کوردستان ، برینداری دەستی ئیمپریالیزم و خیانەتکاران
Thursday, 14/02/2013, 12:00
دیرۆکی کوردان پڕیەتی لە پیلانگێڕی ، هەندێک لەو پیلانگێڕیانه ده‌ره‌کین و هەندێک ناوخۆیی ، هەندێک شاراوه و هەندێک ئاشکرا ، بەشێک نێوده‌وڵه‌تی و بەشێک لە ڕێی هێزە کوردیەکانەوە ، بەڵام لە هەموو کاتەکاندا ڕۆڵی خیانه‌تی ناوخۆ باڵا دەست بووە لە سەرخستنی پیلانەکاندا . زۆربەی ئەم پیلانگێڕیانەش ئه‌نجامگیر بووه و ئه‌نجامه‌که‌شی یان ئاشبه‌تاڵ بووه یاخود بێده‌نگبوونێکی ده‌یان ساڵی .
ئه‌نجامی سه‌رگرتنی پیلانگێڕیه‌کانیش هانده‌رێک بووه بۆ دووبارهبوونهوەی هەمان شانۆگەری ، چونکه له ئه‌نجامی سه‌رگرتنی پیلانگێڕیه‌کاندا خاڵه لاوازه‌کانی کوردیان بۆ ده‌رکه‌وتووه و له ڕێی ئه‌و خاڵه لاوازانه‌وه به هه‌موو ئامانجێکی خۆیان گه‌یشتوون . خاڵه لاوازه‌کانیش په‌یوه‌ست بووه به هزری ناوچه‌گه‌رێتی هێزە کوردیەکان و پشتبه‌ستن به بێگانه و داڕمان لە ئایدۆلۆژیا و لاوازی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و نەبوونی ئابوورییەکی سەربەخۆ .
تەواوی لایەنە کوردیەکان پیلانگێڕیان لە دژ کراوە ، بەڵام له دیرۆکی کوردان و تەنانەت له مێژووی گه‌لانی خۆرهه‌ڵاتی ناوێنیشدا هیچ پارت و ڕێکخراوێک به‌دی ناکرێت هێنده‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان پیلانگێڕی له دژ کرابێت ، زۆربەی ئه‌و پیلانگێڕیانه لە ڕێی سیستەمی سەرمایەداری و هێزە ئیمپریالیستەکانەوە پیادە کراوە و بەشێکیش له‌ڕێی هێزه به ڕواڵه‌ت کوردیه‌کانه‌وه ئه‌نجام دراوه .
کورد یەک لەو نەتەوانەیە کە زۆرترین داگیرکاری بە خۆیەوە بینیووە و زۆرترین حیزبیشی تێدا دامەزراوە . هەرچی داگیرکەرانە تەنها لە دژایەتی کوردان‌دا هاوهەڵوێست بوون دەنا لە هەر بوارێکی دیکەدا ناکۆک و دوژمنی سەرسەختی یەکدین. سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە حیزبە کوردیەکانیش لە هەموو بوارێک‌دا ناکۆک و دژ بە یەکن تانها لە دژایەتیکردنی پ‌ک‌ک و ئاپۆچیەکاندا هاوهەڵوێست و هاوپەیمانن .
بەر لە دامەزرزندنی پ‌ک‌ک ، باکووری کوردستان خاوەن حەڤدە حیزب و ڕێکخراو بوو ، ئه‌و هێزه به ڕواڵه‌ت کوردیانه ته‌نها بۆ یه‌ک جار دانوستانیان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا نه‌کردبوو و ته‌نها به‌ردێکیشیان به‌ڕوخساری داگیرکه‌ری تورک‌دا نه‌هاویشتبوو ، که‌چی پاش دامەزراندنی پ‌ک‌ک هه‌م "به‌ره‌ی تەڤگەر"یان ساز کرد و هه‌م دژ بە پ‌ک‌ک شەڕی بێ ئەمانیان جاڕدا. بیانوی ئەم شەڕەش ئەوە بوو کە پ‌ک‌ک بڕوای بە شەڕی چەکداری هەیە و شەڕیش دەبێتە هۆی میلیتاریزەکردنی کوردستان.
هەرچی ئۆپۆزسیۆنی تورکە"چ ڕاست و چ چەپ" بە جۆرێکی دیکە برەویان بە دژایەتیکردن دەدا ، لایەنە ئیسلامی و ڕاستڕەوەکان پەکەکەیان وەک هێزێکی چەپ و دژ بە ئیسلام پێناسە دەکرد و ئەوەشیان کردبوویە بیانویەک بۆ دژایەتیکردن . چەپ و عیلمانیەکانیش پەکەکەیان وەک هێزێکی ناسیۆنالیست و جوداخواز پێناسە دەکرد و لەو ڕێیەوە درێژەیان بە دژایەتیکردن دەدا .
ئه‌م پیلانگێڕیانه هه‌ر له چوارچێوه‌ی هێزه به ڕواڵه‌ت کوردی و ئۆپۆزسیۆنە تورکیەکاندا قه‌تیس نەما به‌ڵکو له پشت ئه‌م پیلانگێڕیانهوه هێزی ئیمپریالیزمی جیهانیش خۆی حه‌شار دابوو ، ئه‌مه‌ش له دوای کۆتایی هاتنی ڕژێمی پادشایه‌تی ئێران به‌ده‌ر که‌وت لە ساڵی 1979 دا .
کاتێک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ده‌سه‌ڵات گەیشت و ڕژێمی پادشایەتی لە ڕەگ هەڵکێشا ، ژماره‌یه‌ک له خوێندکارانی ئێران ده‌ستیان به‌سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکادا گرت له شاری تاران و ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌کانی نێو باڵوێزخانه‌که‌یان ئاشکرا کرد . یه‌ک له‌و به‌ڵگه‌نامانه هی ده‌زگای هه‌واڵگری "سیئایئهی" بوو که کونسوڵیه‌ی ئه‌مریکا له شاری ئه‌ده‌نه‌ی تورکیاوه زانیاری ده‌داته باڵوێزخانه‌که‌یان له شاری تاران و ده‌ڵێت:-
{ هه‌م چه‌پی تورک و هه‌م هێزە کوردیه‌کان نابنە مەترسی بۆ ئەمریکا و تورکیا ، بەڵکو ته‌ڤگه‌رێک هه‌یه بە ناوی" ئاپۆچی" ، تا دێت ئه‌و ته‌ڤگه‌ره به‌هێز ده‌بێت ، ئه‌مه‌ش زۆر مه‌ترسیداره بۆ بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا و پێویسته له به‌رامبه‌ریان ئەم تهدبیرانە وه‌ربگیرێت :-
1- پێویسته کەسایەتی ئاپۆ به ئامانج وه‌ربگیردرێت و چ شتێک لە نێو کوردان‌دا قێزەونە له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پڕوپاگه‌نده‌ی له دژ بکرێت ، تاکو که‌سێتی ئاپۆ لاواز بکرێت و له‌نێو کوردان‌دا بچووک ببینرێت .
2- پێویسته عه‌شیره‌ته‌کان چه‌کدار بکرێن و له دژی ئه‌و ته‌ڤگه‌ره بخرێنه گه‌ڕ .
3- پێویستە په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م حیزبه و حیزبه‌کانی دیکه خراپ بکرێت و له‌نێوانیاندا شه‌ڕ ساز بکرێت ، تاکو بتوانرێت ئه‌و حیزبه گۆشه‌گیر بکرێت و بێکاریگه‌ر بکرێت .
4- پێویستە سود لە سۆزی ئیسلامبوونی کوردان وەربگیرێت و لایەنگەلی ئیسلامی دژ بە ئاپۆچیەکان ساز بکرێت .}.
بڕوانە پەڕتووکی (پ‌ک‌ک مێژوویەک لە ئاگر ، لاپەڕەی 171) .
پیلانگێڕیەکان تەنها لە چوارچێوەی باکووری کوردستاندا سنووردار ناکرێت ، بەڵکو پەل دەهاوێتە پارچەکانی دیکەی کوردستان و لەو چوارچێوەیەدا هەم داگیرکەر و هەم حیزبە بە ڕواڵەت کوردیەکان دەبنە دەستە خوشک بۆ دژایەتیکردنی پ‌ک‌ک . باشترین نموونەش هێرشی بەربڵاوی دەوڵەتی تورک و هەردوو لایەنی یەکێتی و پارتی بوو لە ساڵی 1992دا "کە بە شەڕی خیانەت بە ناوبانگە" . تا ئەو دیرۆکە یەکێتی و پارتی دوو نەیاری سەرسەختی یەکتر بوون و هیچ هاوکاریەکیش لە نێوانیاندا نەبوو ، بەڵام بۆ شەڕی پ‌ک‌ک هەم دەبنە هاوکاری یەکتر و هەم دەبنە هاوپەیمانی دەوڵەتی تورک .
هەڵبەت پیلانگێڕیەکان هەر بە شەڕی ساڵی 1992 کۆتایی نەهات ، بەڵکو لە دوای ئەو ڕووداوەش سنوورەکانی باشووری کوردستان خرانە سەر پشت لە بەردەم داگیرکەری تورک‌دا . ئارتەشی تورک و پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق چەندین پیلانگێڕییان بە هاوبەشی ئەنجامدا ، یەک لەو پیلانگێڕیانە کۆمەڵکوژیەکەی 16 5 1997ی شاری هەولێر بوو کە بە دەیان دکتۆر و هونەرمەند و ڕۆژنامەوان و شۆڕشگێڕیان شەهید کرد.
پیلانگێڕیە یەک لە دوای یەکەکان نەک هار نەبوونە هۆی لاوازبوونی پ‌ک‌ک بەڵکو لە دوای هەر پیلانگێڕیەک ئەم هێزە چالاک‌تر لە جاران هاتەوە مەیدان ، هه‌ر بۆیه‌ش تەواوی نیگاکان خرانە سه‌ر به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و پیلانگێڕی 15ی شوبات ئه‌نجام درا .
پیلانگێڕی مەزن " کۆمپلۆی دەستبەسەرکردنی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان " :-
پیلانگێڕی 15ی شوبات هاوشێوەی هیچ یەک لە پیلانگێڕیەکانی دیکە نەبوو ، بەڵکو کۆمەڵێک پیلانگێڕی هاوبەش بوون و لە یەک کاتدا پیادە کران . ئەگەر دەستی پیلانگێڕیەکان جوداش بووبێتن ئەوا سەرچاوەکەی یەک شوێن و خۆنواندنیشیان لە یەک کاتدا بوو ، کە به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ئەو پیلانگێڕیانە دەکرێن بە سێ به‌شەوە :-
1- پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی.
2- پیلانگێڕی نێوخۆی کوردستان.
3- پیلان و خیانەتی نێوخۆی پارتی کرێکارانی کوردستان.
1- پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی :-
له‌م پیلانگێریه‌دا هه‌م ئه‌مریکا و هه‌م ڕوسیا ، هه‌م ئەوروپا و هه‌م داگیرکەران ، هه‌م ئیسرائیل و هه‌م به‌شێک له دەوڵەته عه‌ره‌بیه‌کان تێیدا به‌شدار بوون . ئامانج له‌م پیلانگێڕییه ، ئەگەر توانرا پاکتاوکردنی یه‌کجاره‌کی پارتی کرێکارانی کوردستان و ئەگەر نەشتوانرا بێ کاریگەرکردن و ده‌سته‌مۆکردنی بوو .
بۆ پاکتاوکردنی پارتی کرێکارانی کوردستانیش ده‌بوو سه‌ره‌تا که‌سایه‌تی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بکه‌نه ئامانج و له میلله‌ت و ته‌ڤگه‌ری داببڕن ، تاکو له‌م ڕێگه‌یه‌وه بتوانن ئاشبه‌تاڵ به پ‌ک‌ک بکه‌ن و پاکتاوی بکه‌ن ، چونکه له‌م ڕێگه‌یه‌دا خاوه‌ن ئه‌زموونێکی هێجگار زۆر بوون و ئه‌زموونیشیان له پاکتاوکردنی (شێخ سه‌عیدی پیران و سەید ڕەزای دێرسیمی و سمکۆی شکاک و پێشه‌وا قازی و مه‌لا مسته‌فا) وەرگرتبوو ، چونکه به کوشتن یا دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ک له‌م سەرکردانه ئاشبه‌تاڵ سازکرابوو و بزوتنه‌وه‌کانیش بێده‌نگ کرابوون . مه‌به‌ست له پاکتاوکردنی پ‌ک‌ک ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌و ستراتیژیه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی که ئه‌م پارته به بنچینه‌ی گرتبوو بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئازادی نه‌ته‌وایه‌تی و پساندنی کۆت و به‌ندی کۆیلایه‌تی .
یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی پ‌ک‌ک بریتی بوو له هه‌نگاونان به‌ره‌و یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و به بنچینه گرتنی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان . واته هیچ کاتێک ئەم پارتە خه‌بات و تێکۆشانی له به‌شێکی کوردستاندا کورت نهدەکردهوه و به‌شه‌کانی دیکه فه‌رامۆش بکات ، به‌ڵکو لە کردەوەدا سنوورە دەستکردەکانی کاڵ کردبوویەوە و پێگەی جەماوەریشی لە هەموو بەشەکانی کوردستاندا لە هەڵکشاندا بوو .
ئەم دیاردەیەش نامۆ بوو بە هەموو پارتە کوردیەکانی دیکە ، چونکە تەواوی پارتەکانی هەر پارچەیەکی دیکەی کوردستان هانایان دەبردە بەر داگیرکەری پارچەکانی دیکە تاکو بتوانن خۆیان بە زیندویی بهێڵنەوە ، بەڵام پ‌ک‌ک ئەو ئەقڵیەتە پارچەگەرییەی نەهێشت و لە جیاتی داگیرکەری پارچەیەکی دیکە هانای بۆ کوردی پارچەیەکی دیکە دەبرد . بێگومان ڕه‌وشێکی به‌م شێوه‌یه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی ئیمپریالیزمدا نەبوو ، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هێزه ئیمپریالیسته‌کان له ئاژاوه‌ی نێوان گه‌لان و دابەشکردنیاندا مەیسەر دەبوو .
2- پیلانگێڕی نێوخۆی کوردستان :-
پیلانگێڕیه‌کی دیکه که لە هەمان کاتدا دژ به پارتی کرێکارانی کوردستان و سه‌رۆکه‌که‌ی به‌ڕێوه برا بریتی‌بوو له‌و پیلانه شومه‌ی که به دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان سپێردرابوو ، سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م پیلانه‌ش وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بوو . هۆکاری سه‌ره‌کیش ئه‌وه بوو که ئه‌مریکا له ئاماده‌باشیدا بوو بۆ داگیرکردنی عێراق و ده‌یخواست له‌و داگیرکاریه‌دا ئه‌نجام به‌ده‌ست بخات . بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامیش به‌ده‌ست بخات ده‌بوو له سه‌ره‌تادا ئیراده‌ی کوردان بشکێنێت و ڕێگه نه‌دات سوودمەندی سەرەکی بن له ڕێگه‌ی لایه‌نێکی شۆڕشگێڕی وه‌ک پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه .
له‌به‌رئه‌وه‌ی له کاتی ده‌رکردنی عێراقیەکان له وڵاتی کوێت و ڕاپه‌ڕینی نه‌ته‌وه‌که‌مان له باشووری کوردستان "له ساڵی 1991"دا ته‌نها لایه‌نێک که بارودۆخه‌که‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی کوردان به‌کار هێنا پ‌ک‌ک بوو . هەرچی لایه‌نه‌کانی دیکە بوو واتە "به‌ره‌ی جود"ی ئه‌وکات زیاتر گیرۆده‌ی تاڵانی و هه‌ڵهاتن بوون و میلله‌تیشیان دووچاری کۆڕه‌و کردبوو ، له‌م نێوه‌شدا ڕێخستنه‌کانی پ‌ک‌ک ته‌واو له گه‌شه‌کردندا بوون و ئاڕاسته‌ی میلله‌ت به‌ره‌و یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ڕۆیشت ، له ئه‌نجامی ئه‌مه‌شدا ئه‌مریکا و تورکیا دووچاری زه‌حمه‌تێکی زۆر هاتن تاکو توانیان یه‌کێتی و پارتی لهسەرپێ ڕابگرن له به‌رامبه‌ر په‌که‌که‌دا . له‌به‌رئه‌وه ئه‌مریکا نه‌یده‌ویست جارێکی دیکه پ‌ک‌ک سوودمه‌ند بێت له ڕه‌وشه‌که "واتا ڕه‌وشی دوای داگیرکردنی عێراق و کۆتایهاتنی ڕژێمی به‌عس" .
هه‌ر بۆیه‌ش هاوکات له‌گه‌ڵ پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی ، ئه‌مریکا بیری له پیلانگێڕیه‌کی دیکه ده‌کرده‌وه که ئه‌م پیلانگێڕیه‌ش له نێوخۆی کوردستانه‌وه ئه‌نجام بدرێت ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دەسەڵاتدارانی باشوور باشترین یاریکەری کایەکە بوون به‌ده‌ست ئه‌مریکاوە .
هەرچەند پێش پیلانگێڕیەکە یەکێتی و پارتی لە شەڕێکی بێ ئەمانی ناوخۆیدا بوون ، هەریەک لە تاڵەبانی و بارزانیش سوێندیان خواردبوو کە دەست نەخەنە نێو دەستی یەکتر ئەگەر دەستیشیان ببڕدرێتەوە ، بەڵام بۆ سەرگرتنی پیلانگێڕیەکە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا "ماردلین ئۆلبرایت" سوێندەکەی خستن و تاڵەبانی و بارزانی بانگێشتی ئەمریکا کرد و بەبێ دەستبڕینەوەش دەستی خستنە نێو دەستی یەکتر و کۆتایی بە شەڕی چەندین ساڵەی نێوان یەکێتی و پارتی هێنا و لە بەرامبەردا دژ بە پ‌ک‌ک خستنیە کار .
دەسەڵاتدارانی باشووریش بە ناوی کوردایهتیەوە تەواوی ویستەکانی ئەمریکایان بەجێ گەیاند و ڕاپۆرتێکی 90 لاپه‌ڕه‌ییان ئاماده کرد دژ به به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و دایانە ده‌ست وه‌زاره‌تی دادی ئیتاڵیا ، له هه‌مان کاتدا درۆ و ده‌له‌سه‌یه‌کی هێجگار بێشه‌رمانه‌ش له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقەوە ئه‌نجام درا دژ به پ‌ک‌ک و سه‌رۆکه‌که‌ی .
هه‌ر له‌و کاتەدا بوو که (ته‌له‌فزیۆنی مه‌دیا) داخرا و له به‌رامبه‌ردا "کوردستان تیڤی"یان بۆ پارتی کرده‌وه . کوردستان تیڤیش له درۆکردن و بوختان ههڵبهستندا ڕووی هەموو ڕاگەیاندنەکانی داگیرکەرانی سپی کردبوویەوە. پارتی و کوردستان تیڤییەکەیان ببوونە زمانحاڵی دەوڵەتی تورک و به‌ڕێز ئۆجه‌لانیان وه‌کو که‌سێکی ترسه‌نۆک پێناسه ده‌کرد و ده‌یانگوت "بۆ ده‌ربازکردنی ملی خۆی له پەتی سێداره گوتوویه‌تی دایکم تورکه" ، ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی شه‌رمی ئه‌وه بیانگرێت و بڵێن ئه‌گه‌ر که‌سێکی ترسه‌نۆک بوویایه ئه‌وا ئاشبه‌تاڵی جاڕ ده‌دا ، چونکه له هه‌موو کوردێک ئاشکرایه که به‌ڕێز ئۆجه‌لان ڕاده‌ستی دوژمن کرایه‌وه به‌ڵام ئاماده نه‌بوو چاوپۆشی له ئامانجه پیرۆزه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بکات و میلله‌ت بسپێرێت به داگیرکه‌ر و ئاشبه‌تاڵیش به شۆڕش و شۆڕشگێران بکات . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که له‌و کاته‌دا مه‌زنترین هێرشی هێزه‌کانی بارزانی به پشتیوانی تورکه داگیرکه‌ره‌کان ده‌ستی پێ‌کردبوو بۆسه‌ر شۆڕشگێڕانی پ‌ک‌ک .
له چاوی سه‌رانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقه‌وه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ غه‌یره کورددا شه‌رمه‌زارییه ، به‌ڵام به‌لایانه‌وه ئاساییه که خۆیان بخه‌نه خزمه‌تی هه‌موو داگیرکه‌رانی کوردستان و بە هەزاران جەندرمەی تورک لە ناوچەکانی بامەڕنێ و شێلادزێ مۆڵ بدەن و هه‌رچی مستەشار و ئه‌نفالکه‌ره بکه‌نه‌وه به حاکمی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر میلەتهوه و باشووری وڵاتیش بکه‌نه بنکەی سیخوڕی جیهانی بۆ قه‌ڵاچۆکردنی شۆڕشگێڕانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و زیاتر له نیوه‌ی داهاتی کوردستانیش بخه‌نه خزمه‌تی هه‌ردوو داگیرکه‌ری تورکیا و ئێران بۆ زیاتر سه‌رکوتکردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان لە باکوور و ڕۆژهەڵات.
هه‌ر له‌و کاتانه‌دا بوو که خودی تاڵه‌بانیش که‌وته پیلان داڕشتن بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی ئەو کەسە لاوازانەی که له نێو ڕیزەکانی پککدا خۆیان حه‌شار دابوو و ده‌یخواست پ‌ک‌ک له به‌ڕێز ئۆجه‌لان داببڕێت . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی سه‌رکردایه‌تی پ‌ک‌ک ده‌کات و ده‌ڵێت { ئاپۆیه‌ک هه‌بوو و ته‌واو ، ئیتر بیر له‌و ئاپۆیه مه‌که‌نه‌وه و ده‌ستبه‌جێ سه‌رۆکێکی دیکه بۆخۆتان ده‌ستنیشان بکه‌ن ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش عوسمان ئۆجەلان شیاوترین که‌سه} .
کاتێک سه‌رکردایه‌تی پ‌ک‌ک ئەم پیلانه ژه‌هراویه پوچه‌ڵ ده‌کاته‌وه ئه‌و کات مه‌زنترین هێرشی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ده‌ست پێده‌کات بۆسه‌ر ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان لە "کۆتایی ساڵی 1999 و سەرەتای ساڵی 2000"دا که ئه‌م هێرشه‌ش به تێکشکاندنی هێزەکانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کۆتایی هات .
3- پیلان و خیانەتی نێوخۆی پارتی کرێکارانی کوردستان :-
سه‌ختترین و مه‌ترسیدارترین پیلانگێڕی تاکو ئه‌م چرکه ساته‌ش که له‌سه‌ر پارتی کرێکارانی کوردستان پیاده کراوه بریتی بوو له‌و پیلان و خیانەته نێوخۆیه‌ی نێو ڕیزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان ، چونکه ئه‌گه‌ر پیلانگێڕیه‌کانی دیکه ده‌ره‌کی بووبن ئه‌وا ئه‌م پیلانگێڕیه‌یان بریتی بوو له شێرپه‌نجه‌یه‌ک و له نێو هه‌ناوی پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه سه‌ری هه‌ڵدابوو .
ئه‌م پیلانگێڕیه نه هاوشێوه‌ی پیلانگێڕی نێو نەتەوەیی بوو و نە هاوشێوەی پیلانگێڕی نێوخۆی کوردستان ، نە هاوشێوەی هێرشی داگیرکه‌ران بوو و نه هاوشێوه‌ی بوونی چه‌ند به‌کرێگیراوێکی نێردراوی دوژمنان که له نێو ڕیزه‌کانی پەکەکەدا وه‌کو تابووری پێنجه‌م کار بۆ لاوازکردنی شۆڕش بکەن .
بەڵکو ئه‌م پیلان و خیانەته لە لایەن چەند بەرپرسێکی نێو ڕیزه‌کانی پەکەکەوە برەوی پێدەدرا و ده‌یانخواست شۆڕش بخەنه ده‌ستی خۆیان و به‌ناوی شۆڕش و په‌که‌که‌وه هه‌م به‌ڕێز ئۆجه‌لان له شۆڕش و گه‌ل داببڕن و هه‌م پارتی کرێکارانی کوردستانیش ڕیشه‌کێش بکه‌ن و هه‌م میله‌تیش به‌ته‌واوه‌تی ته‌سلیمی داگیرکه‌ر بکه‌ن ، که ئه‌م خواستانه‌ش بریتی بوو له ویسته‌کانی ئیمپریالیزمی ئه‌مریکی و داگیرکه‌رانی کوردستان .
هاتا به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له مه‌یداندا بوو ئه‌م که‌سه پیلانگێڕانه به‌بێ ده‌نگی خۆیان مت کردبوو ، به‌ڵام به فڕاندنی به‌ڕێز ئۆجه‌لان و ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی به تورکه فاشسته‌کان ئه‌م تاقمه پیلانگێڕهش وه‌کو دومه‌ڵ سه‌ر ده‌ردێنن و له هه‌موو جێیهکەوه له یه‌کتر کۆده‌بنه‌وه و زۆرترین دیداری ته‌له‌ڤزیۆنی و ڕۆژنامه‌گه‌ریش ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
هەرچەند هه‌موو به‌رپرسانی پیلان و خیانەتی نێوخۆیی مه‌ترسیدار بوون به‌ڵام له هه‌موویان مه‌ترسیدارتر عوسمان ئۆجەلان بوو ، چونکه عوسمان وه‌کو خۆیشی ددانی پێدا ناوه (هیچ کێشه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی کوردستاندا نه‌بووه به‌ڵکو له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و ویسته‌کانی پ‌ک‌ک و به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ناکۆک بووه) ، بۆ ئەم مەبەستەش سێ پڕۆژە دەخاتە بەرنامەی کاری خۆیەوە کە بریتی دەبن لە :-
[1- هێنانە خوارەوەی گەریلا لە چیاکان .
2- هاوسەرگیری پێکردنی گەریلاکان .
3- بازرگانیکردنی بەرپرسانی پ‌ک‌ک .] .
بۆ سه‌رگرتنی ئه‌م پیلانه مهترسیدارانەش هەمیشە خۆی له پشت خۆشناوی ئۆجه‌لانه‌وه حه‌شار ده‌دا و وه‌های ده‌هێنایه به‌رباس که برا و درێژه‌ده‌ری ویسته‌کانی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانه . ئه‌م کردەوانهش کاریگه‌رییه‌کی هێجگار زۆری هه‌بوو له‌نێو بەشێک لە کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا ، چونکه یه‌کێک له دیارده خراپه‌کانی(نێگه‌تیفه‌کانی) نێو کۆمه‌ڵگا ناهوشیاره‌کان بریتییە له بایه‌خدان به‌و که‌سانه‌ی که هاوخانهوادهی که‌سه تێکۆشه‌ره‌کانن ، له هه‌مان کاتدا که‌سه بوده‌ڵه و تاوانباره‌کانیش هه‌میشه خۆیان له‌ژێر ناوی که‌سه تێکۆشه‌ره‌کانی نێو خانه‌واده‌کانیاندا حه‌شار دەدەن و نموونەش لەم بارەیەوە زۆرن ، وه‌ک خۆ حەشاردانی عوسمان له پشت به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و خۆ حه‌شاردانی عه‌لی قازی له پشت ناوی پێشه‌وای نه‌مر .
هه‌ر پاش ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ، ئه‌م تاقمه پیلانگێڕه زۆر به زانابوون زۆرترین لێدوان ده‌ده‌ن به میدیاکان و گه‌وره‌ترین چه‌واشه‌کاری و تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، که ئه‌مه مشتێکه له خه‌رمانێکی تاوانه‌کانیان :-
1- کاتێک سه‌رهه‌ڵدان و ڕاپه‌ڕینی نه‌ته‌وه‌که‌مان هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان و بە تایبەت ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی گرته‌وه و به هه‌زاران کچ و کوڕی ڕۆژهه‌ڵات ته‌ڤڵی ڕیزه‌کانی پ‌ک‌ک بوون و هه‌وڵی پاراستنی پارتی کرێکارانی کوردستانیاندا ، که‌چی عوسمان له‌و کاته هه‌ستیاره‌دا ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌ی به ئاژاوه‌گێڕی و ده‌ستی بێگانه پێناسه کرد و خۆپیشانده‌رانیش وه‌ک نۆکەری ئیسرائیل . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که هه‌ر له‌و کاته‌دا بانگه‌شه‌ی دیموکراتبوونی تورکیای کرد له مه‌دیا- تیڤی و ڕاگه‌یاندنیشی به‌ناوی په‌که‌که‌وه ده‌رکرد و گوتی (ئێمه ئاماده‌ین بچین شه‌ڕی لایه‌نه ئیسلامیه‌کانی باشووری کوردستان بکه‌ین) ، به‌بێ ئه‌وه‌ی که هیچ کێشه‌یه‌ک له نێوان پ‌ک‌ک و لایه‌نه ئیسلامیه‌کاندا ڕووی دابێت ، به‌ڵکو ئه‌م لێدوانانه ته‌نها بۆ ئه‌وه بوو که به‌ره‌یه‌کی شه‌ڕی نوێ بۆ پ‌ک‌ک زیاد بکات .
ئه‌م لێدوانانه‌ی عوسمان زۆر به‌زانابوون ده‌دران تاکو پ‌ک‌ک و سه‌رۆکه‌که‌ی به ته‌نها بهێڵێته‌وه و هیچ کوردێک خاوه‌ندارێتیان لێنه‌کات و ئیمپریالیزم و داگیرکه‌ران به ئامانجه‌کانیان بگه‌ن .
2- هه‌ر له‌و کاته‌دا که ڕاپه‌ڕینی کوردان هه‌موو جیهانی گرتبوویەوە و وڵاتانی ئه‌وروپی هه‌ژاندبوو و سه‌رهه‌ڵدانه‌کان به جۆرێک له گه‌شه‌کردندا بوون که له ئانوساتی ئه‌وه‌دا بوو که پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی به قازانجی کوردان بشکێته‌وه ، واتە ئه‌گه‌ر سه‌رهه‌ڵدانه‌کان زیاتر درێژه‌ی بکێشایه ئه‌وا ڕه‌وشه‌که ته‌واو له به‌رژه‌وه‌ندی کوردان‌دا ده‌شکایه‌وه . که‌چی له‌و کاته‌دا نیزامه‌دین تاش که ناسرابوو به "بۆتان" بانگه‌وازی ده‌رکرد بۆ کوردان که ده‌ست له ڕاپه‌ڕین و سه‌رهه‌ڵدان هه‌ڵبگرن و ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانانه دوابخه‌ن بۆ کاتێکی دیکه ، بیانووی ئەم گوتەیەشی ئەوە بوو کە گوایا پ‌ک‌ک زیاتر گۆشه‌گیر ده‌بێت بەو خۆپیشاندانانە ، له کاتی ئه‌م لێدوانه‌شدا فرمێسکی له چاوه‌کانی ده‌باراند تاکو سۆزی کوردان بقۆزێته‌وه و کوردان له خشته ببات . بێگومان زۆر به ئاسانیش توانی ئه‌و سۆزه‌ی کوردان بقۆزێته‌وه و سه‌رهه‌ڵدانی کوردان له ئه‌وروپا ته‌واو که‌م بکاته‌وه .
3- هه‌ر له‌و کاته‌دا کانی یه‌ڵماز ئه‌وروپای چۆڵ کرد و خۆی گه‌یانده قه‌ندیل به بیانووی ئه‌وه‌ی که مه‌ترسی ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ره ، ئه‌م ڕۆیشتنه‌ی کانی یه‌ڵماز دوو ئامانجی له‌دوا بوو :-
ا- بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یاریدەدەری "عوسمان و بۆتان" و به هاوکاری ئه‌وان بتوانن ده‌ست به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارتی کرێکارانی کوردستاندا بگرن و له‌م ڕێگه‌یه‌وه پ‌ک‌ک ڕیشه‌کێش بکه‌ن .
ب- تاکو وره و مۆراڵی کورده‌کانی ئه‌وروپا بشکێنێت و کۆتایی به سه‌رهه‌ڵدان و ڕاپه‌ڕینه‌کان بێنێت . چونکه له‌و کاته‌دا کانی یه‌ڵماز به‌رپرسی هه‌موو ڕێکخستنه‌کانی ئه‌وروپا بوو .
ئه‌و هۆکاره‌ی ئه‌م که‌سه پیلانگێڕانه‌ی له‌یه‌کتر کۆکردبوویه‌وه دژایه‌تیکردنی پ‌ک‌ک و سه‌رۆکه‌که‌ی بوو ، ده‌نا کاتێک که پیلانه‌که‌یان مایه‌پووچ بوو ئه‌و کات هه‌موویان دژ به‌یه‌کتر سه‌نگه‌ریان گرت ، ئه‌م سهنگهرگرتنهش پاکتاوکردنی چه‌ندین که‌سی به‌دوادا هات وه‌ک پاکتاوکردنی کانی یه‌ڵماز و که‌مال شاهین ، ئه‌وه‌کانی دیکه‌ش هه‌ر یه‌که‌و ڕێگه‌یه‌کی تایبه‌تی گرته‌به‌ر .
ئەو کەسانەی جێیان لە پیلانگێڕی نێو ڕیزه‌کانی پککدا گرتبوو وەها خۆیان دەنواند کە تەنها ئەوان دەتوانن ئامانجەکانی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بە دەست بێنن و هه‌موو کار و کرده‌وه‌یه‌کیشیان هه‌ر به‌و ناوه‌وه ئه‌نجام ده‌دا و ده‌یانگوت " ئێمه درێژه‌ده‌ر و پارێزه‌ری هه‌نگاوه‌کانی سه‌رۆک ئاپۆین " ، به‌ڵام کاتێک هه‌ڵهاتن ئه‌وکات گوتیان [ هه‌موو ئامانجی ئێمه نابوودکردنی ئاپۆ و پ‌ک‌ک بوو ، چونکه ئێمه هیچ کاتێک له‌گه‌ڵ ئایدۆلۆژیا و سه‌رۆکایه‌تی په‌که‌که‌دا نه‌بووین] .
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه پیلانگێڕانه بە ده‌سه‌ڵات بگەیشتنایە ئه‌وا زۆر به ئاسانی ده‌شیانتوانی په‌که‌که له‌نێو ببه‌ن ، چونکه هێزە شۆڕشگێڕەکان به جۆره که‌سانێک له‌نێو ده‌چن ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره که‌سانه بڕوایان به ئایدۆلۆژیای ئه‌و هێزه نه‌بێت و بشگه‌نه لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵات و ببنە بڕیاردەر ، نمونه‌ش له ڕیشه هه‌ڵکێشانی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستانە له‌سه‌ر ده‌ستی کاک نه‌وشیروان مسته‌فادا ، چونکه کاک نه‌وشیروانیش هیچ بڕوایه‌کی به ئایدۆلۆژیای کۆمه‌ڵه نه‌بوو و گهیشتبووشه لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵات و بڕیاردان له کۆمه‌ڵه‌دا .
هه‌ڵبه‌ت زۆربه‌ی پیلانگێڕی نێو ڕیزەکانی پ‌ک‌ک به ڕێنومایی تاڵه‌بانی به‌ڕێوه ده‌چوو ، چونکه تاڵه‌بانی ئه‌زموونێکی زۆری هه‌بوو له لاوازکردن و پارچه‌کردنی لایه‌نه کوردیه‌کاندا ، له هه‌مان کاتدا له‌باربردنی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستانیش لە ڕێی کاک نەوشیروانەوە ئه‌زموونه‌کانی تاڵه‌بانی زیاتر کردبوو تاکو هەوڵی له‌باربردنی پارتی کرێکارانی کوردستان بدات له ڕێی که‌سێکی وه‌کو عوسمانه‌وه که هیچ بڕوایه‌کی به شۆڕش و ئایدۆلۆژیا و سه‌رۆکایه‌تی پ‌ک‌ک نه‌بوو .
ناخۆشترین ڕۆژی ژیانم ئه‌و ڕۆژه بوو که به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی تێدا ڕفێندرا و ڕاده‌ستی سه‌رسه‌ختترین دوژمنی نه‌ته‌وه‌که‌مان کرایه‌وه ، به‌ڵام هیچ کاتێک باوه‌ڕم نه‌ده‌کرد که ڕۆژێکی له‌و ڕۆژه خۆشتر ببینم که سه‌دام حسێنی تێدا ده‌ستگیر کرا ، که‌چی ڕۆژ هات و چوو له‌و ڕۆژه خۆشتریش هاته پێش چاوم ، ئه‌و ڕۆژه‌ش هه‌ڵهاتنی عوسمان و هاوپیشه‌کانی بوو .
ئه‌و ڕۆژه‌ی که بیستم عوسمان هه‌ڵهاتووه ده‌ستبه‌جێ که‌وتمه سه‌ماکردن و گوتم ئه‌و شێرپه‌نجه‌یه‌ی که هه‌ناوی پارتی کرێکارانی کوردستانی گرتبوویه‌وه کۆتایی هات و پ‌ک‌ک هه‌ر له ڕێی تاڵه‌بانییه‌وه له‌و شێرپه‌نجه‌یه ڕزگاری بوو .
ئه‌گه‌رچی من عوسمانم له نزیکه‌وه نه‌ده‌ناسی "به حوکمی ناحیزبی بوونم" به‌ڵام له ساڵی 1995وه ته‌واو شاره‌زای کردەوهکانی ببووم له ڕێی ئه‌و کادرانه‌ی "پارتی کاری سه‌ربه‌خۆیی کوردستان"ه‌وه که ئه‌و کات له‌نێو ڕیزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستاندا په‌روه‌رده‌یان ده‌بینی . هه‌میشه‌ش له پێش چاوانمدا بوو که ڕۆژێک دێت و عوسمان گه‌وره‌ترین تاوان ئه‌نجام ده‌دات .
وه‌ک له سه‌ره‌تای ئه‌م بابه‌ته‌دا باسم کرد ، پیلانگێڕی 15ی شوبات بۆ پاکتاوکردنی پ‌ک‌ک بوو ، به‌ڵام کاتێک ئیمپریالیزم و داگیرکه‌ران نه‌یانتوانی پ‌ک‌ک پاکتاو بکه‌ن ئه‌و کات هه‌موو توانای خۆیان خسته کار تاکو بتوانن پ‌ک‌ک کۆنترۆڵ بکه‌ن و به‌پێی ویستی خۆیان به‌کاری بێنن ، ئه‌ویش له ڕێی عوسمان و هاوپیشهکانیەوە . چونکه ئیمپریالیزمی ئه‌مریکی به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ له‌پشت عوسمان و هاوپیشه‌کانیه‌وه بوو و ئه‌م ئه‌رکه‌شیان ڕاستەوخۆ له ڕێی تاڵەبانیەوه جێبه‌جێ ده‌کرد .
بۆچی ئه‌م هه‌موو پیلانگێڕییه له‌سه‌ر پ‌ک‌ک ؟
ئاشکرایه که هیچ هێزێک هێنده‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان پیلانی له دژ نه‌کراوه و نهشکراوهته ئامانج ، هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یە که پ‌ک‌ک به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به بنچینه گرتووه و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییش له یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌کده‌نگی کوردان‌دا مه‌یسه‌ر ده‌بێت و له‌م پێناوه‌شدا پارتی کرێکارانی کوردستان سەرقافڵە بووە . ئەگەر یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یش سه‌قامگیر بێت ئه‌وا کۆتایی به به‌رژه‌وه‌ندی ئیمپریالیزم دێت له خۆرهه‌ڵاتی ناوێن‌دا و چی دیکە گەلان لە بەرامبەر یەکتردا بەکار ناهێنرێن ، لەبەرئەوەی کوردستان ده‌که‌وێته دڵی خۆرهه‌ڵاتی ناوێن و زۆربه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئیمپریالیزمیش له خۆرهه‌ڵاتی ناوێندایه .
هه‌ر له‌و پێناوه‌شدایه که هێزه ئیمپریالیسته‌کان هه‌م خۆیان دژایه‌تی ئه‌م هێزه شۆڕشگێره ده‌که‌ن و هه‌م هێزه کوردیه کلاسیکه‌کانیان له دژ هانداوە و هه‌م مه‌زنترین هاوکاری داگیرکه‌رانیش ده‌که‌ن بە پڕ چه‌ککردن و پێکهێنانیان له دژی پارتی کرێکارانی کوردستان ، ده‌نا ئه‌گه‌ر ئه‌و هۆکاره نه‌بێت ئه‌وا هیچ هۆکارێکی دیکه بەدی ناکرێت که هه‌موو داگیرکه‌رانی کوردستان و ته‌واوی هێزه کلاسیکه کوردیه‌کان له یه‌ک سه‌نگه‌ردا کۆبکاته‌وه دژ به پارتی کرێکارانی کوردستان و جۆرج بوشی سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا ناچار بکات لە شاشەی تەلەفزیۆنەکانەوە بڵێت (پ‌ک‌ک دوژمنی ئەمریکا و تورکیا و عێراقە) . هەڵبەت ئەم سەنگەر گرتنە لە بەرامبەر تەواوی ئەو پارتە کوردیانەی دیکەش بە ڕێوە براوە کە هاوخەبات و هاوفکری پەکەکەن ، وەک بەدەپە و پژاک و پەیەدە و پەچەدەکە.
بۆ نموونە لە تەواوی هەڵبژاردنەکانی تورکیا و باکووری کوردستاندا سەرجەم لایەنەکانی باشووری کوردستان (دەسەڵاتدار و بێ دەسەڵاتیان) و لایەنە ئینتەرنێتیەکانی باکووری کوردستانیش پشتگیری لە ئەردۆغانی شەڕخواز دەکەن لە بەرامبەر لایەنێکی ئاشتیخوازی وەک بەدەپەدا ، خۆ سەنگەرگرتن لە بەرامبەر پژاک و پەیەدە و ڕاوەدونانی لایەنگرانی پەچەدەکەش پێویست بە باسکردن ناکات و لە کەس شاراوە نییە . بڕوانە ئەم لینکانەی خوارەوە :-
http://www.youtube.com/watch?v=LfhIU2d941Q&feature=related http://www.youtube.com/watch?v=fq7BKgpnSXU لە ڕۆژی دامەزراندنی پەکەکەوە تا ئیمڕۆ دەیان پیلانگێڕی بەدی دەکەین دژ بەم هێزە تێکۆشەرە و هەموو پیلانەکانیش مایەپووچ بوون ، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە ئەم هێزە لە لایەک خاوەنی ئایدۆلۆژیا و ئابووری سەربەخۆیە و لە لایەکی دیکەوە پشت ئەستوور بە نەتەوەی کوردە لە هەموو بەشەکانی کوردستاندا ، لە دوای هەر پیلانگێڕیەکیش پ‌ک‌ک چالاک‌تر لە ڕابردوو هاتۆتەوە مەیدان . پیلانگێڕی 15ی شوباتیش نەک هەر پەکەکەی لاواز نەکرد بەڵکو زیاتر لە جاران گەشەی کرد و بیری ئاپۆچێتی دوورترین شوێنەکانی ڕۆژهەڵات و باشوور و ڕۆژئاواشی گرتەوە .
به‌ڵێ ، ئیمڕۆ پێ دەنێینە چواردههەمین ساڵڕۆژی ئه‌و پیلانگێڕیانەی کە بە شێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە دژ به به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و پ‌ک‌ک ئه‌نجام درا لە 15- 2 1999دا ، به‌ڵام ئه‌م پیلانگێڕیانه نه‌ک هه‌ر نه‌بوونه هۆی دابڕانی بەڕێز ئۆجه‌لان و پ‌ک‌ک له گه‌لی کورد ، به‌ڵکو ڕۆژ له دوای ڕۆژ پێگه‌ی پ‌ک‌ک و خۆشه‌ویستی به‌ڕێز ئۆجه‌لان زیاتر ده‌بێت له‌نێو کوردان‌دا و گه‌ل و گه‌ریلا زیاتر ئاوێته‌ی یه‌کتر ده‌بن و دۆزی نه‌ته‌وه‌که‌شمان له باکووردا زۆر به‌خێرایی به‌ره‌و پێش ده‌چێت . که‌چی ئه‌و که‌سانه‌ش که لەسەر ناوی کوردان گەیشتنە دەسەڵات و پێیەکیان لە پایتەختی داگیرکەران و پێیەکەی دیکەیان لە پایتەختی هێزە ئیمپریالیەکانە نه‌ک هه‌ر نەبوونه هۆکاری چاره‌سه‌ری پرسی کورد به‌ڵکو هه‌موو ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مانیان کرده کاغه‌زی قومار و به‌نێوی مادده‌ی 140 و ههوبهشیکردن له ده‌سه‌ڵاتدا دۆڕاندیان و داگیرکه‌رێکی زۆر مه‌ترسیدارتر له به‌عسیه‌کانیان بۆ به‌رهه‌م هێناینه‌وه ، ئه‌و داگیرکه‌ره‌ش هه‌م چه‌کی نه‌ته‌وه‌په‌رستی له ده‌ستدایه و هه‌م چه‌کی مهزههبگهریش .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست