌ر وه‌ك چۆن ئێران به‌ناوی سوپای پاسداران وکاتیخۆشی

رێژیمی سه‌دام به‌ناوی جه‌یشی شعبی به‌ڵام ئه‌مه‌ش دادی سه‌دامی نه‌داله‌کاتی

راپه‌رینی گه‌ڵانی عیراق وهێرشی ئه‌مریکا بو سه‌ر عیراق ،ئه‌گه‌ربه‌راورد

که‌ین هێزی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌م زلهێزانه‌ ،هیچ رووێێك نادۆزیـنه‌وه‌

بۆ به‌راوردکردن ، جگه‌ له‌ دوو گروپی مافیایی رووت ،،، ئیتر داواکارم له‌

نووسه‌رانی به‌رێز خۆیان دوورخه‌نه‌وه‌ له‌ به‌کارهێنانی ووشه‌ی زلهێز بــــۆ

چه‌کدارانی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌.
 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە