چی بچێنیت ، ئه‌وه ده‌درویه‌وه
Sunday, 23/01/2011, 12:00
به‌شی حه‌وته‌م حه‌سه‌نزاده و موهته‌دی دوو شاگرده‌که‌ی تاڵه‌بانین هیچ کاتێک بارزانی و تاڵه‌بانی درێغیان نه‌کردووه له سه‌رکوتکردنی شۆڕشگێڕانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا و کۆمه‌ککردنی له ڕاده‌به‌ده‌ریش به داگیرکه‌ران ، بۆ ڕه‌وایه‌تیدان به‌م تاوانانه‌ش چه‌ندین که‌سیان ئاماده کردووه له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا که ببنه پاساو هێنه‌ره‌وه بۆ هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی قێزه‌ونی هه‌ردوو بنه‌ماڵه . ئه‌گه‌ر له باکوور و ڕۆژئاوای کوردستاندا که‌سانی وه‌کو که‌مال بورقای و شه‌ره‌فه‌دین ئاڵچی و سه‌لاح به‌دره‌دین و حه‌میدی حاجی ده‌روێش ئاماده‌کرابن ئه‌وا ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش بێ به‌ش نه‌کراوه له‌م جۆره که‌سانه و سه‌رقافڵه‌ی ئه‌م که‌سانه‌ش مه‌لا عه‌بدوڵای حه‌سه‌نزاده و کاک عه‌بدوڵای موهته‌دین .
تا ئه‌و ڕۆژه‌ی تاڵه‌بانی له که‌ڵکه‌ڵه‌ی فکره‌ی ماویستیدا بوو ئه‌وا ئاغای موهته‌دیش کۆمۆنیستێکی عه‌یاره 24 و حه‌سه‌نزاده‌ش توده‌ی ئێرانی بوو ، کاتێک تاڵه‌بانی له سه‌نگه‌ری دژی بارزانیدا بوو ئه‌وا ده‌ردی دڵی مه‌لا عه‌بدوڵا له په‌ڕتووکی " خیانه‌ته‌کانی قیاده‌ی مۆقه‌ت به نه‌ته‌وه‌ی کورد "دا ده‌رده‌که‌وت و کرده‌وه‌کانی ئاغای موهته‌دیش له مادده هه‌شتدا خۆی ده‌نواند . کاتێک تاڵه‌بانی ڕووی له دیوه‌خانی ماڵی بارزانی کرده‌وه ئه‌وا کێبڕکێ که‌وته نێوان مه‌لا عه‌بدوڵای حه‌سه‌نزاده و کاک عه‌بدوڵای موهته‌دیه‌وه بۆ پیاهه‌ڵگوتن به بارزانیدا. بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
http://www.brwska.org/kurdi/index.php?news=3948 کاک عه‌بدوڵڵای کۆنه‌پۆشی ناسراو به عه‌به دلێر باس له‌وه ده‌کات که { کاک عه‌بدوڵڵای موهته‌دی گوتوویه‌تی ئەبێت کۆمەڵە تەنیا یەک کۆمەڵە بێت و ئەمڕۆ ١٠٠ کەس بکوژرێن باشترە لە شەڕی هەزاران کەس لە داهاتوودا. ، لە سلێمانی و بە نهێنی هەوڵی دانووستان لە گەڵ ئیتلاعاتی ئێرانی داوه و لە ئاکامی کۆبوونەوەکە رەقەم موبایل و ئیمەیلەکانیان بۆ نووسیون تاوه‌کو لە کاتی هێرش بۆ سەر سەددام بەڵێنی یارمەتی و ئاسانکارییان بۆ بکه‌ن تا لە ئەگەری ئاڵۆزی وەزعەکە لە رێگەی ئێرانەوە بگەڕێنەوە بۆ ئورووپا ، ٣ مانگ لە بەغدا دانیشتووه تا پاسدارێکی پلە سێ و چواری سەفارتی ئێران ببینێت ، بودجەی حیزبەکەی لە چەندین شوێنی شاراوە وەرده‌گرێت . تەنانەت رەحمیان بەو کچەی کە پاسەوانی بەر دەرگاکەی خۆی بوو و لە سەر پۆستی نیگابانی بوو نەکرد و دایانە بەر شەق و لێدان } .
هه‌روه‌ها به‌ڕێز کۆنه‌پۆشی ده‌ڵێت :- (ئوردووگاکانی حیزبە رۆژهەڵاتیەکان شوێنێکە کە ئیتڵاعاتی ئێران زۆر بە ئاسانی هێلانەی تێدا ده‌کات و کاری تێکدەرانەی تیادا ئەنجام ده‌دات.) . بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1616 کاک عبدوالله مهتدىش له وتوویژ له گه‌ل پێشره‌و ئورگانى کومه‌ڵه به ڕاشکاوى ده‌ڵێت :- " ئیمه ئه‌گه‌ر 2 پیشمهرگهشمان بى ، حیزبى دێموکرات ته‌حه‌موڵ ناکه‌ین " .
خودا هه‌ڵناگرێت تاڵه‌بانیش هیچ حیزب و ڕێکخراوێکی کوردی بۆ قبوڵ نه‌ده‌کرا و به جۆرێک له کوشت و کوشتاری لایه‌نه‌کانی دیکه‌دا بوو که کوردستانی کرده هێلکه‌یه‌کی پاککراو و ئه‌و هێلکهیهشی ده‌رخواردی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دا ، سه‌رتاپای ژیانی تاڵه‌بانی لێوان لێوه له که‌ینوبه‌ینی نهێنی له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کانی داگیرکه‌ران و زانیاری پێدانیان ، ته‌نانه‌ت له پۆستی سه‌رۆککۆماریشدا ده‌چێته دوورترین گوندی ناوچه‌ی هه‌ورامان بۆ دیداری به‌رپرسێکی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هیچ کاتێکیش نه‌یشاردۆته‌وه که هه‌میشه په‌یوه‌ندی هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌نفالکه‌رانی وه‌کو به‌رزان تکریتی و سوڵتان هاشم ، هه‌میشه‌ش گۆچانه‌که‌ی ئاماده بووه بۆ شکاندنی شان و په‌راسوی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان که نیگابانی خودی خۆیشیان ده‌کرد . ئیتر چۆن شاگردێکی ده‌سته‌مۆی وه‌کو ئاغای موهته‌دیش به هه‌مان ڕهچهدا ناڕواته‌وه که تاڵه‌بانی شکاندوویه‌تی ؟ بڕوانه ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه :-
http://3633.for-more.biz/pages/detailsNews.aspx?newsid=72232
http://www.khabaronline.ir/news-115713.aspx http://www.komala.org/kurdi/dberxaneh/2010/101206_HDKI.htm هه‌ر کاتێک تاڵه‌بانی ویستبێتی کارێکی نابه‌جێ و کاره‌ساتهێنه‌ر ئه‌نجام بدات ئه‌وا زه‌مینه‌ی ئاماده‌کردووه بۆ که‌سانی دیکه ، واته له ڕێگه‌ی ده‌ستوپێوه‌نده‌کانیه‌وه کاره‌ساته‌که‌ی ئه‌نجام داوه و خۆیشی له کاتی کاره‌ساته‌که‌دا یان هه‌ڵهاتووه بۆ وڵاتێکی دیکه یاخود بێده‌نگه‌ی لێکردووه .
مه‌لا عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده‌ش درێژه‌ده‌ری ئه‌م کرده‌وانه‌یه ، بۆ نموونه کاتێک مه‌لا عه‌بدوڵڵا ویستی خۆی بخاته نێو گه‌مه‌ی داگیرکه‌ره‌کانی ئێران و تورکیاوه ئه‌وا خالید عه‌زیزی خسته نێو ئه‌و باسه‌وه تاوه‌کو هیچ لۆمه‌یه‌ک ڕوو له خودی خۆی نه‌کات ، کاتێک ویستی درێژه به په‌یوه‌ندیه‌کانی بدات له‌گه‌ڵ موجاهیده کوردکوژه‌کانی ڕهجهویدا ئه‌وا جه‌لیل گادانی خسته نێو گێژاوه‌که‌وه ، ئه‌مه‌ش ئه‌و سیاسه‌ته‌یه که پێی ده‌گوترێت (گرتی حه‌ج ، نه‌یگرت کایه) . بڕوانه ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه :-
http://www.peshmergekan.com/index_a.php?id=5730
http://oneinnews.ru/%D8%A8%D9%87%DA%B5%DA%AF%D9%87%D9%85news.aspx هه‌ندێک جاریش مه‌لا عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده ده‌ردی دڵی خۆی به‌یان ده‌کات و ده‌ڵێت :- (ئەگەر بە قسەیەكی خیریش بێ دەسەڵاتی كوردی لە باشوری كوردستان كە كۆمەكی پارچەكانی تر بكات دراوسێكانی لەخۆی بكاتە دوژمن، كارێكی واقیعبینانە نییە) .
ناوه‌ڕۆکی ئه‌م گوته‌یه‌ی حه‌سه‌نزاده ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور له خزمه‌تی داگیرکه‌راندا بن و پشتی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان بشکێنن . ئه‌نجامی ئه‌م گوتانه‌ی مه‌لا عه‌بدوڵای حه‌سه‌نزاده‌یه که هوشیار زێباریش هێزێکی چالاکی وه‌کو پژاک ناو ده‌بات به تیرۆریست و ئه‌نجامی ئه‌م ناوبردنه‌ش په‌تی سێداره له گه‌ردنی ئازادیخوازانی وه‌کو حوسێن خزری ده‌ئاڵێت . ته‌نانه‌ت مه‌لا عه‌بدوڵای حه‌سه‌نزاده زۆر به ڕاشکاوی باس له‌وه ده‌کات که له‌گه‌ڵ سزای له سێداره‌دانی زیندانیانی سیاسیدایه به ده‌ستی ئاخونده‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران . بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
https://werash.wordpress.com/2010/02/03/6/ " مه‌لای خه‌تێ " ته‌نها داوای له میر محه‌مه‌دی ڕه‌واندوزی کرد که دژ به تورکه‌کان نه‌جه‌نگێت و به‌و هۆیه‌شه‌وه وه‌کو که‌سێکی نه‌فره‌تکراو شوێنی خۆی له مێژوودا گرت ، که‌چی مه‌لا عه‌بدوڵای حه‌سه‌نزاده داوا له هه‌موو به‌رپرسانی باشووری کوردستان ده‌کات که هه‌تا قسه‌یه‌کی خێریش بۆ کوردی پارچه‌کانی دیکه نه‌که‌ن و بشکه‌ونه خزمه‌تی هه‌موو داگیرکه‌ره‌کانی دیکه‌وه تاوه‌کو نه‌بنه دوژمن (دیاره له چاوی مه‌لا عه‌بدوڵای حهسهنزادهوه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان دوژمن نین !) . پێده‌چێت مه‌لا عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده‌ش مرخی له‌وه خۆشکردبێت که بیره‌وه‌ریه‌کانی یان له شاری ئه‌سته‌مبوڵ بنوسێته‌وه یاخود له شاری ئیسفه‌هان !
یه‌کێک له فه‌رهه‌نگه‌کانی تاڵه‌بانی بریتی بووه له گوته‌ی دژ به‌یه‌ک ، واته ئه‌و گوته‌یه‌ی که ئیمڕۆ ده‌یکات ئه‌وا پاش چه‌ند ڕۆژێکی دیکه پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌کات . به‌ڵام مه‌لا عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده بۆڕی تاڵه‌بانیشی داوه‌ته‌وه له گوته‌ی دژ به‌یه‌کدا و له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌کێکدا دوو گوته‌ی دژ به‌یه‌ک ده‌کات ، بۆ نموونه مه‌لا عه‌بدوڵڵا ڕه‌خنه له پژاک ده‌گرێت که بنکه‌یان له باشووری کوردستان نییه و وه‌کو هێزه ئۆردوگانشینکراوهکهی خودی خۆی نابنه موچه‌خۆری یه‌کێتی و پارتی و ده‌ڵێت :- (من بە شانازی دەزانم كە بنکه‌کانمان لە باشوری كوردستانە. هاوكاری و تێگەیشتنمان لەگەڵ هێزە دەسەڵاتدارەكانی كوردی باشور هەیه ،) . پێده‌چێت هۆکاری تیرۆرکردنی زیاتر له 750 کادر و پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له باشووردا ئه‌نجامی ئه‌و هاوکاری و تێگه‌یشتنه بووبێت !
به‌ڵام هه‌ر چه‌ند دێڕ دواتر باس له‌وه ده‌کات که هیچ کادرێکی پژاک له باشوور تیرۆر نه‌کراوه و ده‌ڵێت :- (تا ئیستا لە كوردستانی باشور بەسەدان كەسمان بەدەستی تیرۆرستەكانی جمهوری ئیسلامی شەهیدو بریندار بوون هی ئەوانی تریش كەمتر لەسەد كەس نین، بەڵام هیچ پەژاكێك لەكوردستانی باشور تیرۆر نەكراوە) . جا ئه‌گه‌ر پژاکیش ئۆردوگانشینی و ته‌سلیمبوونی په‌سه‌ند بکردایه ئه‌وا چاره‌نووسیان له چاره‌نووسی ئێوه‌ی ئۆردوگانشینکراو باشتر نه‌ده‌بوو .
با خوێنه‌ر له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا ته‌واوی گوته‌کانی مه‌لا عه‌بدوڵڵا بخوێنێته‌وه و پاشان بڕیار بدات :-
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1566 ته‌نانه‌ت ئه‌م مه‌لا عه‌بدوڵڵایه کاتی خۆیشی په‌ڕتوکێکی ده‌رکرد به ناوی (خیانه‌ته‌کانی قیاده‌ی مۆقه‌ت به نه‌ته‌وه‌ی کورد) که له‌و په‌ڕتووکه‌دا هه‌رچی گوته‌ی ناشیرینه ئاڕاسته‌ی مه‌لا مسته‌فا و بارزانیه‌کانی ده‌کات ، که‌چی ئیمڕۆش تاڵه‌بانی ئاسایی به جۆرێک باس له مه‌لا مسته‌فا و بارزانیه‌کان ده‌کات که هیچ ده‌روێشێک وه‌ها کڕنوش بۆ شێخه‌که‌ی نه‌بات . بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
http://rojhelattimes.org/read.php?id=898 تاڵه‌بانی له هه‌ر ناوچه‌یه‌کدا چه‌ند کوردکوژێکی ئاماده ده‌کرد بۆ کوشتنی ئه‌و که‌سانه‌ی که ڕه‌خنه‌یان له کرده‌وه‌کانی ده‌گرت و بیر و بۆچوونی جیاوازیان هه‌بوو ، هه‌میشه‌ش له پاکانهکردندا بوو بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌نفالی کوردیان کردبوو له وێنه‌ی سوڵتان هاشم و خه‌زره‌جی و وه‌فیق سامه‌ڕایی و به‌رزان تکریتی .
مه‌لا عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده‌ش ئه‌گه‌ر توانای ئاماده‌کردنی ئه‌و کوردکوژانهشی نه‌بێت ئه‌وا چه‌ند که‌سێکی ئاماده کردووه بۆ چه‌واشه‌کردنی ڕووداوه‌کان و شێواندنی ڕاستیه‌کان . که نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاویش که‌سانێکی وه‌کو بێژه‌ن قاره‌مانی و حاجی حوسێنی حه‌داد و مه‌لا سامڕه‌ند و حه‌کیم حه‌سه‌نزاده و کاک تاهیر قاسمین ، خودا که‌ریمه بۆ پاکانه‌کردن بۆ جیهادکهرهکانی کۆماری ئیسلامیش .
پاش ئه‌وه‌ی به تیرۆرکردنی دوو سکرتێری حیزبی دیموکرات جۆش و خرۆشی نه‌ته‌وه‌که‌مان "له ڕۆژهه‌ڵات" که‌می نه‌کرد دژ به کۆماری ئیسلامی ئێران ، ئه‌و کات وه‌زیری ئیتڵاعاتی ئێران گوتی :- (پێویسته له ڕێگه‌ی له‌توپه‌تکردنی حیزبه‌کانه‌وه به ئامانجه‌کانمان بگه‌ین) . ئه‌وه‌ی که ئه‌م خواسته‌ی وه‌زیری ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانیشی جێبه‌جێ کرد بریتی بوو له عه‌بدوڵا خانی موهته‌دی و مه‌لا عه‌بدوڵای حه‌سه‌نزاده که نه‌ک هه‌ر دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌یان له‌توپه‌ت کرد به‌ڵکو دیارده‌ی دزێوی گۆپاڵ وهشاندنیشیان خسته نێو فه‌رهه‌نگی کوردانه‌وه .
کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ر له له‌توپه‌تکردنی دیموکرات و کۆمه‌ڵه هه‌موو هه‌وڵه‌کانی له‌سه‌ر پژاک چڕ کردبوویه‌وه و ده‌یخواست له ڕێگه‌ی که‌سانی وه‌کو عوسمان جه‌عفه‌ریه‌وه دیارده‌ی له‌توپه‌ت کردن تاقی بکاته‌وه و به ئامانجه‌کانی بگات ، به‌ڵام کاتێک ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر پژاک مایه پووچ بوو ئه‌و کات تاقیکردنه‌وه‌کان له‌سه‌ر دیموکرات و کۆمه‌ڵه جێبه‌جێ کران . بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر هه‌ندێک کرده‌وه‌ی نابه‌جێی حیزبه‌کان کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکانه بکه :-
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1758
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1780 http://rojhelattimes.org/read.php?id=1845 http://rojhelattimes.org/read.php?id=1895 http://rojhelattimes.org/read.php?id=1948 http://rojhelattimes.org/read.php?id=2013 درێژه‌ی هه‌یه .....
جه‌لال چوارتایی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست