په‌یامی نیچیر بۆ جه‌لالیه‌کان ولایه‌نگرانیان
Saturday, 26/12/2009, 12:00
ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وه‌ك ناسراون هه‌میشه دوورن وخۆپه‌رێزن له چاوپێکه‌وتن وبه‌تایبه‌تی که راسته‌وخۆبێت وهه‌ولیان داوه پرسیاره‌کان له ئاره‌زوو مه‌به‌ستی ئه‌وان ده‌رنه‌چێت وپاره‌ێێکی باشیشیان ته‌رخان کردوه بۆئه‌ومێدیایانه‌ی چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ساز ده‌که‌ن وشتێکی شاره‌وه‌نیه وبه‌ڵگه‌ش زۆره وئه‌وه‌ی جێگای باسه‌که‌مه نێچیر بارزانیه که ئه‌ندامێکی به‌ر چاوه به‌نه‌زه‌ری زۆر له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی وده‌ره‌وه‌ی پارتی وئومێدیکیان لادروست کراوه گوایه گۆڕان وچاکسازی له‌ناوپارتی له‌سه‌رده‌ستی ئه‌م هه‌رزه‌کاره‌ی سیاسه‌ت ده‌کرێت وپێشبینه‌که‌یان بنیاتناوه له‌سه‌رئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی که ئه‌نجامی دا پاش ده‌ست کێشانه‌وه‌ی له پۆستی سه‌رۆکی حکومه‌ت وکه‌سیان له خۆیان نه‌پرسی ئایا نیچیرێك که له‌ساڵی 1991 وه تا به‌ناچاری وله ژێر فشاری ئتفاقه‌که‌ی به‌ناو ستراتیژی له نێوان ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه وبۆ چه‌واشه‌کردن به‌رهه‌م جێگای گرته‌وه وبۆ یه‌ك چرکه‌ش که‌سێك گوێ بیس نه‌بوه‌که نیچیریه‌ك ره‌خنه یاخود هه‌ڵوێستێکی هه‌بێت و به‌پێچه‌وانه‌وه رۆلی سه‌ره‌کی گیراوه له شه‌ری نێوخۆ‌و به‌فه‌رمانی ئه‌م زاته ده‌یان دیل شه‌هید وبێسه‌روشوێن کران وله‌سه‌رده‌می حکومرانی ئه‌میش گه‌نده‌ڵی و دزینی سه‌روه‌ت وسامانی سه‌رخان وژیرخانی هه‌رێم به‌وپه‌ری دڵسۆزی ئه‌نجام دراوه‌وئه‌م چاوپێکه‌وتنه به‌لای من ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دوو هۆ. یه‌که‌میان خۆنیشاندان که ئه‌م رۆڵی هه‌رماوه ودوور نه‌که‌وتۆته‌وه و هه‌روه‌هاش چه‌واشه‌کردنی ئه‌ندامان ولایه‌نگرانی پارتی وده‌ره‌وه‌ی پارتی که بێزاریان لادورست بوه له نه‌گۆڕانی سسته‌می نێو پارتی له دروستبوونیه‌وه تائمڕۆش وهۆی دووه‌م په‌ێامێك بو بۆدۆستان و لایه‌نگرانی جه‌لال که وتی من له کاتی حکومرانیم (ده‌سه‌ڵاتم نه‌بوه به سه‌رئاسایش وپاراستن)واته به‌هه‌ڵه نه‌چن هه‌ر پارتی حکومی هه‌ولێر ودهۆك ده‌کات وبه‌ره‌هه‌م ته‌نها به‌کرێگیراوه وه‌ك سه‌رۆکی حکومه‌ت وهه‌موو ده‌زگا گرنگه‌کان هه‌ر له ده‌ستی خۆمان ده‌مێنێته‌وه وبا جه‌لالیه‌کان سیر بخۆن و ورده‌ورده زورنا لێبده‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست