چی بچێنیت ، ئه‌وه ده‌درویه‌وه (به‌شی چواره‌م)
Sunday, 02/01/2011, 12:00
حیزبی دیموکرات و دکتۆر مه‌حمود عوسمان:- به‌رپرسانی حیزبی دیموکرات بۆ ئه‌وه‌ی پێمان بسه‌لمێنن که هیچ جۆره په‌یوه‌ندییه‌کیان له‌گه‌ڵ حیزبی به‌عسدا نه‌بووه گوته‌کانی مه‌حمود عوسمان ده‌که‌ن به به‌ڵگه و ده‌ڵێن :- (تێكۆشه‌ری دێرین و سیاسه‌توانی ناسراوی كورد د. محمود عوسمان په‌یوه‌ندییه‌كانی حیزبی دێموكرات له گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ریندا وه‌ك نموونه‌ی په‌یوه‌ندی سه‌ركه‌وتووی سیاسی و پڕ له شانازی هه‌ڵ ده‌سه‌نگینی و به نموونه هێناویه‌ته‌وه.) .
پۆڵ بریمه‌ری حاکمی مه‌ده‌نی ئه‌مریکیش ته‌نها یه‌ک ساڵ له عێراقدا حاکمیه‌تی گرته ده‌ست و پێده‌چێت له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌شدا ته‌نها یه‌ک حه‌فته مه‌حمود عوسمانی له نزیکه‌وه بینیبێت و ناسیبێت ، که‌چی له په‌ڕتوکی " یه‌ک ساڵ مانه‌وه‌م له عێراق "دا ده‌رباره‌ی مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت:- {مه‌حمود عوسمان ته‌نها خاوه‌نی گوته‌یه و هیچ کرده‌وه‌یه‌کی نییه، هه‌موو ویستی مه‌حمود عوسمان بریتییه له لێدوان بۆ ڕاگه‌یاندنه‌کان، هیچ کاتێک مه‌حمود عوسمان خاوه‌نی داخوازی و پێشنیارێک نه‌بووه بۆ کوردان و هه‌ر داواکاریه‌کیشمان لێی بکردایه هه‌ر به به‌ڵێ وه‌ڵامی ده‌داینه‌وه و ته‌نها جارێکیش خاوه‌نی نه‌خێرێک نه‌بوو} .
به‌رپرسانی حیزبی دیموکراتیش بۆ زیاتر له 65 ساڵه مه‌حمود عوسمان ده‌ناسن و دانیشتنی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن که‌چی به‌م جۆره هه‌ڵیده‌سه‌نگێنن!
گوتیان ڕێوی کێ شاهیدته ؟ ئه‌ویش گوتی کلکم.
خودا هه‌ڵناگرێت به‌رپرسانی حیزبی دیموکراتیش شاهیدێکی باشیان دۆزیوه‌ته‌وه ، که جگه له گوته‌ی قه‌به‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ هه‌رچی کرده‌وه‌ی باشه بێت تێیدا به‌دی ناکرێت ، ئه‌و شاهیده‌ش مه‌حمود عوسمانه که پڕ به پێستی به‌رپرسه ئۆردوگانشینه‌کانه.
له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رپرسه‌کانی حیزبی دیموکرات بۆ کۆماری ئیسلامی ئێرانیش هاوشێوه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنیان بووبێت بۆ مه‌حمود عوسمان ! بۆیه پاش 65 ساڵ ئۆردوگانشین ده‌کرێن و ده‌بنه موچه‌خۆری یه‌کێتی و پارتی و نازناوی "حیزبی موچه‌خۆر" بۆ حیزبی دیموکرات زیاد ده‌که‌ن.
بریا عه‌قڵی 65 ساڵی سه‌رجه‌م به‌رپرسه‌کانی حیزبی دیموکرات هێنده‌ی عه‌قڵی یه‌ک حه‌فته‌ی پۆڵ بریمه‌ر ببویایه و به هه‌موو به‌رپرسه‌کانیشیان ته‌نها یه‌ک که‌سی وه‌ک ئه‌و بوونایه!
قاسملو ناهه‌قی نه‌بوو که به شێوه‌یه‌کی دیکتاتۆریانه لیستی فیکسی داده‌نا بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی ئه‌م به‌رپرسانه .
ئایا ئه‌و به‌رپرسانه‌ی که گوته‌که‌ی مه‌حمود عوسمانیان هێنده به گرنگ وه‌رگرتووه ، ئه‌ی بۆچی باس له کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌که‌ی گوندی " دۆڵه توو " ناکه‌ن تاوه‌کو کرده‌وه‌کانی مه‌حمود عوسمان له‌گه‌ڵ گوته‌کانیدا به‌راورد بکه‌ن ، چونکه له‌و کاره‌ساته‌دا به ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموکرات شه‌هید و بریندار بوون به‌هۆی بۆردومانی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی عێراقه‌وه و باره‌گاکه‌ی مه‌حمود عوسمانیش له‌و نزیکانه بوو ، که‌مێک پاش ئه‌و بۆردومانه مه‌حمود عوسمان ده‌چێته شوێنی ڕووداوه‌که و ئاماده نابێت ته‌نانه‌ت برینی یه‌ک برینداریش بپێچێت و به‌ره‌و تاران به‌ڕێ ده‌که‌وێت .
تاکو نوسینی ئه‌م بابه‌ته زیاتر له حه‌وت ساڵه مه‌حمود عوسمان له شاری به‌غدایه وه‌کو نوێنه‌ری کوردان ، له ماوه‌ی ئه‌م حه‌وت ساڵه‌دا نه‌ک هه‌ر هیچ به‌رهه‌مێکی بۆ کوردان نه‌بووه به‌ڵکو هه‌رکاتێکیش له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا ده‌رکه‌وتبێت ئه‌وا ده‌سته چه‌وره‌که‌ی خۆی به کوردان سووه و گوتویه‌تی :- کورد چی ده‌کات له به‌غداد ؟ تاکو ئێستا کورد هیچی نه‌کردووه !
هێنده ئه‌م گوته‌یه‌ی دووباره کردبوویه‌وه تاوه‌کو ڕۆژێک به‌قاڵێکی نه‌خوێنده‌واری شاری سلێمانی لێی دێت به زماندا و ده‌ڵێت :- ئه‌رێ مه‌حمود عوسمان ئه‌ی جه‌نابت چیت کردووه له به‌غداد ؟
مه‌حمود عوسمانیش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت :- به خودا ئێمه‌ش له به‌غداد هه‌ر خه‌ریکین .
ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕوونی بکاته‌وه که خه‌ریکی چییه . ئایا خه‌ریکی قاوه خواردنه‌وه‌یه ، خه‌ریکی پاره خڕکردنه‌وه‌یه ، خه‌ریکی کۆڕ گه‌رمکردنه ، خه‌ریکی چییه و خه‌ریکی چی نییه ؟
گرفتاری به‌رپرسه‌کانی حیزبی دیموکرات له‌وه‌دایه که گوته ده‌بیستن و کرده‌وه نابینن ، ئه‌نجامی ئه‌و گرفتاریه‌شه که که‌سێکی وه‌کو خالد عه‌زیزی به تورکه فاشسته‌کان ده‌ڵێت داهێنه‌ری دیموکراتی و له دوای ته‌شویقکردنی ئه‌ردۆغان وێڵ ده‌بێت ، ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌شه‌کوژیانه ببینێت که ڕۆژانه له‌سه‌ر سیاسه‌تمه‌داران و که‌سه سڤیله‌کان په‌یڕه‌و ده‌کرێت .
له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر دیموکراته‌کانیش بچوونایه ئه‌و به‌قاڵه نه‌خوێنده‌واره‌ی شاری سلێمانیان بکردایه به سکرتێر و ده‌مڕاستی خۆیان ئه‌وا هه‌زار هێنده‌ی که‌سانی وه‌کو ئه‌م به‌رپرسانه‌ی ئێستایان هه‌م خاوه‌ن هه‌ڵوێستتر ده‌بوو هه‌م دیموکراته‌کانیشی پێشتر ده‌خست .
عه‌لی حاته‌م دلێمی ده‌رباره‌ی تاڵه‌بانی ده‌ڵێت :- تاڵه‌بانی نه‌ک هه‌ر شایسته‌ی پۆستی سه‌رۆک کۆماری نییه به‌ڵکو شایسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌کی بچووکیش نییه . بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=731d550dله‌و باوه‌ڕه‌دام به‌رپرسانی حیزبی دیموکراتیش نه‌ک هه‌ر شایسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی حیزبێکی سیاسی نین به‌ڵکو شایسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری مزگه‌وتی کوێره گوندێکی کوردستانیش نین .
گله‌یی و گازنده له حیزبی دیموکرات ناکرێت :- " مام سه‌عید " پیره‌مێردێکی هێجگار داماوی ناوچه‌ی شاره‌زوور بوو ، زۆر به دره‌نگ له قسه تێده‌گه‌یشت .
ڕۆژێک مام سه‌عید ده‌چێته میوانداری مه‌جلیسێکی گه‌رم ، کابرایه‌کی نوکته‌چی به ناوی " وه‌ستا قاسم" نوکته‌یه‌ک ده‌گێڕێته‌وه و هه‌موو خه‌ڵکه‌که ده‌یده‌نه قاقای پێکه‌نین ، تانها مام سه‌عید پێناکه‌نێت !
له پاش 3 ڕۆژ "مام سه‌عید" ده‌یداته قاقای پێکه‌نین . کاتێک لێی ده‌پرسن بۆچی پێده‌که‌نیت ؟
مام سه‌عیدیش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت :- به نوکته‌که‌ی "وه‌ستا قاسم" پێده‌که‌نم . (واته له پاش 3 ڕۆژ تێده‌گات) .
به‌هۆی ئه‌وه‌ی مام سه‌عید ته‌واو که‌وتبوویه ته‌مه‌نه‌وه ، خه‌ڵکه‌که پێیان شه‌رم بوو ئه‌گه‌ر به ناحاڵی و نه‌زان ناوی بهێنن ، هه‌ر بۆیه بۆ ڕێزلێنان له ته‌مه‌نه‌که‌ی نازناوی (سه‌عید ئاغا)یان به‌سه‌ردا دابڕی ، ئه‌م نازناوه ئاماژه‌یه‌ک ده‌بێت بۆ تێنه‌گه‌یشتن .
ئه‌گه‌ر حیزبی دیموکراتیش به‌م هه‌موو مه‌لا و فه‌قێ و مجه‌وره‌وه بۆماوه‌ی 65 ساڵ له‌گه‌ڵ مه‌حمود عوسماندا بووبن و لێشی تێنه‌گه‌یشتبێتن ، که‌واته نابێت ئێمه‌ش گله‌یی و گازنده‌ی ئه‌وه‌یان لێبکه‌ین ئه‌گه‌ر پێناسه‌ی خۆیان بکه‌ن به حیزبی تاقانه و حیزبی خۆشه‌ویستی کوردان و خۆیشیان بکه‌ن به نوێنه‌ری 83%ی نه‌ته‌وه‌که‌مان و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش به تاپۆی خۆیان بزانن . به‌ڵکو پێویسته بۆ ڕێزلێنان له ته‌مه‌نی 65 ساڵه‌یان نازناوی (حیزبی موچه‌خۆر) کوێر نه‌کرێته‌وه .
درێژه‌ی هه‌یه ....
جه‌لال چوارتایی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست