پێویست ناكات بێڕێزی بە كاكە حەمە بكرێت و ناهەقیشم مەگرن ئەگەر بڵێم بیركردنەوەی لەسەر (پێشمەرگە) سەد لە سەد ڕاستە!ئاخر هەر پێشمەرگە بوون كە بەبێ بیركردنەوە پیسترین دوژمنایەتی عەشایەرییان بۆ مەلا مستەفا بەڕێوەبرد و تێكڕای عەشیرەتەكانی ”برادۆست، سورچی، هەركی، زێباری و شیروانی)یان خەڵتانی خوێن كرد و ناچاری ئەوەیان كردن كە هانا بۆ بەعسی دڕندە ببەن!ئاخر هەر پێشمەرگە بوون كە چل ساڵی ڕەبەق خوێنی یەكتریان ڕشت بۆ ناكۆكی نێوان دوو بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی بەبێ ئەوەی دڵۆپە خوێنێك لەو دوو بنەماڵەیە بچۆڕێت!ئاخر...
پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.گوتەی من لەسەر چۆنیەتی پرۆسەكە و دەستێوەردانی دەرەكی و دروشم و گوتەی چەواشەكاری لایەنەكانیش نییە.گوتەی من پەیوەستە بە هەڵسوكەوتی لەمەودوای یەكێتی نیشتمانی كوردستان و چۆنێتی ساتوسەودا و مامەڵەكردنی لەگەڵ ڕەوشی باشووری كوردستان و لایەنەكانی...
كاتێك چەتەكانی داعش جەلەولایان گرت و لە ئانوساتی ئەوەدابوو كە هەولێریش بگرن، مەعنەویاتی پیاوەكانی(پێشمەرگەكانی) بارزانی و تاڵەبانی بە جۆرێك هاڕەی كردبوو، كە ئەگەر هێزەكانی گەریلا فریایان نەكەوتنایە ئەوا لە ماوەی كەمتر لە 24 سەعاتی دیكەدا شتێك بە ناوی جەلالی و مەلاییەوە نەدەما و كەرەج و هەمەدان...
هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئەرمینای و ئازەربایجان: شەڕی ئەرمینیا و ئازەربایجان لەسەر ناوچەی ئاڕتەساخ (قەرەباغ) کە لە ٢٧ی ئەیلوولەوە دەستیپێکردووە تا دەچێت گوڕ دەستێنێت. ناوچەی ئارتەساخ هەرێمێکی ئەرمەنینشینە و لە سەردەمی یەکێتی سۆڤیەتدا بەڕێوەبردن و کارگێڕی ناوچەکە خرابوویەسەر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ئازەربایجان. وێڕای...
قاسم سولەیمانی لە دیارترین سەرکردەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو. کەسێکی زۆر چالاک بوو، ڕۆڵی لە سیاسەتە نێوخۆییەکانی "عێراق، سوریا، لوبنان، یەمەن و باشووری کوردستان"دا هەبوو. هاوکات کەسێک بوو زۆر پیلانی ژەهراوی لەدژی ڕۆژاوای کوردستانیش داڕشت، هەر لە دروستکردنی هێزێک بەناوی حەشدی شەعبی بۆ عەشیرەتە عەرەبەکانی...
فوئاد مستەفا سوڵتانی، ساڵی ١٩٤٩ لە گوندی 'ئاڵمانە'ی سەر بە شارستانی مەریوان چاوی بە ژیان هەڵهێناوە، دوای تەواوکردنی قۆناغەکانی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی، ساڵی ١٩٦٦ لە بەشی پیشەسازی زانکۆی ئاریامیهری تاران درێژە بە خوێندن دەدات. لە کاتی خوێندنی زانکۆدا، ئاشنایەتی لەگەڵ ژمارەیەک ڕۆشنبیری چەپ و سۆسیالیست...
لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٢دا خۆپیشاندانە جەماوەریەکان سەرتاسەری وڵاتی سوریای گرتبوویەوە و منیش وەک ڕاگەیەندکارێک هاوکاری "ستێرک'تیڤی"م دەکرد، لەو کاتەدا بەڕێز ئۆجالان لە زیندانی ئیمراڵیەوە پەیامێکی بەڕێ کرد کە پڕۆژەیەکی چارەسەری بوو بۆ وڵاتی سوریا و ئێمەش پەیامەکەمان لە تەلەفزیۆن بڵاوکردەوە.ئەوەی دێتەوە یادم،...
من وەک کەسێک کە حەزم دەکرد هەردوو لیستی بزوتنەوەی گۆڕان و نەوەی نوێ لەم پرۆسەی هەڵبژاردنەدا سەرکەوتن بە دەستبهێنن، بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان هەم لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن و هەم لە شێوازی نزیکبوونەوەی لە لایەنە سیاسیەکان توشی چەند هەڵەیەک بوو، ئەو هەڵانەش زۆر بە خراپی بەسەر بزوتنەوەکەدا شکایەوە و بوویە هۆی...
لە ساڵی هەشتاكاندا تەواوی وڵاتی ئەفغانستان و بە تایبەت شاری كابۆلی پایتەخت بەهۆی شەڕی خۆبەخۆی لایەنە ئیسلامیەكانەوە وێران بووبوو. لە نێو هەموو ئەو وڵاتەدا تەنها جێگەیەک کە بەپێوە مابوو مزگەوتەکان بوون، تەواوی مزگەوتەکانیش لەلایەن هێزە ئیسلامیەکانەوە داگیر کرابوون و کرابوونە شوێنی جیهاد، کەلەسەر پەڕاندن،...
پێش ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەسەڵات بگات، بەشێکی زۆری خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێندە هۆگری ئیسلام بوون، بە بەردەوامی سەردانی مەلا و شێخەکانیان دەکرد و وەک موعجیزەیەک لێیان دەڕوانین. زۆر باش لە بیرمە کە ئەو کەسانەی لە باشووری کوردستان جێگەیان نەدەبوویەوە و شاربەدەر دەکران، لە ناچاریدا...
ڕەڤ مەرگەساتێک بوو بۆ گەلی کورد.ڕەڤ هێندە لە نێو بارزانیەکاندا ڕیشەی داکوتاوە، تەنانەت یەک خۆپیشاندان و یەک ڕێپێوانی جەماوەریش لە دەڤەری بارزان دژبە هیچ داگیرکەرێکی کوردستان ئەنجام نەدراوە بۆ ئەو هەموو مەرگەساتەی بەسەر گەلی کورددا هاتووە.بەهۆی کلتووری ڕەڤەوە، شەنگال ڕادەستی دڕندەترین دوژمن کرا، زیاتر...
ڕەڤ بە واتای هەڵهاتن و بەرخۆدانیش بە واتای خۆڕاگری "مقاوەمەت"وشەی "ڕەڤ" بۆ یەکەمین جار لە زاری خوالێخۆشبوو مەلا مستەفای بەرزانەوە داکەوتە نێو فەرهەنگی کوردی و هەمیشە هەڵهاتنی بە بەشێک لە ئازایەتی پێناسە دەکرد و دەیگوت 'ڕەڤ نیڤا مێرانێیە' واتە (هەڵهاتن نیوەی ئازایەتیە یاخود هەڵهاتن بەشێکە لە ئازایەتی).وشەی...
دەسەڵات چی بە چاک و چی بە خراپ دەتوانێت ڕەوشی کۆمەڵگا بگوڕێت. واتە هەڵسوکەوتی هەر کۆمەڵگایەک ڕەنگدانەوەی دەسەڵاتەکەیەتی.ئەگەر سەرکردە ترسەنۆک بوو، ترس لە دڵی گەلدا دەچێنێت. ئەگەر سەرکردەش خۆڕاگر بوو، ئیرادەیەکی پۆڵایین لە کۆمەڵگادا بەرهەم دێنێت.ڕۆژاوا و باشووری کوردستان:- یەک زمان، یەک خوێن و یەک دابونەریت،...
یەکەمین بڕیاری ئایەتوڵا خومەینی فتوای جیهاد بوو لە دژی گەلی کورد، لە ئەنجامی ئەو فتوایەدا هەزاران لاوی کورد بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە بە دەستی خاڵخاڵیەکان گولەباران کران.بەنی سەدریش داوای لە ئارتەشی ئیسلام دەکرد کە قەیتانی پۆستاڵەکانیان نەکەنەوە تا کۆتایی بە کوردەکان دەهێنن.سەدام حسێنیش لە پرۆسەی ئەنفالدا...
ئەم مەلایە ناوی 'سەید ئەحمەد پێنجوێنییەلە سەردەمی بەعسدا ئەمن بوو، باوکیشی سەرۆک جاش بوو بە پلەی 'ئامر سریە' لە فەوجی شێخ برایمی شێخ نەسرە.ئێستا لە نێو ڕیزەکانی یەکگرتووی ئیسلامیدایە و لە ئاکەپەیی بووندا تا سەر ناخ لە خیانەت ڕۆچووە.ڕۆژانە سەردانی قونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر دەکات و دەزگای میت و کاربەدەستانی...