هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ سه‌ر پژاک.- به‌شی پێنجه‌م: هه‌ڵوێستی ئیمڕۆ سه‌نگی مه‌حه‌که بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانی رابردوو
Wednesday, 17/08/2011, 12:00
هه‌ڵوێستی ئیمڕۆ سه‌نگی مه‌حه‌که بۆ په‌یوه‌ندیه‌کانی ڕابردوو
بریا هه‌موو کوردان خاوه‌ن هه‌ڵوێست بوونایه و ته‌واوی لایه‌نه‌کانیشیان بخستایه‌ته ژێر چاودێریه‌وه . نه‌ک وه‌کو کاک عه‌زیز شێخانی که به‌بێ بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک تۆمه‌ت ده‌هۆنێته‌وه و گوته‌ی تاوانبارانیش له‌سه‌ر پ‌ک‌ک ده‌کاته ماڵ و ده‌ڵێت :-
{ پارتی كرێكارانی كوردستان له سه‌رده‌می گیرانی عه‌بدوڵڵا ئوجالاندا كاتێك له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به تایبه‌ت له شاری سنه‌دا كورده‌كانی رۆژهه‌ڵات وه‌ك پشتیوانی لێ‌كردن له ئوجا‌لان رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دروشمی دژ به رێژیمی تارانیان دا، هه‌ڵوێستێكی ئه‌وه‌نده ناكوردانه‌ی هه‌بوو، كه هه‌ر ئه‌وكات پێویست بوو، كورده‌كانی رۆژهه‌ڵات هیچ جۆره متمانه‌یان به‌و پارته نه‌كردبایه. له كاتێكدا شار شه‌ڵاڵی خوێن كرابوو، به‌ڵام پارتی كرێكاران ئه‌و خه‌ڵكه‌یان به تێكده‌ر و به‌كرێگیراوی سه‌هیۆنیزم ناساند! } .
له قورئاندا هاتووه " ڵا تَقْرَبُواْ الێَّلاەَ ۆأَنتُمْ سُكَارَى "(سوره النسا‌و ێیه 43) .
کاتێک ئه‌و ئایه‌ته واتای ته‌واوه‌تی ده‌دات به ده‌سته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌مووی بخوێندرێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نیوه‌ی ئایه‌ته‌که خوێندرایه‌وه و نیوه‌که‌ی دیکه‌ی فه‌رامۆش کرا ، ئه‌وکات نه‌ک هه‌ر واتای ته‌واوه‌تی نادات به ده‌سته‌وه به‌ڵکو ده‌بێته کوفر و دژ به ده‌ستووره‌کانی خودایه .
کاک عه‌زیزیش گوته‌یه‌ک ده‌درکێنێت و ده‌یکاته ماڵ له‌سه‌ر هه‌موو پ‌ک‌ک ، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و که‌سه بهێنێت که ئه‌و لێدوانه‌ی داوه و ئێستاش ئه‌و که‌سه له کوێیه ؟
ئه‌وه‌ی ئه‌و لێدوانه‌یدا عوسمان ئۆجه‌لان بوو ، عوسمانیش پاش هه‌ڵهاتنی ددانی به‌و ڕاستیه‌دا نا که ته‌واو دژ به به‌رنامه‌کانی پ‌ک‌ک بووه و هه‌موو هه‌وڵێکیشی داوه تاوه‌کو ئه‌و پارته بێ کاریگه‌ر بکات . عوسمان ئێستا له باشووری کوردستانه و له ئامێزی حیزبی دیموکرات ڕاگیراوه . جێگه‌ی سه‌رنجه که له ڕابردوودا قسه‌ی که‌سانی وه‌کو که‌مال بورقای بره‌وی هه‌بوو له‌لای کاک عه‌زیزه‌کان و ئێستاش گوته‌کانی عوسمان ده‌که‌نه ماڵ له‌سه‌ر پ‌ک‌ک !
که‌سانێک هه‌بوون که سه‌رده‌مانێک به‌رپرسیارێتیان هه‌بووه له نێو یه‌کێتی و پارتی و دیموکرات و کۆمه‌ڵه و ته‌واوی لایه‌نه‌کانی دیکه‌شدا ، پاشان خۆیان ته‌سلیمی داگیرکه‌ران کردۆته‌وه و بوونه‌ته کاسه‌ی له ئاگر گه‌رمتر دژ به‌و لایه‌نه‌ی که سه‌رده‌مانێکی ژیانیان تێدا به‌سه‌ر بردووه . ئایا ڕه‌وایه کردار و گوته‌ی ئه‌و که‌سانه بکرێته ماڵ له‌سه‌ر حیزبه‌کان ؟
خۆ ئه‌گه‌ر گوته‌ی ئه‌و که‌سانه به هه‌ند وه‌ربگیرێت ئه‌وا ده‌بێت هه‌موو تاوانه‌کانی " به‌کری فاته "ش بکرێته ماڵ له‌سه‌ر حیزبی دیموکرات ، چونکه به‌کری فاته سه‌رده‌مانێک پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموکرات بووه و پاشان بوویه نۆکه‌رێکی عه‌یاره 24ی به‌عس و به سه‌دان زه‌حمه‌تکێشی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری شه‌هید کرد . ئه‌گه‌ر به گوته‌ی کاک عه‌زیز بێت ئه‌وا ده‌بێت خه‌ڵکی سلێمانی و ده‌وروبه‌ریشی دادگا له حیزبی دیموکرات بگرن ، له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ی به ده‌ستی به‌کری فاته ڕژاوه !
پرسیار له کاک عه‌زیزه‌کان ئه‌وه‌یه :- بۆچی هه‌ر کاتێک هێرش و توند و تیژیه‌کانی کۆماری ئیسلامی دژ به پ‌ک‌ک و پژاک ڕووی له زیادبوون بێت ، ئێوه‌ی به‌ڕێزیش سه‌نگه‌ری دژ به پ‌ک‌ک و پژاک هه‌ڵده‌بژێرن ؟
کاک عه‌زیز له‌سه‌ر گوته‌کانی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت :-
{ پارتی كرێكارانی كوردستان دوێنێ و ئه‌مڕۆ چ جۆره پێوه‌ندییه‌كی له گه‌ڵ ئیتڵاعات و سپای پاسداران‌دا هه‌بوه و هه‌یه؟ ئایا ئه‌وان ئاماده‌ن جۆری پێوه‌ندی خۆیان له گه‌ڵ موخابراتی سوری بۆ گه‌لی كورد رونكهنهوه؟ ده‌كرێ بزانین فه‌لسه‌فه‌ی بوونی پارتی كرێكاران له قه‌ندیل و دروستكردنی پارتی سیاسیی بۆ رۆژهه‌ڵات و باشووری چییه؟ } .
ئه‌م گه‌رم داهاتنهی کاک عه‌زیز له‌م کاته‌دایه که گه‌وره‌ترین هێرشی کۆماری ئیسلامی له ئارادایه بۆسه‌ر پژاک و پژاکیش له به‌رخۆدانێکی که‌م وێنه‌دایه ، تۆ بڵێی کاک عه‌زیز بووبێته ده‌زگای شه‌ڕی تایبه‌ت و هه‌مان ڕێچکه‌ی عیرفان قانعی فه‌ردی گرتبێته به‌ر !!؟ ئه‌گه‌ر کاک عه‌زیز به‌ڵگه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی له‌لایه با بیخاته ڕوو ، ده‌نا تۆمه‌تی بێ به‌ڵگه مه‌حکوم به دادگایه !
ئیتڵاعات و سوپای پاسداران و موخابه‌رات بۆ سه‌رکوتی جه‌ماوه‌ره ، هه‌ر هێزێکیش په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌زگایانه‌دا هه‌بووبێت ڕاسته‌وخۆ به‌شداری کردووه له سه‌رکوتی جه‌ماوه‌ر و خه‌باتکاراندا ، وه‌کو به‌شداریکردنی پارتی(قیاده مۆقه‌ت) له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران دژ به دیموکرات و کۆمه‌ڵه و جه‌ماوه‌ری ڕۆژهه‌ڵات ، په‌لکێشکردنی سوپای پاسداران له‌لایه‌ن یه‌کێتیه‌وه بۆ سه‌ر دیموکرات له کۆیه ، هاوئاهه‌نگی کردنی یه‌کێتی و پارتی له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئیتڵاعاتدا بۆ تیرۆرکردنی سه‌دان ڕۆژهه‌ڵاتی له باشوور . ئایا کاک عه‌زیز هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی هه‌یه که بیسه‌لمێنێت پ‌ک‌ک پێش سوپای پاسداران که‌وتووه بۆ سه‌ر دیموکات و کۆمه‌ڵه و سه‌رکوتی جه‌ماوه‌ری ڕۆژهه‌ڵات ؟
منیش هیچ کاتێک نکۆڵی له‌وه ناکه‌م که سه‌رده‌مانیک بنکه‌ی پ‌ک‌ک هه‌م له ئێران و هه‌م له سوریادا هه‌بووه و بوونی ئه‌و بنکانه‌ش له ئێران‌دا هه‌م به ویستی ئێران بووه و هه‌م به ویستی په‌که‌که ، هه‌ر لایه و بۆ ئامانجێکی دیاریکراو ، به‌م شێوه‌یه :-
1- ئامانجه‌کانی ئێران :-
ئامانجه‌کانی ئێران بریتی بوو له کۆنترۆڵکردن و ده‌سته‌مۆکردنی پ‌ک‌ک . له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێرانیه‌کان ئه‌زموونی زۆریان هه‌بووه (هه‌م له‌سه‌رده‌می پادشایه‌تیدا و هه‌م له‌سه‌رده‌می کۆماری ئیسلامی)دا بۆ ده‌سته‌مۆکردنی ئه‌و پارت و ڕێکخراوانه‌ی که داڵده‌دانی ئێرانیان قبووڵ کردووه . بۆ نموونه له‌سه‌رده‌می پادشایه‌تیدا توانییان له ڕێگه‌ی کۆنترۆڵکردنی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقه‌وه هه‌موو داخوازیه‌کانی خۆیان به‌سه‌ر عێراقدا بسه‌پێنن و له ماوه‌ی 24 سه‌عاتیشدا ئاشبه‌تاڵ به سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌ی خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فا بکه‌ن .
له سه‌رده‌می کۆماری ئیسلامیشدا به جۆرێک کۆنترۆڵی پارته‌کانی باشووریان کرد ، که هه‌ر له ڕێگه‌ی ئه‌و پارتانه‌وه توانییان دیموکرات و کۆمه‌ڵه لاواز و ئۆردوگانشین بکه‌ن و کۆنترۆڵی ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتیش بکه‌ن و خۆیشیان بگه‌یه‌ننه ناو قوڵایی باشووری کوردستانه‌وه بۆ لێدان له بیره نه‌وته‌کانی که‌رکوک و داگیرکردنی هه‌ڵه‌بجه و به‌شێکی به‌رفراوان له شاره‌زوور و چوونه ناو قوڵایی ناوچه‌کانی گه‌رمیان و بادینان و بارزان و دۆڵی جافایه‌تی . ئه‌نجامه‌که‌شی به ئه‌نفالی سه‌دان هه‌زار و خاپوورکردنی ته‌واوی باشووری کوردستان و ئاشبه‌تاڵی لایه‌نه‌کانی باشوور کۆتایی هات.
ئه‌و کۆنترۆڵکردنه تاوه‌کو ڕۆژگاری ئیمڕۆش درێژه‌ی هه‌یه ، بۆ نموونه ئێران توانی له دوای ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری باشوور له ساڵی 1991دا ئامانجه‌کانی خۆی به‌زیاده‌وه بپێکێت ، وه‌ک به‌رفراوانکردنی بنکه ئیتڵاعاتی و هه‌واڵگریه‌کان و کردنی باشووری کوردستان به بازاڕێکی سه‌رپشکی خۆیان بۆ ساغکردنه‌وه‌ی کاڵا به‌سه‌رچووه‌کانیان و تاڵان‌کردنی ته‌واوی داموده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌کانی باشووری کوردستان که به‌نداوی بێخمه نموونه‌ی به‌رچاوه .
بیرکردنه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر پ‌ک‌ک به‌هه‌مان شێوه بووه و ده‌یخواست له ڕێگه‌ی ئه‌و داڵده‌دانه‌وه کۆنترۆڵی په‌که‌که‌ش بکات ، تاوه‌کو بتوانێت داخوازیه‌کانی به‌سه‌ر تورکیادا بسه‌پێنێت و په‌که‌که‌ش له ڕه‌گ و ڕێشه‌وه نه‌هێڵێت . چونکه جگه له‌وه‌ی پ‌ک‌ک بزاڤێکی ڕزگاریخوازییه له هه‌مان کاتدا خاوه‌ن ئایدۆلۆژیایه‌کی کاریگه‌ره که توانیویه‌تی کاریگه‌ری ئایدۆلۆژیای داگیرکه‌ران تاڕاده‌یه‌کی زۆر لاواز بکات و تووشی نوشووستیان بکات ، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌کێک له چه‌که هه‌ره کوشنده‌کانی داگیرکه‌ران دژ به نه‌ته‌وه‌که‌مان بریتی بووه له چه‌کی ئایدۆلۆژیا .
2- ئامانجه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان:-
ئامانجه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان بریتی بوو له تێکه‌ڵبوون به نه‌ته‌وه‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتدا و په‌لهاویشتن بۆ نێو کورده‌کانی باکووری خۆراسان و لوڕستان و تاران و شوێنه دووره ده‌سته‌کانی دیکه که ساڵه‌های ساڵ بوو له‌لایه‌ن پارته ناوچهگهریهکانهوه فه‌رامۆش کرابوون . په‌یوه‌ندی پ‌ک‌ک و ئێران هاوشێوه‌ی ڕێکه‌وتنه‌که‌ی ساڵی 1982ی پ.ک.ک و پارتی بوو ، که له ئه‌نجامی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌دا پ.ک.ک توانی به‌بێ ڕوودانی گرژی و تێکهه‌ڵچوون بنکه‌و باره‌گا له باشووری کوردستان دابنێت و ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌شێکی به‌رفره‌وانی ناوچه‌کانی باشوور ساز بکات .
یه‌کێک له دروشمه سه‌ره‌کیه‌کانی پ‌ک‌ک ده‌ڵێت (له هه‌ر شوێنێک کوردی لێبێت ئێمه‌شی لێده‌بین) . ئاشنابوونی ئه‌م پارته به کوردانی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان و قه‌فقاس و ئاسیای ناوه‌ڕاست و ڕوسیا و لوبنان سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه.
بۆ زانیاری کاک عه‌زیزه‌کان :-
ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی پ‌ک‌ک هه‌یبوو له‌گه‌ڵ ئێران و سوریادا(له ڕابردوودا) هاوشێوه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌یه که له ڕۆژگاری ئیمڕۆدا له‌گه‌ڵ تورکیادا هه‌یه‌تی له ڕێگه‌ی پارتی ئاشتی و دیموکراتییه‌وه ، ئه‌گه‌ر له ئێران و سوریادا هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵاته‌کان نه‌بێت خۆ له تورکیادا هاوبه‌شی په‌ڕله‌مان و شارهوانیهکانیشه . تۆ بڵێی له دیدی کاک عه‌زیزه‌وه پ‌ک‌ک به دارده‌ستی تورکیاش حسێب نه‌کرێت و بڵێت بۆچی پشتیوانی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا ده‌کات ؟
کاک عه‌زیز ده‌خوازێت به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ پێمان بڵێت : له‌به‌رئه‌وه‌ی له ڕابردوودا په‌یوه‌ندی هه‌بووه له نێوان ئێران و په‌که‌که‌دا که‌واته پژاک به‌شێکه له کۆماری ئیسلامی ئێران !!!
ئه‌گه‌ر به تێڕوانینی کاک عه‌زیز له مه‌سه‌له‌که بنواڕین که‌واته ده‌بێت په‌که‌که به به‌شێک له ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌که‌ی تورک بزانین ، چونکه پارتی ئاشتی و دیموکراتی"به‌ده‌په" له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ حکومه‌ت و ده‌وڵه‌تی تورک‌دا . پارتی ئاشتی و دیموکراتیش زۆر له پ‌ک‌ک نزیکه .
که‌واته ده‌بێت پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستانیش به به‌شێک له پارتی و یه‌کێتی حساب بکرێت ، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ڕۆژگاری ئیمڕۆدا هیچ کێشه‌یه‌ک له نێوان پ‌ک‌ک و حکومه‌تی هه‌رێمدا نییه . پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتیش زۆر له پ‌ک‌ک نزیکه .
به‌رهه‌می په‌یوه‌ندیه‌کان چی بوو ؟
ئه‌نجامی په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و پ‌ک‌ک هۆکارێک بوو بۆ هوشیاربوونهوهیهکی زۆر خێرای ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان ، که چیدیکه له چاوه‌ڕوانی ئۆردوگانشیناندا نه‌مێنن و بناغه‌ی پارتێکی شۆڕشگێڕ دابنێن به ناوی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان . خۆ لانی که‌می ده‌ستکه‌وته‌کانی پژاک بریتی بووه له پاراستنی گیانی پێشمه‌رگه‌ی لایه‌نه ئۆردوگانشینه‌کان له باشووردا ، چونکه به‌ر له دروستبوونی پژاک ڕۆژانه شاهیدی تیرۆرکردنی پێشمه‌رگه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان بووین له باشووردا . به‌ڵام ماڵی پژاک ئاوه‌دان بێت که ترسێکی وه‌های خسته دڵی کۆماری ئیسلامی و ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووره‌وه که هه‌م تیرۆری ئۆردوگانشینان ڕابگرن (بۆئه‌وه‌ی وه‌کو هێزیک بمێننه‌وه له به‌رامبه‌ر پژاکدا) و هه‌م ئیمکاناتی مادی و ته‌له‌فزیۆنیشیان بخه‌نه به‌ر ده‌ست تاوه‌کو له پژاک دوانه‌که‌ون .
هیچ یه‌ک له دیموکرات و کۆمه‌ڵه ئاماده نه‌بوون ددان به یه‌کتریدا بنێن به‌ر له دروستبوونی پژاک و ته‌نانه‌ت جۆره‌ها دژایه‌تی یه‌کتریشیان ده‌کرد ، به‌ڵام ئێستا یه‌کتری به ڕه‌سه‌ن ده‌زانن له به‌رامبه‌ر پژاکدا و کۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند قۆڵیش ساز ده‌که‌ن .
ئه‌نجامی په‌یوه‌ندی پ‌ک‌ک و سوریا"له ڕابردوو"دا بوویه هۆی ئه‌وه‌ی که نه‌ته‌وه‌که‌مان له خۆراوای کوردستان خۆیان به ڕێکخستن بکه‌ن و داوای مافه‌کانی خۆیان بکه‌ن و ناسنامه‌ی زه‌وتکراویان به‌ده‌ست بهێننه‌وه و له کۆمه‌ڵکوژیش بپارێزرێن . به‌ڵام ئایا په‌یوه‌ندی ئۆردوگانشینان و به‌عسیه‌کان بوویه هۆکارێک بۆ ڕوونه‌دانی ئه‌نفال و کیمیاباران ؟ یان لانی که‌م بوویه هۆی ئه‌وه‌ی که شار و شارۆچکه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له بۆردومانی فڕۆکه‌کانی عێراق بپارێزرێن ؟
ئه‌ی ئه‌نجامی په‌یوه‌ندیه‌کانی حیزبی دیموکرات و موجاهدین بوویه هۆی ئه‌وه‌ی که زه‌حمه‌تکێشانی گه‌رمیان له ده‌ستی ڕه‌شه‌کوژه‌کانی موجاهدین بپارێزرێن ؟
په‌یوه‌ندی پ‌ک‌ک به ئێران و سوریاوه بوویه هۆی ئه‌وه‌ی که سنووره ده‌ستکرده‌کان بشکێنرێن و کوردان هه‌نگاوی به‌ره‌و یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی بهاوێژن ، ئه‌ی په‌یوه‌ندی ئۆردوگانشینان به حیزبی به‌عسه‌وه چ به‌رهه‌مێکی پۆزه‌تیفی هه‌بوو بۆ کوردان ؟
درێژه‌ی هه‌یه .....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست