کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و سه‌رکه‌وتن مه‌که‌ن به‌ بێ ئومێدی و خوێنڕشتن

Monday, 22/02/2010, 12:00


مێژووی شه‌ڕه‌خویناویه‌کانی ناوخۆی کوردستان خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی بۆ ده‌کرێ و بنه‌مایه‌کی سیاسی هه‌بووه‌ بۆ نه‌هێشتنی به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و بنه‌ماڵه‌یی ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسی یه‌کانی کوردوستان به‌درێژایی نزیکه‌ی نیوسه‌ده‌ له‌ هێنان و بردنی یه‌کتری دا بون و خاڵی کۆتایی ێهێنانی ده‌سه‌ڵاتی دواکه‌وتوی کورده‌واری نه‌پێکاوه‌. ڕووبارێ خوێنی جه‌سته‌ی ڕۆله‌ی گه‌لی کوردی تیا ڕژاوه‌ به‌شه‌ڕی براکوژی ده‌ناسرێ ، ناسۆرێکی وای خستۆته‌ دڵی کۆمه‌ڵگاوه‌ ، هه‌میشه‌ لێ ی ده‌ترسێ ، نایه‌وێ ئه‌و مێژووه‌ جارێکی تر ڕووبداته‌وه‌.
له‌گه‌ڵ گۆڕانی ڕه‌وتی سیاسی و باره‌دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا به‌ تایبه‌ت دوای ڕوخاندنی حیزبی به‌عس له‌ عێراق دا، ئه‌م ترسه‌ی کورد که‌مێ ڕه‌وی یه‌وه‌و ، داگیرکه‌رانی کوردوستان ده‌وری ڕاسته‌وخۆیان له‌کوردستان دا نه‌ما، له‌ سایه‌ی خه‌بات و خۆڕاگری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردوستان هه‌نگاوی سیاسی به‌ره‌و پێشتر چووه‌و سه‌ره‌تای هاتنه‌کایه‌ی دیموکراسی بون سه‌ری هه‌ڵداوه‌ . ئه‌توانین بڵین قۆناغی (چه‌کداری) به‌سه‌ر چووه‌ ، سوندوقه‌کانی ده‌نگ دان بونه‌ته‌ سه‌نگه‌ری خه‌بات و خزمه‌ت کردن ، به‌گه‌ل و نیشتیمان.
قوربانی یه‌کانی گه‌ل یه‌که‌م فاکته‌ری ئه‌م ئازادیه‌ن ، ده‌بوایه‌ حیزبه‌ ده‌سه‌ڵات داره‌کانی کو‌ردو‌ستان په‌یکه‌ری ئاڵتونینی بۆ بکردنایه، له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کۆمه‌ڵگا به‌چاوی ڕیزه‌وه‌ له‌ که‌سایه‌تی یه‌ سیاسی یه‌کانی بڕوانیایه‌ ، متمانه‌ی ته‌واوی پێیان بوایه‌ ، بانگ ئاشته‌ی سیاسی هیچ مانایه‌کی نه‌بوایه‌. به‌ده‌ست هێنانی خزمه‌ت گوزاری یه‌کان و بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری ووڵات ، مزگێنی سه‌رکه‌وتنی به‌گوێ ی دۆست و دوژمندا بدایه‌.
به‌ڵام ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌وه!
دیسان زه‌نگێکی مه‌ترسی داری بێزارکه‌ر لێدرایه‌وه‌، خه‌م به‌رۆکی هه‌موو تاکێکی کوردی گرته‌وه‌ .‌ له‌م قۆناغه‌دا (چه‌ک بۆ پاراستنی ئاسایشی ووڵات نه‌بێ هیچ مانایه‌کی نه‌ماوه)
‌ دیمۆکراسیه‌ت و سندوقی ده‌نگدانه‌کان بڕیارده‌ری سه‌رکه‌وتن و ژێرکه‌وتن ، دۆڕاندن و بردنه‌وه‌یه‌ .
نه‌ک ترس خستنه‌ دڵی تاکی کورد بۆ پاشه‌کشێ و ده‌نگ نه‌دان

به‌ڕیزان...
لیسته‌ هاوپه‌یمانییه‌کان
حیزبه‌ سیاسییه‌کان
به‌ره‌ی ئۆپۆسیسۆن

به‌گیانی هاوکاری یه‌وه‌ به‌رپرسیاربن بۆ ڕوونه‌دانی هه‌ر کارێکی هه‌رزه‌کارانه‌.
ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی کوردوستان ، هێزه‌ پارێزه‌ره‌کانی ئاسایشی کوردوستان ، ده‌زگاکانی ئاسایش و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌رێمی کوردوستان ، چالاکی یه ‌مه‌ده‌نییه‌کان.
ئێوه‌ش به‌رپرسیارن له‌ هه‌رکارێکی یاساشکاندن و چوونه‌ سه‌ر هه‌ر ده‌زگایه‌کی حکومی . ڕێگا مه‌ده‌ن هه‌ڵکوتنه‌ سه‌ر خه‌سته‌خانه ‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و برینداری تیا ده‌ستبه‌سه‌ر بکه‌ن. ئه‌وانه‌ی بریندار کراون یان گیراون ، برای شه‌هیده‌کانی خۆتانن . ئه‌وانه‌ی‌ بۆ ئازادی که‌رکوک له‌ گوندی (چیمه‌ن) شه‌هید کران.

پێشمه‌رگه‌ی دێرینی سه‌رده‌می (هێزی پشتیوانن).
ئه‌وانه‌ن به‌ڕیز (مام جه‌لال تاڵه‌بانی) له‌ گوندی (ساوان) به‌ره‌و پیریان ده‌چوو، به‌ جه‌سته‌ی شه‌که‌ت و به‌کۆڵه‌ پشه‌کانتیانه‌وه‌ ده‌ستی ماندوێتی ده‌گوشین، به‌یه‌ک یه‌ک به‌خێرهاتنی ده‌کردن .
ئێوه‌ به‌ر پرسن له‌ خوێن ڕشتن !
چۆن مێژوو هه‌ڵوێستی دڵسۆزانه‌تان له‌بیرناکات.
ئاواش ڕه‌حمتان پێ ناکات . چونکه‌ چه‌ک له‌ده‌ستی ئێوه‌دایه‌ .
تکایه‌ دڵسۆزانه‌ به‌کاری بهێنن !

ئێمه‌ وه‌ک کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌ی دێرین، داواتان لێده‌که‌ین ، ئارامی بارودۆخه‌که‌ ڕابگرن، ڕکه‌به‌ری دوژمنانه‌ی یه‌کدی مه‌که‌ن سه‌رکه‌وتنی هه‌ر لایه‌نێک ، سه‌رکه‌وتنی هه‌موانه‌
چیتر دڵی خه‌ڵکی مه‌ڕه‌نجێنن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە