له هاوخه‌باتیه‌وه بۆ ته‌خوین"ه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و لێدوانی ئۆردوگانشینه‌کان - به‌شی دووەم
Friday, 26/11/2010, 12:00
تێڕوانینی به‌رپرسه ئۆردوگانشینه‌کان :-
ئۆردوگانشینه‌کان هه‌ر به بێکارییه‌وه ناناڵێنن به‌ڵکو بێههواڵیش ته‌نگی پێهه‌ڵچنیون و له چاوه‌ڕوانی ڕووداوه‌کانی ڕۆژدان تاوه‌کو هه‌ندێک کاتی خۆیانی پێوه به‌سه‌ر ببه‌ن . کاتێک که‌سێکی وه‌کو "عیرفانی قانعی فه‌رد" هه‌ندێک په‌یوه‌ندی نێوان پێشه‌وا و بارزانی ئاشکرا کرد ئه‌وا به‌رپرسه ئۆردوگانشینهکانیش که‌وتنه کێبڕکێی داکۆکیکردن له بارزانی . خۆ کاتێکیش پۆستی سه‌رۆک کۆماری به تاڵه‌بانی به‌خشرایه‌وه ئه‌وا مزگێنی پیاههڵگوتنیش خۆی کرد به ده‌رگای ئۆردوگاکاندا و هه‌ر به‌رپرسه و به‌جۆرێک شه‌ن و که‌وی خۆی ده‌کرد { ماڵت به‌قوڕ بگیرێت پاره که هێنده خۆشه‌ویستیت ، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه موچه‌یه‌ی یه‌کێتی و پارتی نه‌بویایه ئه‌وا ئه‌م به‌رپرسه ئۆردوگانشینانهش نه‌ده‌بوونه کاسه‌ی له ئاگر گه‌رمتر بۆ داکۆکیکردن و پیاهه‌ڵدان به بارزانی و تاڵه‌بانیدا} . با پێکه‌وه چاوێک بخشێنین به لێدوانی به‌رپرسه ئۆردوگانشینهکاندا و بزانین چ باسه:-
1- کاک عه‌لی قازی ده‌ڵێت :- { ههڵبژێرانهوهتان بۆ جاری دووهه‌م به سه‌رکۆماری ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق، بووه هۆی شادی و خۆشیی هه‌موو رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و کوردستانییه‌کان. } . بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
عه‌لی قازی کێیه ؟
عه‌لی قازی سه‌رۆکی پارتی ئازادی کوردستانه ، له بڕواپێکراوه‌کانی شای ئێران و کارمه‌ندێکی باڵاده‌ستی سه‌فاره‌تی ئێران بووه له ئه‌ڵمان . پاش ڕوخانی شای ئێرانیش عه‌لی قازی ده‌بێته کارمه‌ندی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌ڵمانی ناسراو به " بند " ، له هه‌مان کاتدا ده‌ستی خۆی تێکه‌ڵ ده‌کات له‌گه‌ڵ به‌عسیه‌کانی عێراقدا و پاره‌یه‌کی زۆریان لێوه‌رده‌گرێت و له به‌رامبه‌ریشدا هه‌وڵی دابینکردنی چه‌کی کۆکوژی ده‌دات بۆ حکومه‌تی به‌عس به درێژایی شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراق .
به‌هۆی ئه‌وه‌ی که له سه‌رده‌می شادا چه‌ندین کادری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی له داوی ساواکه‌وه گلاندبوو ، حیزبی دیموکراتیش ده‌ستبه‌سه‌ری ده‌کات و بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ ده‌بڕێته‌وه ، پاشان به‌هۆی موداخه‌له‌ی عێراقه‌وه ئازاد ده‌کرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌ڵمان ، پاش چه‌ندین ساڵ به مه‌به‌ستی دیداری سه‌ددام حسێن ڕوو له به‌غداد ده‌کاته‌وه ، به‌ڵام به‌هۆکارێکی نادیار له زیندانی عێراق ده‌کرێت بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ و پاشان ئازاد ده‌کرێت . پاش ڕوخاندنی به‌عسی عێراقیش ده‌که‌وێته په‌یوه‌ندی نهێنی له‌گه‌ڵ ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ، پاشان ده‌چێته باشووری کوردستان و ئاڵایه‌کی کوردستان پێشکه‌شی نێچیرڤان بارزانی ده‌کات و ده‌ڵێت (مه‌ڕحومی بابم ئه‌م ئاڵایه‌ی پێشکه‌شی سه‌رۆک مه‌لا مسته‌فا بارزانی کردووه ، ئه‌وا منیش پێشکه‌شی تۆی به‌ڕێزی ده‌که‌م) ، که ئه‌م گوته‌یه‌ی عه‌لی قازی ته‌واو جێگه‌ی پێکه‌نین و گومانه ، چونکه جگه له‌وه‌ی که ئاڵای کۆماری کوردستان " له مهاباد " هاوشێوه‌ی ئه‌و ئاڵایه نه‌بووه له هه‌مان کاتدا هه‌تا مه‌لا مسته‌فاش له ژیاندا بوو نه ئاڵای کوردستانی شه‌کانده‌وه و نه ڕێگه‌شی به هیچ کوردێکدا که ئه‌و ئاڵایه بشه‌کێنێته‌وه (ڕوواوه‌کان هێنده دوور نین تاوه‌کو خه‌ڵکی لێی ئاگادار نه‌بێت)، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که هه‌م عه‌لی قازی و هه‌م کوڕه‌که‌ی هانا بۆ کاری نایاسایی ده‌به‌ن بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی پاره‌ی ڕێکخراوێکی مه‌ده‌نی کوردی و بانکێکی ئه‌ڵمانی . خوێنه‌ر ده‌توانێت له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا زانیاری زۆر به‌ده‌ست بهێنێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی عه‌لی قازی له‌گه‌ڵ ته‌واوی ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کانی ئه‌ڵمان و عێراق و ئێران‌دا و زۆر زانیاری دیکه‌ش که ئه‌م به‌ڵگه‌یه هی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌ڵمانییه و به زمانی ئه‌ڵمانیشه :-
https://www.kurdistanpost.nu/biz/PresseDatenBank.htm
له‌م لینکانه‌ی خواره‌وه‌شدا زانیاری زیاتر به‌ده‌ست ده‌که‌وێت :-
که‌سێک که ئه‌مه کرده‌وه‌کانی بووبێت ئیتر ده‌بێت چ مافێکی هه‌بێت به ناوی هه‌موو ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و کوردستانیه‌کان لێدوان بدات ؟ ئایا کێ ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی به عه‌لی قازی داوه که به نێوی هه‌موو ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورده‌وه لێدوان بدات ؟ ئایا سه‌رکه‌وتنه‌کانی چوار ساڵی ڕابردووی تاڵه‌بانی چی بووه تاوه‌کو ئاواتی سه‌رکه‌وتنی زیاتری بۆ بخوازێت ؟
2- کاک حوسێنی یه‌زدانپه‌نا ده‌ڵێت :- { سه‌رکه‌وتنتان له‌و گه‌ڵاڵه و پرۆسه‌یه‌ی رێکخستنی پێکهاته و بارسته سیاسییه‌کانی عێراقی لێکه‌وته‌وه، بووه هۆی دڵخۆشی هه‌موو رۆڵه‌کانی کورد و کوردستانییه‌کان. } . بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
حوسێنی یه‌زدانپه‌نا کێیه ؟
به کرده‌وه هه‌موو شتێکه له نێو پارتی ئازادی‌دا و به ناویش جێگری عه‌لی قازییه ، سه‌رده‌مێک له ڕیزی چریکه‌کاندا بووه ، به گوته‌ی یه‌کێک له ئه‌ندامانی مه‌جلیسی گشتییان به ناوی "ئامانج کولیایی" زۆربه‌ی به‌رنامه و کاره‌کانی پارتی ئازادی له‌لایه‌ن ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه داده‌ڕێژرێت و ماڵه‌که‌ی کاک حوسێنی یه‌زدانپه‌ناش وه‌کو زیندان به‌کار ده‌هێنرێت دژ به‌و که‌سانه‌ی که ڕاستیه‌کان ده‌درکێنن . ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه که له کورده‌واریدا ماڵ بۆ میوانداری به‌کار ده‌هێنرێت که‌چی لای کاک حوسێن بۆ زیندانیکردن . بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
نازانم کاک حسێن تا چه‌نده له هه‌ڵبژاردنه‌کانی باشووری کوردستاندا ئاگاداره ؟ چونکه له هیچ شارێکی باشووری کوردستاندا تاڵه‌بانی نه‌یتوانی ده‌نگی زۆرینه به‌ده‌ست بهێنێت و زۆرینه‌ی کوردانیش دڵخۆش نه‌بوون به دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به سه‌رۆککۆمار ، له‌به‌رئه‌وه‌ی له چوار ساڵی ڕابردوودا هیچ گۆڕانکارییه‌کی ئه‌رێنی بۆ کوردان ئه‌نجام نه‌داوه .
ئیتر کاک حوسێنی یه‌زدانپه‌نا به چ پێوانه‌یه‌ک ده‌ڵێت هه‌موو ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد دڵخۆشن به پۆستی تاڵه‌بانی ؟
پێده‌چێت کاک حسێن ته‌نها خۆی به کورد بزانێت و کوردبوونه‌که‌ی خۆیشی یه‌کسان بێت به هه‌موو ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و دڵخۆش بوونی خۆیشی یه‌کسان بکات به دڵخۆش بوونی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد !!!
خوێنه‌ر ده‌توانێت زانیاری زیاتر له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا به‌ده‌ست بهێنێت :-
3- کاک عه‌بدوڵڵای موهته‌دی له پیاههڵگوتنێکی که‌م وێنه‌دا ده‌ڵێت :- { ساغ و سڵامه‌تی و سه‌ركه‌وتنی هه‌رچی زۆرترتان بۆ ده‌خوازم له خزمه‌ت كردن به سه‌قامگیر كردن‌و پته‌وتر كردنی دیموكراسی‌و فێدرالییهت له عێراق، كه بێ گومان له هه‌مان كاتدا خزمه‌تێكی گه‌وره‌یه به گه‌لی كورد له عێراق و له هه‌موو ناوچه‌كه‌ش.
هه‌ر بۆیه‌ش ئێمه به سه‌ركه‌وتنتان خۆشحاڵین و جارێكی دیكه‌ش پیرۆزباییتان لێده‌كه‌ین. } .
له بروسکهیهکیشدا بۆ مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت :- { ده‌ستپێشخه‌رییه سهركهوتووانهكهتان كه به‌سته‌ڵه‌كی سیاسی له سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تێكی دیمواكراتیكی له عێراق شكاند‌و بوو به هۆی ته‌وافوقی كۆتلهكانی په‌رله‌مانی عێراق بۆ پیكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی ته‌وافوقی، فره‌یی، دیموكراتی و فێدرالی.
ده‌ستپێشخه‌ری جه‌نابتان جێگه و پێگه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردی له هاوكێشه‌كانی عێراق و ئه‌و ده‌وره گرینگه‌ی كه ده‌توانێ بیگێڕێ له به‌رچاوی رای گشتی عێراق و ناوچه‌كه و بگره جیهانیش نیشاندا} . بڕوانه ئه‌م لینکه :-
عه‌بدوڵڵای موهته‌دی کێیه ؟
یه‌کێکه له ده‌ره‌به‌گه هه‌ره گه‌وره‌کانی ناوچه‌ی بۆکان ، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ دکتۆر قاسملودا ڕۆڵی هه‌ره سه‌ره‌کییان هه‌بووه له هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی نێوان دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌دا که به‌و هۆیه‌وه نزیکه‌ی هه‌زار پێشمه‌رگه کوژراوه و به هه‌زارانی دیکه‌ش وازیان له پێشمه‌رگایه‌تی هێنا ، هێزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ته‌سلیم به شۆڤێنیستێکی فارسنهژاد کرد به‌ناوی مه‌نسوری حیکمه‌ت ، که‌سێکی هێجگار گرێدراوه به تاڵه‌بانییه‌وه و هه‌موو فه‌رمانێکیش له تاڵه‌بانی وه‌رده‌گرێت . له ده‌ستبڕینی که‌سه‌کاندا هه‌تا ڕه‌حم به کادره‌کانی ناو حیزبه‌که‌ی خۆیشی ناکات .بڕوانه ئه‌م لینکه :-
بنه‌ماڵه‌ی کاک عه‌بدوڵڵای موهته‌دی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئیلخانیزادهدا ڕۆڵی هه‌ره سه‌ره‌کییان هه‌بووه له سه‌رکوتکردن و قه‌ڵاچۆکردنی جوتیاره‌کانی ناوچه‌ی موکریان که به بزوتنه‌وه‌ی جوتیاران به‌ناوبانگ بووه ، به‌شێک له ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی ده‌ستیان تێکه‌ڵ کردبوو له‌گه‌ڵ ساواکدا وه‌ک قاسم ئاغای دیبۆکری(مام) و سه‌لاحه‌دینی موهته‌دی (برا) . بڕوانه ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه :-
بریا هێنده‌ی کاک عه‌بدوڵڵا به په‌رۆشی پۆستی سه‌رۆککۆماری تاڵه‌بانیه‌وه‌یه نیو هێنده‌ش به په‌رۆشی دۆزی نه‌ته‌وه‌ی کورده‌وه بویایه و ته‌نها کورته ئاماژه‌یه‌کی به‌و دادگا نا دادپه‌روه‌رییه‌ی ده‌وڵه‌تی تورک بکردایه که له هه‌مبه‌ری 152 سیاسه‌تمه‌داری کورددا به‌ڕێوه ده‌چێت !
(له به‌شی سێهه‌می ئه‌م بابه‌ته‌دا باس له تێڕوانینی هه‌ر یه‌ک له کاک مسته‌فای هیجری و مه‌لا عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده و کاک خالید عه‌زیزی ده‌کرێت) .
درێژه‌ی هه‌یه .....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست