ژن و مێردێک لە زانکۆی کوردستان-هەولێر هەرا دەنێنەوە
Saturday, 22/06/2013, 12:00
زانکۆی کوردستان هەولێر لە ساڵی ٢٠٠٦ لە لایەن بەرێز نێچیرەفان بەرزانیەوە دامەزراوەو و لە روی مادیەوە دەعمی دەکات. ئەم زانکۆیە لە سەرەتای دروست بونیەوە بە چەندین کێشەو گرفتدا تێپەریوە تا دواجار لە ساڵی ٢٠٠٨ بریاری داخستنی دەرچوو و ئەو ساڵە هیچ خوێندکارێکی وەرنەگرتوە بەڵەم بۆ سالی دواتر ئەم زانکۆیە دەستی کرد بە وەر گرتنی خوێندکار. ئەوەی جێی باسە ئەم سال بە پر کێشەترین ساڵ دادەنرێت لە لەیەن ئەو خوێندکارانەوە. کلاوس نویمان کە جێگری سەرۆکی زانکۆی کوردستانەو هاوکات مامۆستای بەشی هەندەسەیە، گەورەترین کێشەی لەو زانکۆیەدا دروست کردووە، خوندکاران چەندین جار پێیان راگەاندوە کە لە وانەکی تێناگەین بەلام بێ سوود بوو، تا دوجار خوێندکارانی هەندەسە بریار دەدەن نەچنە وانەی ئەو مامۆسیتایە. پاشان لە لەیەن ئیدارەی ئەو زانکۆیە ئینزار بۆ هەموو خوێندکاران دەردەچێت. کێشەکە پەرە دەسێنەت و دەبێتە هۆی فەسڵ کردنی خوێندکارێک لەبەر ئەوی لە یەکێک لە کۆبونەوەکان بە کلاوسی وتوە تۆ کەسێکی بێ سوودی لەم زانکۆیە.
کلاوس هەر بەوە نەوەستاو خێزانەکەشی هێنایە ئەو زانکۆیە کە ناوی کریستینەو مامۆستای فیزیایە .
سەرەتا ئەم مامۆستایە وانەی بە خوێندکارانی هەندەسە دەوت بەڵام ئەو خوێندکارانە ئاماژە بەوە دەدەن کە کریستین لە کلاوس خراپترە. ئاکسس ٢ کە بە هەستیارترین قۆناخ دادەنرێت لەو زانکۆیە ، خوێندکار دەبێت لە ٣ وانەدەدا ٦٠ بهێنێت ئەەجا دەتانێت بچێتە ئەو بەشەی کە هەلیبژاردوە، کریستین دەرسی بەو خوێندکارنە دەوت کە دەىێت ٦٠ بهێنن لە فیزیا. لە یەکەمین تاقیکردنەوەدا لە کۆی زیاتر لە ٢٦٠ خوێندکار رێژەی دەرچون تەنها لە ١٠% . ئەم مامۆستایە ئەو رێژەیە بە رێژەیکی زۆر باش دادەنێت و دەڵێت ئێوەی کورد هیچ نازانن. لە تاقی کردنەوی ٢ هەمدە ئەم مامۆستایە هەڵستە بە پەیرەو کردنی سیستمێکی تازەی تاقی کردنەدوە، ئەو سیستەمە ئەوە بوو ئەگەر ١ پرسیارت هەڵە بێت ئەوە راستێک دەبات. بەم شێوەزە تازەیە بەشێکی زۆری خوێندکاران قەرزاردار بوون و دەرەجەکەیان بە ناقس بۆ هاتەوە. من لێرە دەپرسم بەو شێوزە هانی خوێندکار دەدەن بۆ خوێندن؟ زۆرێک لە خوێندکاران بێ هیوا بوون لە دەرچوون و چاوەرێی سارۆکی زانکۆن بێتە دەنگ. یەکێک لەو خوێندکارانەی کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات رایگەیاند کە زۆر دەترسم باس لە کێشکانی ئەو ژن و مێردە بکەم لەبەر ئەەی زانکۆ زۆر پشتیان دەگرێت و یەک خوندکاری لەسەر فەسل کراوە. یەکێکی تر لەو خوێندکارانە رایگەیاند کە زۆر بێ هیوا بووە لە دەرچوون و گلەی لە ئیدارەی زانکۆ دەکات کە بە دەم هانایانەوە ناهاتوون. خوندکارێکی تر کە ئەیش بەهۆی ترسەوە نەیویست نای رابگەینێت ئاماژە بەوە دەدات گەر بێتو ئەمسال دەرنەچێت لە وانای فیزیا ئەوە واز لە خوێندن دەهێنێت و سەری خۆی هەڵ ئەگرێت. لە کۆتایدە دەمەوێت ئەوە بلێم ئەگەر بێتو کێشەی ئەو خوێندکارانە چارەسەر نەکرێت ئەوە ئەو زانکۆیە توشی قیرانی گەورەتر دەىێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست