لە ڕاپه‌ڕینەوە تا کۆڕەو - بەشی سێیەم
Thursday, 14/03/2013, 12:00
بەشی سێیەم - له ڕاپه‌ڕینه‌وه بۆ تێکشکان :-
به‌ر له هاتنه‌وه‌ی سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی ڕاپه‌ڕین زۆر به سه‌رکه‌وتویی به‌ڕێوه ده‌چوو ، له هه‌موو جێگەیه‌ک دوژمن له هه‌ڵهاتندا بوو ، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی به سواری ئوتومبێل سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانیمان له غه‌ریبیه‌وه هێنایه‌وه نێو جه‌ماوه‌ر و کردماننه ڕێبه‌ری خۆمان ، ئه‌و کات ئاڕاسته‌ی سه‌رکه‌وتنه‌کان پێچه‌وانه بوویه‌وه بۆ تێک‌شکاندن و ئاواره‌یی و کۆڕه‌و .
هۆکاری تێکشکاندنه‌کان ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه :-
هەرچەند هۆکارەکانی تێکشکاندنی ڕاپەڕین گەلێک زۆر بوون ، بەڵام گرنگترینیان ئەم هۆکارانەی خوارەوە بوون :-
1- نه‌بوونی ئیراده‌یه‌کی ئازاد له سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی‌دا :-
سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی ژیانیان شارەکانی ئێران بەسەر دەبرد و تەواو گرێدراوی کۆماری ئیسلامی بوون و هه‌موو فه‌رمانێکیشیان هه‌ر له ئێرانه‌وه وه‌رده‌گرت ، ته‌نانه‌ت تاکو "مه‌هدی که‌ڕوبی" فه‌رمانی نه‌دا هیچ یەک له سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی ئه‌و ورە و ئیراده‌یه‌ی نه‌بوو که هاوبه‌شی بکات له ڕاپه‌ڕیندا ، بڕوانە " مفاوه‌زاتی به‌ره‌ی کوردستانی بەعس (1991) " لە نوسینی کاک نەوشیروان مستەفا .
فه‌رمان ده‌رکردنی ئاغای که‌ڕوبیش بۆ ناردنه‌وه‌ی سەرانی به‌ره‌ی کوردستانی پەیوەست نەبوو بە سەرخستنی ڕاپەڕین و هاوکاریکردنی جه‌ماوه‌ر ، به‌ڵکو پەیوەست بوو بە کۆنترۆڵکردنی ڕاپەڕین و ئاستەنگی سازکردن بۆ شورا کرێکاریەکان.
2- تاڵانی و بێ سەروبەرەیی لە کاتی ڕاپەڕیندا .
سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی وه‌ک میوان خۆیان ده‌بینی له کوردستاندا و زۆربەی دامودەزگا گشتیەکانیان تاڵانکرد ، بۆ نموونه سەدی بێخمە و زۆربەی کارگە حکومیەکانیان ئاودیوی ئێران کرد و هه‌موو به‌نزینخانه و سوق المرکزی و بانکه‌کانیش ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا و تەنانەت لە هەندێک جێگە نەخۆشخانە و خوێندنگەکانیش تاڵانکران . ئه‌م دیارده دزێوه‌ش زۆر نائومێدی له دڵی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیودا دروستکرد .
3- گۆڕینی ناوه‌کان و مانه‌وه‌ی تاوانباران بە دەسەڵاتێکی زیاترەوە .
هاتنی به‌ره‌ی کوردستانی هیچ سزایەکی بۆ تاوانباران نەبڕیەوە ، به‌ڵکو که‌سە تاوانبارەکان وه‌ک خۆیان مانه‌وه و بگره به‌رپرسیارێتیشیان زیادی کرد و ته‌نها ناوه‌که‌یان گۆڕدرا . بۆ نموونه ئه‌نفالکه‌ر و به‌کرێگیراوه‌کان بوونه چەکدارە شۆڕشگێڕه‌کان مسته‌شار و سه‌رۆک جاشه‌کان بوونه سه‌رکرده مه‌یدانیه‌کان ئه‌من بوویه ئاسایش ئیستخبارات بوویه ده‌زگاکانی پاراستن و زانیاری رفیق حیزبیه‌کان بوونه به‌رپرسی ڕێکخستنه‌کان و زۆر کرده‌وه‌ی نابه‌جێی دیکه . ئه‌م کردەوانه‌ی سه‌رانی باشوور تاکو ئیمڕۆش هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه و ئه‌نفالکه‌رانی وه‌ک سوڵتان هاشم و نزار الخزرجی کرانه نیشتمانپه‌روه‌ر و ئه‌ستێره‌ی عێراق . (هەڵبەت نوسەری ئەم بابەتە لەگەڵ کوشتنی هیچ کەسێکدا نییە ، بەڵام لەگەڵ هەر جۆرە سزایەکدایە کە دادگایەکی بێلایەن بڕیاری لەسەر بدات) .
4- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شوورا کرێکاریه‌کان .
ته‌نها لایه‌نێک له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی به‌ره‌ی کوردستانی و نامۆ به کۆماری ئیسلامی ئێران و به‌شدار له ڕاپه‌ڕینه‌کاندا شوورا کرێکاریه‌کان بوو ، هه‌ر بۆیه‌ش یه‌که‌مین هه‌نگاوی به‌ره‌ی کوردستانی دژایه‌تیکردنی شوورا کرێکاریه‌کان بوو ، شوورا کرێکاریەکانیش به‌هۆی نه‌بوونی سه‌رکرده‌یه‌کی کاریزما و نه‌بوونی ناوبانگی ڕابردوویان هه‌ر زوو خۆیاندا به‌ده‌ستەوە و گۆڕه‌پانه‌که‌یان دایه ده‌ست تێکه‌ڵه‌که‌ی به‌ره‌ی کوردستانی که هه‌موو فه‌رمانێکیان له ئێرانه‌وه وه‌رده‌گرت .
5- سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی میلیشیایی .
به‌ره‌ی کوردستانی شێوه‌یه‌کی میلیشیایی له خۆ گرتبوو ، هه‌ر حیزبه‌و چه‌کداری خۆی هه‌بوو ، هه‌مان دیارده‌ی میلیشیایشیان هێنایه نێو جه‌ماوه‌ر و خوێندنگه و نه‌خۆشخانه‌کانیان کرده باره‌گای حیزبی و به‌ربه‌ره‌کانێکردن له‌گه‌ڵ یه‌کتردا ، ئه‌م دیارده‌ی میلیشیاگه‌رییه تاکو ڕۆژگاری ئیمڕۆش که‌می نه‌کردووه و بگرە زۆر زیاتر گه‌شه‌ی پێدراوە.
6- گرێدراوی سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی به داگیرکه‌رانه‌وه .
سه‌رکرده‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی چەندین بەرپرسی سوپای پاسدارانیان هێنابوویە مەیدانەکە . خۆ ئەگەر کەسێک هەڵوێستێکی دروستی لە بەرامبەریان وەربگرتایە یەکسەر وەک تابووری پێنجەم پێناسەیان دەکرد. لە ڕاستیدا باسکردن لە تابووری پێنجەم کردەوەی سەرانی بەرەی کوردستانی بوو و دەستە چەورەکەی خۆیان بەسەر بەرهەڵستکارانیاندا دەسوو ، وه‌ک لە پاش نەمانی به‌عس "له ساڵی 2003"دا ده‌رکه‌وت ، که ژمارەیەکی زۆر لە سه‌رکرده‌کان خاوه‌نی فایل بوون و بە تابووری پێنجەم دەرکەوتن.
7- بە مەیدان کردنی باشووری کوردستان بۆ یەکلایکردنەوەی گرفتە دەرەکیەکان .
هێنانی چەندین بەرپرسی سوپای پاسداران لە لایەن بەرپرسانی بەرەی کوردستانیەوە بیانوویەکی باش بوو بۆ موجاهدینی خەلقی ئێرانی کە ڕاستەوخۆ بکەونە خزمەتی بەعسیەکان و شۆڤێنیستی خۆیان بەسەر خەڵکی ڕاپەڕیوی گەرمیاندا هەڵڕێژن و سەدان ژن و منداڵ و نەخۆشی نێو نەخۆشخانەکان گولەباران بکەن و ترسێکی زۆر لە نێو خەڵکە سڤیلەکەدا بڵاوبکەنەوە .
8- بە هەند وەرنەگرتنی خەڵکە ڕەنجدەرەکە و بە پیرۆزکردنی دژە گەلان .
به‌ره‌ی کوردستانی جگه له‌وه‌ی که گرێدراوی داگیرکه‌ران بوو ، له هه‌مان کاتدا هه‌موو ڕاپه‌ڕینه‌که‌شیان ده‌کرده بەرهەمی ده‌ستی دژە مرۆڤێکی وەک بوشی باوک و نازناوی "حاجی بوش"یان بۆ دابڕیبوو . ئەم کردەوەیەی بەرپرسان کەلێنێکی زۆری خستە نێو جەماوەرە ڕاپەڕیوەکە ، چونکە ئەوەی ڕاپەڕینی دەکرد و خوێنی دەڕژا جەماوەرەکە بوو ، ئەوەی ڕێگەی قەڵاچۆکردنی جەماوەرەکەشی بۆ بەعسیەکان خۆش دەکرد ئیمپریالیزمی ئەمریکی و بوشی دژە مرۆڤ بوون .
9- دیاردەی کۆنەقین و تۆڵەکردنەوە .
لەگەڵ ئەوەی هەموو جاش و تاوانبار و ئەنفالکەران بەخشران ، کەچی دەیان کەسی سڤیل و بێ تاوان بە ئاشکرا و بە نهێنی دەکوژران بەهۆی کۆنەقینەوە و ڕۆژانە تەرمی چەندین کەسی بێ‌تاوان لە قەراغی شارەکاندا دەدۆزرایەوە و بکوژەکانیش دەچوونە پاڵ یەکێک لە حیزبەکانی بەرەی کوردستانی بەبێ ئەوەی هیچ لێپرسینەوەیەکیان لەگەڵدا بکرێت.
ئەمە سەرەکیترین هۆکارەکانی تێک‌شکاندن و بە ئەنجام نەگەیشتنی ڕاپەڕین بوون ، له ئه‌نجامی ئه‌و تێکشکاندنهشدا میلله‌ت به ته‌واوی خاکی خۆی جێهێشت و ڕووی کرده پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان . پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش ده‌رگای ماڵه‌کانیان کرده سه‌رپشت و پاروی دەمی منداڵەکانیان لەگەڵ هاوخوێنەکانیان بەشکرد ، کەچی بەرپرسانی بەرەی کوردستانی زیاتر ئالودەی بەغداد بوون بۆ دیداری دیکتاتۆر و ساتوسەودای ماچکردن .
درێژەی هەیە ......
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست