هێندەی هەندێک لایەنی بەناو کوردی لە هەوڵی جوانکردنی ڕوخسارە دزێوەکەی ئاکەپەدا بوون ، نیو هێندە تورکە شۆڤێنیەکان لەو هەوڵەدا نەبوون ، ئەوەی زۆرترین لێدوانی لەو بارەیەشەوە دەدا و ئەردۆغانیان وەک فریاد ڕەسی کوردان پێناسە دەکرد بە پلەی یەکەم یەکگرتووی ئیسلامی و پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و هەردوو حیزبی...
ئەگەرچی نەژادی هیچکامیان تورک نییە بەڵام هەردوکیان دڵسۆز بە تورکن ، یەکیان بە ڕەچەڵەک لاز و ئەوی دیکەشیان بە ڕەچەڵەک کوردە، کەسی یەکەم هەموو گەلی لازی لە خشتە بردووە بۆ خزمەتی تورک، کەسی دووەم هەموو کوردی کۆیلە کردووە بۆ خزمەتی خێڵەکەی و خێڵەکەشی خستۆتە خزمەتی داگیرکەرانەوە . هەردوکیان شەیدای کورسی و...
تەواوی لایەنگرانی پارتی دەڵێن بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم کەس بەدیلی کاک مەسعود نییە ، بێگومان منیش هەمان بۆچوونم هەیە بەڵام بە شێوەیەکی واقعیانە نەک وەک لایەنگرانی پارتی تەنهاعاتیفیانە بە بنەما بگرم ، چونکە ئێمەی کوردەواری کوشتەی عاتیفەین و ئەو عاتیفەیەش وەها دەمانخاتە گێژاوەوە کە هیچ کاتێک ڕاستیەکان بەدی...
زیاتر لە دوو ساڵە چەتەکانی داعش بە هاوکاری چەندین دەوڵەتی وەک تورکیا و سعودیە و قەتەر پەلامارێکی دڕندانەیان بردۆتە سەر ڕۆژاوای کوردستان ، تەواوی هێرشەکانیان لەلایەن گەلی ڕۆژاوای کوردستان و یەکینەکانی پاراستنی گەل"ی.پ.گ." و یەکینەکانی پاراستنی ژن"ی.پ.ژ."وە تێکشکێنراون . بە درێژایی ئەم دوو ساڵە ، یەکینەکانی...
دوو لێدوان سەرنجی منی زۆر ڕاکێشا ، لێدوانێکیان هی تاڵەبانی و ئەوی دیکەشیان هی بارزانی بوو . هەرچی گوتەکەی تاڵەبانییە لە دوای سەردانیکردنێک بۆ تورکیا هات ، کاتێک پرسیاری دەوڵەتی کوردیان لێکرد تەنها بە دوو وشە وەڵامی دانەوە و گوتی "خەونێکی خۆش " . ئەو کات زۆر کەس بابەتیان لەسە ئەم گوتەیە نوسی و تەنانەت...
من هیچ کاتێک گومانم لەو لێدوانانە نییە کە بە بەڵگەوە دەوترێت ، ئیتر ئەو کەسەی کە لێدوانەکە دەدات گرنگ نییە شۆڕشگڕ بێت یاخود خیانەتکار ، بۆ نموونە عیسا پژمان کوردێکی خیانەتکار و بەرپرسی دەزگای ساوک بووە و ئێستاش لە ژیاندا ماوە ، ئەم کەسایەتیە لە کتێبێکدا بە ناوی "خۆم شۆڕشم هەڵگیرساند و خۆشم تێکمدا" زۆر...
هێرشی چەتەکانی داعش هەر بە ڕۆژاوای کوردستان کۆتایی نەهات ، بەڵکو ناوچە عەرەبیە سونەنشین و بەشێک لە باشووری کوردستانیشی گرتەوە . ئەگەر بمانەوێت مەبەست لەم هێرشەی داعش و ئەو دەستانەی لە پشتیەوەیەتی بزانین ئەوا دەبێت هەم ڕووداوە کورتماوەکانی پێش هێرشەکە و هەم کاتی دەستپێکردنی هێرشەکەش تاکو ئیمڕۆ هەڵسەنگێنین...
ئەو سیاسەتەی داگیرکەرانی کوردستان پیادەیان کردووە تەنها داگیرکراوی خاکی کوردستانی لێ نەکەوتۆتەوە ، بەڵکو شێواندنی مێژوو و تێکدانی کلتوور و فەرهەنگ و تەنانەت خۆ بە کەمزانینی تاکی کوردیشی بە دواوە بووە ، یەکێک لەو هۆکارانەش کە یارمەتیدەر بووە بۆ سەرکەوتنی سیاسەتەکانی داگیرکەران ناوچەگەرێتی و خۆ بە بەشێک...
هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆتایی پێهات ، بە باوەڕی من یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک براوەی هەرە سەرەکی وابوو لەسەر ئاستی باشووری کوردستان و تەنانەت عێراقیش ، چونکە ڕێژەی دەنگەکانی بە بەراوردکردن بە هەڵبژاردنەکانی 2010ی عێراق زیاتر 08%(لە سەدا هەشت)ی دەرباز کرد ، ئەم ڕێژەیەش کەم نییە بۆ دوو جێگەی وەک عێراق...
چۆنە کەسانی وەک کاک مەشخەڵ دیرۆک لە بیر دەکەن و ڕاستیەکان دەشێوێنن ؟ ئەی هەر خودی بارزانی نەبوو کە لە دوای ئاشبەتاڵەکەی ساڵی 1975 بڕیاریدا کە شۆڕش کۆتایی هاتووە و جارێکی دیکە ڕوو لە ساسەت ناکەنەوە ؟بەڵام کاتێک بزوتنەوەیەکی نوێ دوور لە دەسەڵاتی بنەماڵە سەری هەڵدا ئەو کات نەک هەر ڕوویان لە سیاسەت کردەوە...
کاک مەشخەڵ هۆی هەڵکەندنی خەندەق دەگێڕێتەوە بۆ نا ئەمنی سنوورەکانی باشووری کوردستان!من هیچ کاتێک بەم دوعایە ناڵێم ئامین چونکە تەنها لە دوو حاڵەتدا نا ئارامی لەو سنوورانەدا هەبووە و لە هیچ حاڵەتێکیشیاندا مەسعود بارزانی خەندەقی لێ نەدا ، ئەو دوو حاڵەتەش بریتیبوون لە :-1- ساڵی 2003 تا 2011 ، کە بە هۆی داگیرکردنی...
کاک مەشخەڵ بۆ ئەوەی زیاتر ڕەوایەتی بدات بە خەندەقی تاوان باس لەوە دەکات کە ئۆردۆن سنوورەکانی خۆی قایم کردووە و ڕێگە نادات هاووڵاتیانی سوریایی بپەڕنەوە !!! لە کاتێکدا لە هەموو کەسێک ئاشکرایە کە ئەردەن دەسکردنی ئیمپریالیزمی بەریتانیایە و بۆ بەرژەوەندی بەریتانیاش دروست کراوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام...
لە ساڵی هەشتاکاندا پارتی هێجگار لاواز بوو ، هۆی لاوازبوونەکەشی بۆ زۆر هۆکار دەگەڕایەوە، گرنگترینی ئەو هۆکارانەش بریتی بوون لە جاڕدانی ئاشبەتاڵ و دژایەتیکردنی کوردانی ڕۆژهەڵات . تەنانەت لە شارێکی وەک سلێمانیدا ژمارەی لایەنگرانی پارتی زۆر زۆر بە زیادەوە لە ژمارەی پەنجەکانی هەردوو دەستی تەنها کەسێک دەربازی...
لە ڕۆژانی "3 و 4 و 5"ی نیسانی 2014 و لە ژێر فشاری مەسعود بارزانیدا چوار حیزب بە ناوەکانی :- پارتی دیموکراتی کوردی سوریا "الپارتی"(بە سەرۆکایەتی عبد الحکیم بەشار) - پارتی ئازادی کوردی سوریا(بە سەرۆکایەتی مستەفا جومعە) پارتی ئازادی کوردی سوریا(بە سەرۆکایەتی مستەفا ئۆسێ) - یەکێتی کوردستانی(بە سەرۆکایەتی...
لە بەرواری 24/03/2014دا بانگەوازیەک لە لایەن یەکینەکانی پاراستین گەل"یەپەگە"وە بۆ سەرجەم هێز و لایەنە کوردیەکان بڵاوکرایەوە تاکو لە بەرامبەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەرکی مێژوویی خۆیان بەجێ بێنن ، چونکە ئەگەر بەو ئەرکە هەڵ نەستن ئەوا لە بەرامبەر مێژوودا بەرپرسیار دەبن . بڕوانە ئەم لینکەی خوارەوە :- http://malmokurd.com/News-2611-1...