کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاندیدکراوه‌کانی لیستی گۆڕان جێگای سه‌رسوڕمانه‌

Tuesday, 24/11/2009, 12:00


پێش هه‌ڵبژاردنی 25 - 7 - 2009  له‌ هه‌ولێکی بێ وچان وماندوبوونێکی زۆره‌وه‌ هه‌موو کاته‌کانمان ته‌رخان کردبوو بۆ سه‌رخستی لستی ئاواتی ملله‌ته‌که‌مان که‌ لستی گۆڕان بوو.
لیستی گۆڕان خۆی به‌ خاوه‌نی راسته‌قینه ئه‌م‌ ده‌نگه‌ به‌رزکراوانه‌ و ده‌نگه‌ کپکراوه‌کانی ناو میلله‌ت ده‌زانی. ئه‌و میلله‌ته‌ی، که‌ سه‌دان ئاوات و ئامانجــــی خۆی هه‌ڵچنی، بۆ رزگارکردنی ئه‌م ئه‌زموونه‌ به‌ لاربراوه‌، که‌ له‌ لایه‌ن دوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی  و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ئیستا و ئه‌وساش قۆرخکرابوون، بۆ به‌رێوه‌بردنی ئه‌م پلانه‌ وئ ه‌جنده‌ سه‌قه‌ته‌ به‌سه‌رچوه‌  وخۆسپاندن و که‌س نه‌بێت جورئه‌ت بکات بچوکترین ره‌خنه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌کانیان بگرێت، ئه‌وانیش پێیان وابوو، که‌ بنه‌ماڵه‌کانیان هه‌میشه‌ له‌هه‌ڵه‌ به‌دورن و هه‌ڵه‌ش ئه‌سته‌مه‌ رێگای ئه‌وان بدۆزێته‌وه‌، ره‌خنه‌گرتنیش لێیان بــــــه‌رای
خۆیان و موریده‌ سه‌رخۆشه‌کانیان ئه‌چێته‌ خانه‌ی کوفره‌وه‌ و سزاکه‌شی بێشك له‌ناوبردنه‌ به‌ده‌ستـــــی ده‌زگای پاراستن و ده‌زگای زانیاریی بنه‌ماڵه‌.
ئه‌م درێژ کردنه‌وه‌م ته‌نها بۆ وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ ،که‌ خه‌ڵکانی گۆڕانخواز وه‌ك پێشمه‌رگه‌کانی سه‌رده‌می شاخ ژیانیان ئه‌خسته‌ مه‌ترسی، که‌ ده‌بوو لێپرسراوانی گۆڕان به‌چاوێکی کراوه‌ و گوێگرتن له‌ ره‌خنه‌ی دڵسۆزان و په‌رۆشانی گۆڕان و هه‌ڵوێسته‌کردن له‌ بچوکترین ره‌خنه‌ش، که‌ جێگای سرنج و بایه‌خدان بێت، له‌مه‌ش زیاتر ده‌رفه‌ت وچاوپۆشین له‌ هه‌ڵه‌کانی داهاتوو نه‌کرێت، چونکه‌ به‌رگری کردن به‌کوێرانه‌ له‌ گۆڕان ئه‌مانخاته‌وه‌ هه‌مان هه‌ڵه‌ی میدیایی ده‌سه‌ڵات.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی من لێره‌دا ناوی ئه‌و چه‌ند کاندیدکراوه‌ی لیستی گۆڕانه‌ بۆ په‌رڵه‌مانی عیراق، که‌ به‌راستی جێگای سه‌رسورمانه، من نازانم چ پێوه‌رێـك و پرنسیبێك و باکگروندێك ره‌چاوکراوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنیان.
ئه‌م پۆسته‌ زۆر گرنگه‌ ‌من به‌ش به‌حاڵی خــــۆم هه‌ندێکیان باش ئه‌ناسم که‌ له‌ زوبانی عاره‌بییدا کۆڵه‌وارن و هێشتا جیاوازی نێوان پیتی عین و حاو ناکه‌ن، گفتوگۆش له‌ به‌رڵه‌مانی عیراق به‌ زوبانی عه‌ره‌بی فه‌سیحه‌، جا نازانم لیستی گۆڕان به‌ته‌مایه‌ له‌ کاتی قسه‌کردندا هه‌ریه‌که‌ی موته‌رجمێکی بۆ دامه‌زرێنن، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکی خراپ نییه‌ بۆ چاره‌سه‌ری بێکاری له‌ هه‌رێمی کراو به‌ دوبه‌یه‌کـه‌ی ئیمارات، له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ جێگای ده‌ستخۆشیه‌ له‌ کاندیدکردنی ئه‌م پۆله‌ که‌سه به‌توانایه‌، بۆ په‌رله‌مانی‌ هه‌رێم به‌ چاوپۆشین له‌ هه‌ندی هه‌ڵه‌، که‌ به‌سه‌ریاندا تێپه‌ری، هیوادارین هه‌وڵ زیاتر بدرێت، ئه‌ویش به‌ پشــــــتبه‌ستن به‌ زانییاری دروست و ته‌ندروست و هه‌وڵدان بۆ بژارکردنیان و دووباره‌نه‌بوونه‌وی هه‌مــــــــان هه‌ڵه‌ی لیستی کوردستانی که‌ به‌رهه‌مه‌کانیان وا له‌به‌ر چاوانه‌ و پێویست به‌ سه‌دباره‌ کردنه‌وه‌ ناکات.  دیسان هیوادارم  له‌ بچوکترین هه‌نگاوادا به‌رژه‌وه‌ندی گشتی میلله‌ت و وڵات ره‌چاو بکرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە