کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خیانه‌تی 31 ی ئاب خیانه‌تی نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌یی ، سه‌رچاوه‌ی به‌گه‌نده‌ڵ کردنی فه‌زای گشتی......

Monday, 29/08/2011, 12:00


..

سیویه‌کی 31 ی ئاب کاره‌ساتێکی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ره‌گه‌وره‌ی مێژووی کورده‌ ، شوێن و قه‌واره‌یه‌کی ئه‌ستووری له‌لاپه‌ره‌کانی خیانه‌تی نیشتیمانی داگیرکرد ، وه‌ پرۆسه‌ی ناسنامه‌ و سه‌ربه‌خۆبوونی نیشتیمانی سه‌ره‌ولێژکرده‌وه‌ ، له‌هه‌ر وڵاتێک بوایه‌ ده‌یان کتێب و په‌رتووکی له‌سه‌ر ده‌نوسراو بۆ سه‌رزمانان ته‌رجومه‌ ده‌کراو بڵاو ده‌بووه‌وه‌ ....
وه‌هه‌روه‌ها له‌ کتێبی مێژووی خوێندنگاکان و به‌شی کۆمه‌ڵناسی ،
خوێندکار ده‌رس و محازه‌ره‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر کردبا ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاره‌کته‌رانی سه‌ره‌کی ئه‌و کاره‌ساته‌ ده‌سه‌ڵاتیان قۆرخ کردوه‌ و فه‌زای گشتیان داگیرکردوه‌ ، که‌س بۆی نیه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و کاره‌ساته‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام بدات وکتێب بنوسێت ، ده‌که‌وێته‌ به‌ر ره‌حمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی مافیای کوردی و مافیای حزبی ...
خیانه‌تی 31 ی ئاب1996  له‌زه‌مانی بیل کلینتۆنی دیموکراته‌کان ، کاتێک پرسیاریان له‌ سه‌رۆکی ئه‌مریکا ده‌رباره‌ی ۳۱ ی ئاب ، کلینتۆن وتی ئه‌گه‌ر من بووماو 31 ی ئابم کردبا هه‌رپاسه‌وانه‌کانی خۆم ده‌یان کوشتم .....، له‌هه‌ر وڵاتێکی دیموکراتی و قه‌واره‌یه‌کی سیاسی که‌ یاسا سه‌روه‌ربێت ، ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و خیانه‌ته‌ نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یه‌ راپێچی دادگا ده‌کران و به‌خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی تاوانبارو سزائه‌دران.
سه‌رانی پارتی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی باجه‌که‌ی بده‌ن و دادگایی بکرێن ، له‌به‌ری ده‌خۆن و مه‌سعود بارزانی وبنه‌ماڵه‌که‌ی وئه‌و تاقمه‌ مافیایه‌ی که‌له‌گه‌ڵیدان ژیانی تاغووتی ده‌ژین و فیرعۆن ئاسا ره‌فتار ئه‌که‌ن ۰


سی ویه‌کی ئاب به‌گه‌نده‌ڵ کردنی فه‌زای گشتی

کاره‌سات وشه‌ری کورد کوژی پارتی ویه‌کێتی و به‌تایبه‌تی له‌ ۳۱ی ئاب وله‌ناوبردن وته‌سفیه‌ کردنی به‌رامبه‌ر، بوه‌هۆی دروست بوونی دووناوچه‌و دووده‌سه‌ڵات ، سه‌رانی پارتی وبه‌هه‌مان شێوه‌ یه‌کێتیش توانیان هه‌ریه‌که‌یان له‌ ده‌ڤه‌ری ژێرده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌موو شتێک کۆنترۆڵ قۆرخ وداگیربکه‌ن ، وه‌ 31 ی ئاب بووه‌ سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵی وبه‌گه‌نده‌ڵ کردنی سه‌روه‌توو سامانی هه‌رێمی کوردستان و بوه‌ هۆی بێ ئینتماو لاوازی رۆحی تاکی کورد و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی ۰
ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ وپارتی بنه‌ماڵه‌ هه‌موو هێزو ئیمکانیه‌تیان به‌کار ئه‌هێنن بۆبه‌کۆیله‌ کردن و کرینی تاکی کوردو به‌گه‌نده‌ڵ کردنی رۆح وله‌ده‌سدانی ئینتماووه‌فاو لاوازی
هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و فه‌زای گشتی ۰ لوتکه‌ی گه‌نده‌لی له‌دوای 31 ی ئابوو رێکه‌وتنه‌ ستراتیژیه‌که‌ی پارتی و یه‌کێتی ، هه‌رێمی کوردستانی به‌سه‌ر دووچینی دژبه‌یه‌ک دابه‌ش کرد ، چینێکی ده‌سه‌ڵاتداران وبه‌رپرسانی گه‌نده‌ڵ ، وه‌چینی دووه‌م هاونیشتیمانیان و خه‌ڵکی سڤیل و بێده‌رامه‌ت ، که‌مینه‌ی به‌رپرسانی حزبی و مشه‌خۆری خۆپه‌رست به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بێت هه‌تا بۆیان بکرێت به‌ڕێگای میدیای حزبی ،چونکه‌ ده‌سه‌ڵاتێکی زۆری مادی هه‌یه‌ ئه‌توانێت خه‌ڵک گه‌نده‌ڵ بکات و سیاسه‌ت وفه‌زای گشتی کۆنترۆڵ بکات ؛
مۆدێلی حزبی سیاسی کوردی ، مینتاڵه‌تی خێڵ زاڵه‌ وته‌عامول ئه‌کا له‌سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ ، ئه‌م ته‌عامول کردنه‌ ڕه‌گوڕیشه‌ی کۆنی بنه‌ماڵه‌یی که‌لتوری ئاغایه‌تی هه‌یه‌ ، بڕوای به‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وفه‌زایه‌کی ئازادو دیموکراسی نیه‌ که‌ یاسا تیا سه‌روه‌ربێت و داڕێژرابێت ونوسرابێت له‌فه‌زایه‌کی ئازاد و دیمۆکراسی ، به‌ڵکو بڕوای به‌یاسایه‌ک هه‌یه‌
که‌ داڕێژرابێت ونوسرابێت له‌ فه‌زاو جه‌وێکی نادیمۆکراسی وغیابی پره‌نسیپه‌ مه‌ده‌نی و ئه‌خلاقیه‌کان ؛
تراژیدی کاره‌ساتی 31 ی ئاب ، هه‌رگیز له‌بیرناکرێت ،چونکه‌ هه‌ربه‌رده‌وامه‌و کۆتایی نه‌هاتوه‌


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە