سەرۆك حکومەتەکەی کابینەی شەشەم فعلییە یان فەخرییە؟
Monday, 12/10/2009, 12:00
یەکیەتی نیشتمانی کوردستان باڵی جەلالیەکان دوێنێ زۆر دڵخۆشبوون و لاف وگوزاف
وتەپڵی سەرکەوتنیان لێ ئەدا گوایە پێشبینیەکانی رۆژنامەی ڕۆنامە وئاوانی تر بوونەتەبڵقی سەر ئاو وئەبێ ئارەقەی شەرمەزاری برێژن لەسەر رازیبوونی سەرۆکی پارتـــــی بە پەخشینی سەرۆکی حکومەتی کابینە شەش بە دکتۆر بەرهەم بەڵی لەم رووەوە زۆر ڕاستە هەموو دونییاش ئاگادارە بەڵام پرسیاروپێشبینینەکە لێرەوە دەست پێدەکات چی بۆئەکرێ و چی لە دەست دێت ئێوە وا دڵخۆشن و بە سەرکەوتنێکی مەزنی ئەزانن هەڵبەتە لای هەموو خەڵکی کوردستان ئاشکرایە وپێش دامەزراندنی حکومەتی کابینەی شەشەم پارتی بارزانی کۆت وبەندی خستە دەست و ملی دکتۆر بەرهەم وحەرەس قەومێێکیشی بەدواخست وەك جێگرەکەی و وەزارەتەگرنگەکانیش هەر لە دەستی خۆیان دەمینێتەوە واتە بە پێی ئەم راستیانە سەرۆکایەتی حکومەتی کابینەی شەشەم فەخریە نەك فعلییە و بوون و نەبوونی وەك یەك وایە و ئەمەش لەیاد نەکەن سەرۆکی حکومەت لە هەولێر دادەنیشێت نەك لە سلێمانی و لەژێر کۆنترۆڵی ئەمانە هەر کاتێك بڵێن کش مەلێك بەدووری مەزانن گەر لەگەڵ حساباتی ئەمان یەك نەگرێتەوە وبەخشینی ئەم پڵەیە تەنها بۆ خۆڵ کردنە چاوی خەڵك و بەتایبەتی لایەنگران وهەوادارانی ینك خەتی گشتی و بەخشینی مسداقیەتێك بە ئتفاقە ستراتیژیەکەی نێوانیان بۆ هەمان مەبەستی سەرەوە ئەگینا سەرانی ینك لە هەموو خەڵك شارەزاییان زیاتر هەیە لە هەڵس و کەوت ونیازەکانی بنە ماڵەی بارزانی لاشیان ڕوونە کەمەحاڵە جارێکی تر وا بەئاسانی بتوانن لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارت جموجۆڵ بکەن وەك ئەو کاتانەی پێش شەری خۆتڕێن و بەلای پارتیخەتی سوورە وبەڵگەش هێرش کردنە سەر بنکەی ینك لە کەسنەزان وپێشوازێێکی گەرم بوو بۆ سەرۆکە فەخریەکەی ینك هیواداریشین بەڵێنەکانی بگەێێنێتە سەر و حکومەتێکی
شەفافتر پێكبهێنێت لەوەی کاك قادر عزیز پێشبینی دەکرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست