کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دکختۆر پیرباڵ پێویستی بەدکتۆرە

Wednesday, 05/08/2009, 12:00


هەڵبەتە ئەم کارەی دکختۆر فەرهاد پیرباڵ کارێکی سەرسورهێنەر نیە و یەکەمجـــــــار
نیەو دوجاریش نابێت و ئەبێ خۆمان بۆ جۆرەها کاری بەخەیالیشا نەهاتو ئامادەکەین
وزانین وپلەوئاستی هۆشیاری هەمێشە رێگر نەبونە و نابن لە خۆفرۆشتن وخۆدۆڕاندن
ئەوەی راستی بێت دختۆر فەرهاد لەحاڵەتێکی ناسروشتی ئەژیا لەکاتی چاوپێکەوتنــە
کەی وەمن ئەگێرمەوە بۆ لێدانی جورعەێکی زیاد لە دەفتەری دۆڵاری دزراوی مللە‌ت لە
تەنگەی باخەڵی کاك پیرباڵ کە لە ئاکامەکەی بەدوودەست بەسەروگوێلاکی خۆی ئەکێشا
وەك پیرەژنێکی نەفامی شتێکی گرنگی لەدەست دابێت وشتەکانی تێکەڵاو دەکـــــــــــــرد و
بەمەبەستی هێرش کردنێکی نارەوا بۆ سەر بەرەی مللەت و هێنانە دی مەبەســــــــــــت و
ئامانجی سەروی خۆی و ئاغاکانی وئەوەی شایستەیە ئەبێ هەموو لایەك سوپــــــــــــاس و
دەستخۆشی لە گۆڕان و گۆڕانخوازان بکەین کە زۆر بەئاسانی توانیان لە بێژنگــــــــــــــی
گۆڕان رووی راستەقینەی زۆر لە گرگنەکان ئاشکرابکات کە دەمێکە زۆر لە خەڵکانــــــی
ئێمە بەرووە نیشاندراویان هەڵخەڵەتاون ،ئەگەر چی رۆژگار زامنە لە داماڵینــی زۆر
لە رووەشاراوەکان وەئەوەی بەلای من گرنگ بوو وئەبوایە سەرۆکی هەرێم خۆی شەخسی
بهاتایەتە سەر یەکێ لە میدیا زۆرەکانیان و داوای لێبوردنی لە میللەت بکردایا و
دەربارەی ئەوی کە دختۆر پیرباڵ لە یەکی لە چاوپێکەوتنەکانی شەکرێکی شکاندوە
وداوای لەئێران و هەموو رپژهەڵاتی ناوەراست کردوە کە سوپاسی کاك مەسعود بکەن
کەتوانی لە پێسترین دکتاتۆر رزگاریان بکات و بڵێت ئەم دختۆرە لێی تێکەڵاو بووە
لە نێوان من و جۆرج بۆش وگەر کاکە سەدام کۆمەك و یارمەتی نەدابام لە گرتنەوەی
پایتەختی هەرێم وشارەکەی قەڵاومنارەئێستا یان لە کەرج کەوتوبوم یان لای ئەردۆغان
یان تەشریفمان لەشاری دمشق دەبو و پێویستە کاکی دختۆر بەزوترین کات ولە نزیکترین
شوێن خۆی بگەیینەتە دکتۆرێکی نەفسی تا لێی تەشنەنەکردوە و من بە نیلسن ماندێلا
نەشوبهێنێت یان گێڤارای سەردەمی خێراوعەولەمە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە