کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەهاناوەچوونی خیانەت گەورەترین كارەساتی لێدەكەوێتەوە

Saturday, 18/06/2022, 6:51


كاتێك چەتەكانی داعش جەلەولایان گرت و لە ئانوساتی ئەوەدابوو كە هەولێریش بگرن، مەعنەویاتی پیاوەكانی(پێشمەرگەكانی) بارزانی و تاڵەبانی بە جۆرێك هاڕەی كردبوو، كە ئەگەر هێزەكانی گەریلا فریایان نەكەوتنایە ئەوا لە ماوەی كەمتر لە 24 سەعاتی دیكەدا شتێك بە ناوی جەلالی و  مەلاییەوە نەدەما و كەرەج و هەمەدان نیوەی ڕێگەیان دەبوو.
لەو كاتەدا من ڕەخنەی زۆرم لە هەڤاڵان گرت و گوتم: بەرگریكردن لە شەنگال بەرگریكردنە لە گەلی كورد و  بەرگریكردن لە هەولێر و جەلەولاش بەرگریكردنە لە دەسەڵاتی دوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی.
بەرگریكردن لە شەنگال گەورەترین شكۆمەندیە، بەڵام بەرگریكردن لەو دوو بنەماڵەیە هەم هەڵەیە و هەم شكۆمەندی شەنگالیش دەخاتە ژێر پرسیارەوە، کە ڕۆژێك دێت نەك هەر پەكەكە بەڵكو تێكڕایی گەلی كوردیش باجی ئەو هەڵەیەی هەڤاڵان دەدات.
بەڵام هەڤاڵان زۆر بە توندی لەدژی ئەو هەڵوێستەی من وەستانەوە و هەندێكیان بەهاناوەچوونی جەلالی و مەلاییان لەلایەن گەریلاوە بە هەڵوێستێكی نەتەوەیی پێناسە دەكرد و  هەندێكیشیان زۆر زیاتر دەڕۆیشتن و دەیانگوت ئەگەر داعش هەولێر بگرێت ئەوا قەندیلیش دەگرێت!

 گەورەترین خیانەت لەژێر سەری ئەو دوو بنەماڵەیەدایە. خیانەتكار شایانی ئەوەیە لە سەری بدرێت نەك فریای بكەون.

منیش ناچاربووم و گوتم: تەنها هەشت گەریلا شەنگالیان پاراست و لەو بیابانە كاكی بە كاكییە و بە نەشارەزایەوە توانییان ڕێگری لە پێشڕەویەكانی داعش بكەن، ئیتر چۆن بە هەزاران گەریلا و بە شارەزاییەوە ناتوانن قەندیلێكی سەخت بپارێزن و هاوكات بەڕێز ئۆجالانیش لە تێكڕای نوسینەكانیدا ئاماژەی بە چەمكی خیانەت كردووە، كە گەورەترین خیانەت لەژێر سەری ئەو دوو بنەماڵەیەدایە، لەبەرئەوە خیانەتكار شایانی ئەوەیە لە سەری بدرێت نەك فریای بكەون.
بەڵام ئەفسوس، من زۆرم گوت و هیچی نەبیسترا و تەنانەت چەند هەڤاڵێك دەشیانگوت (تۆ بڵێی هەڤاڵ جەلال بە ڕاستی بێت و تێكنەچووبێت!)
من لەو باوەڕەدام ئەگەر هەڤاڵان گوتەكانی بەڕێز ئۆجالانیان بە بنەما بگرتایە ئەوا هەم شتێك بە ناوی جەلالی و مەلایەوە نەدەما و هەم گەلی كوردیش بۆ هەتاهەتایە لە كەڵبەی ژەهراوی ئەو دوو بنەماڵەیە ڕزگاری دەبوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە