پیلانگێڕی نێوده‌وڵه‌تی یاخود پیلانگێڕیه هاوبه‌شه‌کان ؟.به‌شی سێهه‌م و کۆتایی
Sunday, 21/02/2010, 12:00
3- پیلانگێڕی نێوخۆی پارتی کرێکارانی کوردستان :-
سه‌ختترین و مه‌ترسیدارترین پیلانگێڕی تاوه‌کو ئه‌م چرکه ساته‌ش که له‌سه‌ر پارتی کرێکارانی کوردستان پیاده‌کراوه بریتی بوو له‌و پیلانگێڕییه نێوخۆییه‌ی نێو ڕیزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان ، چونکه ئه‌گه‌ر پیلانگێڕیه‌کانی دیکه ده‌ره‌کی بووبن ئه‌وا ئه‌م پیلانگێڕیه‌یان بریتی بوو له شێرپه‌نجه‌یه‌ک و له نێو هه‌ناوی پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه سه‌ری هه‌ڵدابوو .
ئه‌م پیلانگێڕیه‌یان نه هاوشێوه‌ی پیلانگێڕی داگیرکه‌ران بووه و نه هاوشێوه‌ی چه‌ند فایلدار و به‌کرێگیراوێکی نێردراوی دوژمنان بووه که له نێو ڕیزه‌کانی شۆڕشدا وه‌کو تابووری پێنجه‌م کاریان کردبێت ، چونکه ئه‌گه‌ر پیشه‌ی تابووری پێنجه‌م بریتی بووبێت له زانیاری کۆکردنه‌وه له‌سه‌ر شۆڕش و به ئامانج گرتنی چه‌ندین که‌سایه‌تی دیار و بڵاوکردنه‌وه‌ی بێباوه‌ڕی ، ئه‌وا ئه‌م پیلانگێڕه نێوخۆییانه‌ی نێو ڕیزه‌کانی پ‌ک‌ک ده‌یانخواست شۆڕش بخه‌نه ده‌ستی خۆیانه‌وه و به‌ناوی شۆڕش و په‌که‌که‌وه هه‌م به‌ڕێز ئۆجه‌لان له شۆڕش و گه‌ل داببڕن و هه‌م پارتی کرێکارانی کوردستانیش ڕیشه‌کێش بکه‌ن و هه‌م میلله‌تیش به‌ته‌واوه‌تی ته‌سلیمی داگیرکه‌ران بکه‌ن که ئه‌م خواستانه‌ش بریتی بوو له ویسته‌کانی ئیمپریالیزمی ئه‌مریکی و داگیرکه‌رانی کوردستان .
هاتا به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له مه‌یداندا بوو ئه‌وا ئه‌م که‌سه پیلانگێڕانه به‌بێ ده‌نگی خۆیان مت کردبوو ، به‌ڵام به فڕاندنی به‌ڕێز ئۆجه‌لان و ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی به تورکه فاشسته‌کان ئه‌وا ئه‌م تاقمه پیلانگێڕهش وه‌کو دومه‌ڵ سه‌ر ده‌ردێنن و له هه‌موو جێگهکانهوه له یه‌کتری کۆده‌بنه‌وه و زۆرترین دیداری ته‌له‌ڤزیۆنی و ڕۆژنامه‌گه‌ریش ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
ئه‌گه‌رچی هه‌ر هه‌موو به‌رپرسانی پیلانگێڕه‌کان مه‌ترسیدار بوون به‌ڵام له هه‌موویان مه‌ترسیدارتر بریتی بوو له عوسمان ، چونکه عوسمان وه‌کو خۆیشی ددانی پێدا ناوه که هیچ کێشه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ هیچ داگیرکه‌رێکی کوردستاندا نه‌بووه به‌ڵکو به‌هیچ جۆرێک له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و ویسته‌کانی پ‌ک‌ک و به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لاندا نه‌بووه . که‌چی بۆ سه‌رگرتنی ئه‌م پیلانه مه‌ترسیداره هه‌میشه خۆی له پشت خۆشناوی ئۆجه‌لانه‌وه حه‌شار ده‌دا و وه‌های ده‌هێنایه به‌رباس که درێژه‌ده‌ری ویسته‌کانی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانه . که ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ش کاریگه‌رییه‌کی هێجگار زۆری هه‌بوو له‌نێو کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا ، چونکه یه‌کێک له دیارده نه‌رێنیه‌کانی(نێگه‌تیفه‌کانی) نێو کۆمه‌ڵگا ناهوشیاره‌کان بریتی بووه له بایه‌خدان به‌و که‌سانه‌ی که هاوخانهوادهی که‌سه تێکۆشه‌ره‌کانن ، له هه‌مان کاتدا که‌سه بوده‌ڵه و تاوانباره‌کانیش هه‌میشه خۆیان له‌ژێر ناوی که‌سه تێکۆشه‌ره‌کانی نێو خانه‌واده‌کانیاندا حه‌شار داوه که نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاویشیان خۆحه‌شاردانی تاوانبارێکی وه‌کو عوسمان له پشت به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و خۆحه‌شاردانی ساواکییه‌کی وه‌کو عه‌لی قازیش له‌ژێر ناوی پێشه‌وای نه‌مردا .
هه‌ر پاش ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ئه‌م تاقمه پیلانگێڕه زۆر به زانابوون زۆرترین لێدوان ده‌ده‌ن به میدیاکان و گه‌وره‌ترین چه‌واشه‌کاری و تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، که ئه‌مه مشتێکه له خه‌رمانێکی تاوانه‌کانیان :-
1- کاتێک سه‌رهه‌ڵدان و ڕاپه‌ڕینی نه‌ته‌وه‌که‌مان هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان به‌گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌تایبه‌تی ده‌گرێته‌وه و به هه‌زاران کچ و کوڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ته‌ڤڵی ڕیزه‌کانی پ‌ک‌ک ده‌بن و به سه‌ر و به ماڵ هه‌وڵی پاراستنی پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌ده‌ن ، که‌چی عوسمان له‌و کاته هه‌ستیاره‌دا ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانانه به ئاژاوه‌گێڕی و ده‌ستی بێگانه پێناسه ده‌کات و خۆپیشانده‌رانیش وه‌کو خیانه‌تکار ناوزه‌د ده‌کات ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که هه‌ر له‌و کاتانه‌دا له مه‌دیا-تیڤیدا بانگه‌شه‌ی دیموکراتبوونی تورکیا ده‌کات و ڕاگه‌یاندنیش به‌ناوی په‌که‌که‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت ئێمه ئاماده‌ین بچین شه‌ڕی لایه‌نه ئیسلامیه‌کانی باشووری کوردستان بکه‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی که هیچ کێشه‌یه‌ک له نێوان پ‌ک‌ک و لایه‌نه ئیسلامیه‌کاندا سه‌ری هه‌ڵنه‌دابێت به‌ڵکو ئه‌م لێدوانانه ته‌نها بۆ ئه‌وه بوو که به‌ره‌یه‌کی شه‌ڕی نوێ بۆ پ‌ک‌ک زیاد بکات .
ئه‌م لێدوانانه‌ی عوسمان زۆر به‌زانابوون ده‌دران تاوه‌کو پ‌ک‌ک و سه‌رۆکه‌که‌ی به ته‌نها بهێڵێته‌وه و هیچ کوردێک خاوه‌ندارێتیان لێنه‌کات و ئیمپریالیزم و داگیرکه‌ران به ئامانجه‌کانیان بگه‌ن .
2- هه‌ر له‌و کاته‌دا که ڕاپه‌ڕینی کوردان هه‌موو جیهان به‌گشتی و وڵاتانی ئه‌وروپی به‌تایبه‌تی هه‌ژاندبوو و سه‌رهه‌ڵدانه‌کان به جۆرێک له گه‌شه‌کردندا بوون که له ئانوساتی ئه‌وه‌دا بوو که پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی به قازانجی کوردان بشکێته‌وه . خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رهه‌ڵدانه‌کان زیاتر درێژه‌یان بکێشایه ئه‌وا ڕه‌وشه‌که ته‌واو له به‌رژه‌وه‌ندی کوردان‌دا ده‌شکایه‌وه ، که‌چی له‌و کاته‌دا نیزامه‌دین تاش که ناسرابوو به "بۆتان" بانگه‌وازی ده‌کات بۆ کوردان که ده‌ست له ڕاپه‌ڕین و سه‌رهه‌ڵدان هه‌ڵبگرن و ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانانه دوابخه‌ن بۆ کاتێکی دیکه تاوه‌کو پ‌ک‌ک زیاتر گۆشه‌گیر نه‌بێت ، له کاتی ئه‌م لێدوانانه‌شدا فرمێسکی له چاوه‌کانی ده‌باراند تاوه‌کو سۆزی کوردان بقۆزێته‌وه و کوردان له خشته ببات . بێگومان زۆر به ئاسانیش توانی ئه‌و سۆزه‌ی کوردان بقۆزێته‌وه و سه‌رهه‌ڵدانی کوردان له ئه‌وروپا ته‌واو که‌م بکاته‌وه .
3- هه‌ر له‌و کاته‌دا کانی یه‌ڵماز ئه‌وروپا چۆڵ ده‌کات و خۆی ده‌گه‌یه‌نێته قه‌ندیل به بیانووی ئه‌وه‌ی که مه‌ترسی ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ره . ئه‌م ڕۆیشتنه‌ی کانی یه‌ڵماز دوو ئامانجی له‌دوا بوو :-
ێ- بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پشتیوانی عوسمان و بۆتان و به هاوکاری ئه‌وان بتوانن ده‌ست به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارتی کرێکارانی کوردستاندا بگرن و له‌م ڕێگه‌یه‌وه پ‌ک‌ک ڕیشه‌کێش بکه‌ن .
ب- تاوه‌کو وره و مۆراڵی کورده‌کانی ئه‌وروپا بشکێنێت و کۆتایی به سه‌رهه‌ڵدان و ڕاپه‌ڕینه‌کان بهێنرێت . چونکه له‌و کاته‌دا کانی یه‌ڵماز به‌رپرسی هه‌موو ڕێکخستنه‌کانی ئه‌وروپا بوو .
ئه‌و هۆکاره‌ی که ئه‌م که‌سه پیلانگێڕانه‌ی له‌یه‌کتری کۆکردبوویه‌وه دژایه‌تیکردنی پ‌ک‌ک و سه‌رۆکه‌که‌ی بوو ، ده‌نا کاتێک که پیلانه‌که‌یان مایه‌پووچ بوو ئه‌و کات هه‌موویان دژ به‌یه‌کتری سه‌نگه‌ریان گرت و ئه‌م سهنگهرگرتنهش پاکتاوکردنی چه‌ندین که‌سی به‌دوادا هات وه‌ک پاکتاوکردنی کانی یه‌ڵماز و که‌مال شاهین ، ئه‌وه‌کانی دیکه‌ش هه‌ر یه‌که‌و ڕێگه‌یه‌کی تایبه‌تی گرته‌به‌ر .
بێگومان ئه‌م پیلانگێڕه مه‌ترسیدارانه‌ی نێو ڕیزه‌کانی پ‌ک‌ک خۆیان له پشت سه‌رۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانه‌وه حه‌شار دابوو و هه‌موو کار و کرده‌وه‌یه‌کیشیان هه‌ر به‌و ناوه‌وه ئه‌نجام ده‌دا و ده‌یانگوت ئێمه درێژه‌ده‌ر و پارێزه‌ری هه‌نگاوه‌کانی سه‌رۆک ئاپۆین ، به‌ڵام کاتێک که هه‌ڵهاتن ئه‌وکات گوتیان [هه‌موو ئامانجی ئێمه نابووتکردنی ئاپۆ و پ‌ک‌ک بوو ، چونکه ئێمه هیچ کاتێک له‌گه‌ڵ ئایدۆلۆژیا و سه‌رۆکایه‌تی په‌که‌که‌دا نه‌بووین] .
بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌م که‌سه پیلانگێڕانه بیانتوانیبایه ده‌سه‌ڵاتی پ‌ک‌ک بگرنه ده‌ست ئه‌وا زۆر به ئاسانی ده‌یانتوانی په‌که‌که‌ش له‌نێو ببه‌ن ، چونکه هه‌ر هێزێکی شۆڕشگێڕ به جۆره که‌سانێک له‌نێو ده‌چێت ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره که‌سانه بڕوایان به ئایدۆلۆژیای ئه‌و هێزه نه‌بێت و بشگه‌نه لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵات و بڕیاردان له‌و هێزه‌دا که نمونه‌که‌شی له ڕیشه هه‌ڵکێشانی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان بوو له‌سه‌ر ده‌ستی کاک نه‌وشیروان مسته‌فادا چونکه کاک نه‌وشیروانیش هیچ بڕوایه‌کی به ئایدۆلۆژیای کۆمه‌ڵه نه‌بوو و گهیشتبووشه لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵات و بڕیاردانیش له کۆمه‌ڵه‌دا . هه‌ڵبه‌ت زۆربه‌ی ئه‌م پیلانگێڕییه‌ش به ڕێنومایی تاڵه‌بانی به‌ڕێوه ده‌چوو چونکه جگه له‌وه‌ی که تاڵه‌بانی ئه‌زموونێکی به‌رچاوی هه‌یه له لاوازکردن و پارچه‌کردنی لایه‌نه کوردیه‌کاندا له هه‌مان کاتدا له‌باربردنی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانیش ئه‌زموونه‌کانی تاڵه‌بانی زیاتر کردبوو بۆ له‌باربردنی پارتی کرێکارانی کوردستان له ڕێگه‌ی که‌سێکی وه‌کو عوسمانه‌وه که هیچ بڕوایه‌کی به شۆڕش و ئایدۆلۆژیا و سه‌رۆکایه‌تی پ‌ک‌ک نه‌بوو .
ناخۆشترین ڕۆژی ژیانم ئه‌و ڕۆژه بوو که به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕاده‌ستی سه‌رسه‌ختترین دوژمنی نه‌ته‌وه‌که‌مان کرایه‌وه ، به‌ڵام هیچ کاتێک باوه‌ڕم نه‌ده‌کرد که ڕۆژێکی له‌و ڕۆژه خۆشتر ببینم که سه‌دام حسێنی گۆڕبه‌گۆڕی تێدا ده‌ستگیر کرا ، که‌چی ڕۆژ هات و چوو له‌و ڕۆژه خۆشتریش هاته پێش چاوم که ئه‌و ڕۆژه‌ش هه‌ڵهاتنی عوسمان و هاوپیشه‌کانی بوو ، چونکه ئه‌و ڕۆژه‌ی که بیستم عوسمان هه‌ڵهاتووه ده‌ستبه‌جێ که‌وتمه سه‌ماکردن و گوتم ئه‌و شێرپه‌نجه‌یه‌ی که هه‌ناوی پارتی کڕیکارانی کوردستانی گرتبوویه‌وه ئه‌وا پ‌ک‌ک هه‌ر له ڕێگه‌ی تاڵه‌بانییه‌وه خۆی له‌و شێرپه‌نجه‌یه ڕزگار کرد . ئه‌گه‌رچی من عوسمانم له نزیکه‌وه نه‌ده‌ناسی به حوکمی ناحیزبی بوونم به‌ڵام له ساڵی 1995ی زاینییه‌وه ته‌واو شاره‌زای پیلانگێڕیه‌کانی ببووم له ڕێگه‌ی ئه‌و کادرانه‌ی پارتی کاری سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه‌وه که ئه‌و کات له‌نێو ڕیزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستاندا په‌روه‌رده‌یان ده‌بینی ، هه‌میشه‌ش له پێش چاوانمدا بوو که ڕۆژێک ده‌بێت عوسمان گه‌وره‌ترین تاوان ئه‌نجام ده‌دات .
وه‌کو له سه‌ره‌تای ئه‌م بابه‌ته‌دا باسم کرد ئه‌م پیلانگێڕییه‌ی سه‌ر به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بۆ پاکتاوکردنی پ‌ک‌ک بوو ، به‌ڵام کاتێک ئیمپریالیزم و داگیرکه‌ران نه‌یانتوانی پ‌ک‌ک پاکتاو بکه‌ن ئه‌و کات هه‌موو توانای خۆیان خسته کار تاوه‌کو بتوانن پ‌ک‌ک کۆنترۆڵ بکه‌ن و به‌پێی ویستی خۆیان به‌کاری بهێنن ئه‌ویش له ڕێگه‌ی که‌سانی وه‌کو عوسمان و هاوپیشه‌کانی . چونکه ئه‌وه‌ی له‌پشت عوسمان و هاوپیشه‌کانیه‌وه بوو بریتی بوو له ئیمپریالیزمی ئه‌مریکی و داگیرکه‌رانی کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ و ئه‌م ئه‌رکه‌شیان له ڕێگه‌ی یه‌کێتی و پارتییه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرد و ده‌ڵاڵی سه‌ره‌کی ئه‌م ئه‌رکه‌ش جه‌لال تاڵه‌بانی بوو .
بۆچی ئه‌م هه‌موو پیلانگێڕییه له‌سه‌ر پ‌ک‌ک ؟
وه‌کو له هه‌موومان ئاشکرایه که هیچ هێزێک هێنده‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان پیلانی له دژ نه‌کراوه و نهشکراوهته ئامانج ، هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که پ‌ک‌ک به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مانی به بنچینه گرتووه و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌شمان له یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌کده‌نگی کوردان‌دا مه‌یسه‌ر ده‌بێت و له‌م پێناوه‌شدا پارتی کرێکارانی کوردستان هه‌نگاوی به‌رچاو و کاریگه‌ری هه‌ڵهێناوه ، بێگومان کاتێک یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یش سه‌قامگیر ببێت ئه‌وا کۆتایی به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئیمپریالیزم ده‌هێنرێت له خۆرهه‌ڵاتی ناوێن‌دا چونکه کوردستان ده‌که‌وێته دڵی خۆرهه‌ڵاتی ناوێنهوه و زۆربه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی هێزه ئیمپریالیسته‌کانیش له خۆرهه‌ڵاتی ناوێندایه ، هه‌ر له‌و پێناوه‌شدایه که هێزه ئیمپریالیسته‌کان هه‌م خۆیان دژایه‌تی ئه‌م هێزه شۆڕشگێره ده‌که‌ن و هه‌م هێزه کوردیه کلاسیکیهکانیشیان له دژ هان ده‌ده‌ن و هه‌م مه‌زنترین هاوکاری داگیرکه‌رانیش ده‌که‌ن بۆ پڕ چه‌ککردن و هاوهه‌ڵوێستیان له دژی پارتی کرێکارانی کوردستان ، ده‌نا ئه‌گه‌ر ئه‌و هۆکاره نه‌بێت ئه‌وا هیچ هۆکارێکی دیکه نییه که هه‌موو داگیرکه‌رانی کوردستان و ته‌واوی هێزه کلاسیکیه کوردیه‌کانیش له یه‌ک سه‌نگه‌ردا کۆبکاته‌وه دژ به پارتی کرێکارانی کوردستان .
کۆتایی ...
جه‌لال چوارتایی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست