له هاوخه‌باتییه‌وه بۆ ته‌خوین به‌شی شه‌شه‌م
Thursday, 27/05/2010, 12:00
به‌شێکی دیکه له وه‌ڵامدانه‌وه‌که‌ی کاک نه‌وشیروان بریتی‌یه له (پاشهاته‌کانی ئه‌نفال: گلان و هه‌ڵسانه‌وه) .
له‌م به‌شه‌دا کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت :- [هه‌ركه‌س باسی ئه‌نفال و پاشهاته‌كانی ئه‌نفالی بكردایه، ئه‌بو تاڵه‌بانی خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌و باسه نه‌دایه. چونكه ئه‌و ئه‌یزانی گه‌وره‌ترین هێرشی ئه‌و جه‌یشه زه‌به‌لاحه‌ی سه‌دام بۆ شه‌ڕی ئێرانی دروست كردبو، به‌ڕێوه‌یه بۆ سه‌ر كوردستان. که‌چی بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌و ئاگره سوره دور رابگرێت، سه‌فه‌رێكی بۆ ئێران رێكخست‌و له‌وێوه فڕی بۆ ده‌ره‌وه و تا سه‌ركه‌وتنی كورد له راپه‌ڕیندا و تا ئازادكردنی هه‌مو كوردستانی عێراق نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستان. له گه‌ڕانه‌وه‌شی دا كه توشی شكان‌و كۆڕه‌و بوین، له‌باتی به‌رگریكردن و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و هه‌له‌ی كۆڕه‌و له ئاستی ناوده‌وڵه‌تی دا بۆ كوردی ره‌خساند، به هه‌ڵه‌داوان چوه به‌غدا و به جۆرێكی شه‌رمهێنه‌ری ئه‌وتۆ ئه‌ملاوئه‌ولای سه‌دامی ماچ كرد، بوه هه‌واڵی یه‌كه‌می ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له سه‌رانسه‌ری دنیادا].
له ئه‌نجامی ئه‌م گوتانه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستییه‌ی که هه‌موو مه‌رگه‌ساته‌کانی سه‌ر کوردان ده‌ستی تاڵه‌بانی تێدا بووه و هه‌مووشی به‌زانا بوونه‌وه ئه‌نجام دراوه ، ئه‌م ڕاستیانه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه که تاڵه‌بانی له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه دروستکراوه و له به‌رگی کوردایه‌تی‌دا میکیاجیان کردووه . ته‌نها شتێک که تاڵه‌بانی جیاده‌کاته‌وه له که‌سانی وه‌کو ته‌ها یاسین ڕه‌مه‌زان و عیسا پژمان و عیسمه‌ت ئینینۆ ئه‌وه‌یه که تاڵه‌بانی به نێوی کوردایه‌تیه‌وه که‌وته دژایه‌تیکردنی کوردان و ئه‌وانی دیکه به نێوی عێراقی بوون و ئێرانی بوون و تورکی بوونه‌وه ، که له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌کانیشدا مه‌ترسی و تاوانه‌کانی تاڵه‌بانی هه‌زاران هێنده‌ی مه‌ترسی و تاوانه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵه به‌کرێگیراوه‌یه . چونکه ته‌ڵه‌بانی له‌و جێگه‌یه‌وه توانی باشترین توێژی کورده‌واری بخاته خزمه‌تی داگیرکه‌رانه‌وه و به نێوی کوردایه‌تیشه‌وه سه‌دان پڕۆتۆکۆڵی دژ به کوردان واژۆ بکات و ڕۆحیه‌تی نه‌ته‌وایه‌تیش ته‌واو لاواز بکات و هه‌موو کۆمه‌ڵگای کورده‌واریش دابمرکێنێته‌وه له به‌رامبه‌ر داگیرکه‌راندا .
هه‌ر یه‌کێک له به‌کرێگیراوه‌کانی وه‌کو جه‌زراوی و پژمان و ئینینۆ خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک تاوانن دژ به نه‌ته‌وه‌که‌مان ، به‌ڵام هه‌ر یه‌کێک له‌و به‌کرێگیراوانه گرێدراوی ته‌نها یه‌کێک له داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان بوون ، لێ به‌ڵێ تاڵه‌بانی له یه‌ک کاتدا گرێدراوی هه‌موو داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان بووه و فه‌رمانه‌کانی هه‌ر هه‌مووشیانی زۆر به سه‌رکه‌وتوویی ئه‌نجام داوه .
ماچ و موچه مێژوویه‌که‌شی هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و هاوسۆزیه‌دا بووه که بۆ داگیرکه‌رانی کوردستان ئه‌نجامیدا ، چونکه ئه‌و ماچه له کاتێکی وه‌ها هه‌ستیاردا ژه‌هرێک بوو که کرایه قوڕگی هه‌ر تاکێکی کورده‌وه و ڕه‌وایه‌تیشی ده‌دا به‌و تاوانانه‌ی که سه‌ددام و به‌عسیه‌کان ئه‌نجامیان ده‌دا دژ به نه‌ته‌وه‌که‌مان .
ماچه مێژووییه‌که نه سه‌ره‌تای هاوسۆزی تاڵه‌بانی بووه بۆ داگیرکه‌ران و نه دواجاریش بوو ، به‌ڵکو له روومه‌تی سه‌دامه‌وه به‌ره‌و ماچکردنی گڵکۆی خومه‌ینی و چه‌مانه‌وه‌ش بۆ ماچکردنی ده‌ستی سه‌معان قه‌سابی سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی و ته‌جه‌گوڵ بردنه سه‌ر گۆڕی ئه‌تاتورک و به نیعمه‌تی خودا پێناسه‌کردنی ئه‌ردۆغان و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و ...هتد .
چونکه کاتێک کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت (هه‌ركه‌س باسی ئه‌نفال و پاشهاته‌كانی ئه‌نفالی بكردایه، ئه‌بو تاڵه‌بانی خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌و باسه نه‌دایه. چونكه ئه‌و ئه‌یزانی گه‌وره‌ترین هێرشی ئه‌و جه‌یشه زه‌به‌لاحه‌ی سه‌دام بۆ شه‌ڕی ئێرانی دروست كردبو، به‌ڕێوه‌یه بۆ سه‌ر كوردستان) .
ئاشکراکردنی ئه‌و نهێنیه‌یه که تاوه‌کو ئێستاش له کوردان شاردراوه‌ته‌وه ، که تاڵه‌بانی بناغه‌دانه‌ری ئه‌نفال بووه و مه‌به‌ستیشی له‌و ئه‌نفاله بووه که شیرازه‌ی کوردانی تێکدا . چونکه زانیویه‌تی که ئه‌نفال به ڕێگه‌وه‌یه و هیچ کوردێک ناپارێزێت که‌چی هه‌ر له‌و کاته‌شدا فه‌رمانی به پاوه‌کانی دابوو که ڕێگه‌ی ده‌ربازبوون له خه‌ڵکه‌که بگرن و نه‌هێڵن هیچ که‌سێک خۆی قوتار بکات تاوه‌کو زۆرترین که‌سانی سڤیل ببنه نێچیری ئه‌م ئه‌نفاله ، چونکه کاتێک ئه‌نفالی یه‌که‌م و دووه‌م ئه‌نجامدرا و کۆتایی به ژیانی هه‌زاران سڤیل هێنا ئه‌وکات خه‌ڵکی ناوچه‌کانی دیکه وه‌خۆ که‌وتن بۆ ده‌ربازبوون که‌چی پیاوه‌کانی تاڵه‌بانی نه‌ک هه‌ر هاوکاری خه‌ڵکه‌که‌یان نه‌کرد به‌ڵکو زۆر به توندی ڕێگریان له قوتاربوونی خه‌ڵکه‌که ده‌کرد و دژ به‌و که‌سانه‌ش ده‌وه‌ستانه‌وه که ده‌بوونه هاوکاری جه‌ماوه‌ر که نموونه‌ی هه‌ره به‌رچویشیان تیرۆرکردنی مه‌فره‌زه‌که‌ی حیزبی شیوعی عێراق بوو به سه‌رپه‌رشتی ملازم سه‌عد و ته‌حویلدانه‌وه‌ی ملازمی ناوبراویش به به‌عس .
به‌ر له ئه‌نفالیش ڕێگه‌ی ده‌ربازبوون له دانیشتوانه سڤیله‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه گیرا و پاش ئه‌نفالیش هه‌مان دیارده دووباره بوویه‌وه له شاری سلێمانی له کاتی کۆڕه‌وه‌که‌دا ، چونکه کاتێک کۆڕه‌و دستی پێ‌کرد هه‌موو ده‌روازه‌کانی سلێمانی به‌سه‌ر ئاواره‌کاندا داخرا له‌لایه‌ن پیاوه‌کانی تاڵه‌بانییه‌وه که ئه‌نجامی ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ش گیان له ده‌ستدانی سه‌دان پیر و منداڵ بوو به‌هۆی پاڵه‌په‌ستۆوه .
ئه‌نجامی ئه‌م هه‌موو تاوانه‌ی تاڵه‌بانیش نه‌ک هه‌ر زیادبوونی قه‌دری نه‌بووه له‌لای داگیرکه‌ران به‌ڵکو هه‌موو ئه‌نجامه‌که‌شی به فاحیشه پێناسه‌کردنی بوو له‌لایه‌ن ڕه‌فسه‌نجانی و به سه‌رۆک خێڵێکی زۆر دواکه‌وتوو ناوبردنیش بوو له‌لایه‌ن عه‌بدوڵا گوله‌وه .
پاشان کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت :- [تاڵه‌بانی و هه‌ندێ له هاوبیره‌کانی پێیان وا بو: له دوای ئه‌نفال ئیتر ئیشمان به پێشمه‌رگه نه‌ماوه، بۆیه ئه‌و دیسان سوریای كرده‌وه به باره‌گای سه‌ره‌كی خۆی و، بۆئه‌وه‌ی باری سوك بێ و ئیلتزاماتی مادی كه‌م بێ، ئه‌یویست جگه له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی‌و ژماره‌یه‌كی كه‌می كادری سیاسی و ئیعلامی و پێشمه‌رگه‌یی، ئه‌وه‌ی تری "ره‌شایی له‌شكر" به هه‌ر جۆرێ بێ له كۆڵی بێته‌وه].
تاڵه‌بانی ئه‌و که‌سه‌یه که هه‌میشه پێیه‌کی له سوریا بووه و هیچ نهێنییه‌کیشی نه‌بووه له‌لای سوریه‌کان و ته‌نانه‌ت زۆر زانیاریشی پێداون .
شه‌هید کاک ئازاد مسته‌فای سه‌رۆکی پاسۆک ده‌ڵێت :- [بۆ یه‌که‌مین جار له‌لای تاڵه‌بانی له جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێم حافڤ الا‌سد گوتم حافڤ الواوی ، که‌چی تاڵه‌بانی له وه‌ڵامی نامه‌یه‌کدا که نوسرابوو "المناچل ئازاد مسته‌فا" جاسوسی به‌سه‌ر کاک ئازاده‌وه ده‌کات و به سوریه‌کان ده‌ڵێت "ئێوه به ئازاد ده‌ڵێن مناچل ، ئه‌ویش به أسد ده‌ڵێت واوی] (تێبینی/ وشه‌کانی اسد ، واوی ، مناچل به واتای شێر ، چه‌قه‌ڵ ، تێکۆشه‌ر دێت یه‌ک به دوای یه‌کدا) .
له به‌رنامه هاوبه‌شه‌که‌ی "تاڵه‌بانی و سه‌رانی به‌عس" بۆ ئه‌نفالی کوردان ئه‌و ئه‌نجامه که‌وتبوویه ده‌ستی تاڵه‌بانی که ئیتر کوردان به ته‌واوه‌تی دامرکاونه‌ته‌وه و حیزبی به‌عسیش هیچ مه‌ترسییه‌کی له‌سه‌ر نه‌ماوه تاوه‌کو تاڵه‌بانی له ڕێگه‌ی پیاوه‌کانییه‌وه فریادڕه‌س بێت بۆ به‌عسیه‌کان ، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌یویست ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له کۆڵ ببێته‌وه که به پیاوی خۆی پێناسه‌یان ده‌کات .
یه‌که‌مین وارگه‌ی تاڵه‌بانی سوریا بوو بۆ دامه‌زراندنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و له‌ژێر چاودێری و ڕێنومایی ئیستخباراتی سوری‌دا دایمه‌زراند ، پێده‌چێت دواین مه‌نزڵگاشی هه‌ر سوریا بێت ، هه‌رچه‌نده سۆزی به برا که‌مالیسته‌کانیشی داوه که یاده‌وه‌ریه‌کانی له شاری ئه‌سته‌مبوڵ بنوسێته‌وه !!!
ئه‌ویندارێتی تاڵه‌بانی بۆ سوریا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌یه‌ی یه‌که‌می په‌نجاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو کاتێک به میشێل عه‌فله‌قی دامه‌زرێنه‌ری به‌عسی فاشی ئاشنا ده‌بێت له ساڵی 1955دا و په‌یمانی وه‌فاداری ده‌دات به میشێل عه‌فله‌قی گۆڕکراو .
له به‌شێکی دیکه‌دا کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت :- [له‌دوای ئه‌نفال زیاتر له بیست مانگ من له سه‌ر سنور له قاسمه‌ڕه‌ش، نۆكان و شێنێ، بوم. ئه‌متوانی منیش وه‌کو ئاغای تاڵه‌بانی بچم له یه‌کێ له پایته‌خته خۆشه‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپا پاڵی لێ بده‌مه‌وه له‌وێوه قسه‌ی زلی بێ گومرگ بکه‌م و قاره‌مانێتی به هاوڕێکانم بفرۆشمه‌وه، به‌ڵام من ئه‌وه‌م نه‌کرد، له گه‌ڵ هاوڕێکانم و له گه‌ڵ هاوسه‌نگه‌ره‌کانم و له گه‌ڵ هاوڵاتیه لێقه‌وماوه‌کانم دا مامه‌وه. ته‌نیا شتیش که ئه‌وه‌ی پێ ئه‌کردم خۆشه‌ویستی نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌که‌م بو،] .
له‌م گوتانه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستییه‌ی که هیچ خۆشه‌ویستییه‌کی تاڵه‌بانی نه‌بووه بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد و نیشتمانی کورد ، چونکه ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی هه‌بوویایه ئه‌وا نه‌ته‌وه‌ی کوردی فه‌رامۆش نه‌ده‌کرد بۆ ئه‌نفالکردن و خۆیشی ملی ڕێگه بگرێته به‌ر به‌ره‌و پایته‌خته خۆشه‌کانی ئه‌وروپا و قسه‌ی زل ده‌رپه‌ڕێنێت و خۆیشی بکاته قاره‌مانی کوردایه‌تی .
ته‌نانه‌ت چه‌ماندنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بۆ ماچکردنی ده‌ستی سه‌معان قه‌سابی سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی و فرمێسک ڕشتنی له‌سه‌ر گۆڕی خومه‌ینی فتواده‌ری جیهاد دژ به کوردان و تاجه گوڵینه بردنه سه‌ر گۆڕی ئه‌تاتورک و به خه‌ونی نێو هۆنراوه کردنی ئاواته‌کانی کوردان به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گره بۆ ئه‌م گوتانه‌ی کاک نه‌وشیروان که هیچ سۆزێکی تاڵه‌بانی نه‌بووه بۆ کورد و کوردستان .
کاتێک مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت :-{ئه‌گه‌ر دادگایه‌کی عادیلانه لێپێچینه‌وه بکات له‌سه‌ر تاوانه‌کانی شه‌ڕی نێوخۆیی ئه‌وا من و مام جه‌لال بێتاوانترین که‌سین} به‌بێ هۆ نییه .
هۆکاره‌که‌شی نا هوشیاری کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و گێلێتی ئه‌و که‌سانه بووه که خۆیان کرده سووته‌مه‌نی بۆ ئه‌م دوو میر غه‌زه‌به ، چونکه کاتێک ئه‌م هه‌موو تاوانه دژ به کوردان ئه‌نجام بدرێت و هێشتاش وه‌کو قاره‌مانی نه‌ته‌وه‌یی لێیان بنواڕین ئه‌وا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش بکه‌ین که ده‌ستی چه‌وری هه‌موو تاوانه‌کانیش به ڕووخساری کوردان بسڕن .
خۆ ئه‌گه‌ر بێت و له نێو کۆمه‌ڵگایه‌کی هوشیاردا مشتێک له ده‌ریایه‌کی ئه‌م تاوانانه ئه‌نجام بدرایه ئه‌وا گه‌وره‌ترین دادگا چاوه‌ڕوانی که‌سانی وه‌کو تاڵه‌بانی و بارزانی ده‌کرد ، به‌ڵام له‌لای کوردی ناهوشیار ئه‌م جۆره که‌سانه حاکم و گه‌لیش مه‌حکوم .
درێژه‌ی هه‌یه .....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست