مژدە.........مژدە خانەی فەتوای میسری بڕیاریدا !!!!! سبەی هەموو یاریزانانی تۆپی پێی میسری ڕۆژوو نەگرن
Friday, 04/09/2009, 12:00
ئەم هەواڵە گرنگەم لەماڵپەری ئاوێنە بڵاووکراوەتەوە وسەرەتا لەم ماڵپەرە ئازیزە
ئەپرسم گرنگی ئەم بابەتە جیە ؟ یاخود نەبوونی کەرسەی باشە پاڵنەربووە بۆ
بڵاوکردنەوەی بابەتی کرچ وکاڵ کە هێچ کاریگەر وپەیوەندی نیە بەسەر رەوشی
ئاڵوزوشێواوی کوردستان لەجیاتی ئم بابەتە گەر ئێمە بەراست دڵسۆزنین هەر
ماڵێکی ئەنفال کراو یان هەژار یاخودهەرکۆڵانێك و کون و بەرێکی ئەم هەرێمە
پڕە لە بابەتی گرنگ وشایانی باسکردن وبڵاوکردنەوەیە گەر چی نکۆڵی ناکرتت
رۆڵێکی کاریگەرتان هەبوە وهەیە لە خزمەتی ڕەوشەکەمان بەڵام جار وبار بابەتی
لەم جۆرەش ئەکەوێتە بەر چاوو و هەرنیازێکیشی لەپاش بێت بەلامانەوە گرنگ
نیە .
لەلایەکی ترەوە من وەك تاکێکی کورد ئنجا موسڵمان ئەپرسم ئەم فەتوایە چ
کاریگەری هەیە لەسەر ڕەوشی ئسلام و موسوڵمانان و ڵاتانی بەناو مسوڵمان
کۆمەلێکی بچووك لە یاریزانانی تۆپی پێ کە بە پەنجە دەست و پێ هەژماردەکرین
بە رۆژوو بن یاخود نا ،خانەی فەتوای میسری مشتومڕودەمەقاڵێێکی گەورەی
ناوەتەوە لەسەر ئەم بابەتە ، هەڵبەتە خەڵكی میسر جاوەڕی هیچتر نیە لەمە زیاتر
کە فەتەای لەسەر بدرێ وەك قورخ کردنی دەسەڵات و سەروەت و سامانی
وڵاتەکەیان و ناعەدالەتی کۆمەڵایەتی لە هەموو لایەکانیەوە منیش لە لای خۆمە
ۆێشنیارێکم هەیە بۆ خانەی فەتوای کوردستان با فەتواێێك دەرکات لەم شێوەیە
بڕیاربدات سەرکردەکان وڵێپرسراوانی هەرێم هەموو رۆژەکانی رەمەزان نەگرن
بەهۆی قورسی کارەکانیان و بۆ ئەوەی خزمەتی زیاترو بریاری باشتر دەرکەن
وا رۆژانە ئێمە ئەیانبینین چۆن ماڵ بە ماڵ کۆڵان بە کۆڵان گەرەك بە گەرەك
ئەگەرێن بۆ چارە سەرکردنی کێشەی هاوڵاتیان و بەتایبەتی ئەنفال کراوەکان و
پێشمەرەگە دێرینەکان گوندوڵادێ نێشینەکان کە هەمیشە لانەی حەوانەوەو
خزمەتکاری هەموو شۆرش و جوولانەکان بوونە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست