کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیوی ناوه‌وه‌ی لێبوردنه‌که‌ی ئه‌ردۆغان له‌کۆمه‌ڵکوژی "دێرسیم"دا

Tuesday, 20/12/2011, 12:00







ساڵه‌کانی 1937 و 1938 به‌یه‌کێک له‌سامناکترین ڕووداوه‌کان ده‌ژمێردرێن له‌مێژووی کورددا ، له‌و ڕووداوه‌دا نزیکه‌ی‌ 72000 "حه‌فتاودووهه‌زار" دێرسیمی کۆمه‌ڵکوژ کران ، له‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌دا سه‌ید ڕه‌زای دێرسیمی و 37 که‌س له‌خزم و هه‌ڤاڵانیشی ئیعدام کران و تاوه‌کو ئیمڕۆش شوێنی گۆڕه‌کانیشیان دیار نییه‌.
کاربه‌ده‌ستانی تورک هه‌میشه‌گوێی خۆیان له‌ڕاست ئه‌و تراژیدیایه‌که‌ڕ کردبوو تا له‌دوای 73 ساڵ ده‌ربازبوون به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌دا ئه‌ردۆغانی سه‌رۆک وه‌زیران به‌ناوی ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه‌داوای لێبوردنی له‌دێرسیمیه‌کان کرد .
چ ئامانجێک له‌م لێبوردنه‌دا به‌دی ده‌کرێت ؟
وه‌کو له‌ڕوداوه‌کاندا دیاره‌ئه‌ردۆغان یه‌کێکه‌له‌هه‌ره‌نه‌ژادپه‌رسته‌کانی تورک ، له‌هیچ سه‌رده‌مێکدا هێنده‌ی سه‌رده‌می ئه‌ردۆغان توندوتیژی دژ به‌کوردان ئه‌نجام نه‌دراوه‌، زیندانه‌کان لێوان لێو بووه‌له‌ئازادیخوازانی کورد ، ئه‌و که‌سه‌ی ڕۆژێک له‌ڕۆژان دژ به‌کوردان هه‌ڵوێستی گرتبێت له‌لای ئه‌ردۆغان پایه‌ی به‌رز کراوه‌ته‌وه‌. پیلانگێڕی و چه‌کی کۆکوژی یه‌کێکه‌له‌کرده‌وه‌چه‌په‌ڵه‌کانی ئه‌ردۆغان و حکومه‌ته‌که‌ی .
لێبوردنێکی له‌و شێوه‌یه‌و له‌کاتێکی وه‌کو ئێستادا په‌یوه‌ست نییه‌به‌مرۆڤدۆستی ئه‌ردۆغان و ئاوڕدانه‌وه‌له‌کێشه‌ی کوردان ، به‌ڵکو په‌یوه‌سته‌به‌فریودانی کوردان به‌گشتی و عه‌له‌ویه‌کان به‌تایبه‌تی . هۆکاری ئه‌م فریودانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ ئه‌و ڕووداوانه‌ی که‌له‌ سوریادا ڕوو ده‌ده‌ن . ئه‌ردۆغان به‌م لێبوردنه‌ی هه‌م ده‌خوازێت کوردان فریوبدات تاوه‌کو له‌گۆڕانکاریه‌کانی سوریادا ده‌ست به‌تاڵ و مایه‌پووچ بمێننه‌وه‌و هه‌م ده‌خوازێت عه‌له‌ویه‌کانیش له‌خشته‌ببات له‌هه‌ردوو وڵاتی تورکیا و سوریادا .
زۆرترین ڕێژه‌ی عه‌له‌وی له‌تورکیادایه‌، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش به‌نزیکه‌ی ده‌ملیۆن ده‌خه‌مڵێندرێت له‌(کورد و تورک و عه‌ره‌ب) له‌هه‌مان کاتدا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌سوریادا باڵاده‌سته‌بریتیه‌له‌له‌که‌مینه‌ی عه‌له‌وی . مه‌زهه‌بیش یه‌کێک بووه‌له‌گرنگترین فاکته‌ره‌کان هه‌م بۆ لێک نزیکبوونه‌وه‌و هه‌م بۆ لێک دوورکه‌وتنه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان له‌یه‌کتری .
به‌حوکمی باڵاده‌ستی عه‌له‌وی له‌سوریادا سۆزێکی هێجگار زۆری عه‌له‌ویه‌کانی تورکیا هه‌یه‌بۆ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ئه‌سه‌د ، باشترین نمونه‌ش خۆپیشاندانی شاره‌کانی هه‌تای و ئه‌سکه‌نده‌رون دژ به‌ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆغان له‌وڵاتی سوریادا ، ئه‌م خۆپیشاندانانه‌سه‌ره‌تایه‌ک بوون بۆ قوڵبونه‌وه‌ی گرفتی مه‌زهه‌بی له‌وڵاتی تورکیاشدا . هه‌ر بۆیه‌ئه‌ردۆغان به‌و لێبوردنه‌ی ده‌خوازێت ئه‌م ئامانجانه‌بپێکێت :-
1-ب به‌حوکمی ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی دێرسیم وه‌کو نه‌ته‌وه‌کوردن ، ئه‌ردۆغان ده‌خوازێت به‌م لێبوردنه‌کوردان له‌خشته‌ببات تاوه‌کو به‌بێ هیچ په‌رچه‌کردارێکی کوردان بتوانێت ده‌ستێوه‌ردان له‌سوریادا بکات و ڕێگر بێت له‌پێشکه‌وتنی کوردانی ڕۆژاوای کوردستان ، چونکه‌ئه‌گه‌ر له‌لایه‌که‌وه‌ده‌ستێوه‌ردانی تورکیا له‌سوریادا په‌یوه‌ست بێت به‌و گرفته‌زۆرانه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌وه‌ئه‌وه‌له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌بۆ خنکاندنی ده‌نگی ئازادیخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌له‌ڕۆژاوای کوردستان .
2-ب به‌حوکمی ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی دێرسیم وه‌کو مه‌زهه‌ب عه‌له‌وین ، ئه‌ردۆغان به‌م لێبوردنه‌ی ده‌خوازێت هه‌موو عه‌له‌ویه‌کانی تورکیا له‌خشته‌ببات تاوه‌کو خاوه‌نی هیچ په‌رچه‌کردارێک نه‌بن له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی تورکیا له‌وڵاتی سوریادا ، چونکه‌عه‌له‌ویه‌کانی تورکیا ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانه‌ی تورکیا وه‌کو دژایه‌تیکردنی هه‌موو عه‌له‌وییه‌ک ده‌بینن ، دژایه‌تیکردنی هه‌زهه‌بیش کوشنده‌ترین دیارده‌یه‌که‌ڕوو ده‌کاته‌کۆمه‌ڵگا و تورکیاش له‌م ده‌رده‌کوشنده‌یه‌به‌دوور نابێت .
3-ب به‌حوکمی ئه‌وه‌ی له‌سوریادا عه‌له‌ویه‌کان باڵاده‌ستن ، زۆربه‌ی کاربه‌ده‌ستانی سوریاش له‌عه‌له‌ویه‌کان پێکدێن و عه‌له‌ویه‌کانیش ئه‌م ڕووداوانه‌ی سوریا وه‌کو مه‌زنترین مه‌ترسی بۆسه‌ر خۆیان ده‌بینن ، به‌حوکمی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ش ئاماده‌نابن ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د فه‌رامۆش بکه‌ن و پشتگیریشی لێ ده‌که‌ن تا دوا هه‌ناسه‌. ئه‌ردۆغانیش به‌م لێبوردنه‌ده‌خوازێت عه‌له‌ویه‌کانی سوریا به‌لا ڕێدا ببات و پێیان بڵێت که‌گۆڕانکاریه‌کانی سوریا هیچ مه‌ترسیه‌کی بۆسه‌ر ئێوه‌نییه‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی تورکیاش ته‌نها دژ به‌ئه‌سه‌ده‌نه‌ک دژ به‌عه‌له‌ویه‌کان .
چه‌نده‌ڕاستی له‌م لێبوردنه‌ی ئه‌ردۆغان به‌دی ده‌کرێت ؟
بێگومان هیچ ڕاستگۆییه‌ک له‌م لێبوردنه‌ی ئه‌ردۆغاندا به‌دی ناکرێت ، چونکه‌وه‌کو له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پێدا که‌هیچ سه‌رده‌مێک هێنده‌ی سه‌رده‌می ڕه‌شی ئه‌ردۆغان سه‌رکوتی کوردان نه‌کراوه‌، زیاتر له‌هه‌شت هه‌زار سیاسه‌تمه‌دار له‌ماوه‌ی سێ مانگدا له‌زیندان ئاخنراون ، به‌سه‌دان منداڵی کورد کۆمه‌ڵکوژ کران ، سوکایه‌تی به‌ئافره‌تانی کورد بۆته‌دیارده‌یه‌کی ڕۆژانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ئه‌ردۆغان ، زیاتر له‌چوار مانگه‌هه‌موو په‌یمانه‌نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان پێشێل ده‌که‌ن و دیداری به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانیان ئاسته‌نگ کردووه‌و ته‌نانه‌ت پارێزه‌ره‌کانیشیان له‌کونجی زیندان قایم کردووه‌، سود وه‌رگرتن له‌چه‌که‌قه‌ده‌غه‌کراوه‌کانی وه‌کو بۆمبی فسفۆڕی و هێشوویی و ناپاڵم و کیمیاوی دژ به‌گه‌ریلا و خه‌ڵکی سڤیل به‌رده‌وامه‌، ڕۆژانه‌گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ ده‌دۆزرێته‌وه‌و هه‌زاران تاوانی دیکه‌.
کاتێک ئه‌م دیارده‌دزێوانه‌کرده‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی خودی ئه‌ردۆغان و حکومه‌ته‌که‌ی بێت ، ئیتر چ ئه‌قڵیه‌تێک ئه‌وه‌په‌سه‌ند ده‌کات که‌ئه‌ردۆغان ئازاری بۆ دێرسیمیه‌کان به‌تایبه‌تی و بۆ هه‌موو کوردان به‌گشتی هه‌بێت ؟ لێ مه‌خابن به‌شێک له‌به‌رپرسی حیزبه‌کلاسیکیه‌کان وه‌کو پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆیان کوتنه‌ستایشکردنی ئه‌ردۆغان و به‌سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یان وه‌سف کرد ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌یه‌ک به‌کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆغان بکه‌ن .
ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان له‌پاش 74 ساڵ داوای لێبوردن له‌کورده‌عه‌له‌ویه‌کان ده‌کات ، ئه‌ی بۆچی ئاوڕێک له‌و کرده‌وه‌چه‌په‌ڵانه‌ی خودی خۆی ناداته‌وه‌که‌فه‌رمان ده‌دات به‌هێزه‌دژه‌مرۆڤه‌کانی و ده‌ڵێت "چ ژن بن چ منداڵ ده‌ستیان لێ مه‌پارێزن و بیانکوژن" !
چۆن کوردان ده‌توانن سود له‌م لێبوردنه‌ی ئه‌ردۆغان وه‌ربگرن ؟
کورد ده‌ڵێت (له‌هه‌ر خه‌ساره‌و عه‌قڵێک) ، کاتێک له‌ساڵی 1993دا به‌ناوبژیوانی تاڵه‌بانی که‌سێکی وه‌کو تورکۆت ئۆزال باسی له‌کێشه‌ی کورد و دانوستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لاندا کرد ڕووداوێکی مێژوویی بوو ، به‌ڵام نه‌ک وه‌کو ئه‌وه‌ی که‌ئۆزال خواستبێتی کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکات به‌ڵکو وه‌کو ئه‌وه‌ی که‌بۆ یه‌که‌مین جار بوو باس له‌کێشه‌ی کورد کرا له‌تورکیادا .
هه‌رچه‌ند باسکردن له‌و دانوستانه‌بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد نه‌بوو به‌ڵکو ده‌یانخواست له‌ژێر په‌رده‌ی دانوستاندندا هه‌مان ڕووداوی ڤێننا دووباره‌ببێته‌وه‌له‌سه‌ر کوردان ، که‌له‌ڤێنای پایته‌ختی نه‌مسا"ئوترێش" له‌ژێر ناوی دانوستاندندا قاسملو بوویه‌باشترین نێچیری چه‌ند ورده‌پاسدارێک له‌ئه‌نجامی کۆبونه‌وه‌ی نهێنی و شاراوه‌دا . به‌ڵام هوشیاری به‌ڕێز ئۆجه‌لان توانی هه‌م نیازه‌پیسه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک ئاشکرا بکات و هه‌م کێشه‌ی کوردیش به‌و گوته‌یه‌ی ئۆزال بکاته‌زیندوترین کێشه‌له‌جیهاندا ، ئه‌ویش کاتێک گوتی :- "ئه‌گه‌ر ده‌خوازن کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکه‌ن ئه‌وا پێویستی به‌دانیشتنی نهێنی و دوور له‌چاوی کامێرا نییه‌به‌ڵکو ده‌توانن ئه‌و کێشه‌یه‌له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانیشدا چاره‌سه‌ر به‌که‌ن و ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی قبوڵی کرد له‌لای ئێمه‌ش په‌سه‌نده‌" .
ئه‌م لێبوردنه‌ی ئه‌ردۆغانیش له‌دێرسیمیه‌کان ئه‌گه‌رچی هۆکاره‌که‌ی ئه‌و سێ خاڵه‌ی سه‌ره‌وه‌یه‌، به‌ڵام کوردان ده‌توانن باشترین سودی لێ وه‌ربگرن و وه‌کو زیندوترین به‌ڵگه‌ی کۆمه‌ڵکوژی کوردان بیکه‌نه‌ڕۆژه‌ڤی ناوه‌نده‌بڕیارده‌ره‌کانی جیهان . تاوه‌کو چی دیکه‌ئه‌م تراژیدیایانه‌سه‌رهه‌ڵنه‌ده‌نه‌وه‌، وه‌کو چۆن کۆمه‌ڵکوژی دێرسم کرایه‌کۆمه‌ڵکوژی زیلان ، با کۆمه‌ڵکوژی چه‌لێش نه‌کرێته‌کۆمه‌ڵکوژی هه‌موو جێگه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردستان .

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە