ئه‌مریکا هیچ کاتێك دۆستی کورد نه‌بوه‌ونابێت
Sunday, 13/12/2009, 12:00
ته‌نها سه‌یرکردن له‌روانگای توانا ورۆڵی ئه‌مریکا له‌گۆڕانکاریه‌کانی جیهان دوورله پێناسه‌کردنی به‌رژه‌وه‌نده‌یه‌کان وسه‌قامگیری ئاسایشی نێونه‌ته‌ویی خۆیان وسیاسه‌ته ستراتیژه‌نه‌گۆڕه‌کانی وناساندنی ئه‌مریکا وه‌ك دۆست وچنینی ئاوات له سه‌ریا گه‌وره‌ترین گه‌مژه‌یه وگاڵته‌کردنه به خه‌بات وتێکۆشان و به‌چاوێکی سووك سه‌یرکردنه بۆ ملله‌تی کورد ، جه‌لال ومه‌سعود ته‌نها به شه‌که ی باشور به‌ملله‌تی کورد پێناسه ده‌که‌ن و ده‌بێنن که رێژه هه‌رکه‌مه‌که‌یه‌تی به چاوپۆشین له به‌شه‌که‌ی رۆژئاوا وئه‌بێ بپرسین باشه دۆستایه‌تی ئه‌مریکا بۆ کورد چیه وتائمرۆ چیان کردوه بۆ کورد ، جگه له بێده‌نگی ویارمه‌تیدانی دوژمنانی کورد و پێناسه‌کردنی شۆرشی گه‌ڵه‌که‌مان له باکور به‌تیرۆرست که ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا گه‌وره‌ترین خزمه‌تی ئه‌مریکایه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی رێکخراوه ره‌گه‌زپه‌رسته‌کانی تورك وفارس وعه‌ره‌ب وسه‌یر کردنیان بۆ هه‌ر تاکێکی کورد له بازنه‌ی (په‌که‌که‌ی تیرۆرست) وته‌نها دوان به‌زوبانی کوردی به‌تێروانینی ئه‌م درنده‌و ره‌گه‌زپه‌رستانه ئه‌خرێته هه‌مان بازنه وهاندانێکی بێوێنه‌یه ورێگاخۆشکه‌ربوه بۆتیرۆرو کوشتن و کپکردن وزندانی کردن وئازاردانی تاکه‌کانی کورد وتومه‌تی تیرۆرست به‌ئاسانی بخرێته پاڵیان له‌لایه‌کی ترهه‌موومان بینیمان و بیستوومانه که ئه‌مریکا چۆن کارتی ڤیتۆی به‌کار هێناوه بۆ به‌رگرێکردنی له رژێمه سه‌رکوتکه‌ره‌کان ویه‌ک رۆژیش به‌رگری له‌گه‌ڵانی ژێرده‌ستی نه‌کردوه مه‌گه‌رته‌نها له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌وانی یه‌كیگرتبێته‌وه وته‌نها له‌م روانگه‌یه‌وه سه‌یری کێشه‌کانی گه‌ڵانی ژیر ده‌ستیان کردوه به‌ڵی به‌رگریان کردوه له ملله‌تان وه‌ك رێکخراوه‌مه‌ده‌نیه‌کانیان و هه‌ندی له میدیاکانیان و زۆر یارمه‌تی مرۆیان پێشکه‌شی به ملله‌تان کردوه له‌کاتی لێقه‌ومان و کاره‌سات ،به‌ڵام تا ئه‌م چرکه‌یه‌ش وه‌ك به‌رنامه بۆ چاره سه‌رکردنی کێشه‌کانی ملله‌تانی ژێر ده‌ست بوونی نیه ومه‌گه‌ر ته‌نها له مێشکی مه‌سعود وجه‌لالدا هه‌بێت وای بۆده‌چن له‌روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان وبنه‌ماڵه‌که‌یان ومانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵات وبه‌لای ئه‌مریکا گرنگ نیه پێگه کورد له عیراق جۆنه وبه‌چی ده‌گات ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌مان گرنگه سه‌قامگیربوونی عیراقه که تائمرۆش ئاڵۆزه له ساییه‌ی به‌ناو پڕۆژه‌ی رزگارکردنی عیراق وتێکدان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو داموده‌زگاکان وته‌نها وه‌زاره‌تی نه‌وت نه‌بێت به پارێزراوی مایه‌وه که تائمرۆش پاساویان نه‌هێناوه‌ته‌وه بۆ ئه‌مکاره که روون وئاشکراشه وئه‌بێ مه‌سعود وجالال باش بزانن که سه‌رده‌می چه‌وه‌اشه‌کاری به‌سه‌رچوو وته‌نها به‌ته‌له‌فۆنێك بریاری تاكره‌ویانه بدات بێ گه‌رانه‌وه بۆ به‌رڵمان وملله‌ت ،به‌ڵگه‌یه که به‌ناو سه‌رانی کورد خۆیان به‌خاوه‌نی ملله‌ت وخاك ده‌زانن وتائه‌مانه‌ش له ده‌سه‌ڵات مابن ئومێدتان به‌هێچ نه‌بێت وڕۆژ به‌ڕۆژ بار‌مان به‌ره‌و لێژبوون ده‌روات وله کۆتایی ده‌ڵێم سڕکرده‌کانی کورد بیر له به‌رژه‌وه‌ندی کورد ناکه‌نه‌وه وئه‌یانه‌وێت ئه‌مریکا له جیاتی ئه‌وانیش بیری لێبکاته‌وه‌وئه‌مه‌یه خه‌ونی شاعیران .....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست