کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامه‌یه‌کی کراوه‌ له‌ کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌ی دێرینه‌وه‌ بۆ وته‌بێژی مه‌کته‌بی سیاسی (ی، ن، ک)‌‌

Thursday, 18/03/2010, 12:00



خۆشبه‌ختانه‌ به‌سه‌بر و هوشیاری کۆمه‌ڵگای کوردی ڕۆژه توند و مه‌ترسی داره‌کانی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی عێراقمان تێپه‌ڕاند ،له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنه‌و تێبینیانه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌مان بوو له‌سه‌ر سه‌رجه‌م پرۆسه‌که‌ له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وی وڵات.

به‌ڵام دوای ده‌رکه‌وتنی ئه‌نجامه‌ به‌رایه‌کان ئه‌وه‌ی مایه‌ی خۆشحاڵی بوو هه‌موو حیزب و قه‌واره‌ سیاسیه‌کانی کوردستان به‌ئه‌نجامه‌کانی ڕازین، هه‌ربۆیه‌ له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ ده‌توانین بڵێین پرۆسه‌ی دیموکراسی له‌ ناو کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا هه‌نگاوێکی گه‌وره‌ چووه‌ پێش له‌(3/7) دا، ئێستا هه‌موو لایه‌نه ‌سیاسی یه‌کانی به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌کتریان بۆ ده‌رکه‌وتووه‌،
وه‌لێ مه‌خابن ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجو نه‌شیاوه‌ دوای هه‌ڵبژاردنیش هه‌ر هه‌وڵده‌درێت بۆ لێک هه‌ڵوه‌شاندنی په‌یوه‌ندیه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌کان وه‌ توڕه‌کردنی شه‌قامی کوردی دژ به‌یه‌ک له‌ڕێگای هه‌ندیک رۆژنامه‌وه‌، به‌تایبه‌ت رۆژنامه‌ی چاودێر.
ئێمه‌ وه‌ک کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌ی دێرین به‌ ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین تکای خۆمان بگه‌یه‌نینه‌ کارگێری مه‌کته‌بی سیاسی (ی، ن، ک) تاچیتر ڕیگا نه‌دات ڕۆژنامه‌که‌ی هێرشی بیبه‌ڵگه‌و بێویژدانانه‌ بکاته‌ سه‌ر که‌سانی دڵسۆز، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌کی جیاوازیان هه‌ڵبژاردووه‌،
دڵنیابه‌ ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌و سایته‌که‌تان ده‌ی هۆنیته‌وه‌ بۆ له‌که‌دار کردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌کاری که‌سایه‌تی سیاسی ناچێت،هه‌موو تیرو توانجه‌کان کتوومت پێچه‌وانه‌یه‌!!
تکایا بێده‌نگی لیکردن گه‌ڵیک باشتره‌!! به‌سه‌ هه‌ڵڕشتن و چاندنی تۆوی ڕق وکینه‌ له‌ ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستاندا، ڕێگه ‌خۆشمه‌که‌ن گڕی شه‌ڕی ناوخۆ خۆشبکرێت،کورد زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت و هه‌موان ده‌سوتێێن به‌ ئێوه‌شه‌وه‌،
وا باشتره‌ قبوڵی ڕای جیاواز بکه‌ن و پێشوازی له‌ به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن بکه‌ن له‌ سه‌ر شانۆی سیاسی له‌ کوردستاندا
کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌ی دێرین.
2010-3-18
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە