کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

جه‌لال چوارتایی: ئافه‌رینێک بۆ کاک خالد عه‌زیزی به‌شی پێنجه‌م

 له‌ هه‌موو جیهاندا شتی وه‌ها ڕووی نه‌داوه که‌ سه‌رجه‌می دانیشتوانی دوو نه‌ته‌وه‌ دژ به‌ یه‌کبن ، هه‌روه‌ها له‌ هیچ دیرۆکێکیشدا نایه‌ته‌ پێش چاوان که‌ سه‌رجه‌می دانیشتوانی کۆمه‌ڵگایه‌ک چه‌ک به‌ده‌ستی لایه‌نێکی دیاریکراو بن دژ به‌ لایه‌نێکی دیکه‌‌ ، که‌چی کاک خالد وه‌های ده‌هێنێته‌ پێش چاوان که‌ هه‌موو...

جه‌لال چوارتایی: ئافه‌رینێک بۆ کاک خالد عه‌زیزی- به‌شی چواره‌م

ئه‌گه‌رچی کاک خالد عه‌زیزی سکرتێری گشتی باڵی جیابووه‌وه‌ی حیزبی دیموکراته‌ ، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا سکرتێریه‌که‌ی کاک خالد ته‌نها ‌ناوێکی بێ ناوه‌ڕۆکه‌ و ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده‌یه . واته‌ کاک خالد ته‌نها داشێکی شه‌تره‌نجه‌ به‌ده‌ستی مه‌لا عه‌بدوڵڵاوه‌ و ئه‌وه‌ی کاک خالد ده‌یڵێت بریتییه‌...

جه‌لال چوارتایی: ئافه‌رینێک بۆ کاک خالد عه‌زیزی (به‌شی سێ‌یه‌م)

یه‌کێک له‌ گرفته‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی نێوان هه‌ردوو حیزبی دیموکرات بریتی بووه‌ له‌ "ناو" چونکه‌ هه‌ردوو حیزب به‌ ناوی حیزبی دیموکراته‌وه‌ کاریان ده‌کرد ، واته‌ دوای جیابوونه‌وه‌ی لایه‌نی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده‌ له‌ حیزبی دیموکرات هه‌مان ناوی حیزبی دیموکراتیان هه‌ڵبژارده‌وه‌ بۆخۆیان و ئاماده‌...

جه‌لال چوارتایی: ئافه‌رینێک بۆ کاک خالد عه‌زیزی...به‌شی دووه‌م

ئه‌گه‌ر له‌ جیاتی جارێک سه‌د جار ئافه‌رینی کاک خالد عه‌زیزی بکرێت هێشتا که‌مه‌ ، نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌ سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی به‌ده‌ست هێنابێت(چونکه‌ هیچ کاتێک له‌ له‌ته‌ حیزبێکی موچه‌خۆری به‌ر ده‌ستی تاڵه‌بانی شتی وه‌ها ناوه‌شێته‌وه‌) به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌ زۆر ڕاستگۆیانه‌ ناوه‌ڕۆکی حیزبه‌که‌ی مامۆستای...

جه‌لال چوارتایی: ئافه‌رینێک بۆ کاک خالد عه‌زیزی (به‌شی یه‌که‌م)

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ئه‌و حیزبه‌یه‌ که‌ 64 ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نیدا ده‌ربازده‌بێت و له‌ ڕابردووشدا ته‌نها حیزبێک بووه‌ که‌ داکۆکی له‌ هه‌ندێک مافی سه‌ره‌تایی کوردان کردبێت له‌ ڕۆژهه‌ڵاتدا، به‌هۆی ئه‌و داکۆکیکردنه‌شی دووچاری ده‌یان که‌ند و کۆسپ هاتووه هه‌م له‌ نێوخۆی حیزب و هه‌م له‌ ده‌ره‌وه‌ی...

جه‌لال چوارتایی: ده‌نگی ده‌هۆڵ له‌ دوور خۆشه‌

یه‌کێک له‌ شه‌ڕه‌ نه‌گریسه‌کانی داگیرکه‌ران بریتییه‌ له‌ شه‌ڕی تایبه‌ت ، ئه‌م شه‌ڕه‌ تایبه‌ته‌ به‌ چه‌ک به‌ڕێوه‌ ناچێت به‌ڵکو له‌ ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی چه‌واشه‌کاری و فریودانی گه‌لی داگیرکراوه‌وه‌ مه‌یسه‌ر ده‌بێت . سه‌رکه‌وتن یان ژێرکه‌وتنی ئه‌م شه‌ڕه‌ی داگیرکه‌ر په‌یوه‌سته‌ به‌ ئاستی هوشیاری گه‌لی داگیرکراوه‌وه‌...

جه‌لال چوارتایی: له‌ ئۆردوگانشینییه‌وه‌ بۆ پیاهه‌ڵگوتن

هه‌موومان گوێبیستی چه‌ندین گوته‌ی فریوده‌ریانه‌ی ئه‌ردۆغان بووین ، که‌ له‌ په‌ڕله‌مانی تورکدا باسی له‌ ڕاوه‌ستانی فرمێسکی دایکان و کۆتایهێنان به‌ خوێنڕشتن ده‌کرد. ڕژاندنی خوێن و فرمێسکی دایکان له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا بووه‌ که‌ ده‌وڵه‌تی تورک بۆ ماوه‌ی 25 ساڵه‌ به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورددا دایسه‌پاندووه‌...

جه‌لال چوارتایی: به‌ خۆشی زستان و زه‌رده‌خه‌نه‌ی دوژمنان بڕوا ناکرێت

ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌ په‌رته‌وازه‌یی کوردان و یه‌ک نه‌گرتنیشیان بگه‌ڕێین ، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌ وابه‌سته‌یی و پشت به‌ داگیرکه‌ر به‌ستنی زۆر که‌س و لایه‌نیش بگه‌ڕێین ، ئه‌وا زۆر هۆکاری دیکه‌ هه‌بووه‌ بۆ تێکشکاندنی کوردان و سه‌رنه‌که‌وتنیان به‌سه‌ر دوژمن‌دا . یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌ی که‌ بۆته‌ هۆی مانه‌وه‌مان...

جه‌لال چوارتایی: دۆستانی ڕۆژی ته‌نگانه‌ و په‌تی سێداره‌(پێشکه‌شه‌ به‌ گیانی پاکی شه‌هید ئیحسان فه‌تاحیان)

شه‌هیده‌ سه‌ربڵنده‌که‌م "ئیحسان فه‌تاحیان" ئه‌گه‌رچی به‌زیندویی تۆم نه‌بینی ، به‌ڵام تارماییه‌که‌ت ها له‌ پێش چاوانم که‌ سه‌ربڵندانه‌ ده‌روازه‌ی ماڵه‌که‌ت به‌ ڕووخساری ئاواره‌کاندا کردۆته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هاوکاریکردندا دڵخۆشیشیان ده‌ده‌یته‌وه‌ و ده‌ڵێیت :- خه‌فه‌ت مه‌خۆن ته‌نگانه‌ به‌ری کورته‌ ، ئه‌وه‌...

جه‌لال چوارتایی: هه‌موو زاڵمێک ترسنۆکه‌ - (ئه‌م بابه‌ته‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ پلینۆمه‌که‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و لێدوانه‌کانی تاڵه‌بانی له‌سه‌ر �

له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیێدا گه‌لێک زاڵم و سته‌مکار دێنه‌ پێش چاوان ، تا ئه‌و کاته‌ی هێزی په‌نجه‌کانیان مابێت درێغی له‌ کوشتنی مرۆڤه‌کان ناکه‌ن ، ته‌نها بۆ چرکه‌ ساتێکیش تێر ناخۆنه‌وه‌ له‌ نۆشینی خوێنی مرۆڤه‌کان . ئه‌م مرۆڤه‌ سته‌مکار و زاڵمانه‌ به‌ر له‌وه‌ی په‌نجه‌کانیان بکه‌وێته‌ له‌رزین ده‌که‌ونه‌ خۆشکردنی...

جه‌لال چوارتایی: ئامەد و سۆسیال فۆروم- بەشی سێیەم

له‌ ئامه‌د سێیه‌مین ڕۆژ ده‌رباز ده‌بوو که‌ دوایه‌مین ڕۆژی پانێله‌کان بوو ، له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌م شه‌پۆلی جه‌ماوه‌ر زیادی ده‌کرد و هه‌م پانێلی زیاتریش له‌ یه‌ک کاتدا به‌ڕێوه‌ ده‌چوو ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ هه‌ر هۆڵێک له‌و هۆڵانه‌ی که‌ پانێلی تێدا ده‌به‌سترا زیاتر قه‌ره‌باڵغ ده‌بوو .له‌ لایه‌ک پانێلی پێڤاژۆی...

جه‌لال چوارتایی: ئامەد و سۆسیال فۆروم –بەشی دووەم

دووه‌مین ڕۆژی پانێله‌کان ده‌رباز بوو ، ژماره‌ی به‌شداربووان هه‌ر له‌ زیادبووندا بوو ، سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ریش ڕووخسارێکی دیکه‌ی به‌ شاری ئامه‌د به‌خشیبوو ، له‌ لایه‌ک فه‌له‌ستینیه‌کان خۆپیشاندانیان ساز ده‌کرد و له‌ لایه‌کیش زه‌حمه‌تکێشانی مه‌کسیک به‌ سروودی "گه‌ریلا ، گه‌ریلا" ئاهه‌نگیان ساز ده‌کرد...

جه‌لال چوارتایی: له‌ شاخ به‌رخۆدان ، له‌ شار خرۆشان

چوار ڕۆژ ده‌رباز ده‌بێت به‌سه‌ر به‌ڕێکه‌وتنی گروپه‌کانی ئاشتی‌ بۆ باکووری کوردستان و تورکیا ، ئه‌و گروپانه‌ی که‌ ناوی "په‌یامبه‌رانی ئاشتی"یان لێنراوه‌ . ئه‌مه‌ جاری دووه‌مه‌ که‌ له‌سه‌ر داوای به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان په‌یامبه‌رانی ئاشتی ئه‌رکی مێژوویی و نه‌ته‌وه‌یی به‌جێ ده‌گه‌یه‌نن ، ئه‌و ئه‌رکه‌ش...

جه‌لال چوارتایی: ئامه‌د و سۆسیال فۆرووم به‌شی دووه‌م - هه‌شته‌مین سه‌رسوڕهێنه‌ری جیهان

یه‌کێک له‌و پانێلانه‌ی که‌ له‌ دووه‌مین ڕۆژی پانێله‌کاندا پێشکه‌ش کرا بریتی بوو له‌ "هاوکاری شاره‌وانیه‌کان و ڕۆڵ گێرانیان له‌ نێو کۆمه‌ڵگادا" ، له‌م پانێله‌دا جگه‌ له‌ چه‌ند سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کی باکووری کوردستان و سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کی وڵاتی ڕووسیا که‌ خانمێک بوو ، له‌ هه‌مان کاتدا سه‌رۆک شاره‌وانی...

جه‌لال چوارتایی: ئامەد و سۆسیالفۆرووم –بەشی یەکەم

ئامه‌د(دیاربه‌کر) ئه‌و شاره‌ بوو که‌ له‌ ڕۆژانی 27 و 28 و 29ی ئه‌یلوول‌دا نزیکه‌ی 200"دووسه‌د" ڕێکخراوی جیهانی له‌ ئامێز گرتبوو ، ئه‌م ڕێکخراوانه‌ له‌ گروپه‌ سۆسیالیستیه‌کان پێکهاتبوون به‌ ناوی "سۆسیال فۆرووم" .‌ بۆ یه‌که‌مین جار بوو له‌ هه‌موو خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا سۆسیال فۆرووم ئه‌نجام بدرێت ، پێشتر...