له هاوخه‌باتییه‌وه بۆ ته‌خوین به‌شی سێهه‌م هیچ گه‌لێک هێنده‌ی کورد ڕاپه‌ڕینی به‌رپا نه‌کردووه و هیچ گه‌لێکیش هێنده‌ی کورد سه‌رکرده و که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کانی تیرۆر نه‌کراوه و نه‌کراوه‌ته ئامانجی داگیرکه‌ران که نموونه‌ی ئه‌م که‌سایه‌تیانه‌ش شێخ مه‌حمودی حه‌فید و سه‌ید ڕه‌زا و شێخ سه‌عید و قازی...
له ڕۆژی دایکدا چ دیارییه‌ک ؟ئیمڕۆ که ڕۆژی دایکانه ، بزه ده‌خاته سه‌ر لێوی دایکانی جیهان که‌چی له کوردستانه‌که‌ی مندا مه‌ته‌مینی سه‌رتاپای دایکان داده‌گرێت و ده‌بێت سنگ بکوتن . دایکانی جیهان چاوه‌ڕوانی ده‌ست و دیاری جگه‌رگۆشه‌کانیان ده‌که‌ن که‌چی له کوردستانه‌که‌ی مندا دایکان مه‌رگی منداڵه‌کانیان...
پاراستن ئه‌و ده‌زگا به‌دناوه‌یه که بۆ تیرۆر و تۆقاندن دامه‌زراوه . لووله‌ی چه‌که‌کانیان هه‌میشه به ڕووی ئازادیخوازان و ڕه‌خنه‌گراندا بووه . ئه‌م ده‌زگا به‌دناوه هه‌میشه له ده‌ست تێکهڵاوکردندا بووه له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کانی داگیرکه‌ران به‌گشتی و بانده مافیاکانیش به تایبه‌تی .هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ک...
به‌شی دووه‌م کاک نه‌وشیروان ده‌خوازێت به جۆرێک خۆڵ بکاته چاوی خوێنه‌ره‌وه که هیچ ڕاستییه‌ک نه‌بینێت و هه‌موو گوته‌کانی تاڵه‌بانیش به تۆمه‌تبارکردن پێناسه ده‌کات و وه‌های دهێنێته پێش چاوی خوێنه‌ر که ئه‌و گوتانه‌ی تاڵه‌بانی ته‌نها بۆ تۆمه‌تبارکردنه و هیچ کرده‌وه‌یه‌کی له‌و چه‌شنه ڕووی نه‌داوه...
به‌شی یه‌که‌م به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له یه‌کێک له گوته‌کانیدا ده‌ڵێت :- {ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا به هه‌ر کوردێکیان بگوتایه "بێ شه‌ره‌ف" ئه‌وا هه‌م جنێوه‌که‌ی پێدهدایتهوه و هه‌م شه‌ڕیشی له‌گه‌ڵ ده‌کردیت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێیان بگوتبایه "بێ وڵات ، بێ ئاڵا ، بێ ناسنامه" ئه‌وا بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژارد...
شه‌ستوسێ ساڵ به‌ر له ئێستا و له مه‌یدانی چوارچرای شاری مهاباددا ، له به‌ره به‌یانییه‌کی ک‌ش و بێده‌نگدا ، له شارێکی سه‌رتاپا میلیتاریزه‌کراودا ، په‌تی سێداره ئاڵێندرایه گه‌ردنی سێ تێکۆشه‌ری ئه‌وینی ئازادی که یه‌کێک له‌و تێکۆشه‌رانه قازی محه‌مه‌دی سه‌رۆکۆمار بوو ، ئه‌و تێکۆشه‌ره‌ی که له کورتترین...
یه‌کێک له نه‌هامه‌تیه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد ئه‌وه بووه که به بچووکترین خۆشی گه‌وره‌ترین ناخۆشی له بیرکردووه و به که‌مترین دهردهسهریش هه‌موو خۆشییه‌کی له‌بیر کردووه .ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌چینه سه‌ر شه‌ست ساڵی ڕابردوو و چۆنیه‌تی بازرگانیکردنی حاکمیه‌تی به‌ناو کوردایه‌تی به‌سه‌ر خوێن و فرمێسکی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه...
22 ساڵ ده‌رباز ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ی که به‌سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا هات ، پاش 22 ساڵ هێشتا زامداره‌کانی چه‌کی کیمیاوی به ئازار و بێچارهسهرییهوه سه‌ر ده‌نێنه‌وه ، پاش 22 ساڵ هێشتا به‌سه‌ر که‌لاوه‌ی خانووه ڕووخاوه‌کانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌نگاو ده‌نێین ، پاش 22 ساڵ ته‌نها گوێبیستی گوته...
یه‌کێک له‌و بڕگانه‌ی که ده‌ستووری هه‌موو وڵاته‌کانی ئه‌وروپای ڕازاندۆته‌وه بریتییه له مافی مرۆڤ و جیاوازی نه‌کردن له نێوان مرۆڤه‌کاندا(له هه‌ر نه‌ته‌وه و ڕه‌نگ و ئاینێک)بێت ، به‌ڵام ئه‌م گوته‌یه ته‌نها وه‌کو چه‌کێک وه‌هایه که له به‌رامبه‌ر گه‌لانی جیهانی سێهه‌مدا به‌کاری ده‌هێنن ده‌نا له...
سه‌ردێڕی ئه‌م بابه‌ته بریتییه له گوته‌یه‌کی سه‌دام حسێنی گۆڕکراو که دژ به‌و که‌سانه(چ کورد و چ عه‌ره‌ب) ده‌ریده‌بڕی که دژی ده‌وه‌ستانه‌وه یاخود ملکه‌چی بڕیاره سۆڤێنیهکانی نه‌ده‌بوون . بێگومان له‌و کاته‌دا ئه‌م گوته‌یه خودی مه‌سعود بارزانیشی ده‌گرته‌وه چونکه کاتێک سه‌دام حسێن ئه‌م لێدوانه‌یدا...
3- پیلانگێڕی نێوخۆی پارتی کرێکارانی کوردستان :- سه‌ختترین و مه‌ترسیدارترین پیلانگێڕی تاوه‌کو ئه‌م چرکه ساته‌ش که له‌سه‌ر پارتی کرێکارانی کوردستان پیاده‌کراوه بریتی بوو له‌و پیلانگێڕییه نێوخۆییه‌ی نێو ڕیزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان ، چونکه ئه‌گه‌ر پیلانگێڕیه‌کانی دیکه ده‌ره‌کی بووبن ئه‌وا ئه‌م...
به‌شی دووهه‌م- پیلانگێڕی نێوخۆی کوردستان :- پیلانگێڕییه‌کی دیکه که دژ به پارتی کرێکارانی کوردستان و سه‌رۆکه‌که‌ی به‌ڕێوه ده‌برا بریتی‌بوو له‌و پیلانگێڕیه ناڕه‌وایه‌ی که به هه‌ردوو هێزی وابه‌سته‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی سپێردرابوو و سه‌رپه‌رشتیاری سه‌ره‌کی ئه‌م پیلانگێڕیه‌ش وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا...
به‌شی یه‌که‌م دیرۆکی کوردان چ له دوور و چ له نزیکدا نامۆ نه‌بووه به پیلانگێڕی ، ئیتر ئه‌و پیلانگێڕیانه ده‌ره‌کی بووبێت یاخود ناوخۆیی ، شاراوه بووبێت یاخود ئاشکرا ، نێوده‌وڵه‌تی بوبێت یاخود به‌هاوکاری خیانه‌تکارانی ناوخۆ . هه‌ر پیلانگێڕییهکیش به‌رپا بوبێت ئه‌وا زۆر به‌خێرایی ئه‌نجامگیر بووه...
کاتێک دیکتاتۆره‌کان به ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌ن له دوای یه‌ک ئامانج وێڵ ده‌بن که ئه‌و ئامانجه‌ش بریتییه له پێکهێنانی سوپایه‌کی چه‌کداری هێجگار به‌هێز و تۆکمه ، بۆ پێکهێنانی ئه‌م سوپا تۆکمه‌یه‌ش په‌ره به دوو ڕێگه ده‌ده‌ن که ئه‌و دوو ڕێگه‌یه‌ش بریتییه له سیاسه‌تی برسیکردن و تۆقاندن ، بۆ جێبه‌جێکردنی...
2ی ڕێبه‌ندان که به‌رامبه‌ره به 23 کانوونی دووه‌م(ژوئه‌ن) بریتییه له‌و ڕۆژه‌ی که یادی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستانی تێدا ده‌کرێته‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و هه‌ڤاڵانی .له 2 ڕێبه‌ندانی ساڵی 1946دا بۆ یه‌که‌مین جار له‌سه‌ر ده‌ستی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و هاوخهباتهکانیدا یه‌که‌مین...