له هاوخه‌باتییه‌وه بۆ ته‌خوین - به‌شی نۆهه‌م
Wednesday, 16/06/2010, 12:00
به‌شێکی هێجگار گرنگ له بابه‌ته‌که‌ی کاک نه‌وشیروان بریتییه له[ده‌ستور: خه‌بات بۆ سه‌رۆکایه‌تی یان بۆ مافی کورد؟] . له‌م به‌شه‌دا کاک نه‌وشیروان ئاماژه به چه‌ند ڕاستییه‌کی تاڵ ده‌کات و ده‌ڵێت :- [{ ا- تاڵه‌بانی له چه‌ند جێگه‌یه‌كی راپۆرته‌که‌ی دا شانازی ئه‌كا به‌و ده‌ستكه‌وتانه‌وه كه له ده‌ستوری عێراق دا نوسراون، که‌سێ ئاگای له پرۆسه‌ی نوسینی نه‌بێ وائه‌زانێ ئه‌مه قاره‌مانی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سکه‌وته ده‌ستوریه‌کان. ب- ئه‌و ره‌شنوسه‌ی كه بۆ ده‌ستور نوسرابو ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركۆماری سنوردار كردبو، پایه‌ی سه‌رکۆماری کرد بوه کارێکی ته‌شریفاتی. تاڵه‌بانی خۆی ئاماده‌كردبو ببێته سهركۆمار، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی بۆ سهركۆمار، واته بۆ خۆی به كه‌م ئه‌زانی. ئه‌یویست ده‌سه‌ڵاته‌كانی فراوان بكات.
تاڵه‌بانی به‌مه رازی نه‌بو، له كۆبونه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی رۆژی یه‌كه‌م دا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی سهركۆمار دوانێكی توندوتیژی دا. له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌س نه‌بو به هاوده‌نگی به توڕه‌ییه‌وه كۆبونه‌وه‌كه‌ی بهجێهێشتو ئیتر هیچ به‌شداریه‌كی جدی و كاریگه‌ری له گفتوگۆكانی نوسینی ده‌ستوردا نه‌كرد، دو جار نه‌بێ که هه‌ردوك جاره‌که‌ش به زه‌ره‌ر بۆ كورد ته‌واو بو:
یه‌كێكیان، زوربه‌ی لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌کان رازی کرابون به‌وه‌ی كه له ده‌ستوری نوێی عێراق دا ئاماژه بۆ ئه‌وه نه‌كرێت "عێراق به‌شێکه له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب" که ساڵه‌های ساڵ هۆی ناکۆکی کورد و حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق بوه. ئه‌م ماده‌یه له ده‌ستوری چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بی دا هه‌یه‌و له ده‌ستوری چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی تردا نیه.
تاڵه‌بانی بۆ رازیكردنی عه‌ره‌ب پێشنیارێكی هێناو، وتی: "ئه‌مه هی عه‌مرۆ موسای ئه‌مینی عامی جامیعه‌ی عه‌ره‌بیه‌و منیش پێم باشه بیخه‌ینه ده‌ستوره‌وه". پێشنیاره‌که‌ی بریتی بو له‌وه‌ی ئه‌م رسته‌یه: "وهو عچو مۆسس وفعال فی جامعه الدول العربیه وملتزم بمیپاقها" بخرێته ماده‌ی 3 ی ده‌ستوره‌وه. پێشنیاره‌که‌ی به خۆشیه‌وه وه‌رگیرا و خرایه ده‌ستوره‌وه، به‌وه‌ش ناوه‌رۆکی ماده‌ی 3 که دانی نابو به‌وه‌دا: "عیراق وڵاتێکی فره‌نه‌ته‌وه و فره‌ئاین و فرهمهزهب" ه لاواز بو.
دوهه‌میان، دوای ئه‌وه‌ی نوسینی ده‌ستور ته‌واو بو، ئیتر ئه‌بو بڵاوبكرێته‌وه‌و بخرێته به‌رده‌م ده‌نگده‌رانی عێراق بۆ قه‌بوڵكردن یان رهفزكردن، زالمای خه‌لیل زاد، سه‌فیری ئه‌مه‌ریكا، له‌سه‌ر داوای هه‌ندێ لایه‌نی عه‌ره‌بی سونی ویستی ماده‌یه‌كی تازه تێهه‌ڵكێشی ده‌ستوره‌که بكرێ، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتودا بێ ئه‌وه‌ی 8 ساڵ چاوه‌ڕوان بكه‌ن، ماده‌کانی ده‌ستور قابیلی ده‌ستكاری بێ‌و زۆری ئه‌و مادانه‌ش كه ئه‌یانویست ده‌ستكاری بكرێن، ئه‌و مادانه بون كه به قازانجی كورد‌و شیعه بون.
لایه‌نی شیعه به‌هیچ جۆرێ ئاماده نه‌بون ئه‌م ماده‌یه قه‌بوڵ بكه‌ن، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای خه‌لیلزاد، تاڵه‌بانی لایه‌نی كوردی "ئیحراج" كرد قه‌بوڵی بكه‌ن، هه‌ر ئه‌وان لایه‌نی شیعه‌شیان به‌م گۆڕینه رازی کرد، به تایبه‌تی سه‌ید عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم كه سه‌رۆكی ئیئتیلافی شیعه بو. پاش دوجار سه‌ردان و پێداگریه‌کی زۆر ئینجا ئه‌ویش له‌سه‌ر داوای كورد قه‌بولی كرد‌و بو به ماده‌ی 142.
له كاتێك دا نوێنه‌رایه‌تی كورد خۆی ده‌وری سه‌ره‌کی هه‌بوه له دانانی ماده‌ی 142 دا بۆ ته‌عدیلکردنی ده‌ستور، كه‌چی ئێستا خۆی به هه‌ڕه‌شه‌ی دائه‌نێ له ده‌ستكه‌وته ده‌ستوریه‌كانی.
عه‌ره‌ب ئه‌لێت "شر البلیه ما یچحك"!}] .
ده‌ستوور بریتییه له‌و پڕۆژه‌یه‌ی که بوون و ناسنامه و ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌لی تێدا ده‌پارێزرێت و خاڵه‌کانیشی ده‌کرێنه بڕیار و ده‌سه‌ڵاتیش تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ملکه‌چ ده‌بێت به بڕیاره‌کانییه‌وه.
تاڵه‌بانیش هه‌میشه ویستوویه‌تی له‌و جێگه‌یه‌دا ئاماده‌یی هه‌بێت که بڕیاری تێدا وه‌رده‌گیرێت ، نه‌ک بۆ خاتری بڕیاردانی باشه له‌سه‌ر چاره‌نووسی کوردان به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو توانای خۆی بخاته کار تاوه‌کو هیچ بڕیارێکی باشه له‌سه‌ر کوردان نه‌درێت و کوردان پێناسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان ده‌ستگیر نه‌بێت .
پێداگری تاڵه‌بانیش بۆ ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های سه‌رۆککۆماری هه‌ر بۆ ئه‌وه بووه تاوه‌کو بتوانێت ته‌واوی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ش له‌بار به‌رێت که به ده‌ریایه‌ک خوێنی کوردان و فشاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان هاتبوونه به‌ر باس چونکه له کاتی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هادا ده‌یتوانی بڕیار به ده‌ستانی جیهان ببینێت ، ده‌نا له هیچ که‌سێک شاراوه نییه که ئه‌و کاته‌ی تاڵه‌بانی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های هه‌یه ئینجا وه‌کو که‌سێکی کڕنووشبهر و ملکه‌چ وه‌هایه له‌به‌رده‌م ههرچیوپهرچیترین که‌سی داگیرکه‌راندا ، که به‌م پیشهیهشی هه‌م کوردی سوک کردووه و هه‌م داگیرکه‌ره نهژادپهرستهکانیشی ئاسووده کردووه ، ته‌نانه‌ت دوو ساڵ به‌ر له ئێستا کاتێک کۆنگره‌ی "سۆسیال دیموکراته‌کان" به‌سترا و تاڵه‌بانیش وه‌کو جێگیر ده‌ستنیشان کرا ئه‌وا هه‌موو داواکاریه‌کانی ئه‌م زاته بریتی بوو له یه‌کێتی خاکی عێراق و پاراستنی ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی عێراقی و به‌هێزکردن و پڕچه‌ککردنی سوپای عێراق و ته‌نها بۆ جارێکیش باسی کوردانی نه‌کرد ، به‌ڵام کاتێک ده‌ستی خسته نێو ده‌ستی شیمعون پێرێزی ئیسرائیلی و عه‌ره‌به‌کانیش لێی که‌وتنه چاو سورکردنه‌وه و ته‌واو سووک و ڕیسوایان کرد ئه‌و کات گوتی من وه‌کو سه‌رکرده‌ی کوردان ده‌ستم له نێو ده‌ستی ناوه نه‌ک وه‌کو سه‌رۆککۆماری عێراقی عه‌ره‌بی ، واتا بۆ قازانج عێراقییه‌کی عه‌ره‌بییه و بۆ سوککردنیش لوتکه‌ی کوردانه .
هۆکاری هه‌ره سه‌ره‌کی جینۆسایدکردنی کوردانی باشوور له سه‌رده‌می به‌عسی گۆڕکراودا ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ یه‌ک مادده‌ی ده‌ستووری که ده‌یگوت (له زاخۆوه تاکو فاو به‌شێکه له خاکی عێراق ، خاکی عێراقیش به‌شێکه له خاک و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب) .
به پێی ئه‌م مادده ده‌ستووریه کوردان ده‌رده‌کران بۆ ئێران به‌ناوی ئێرانی بوونه‌وه ، کوردان ئه‌نفال ده‌کران به‌ناوی نیشته‌جێبوونیان له‌سه‌ر خاکی عه‌ره‌ب ، کوردان له زێدی خۆیان ده‌رده‌کران و عه‌ره‌بیان ده‌هێنایه جێگه‌کانیان به‌ناوی ئه‌وه‌ی خاکی عێراق خاکی عه‌ره‌به ، کوردان ناسنامه‌که‌یان به زۆر ده‌گۆڕدرا بۆ ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی به‌ناوی ئه‌وه‌ی هه‌رچی له‌سه‌ر خاکی عه‌ره‌ب بژی عه‌ره‌به ، هه‌رچی داهاتی کورد بوو داگیرده‌کرا به‌ناوی داهاتی عه‌ره‌ب ته‌نها بۆ عه‌ره‌به . به‌کورتی و به کوردی هه‌رچی نه‌هامه‌تییه به‌سه‌ر کوردان‌دا ده‌هات به‌هۆی ئه‌و مادده ده‌ستوورییه سه‌خیفه‌وه(کهسیفهوه) ، که‌چی له به‌دبه‌ختی کوردان‌دا پاش نه‌مانی به‌عس و لابردنی ئه‌و مادده دهستووریهش که‌سێکی وه‌کو تاڵه‌بانی ده‌بێته فریادڕه‌سێک بۆ زیندوکردنه‌وه و جێگیرکردنه‌وه‌ی هه‌مان مادده‌ی ده‌ستوری له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا .
ئه‌نجامی جێگیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و مادده دهستورییهیه که کوردانی که‌رکوک هێشتا له نێو چادر و که‌لاوه‌کاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و مڵک و ماڵه‌که‌شیان به ده‌ستی عه‌ره‌به‌وه ته‌خشان و په‌خشانی پێ ده‌کرێت ، ئه‌نجامی ئه‌و بڕگه دهستورییهیه که زیاتر له 400،000(چوارسه‌دهه‌زار) کورد له شاری موسڵدا ده‌رده‌کرێن ، ئه‌نجامی ئه‌و بڕگه ده‌ستووریه‌یه که به هه‌زاران کورد سه‌ربڕدران ، ئه‌نجامی ئه‌و بڕگه دهستوریهیه که له مزگه‌وته‌کانه‌وه فتوای کوشتنی کوردان ده‌رده‌کرێت .
به‌لای تاڵه‌بانییه‌وه گرنگ نییه کوردان هه‌رچییه‌کیان به‌سه‌ر دێت ، به‌ڵکو گرنگ ئه‌وه‌یه پێی ده‌گوترێت سه‌رۆککۆمار ئیتر ئه‌م سه‌رۆککۆمارییه با مریشکێکیشی پێ له ئاو نه‌کرێت و ببێته نوکته‌چی چه‌ند قۆشمهیهکی عه‌ره‌بی و پشیله‌ی کوردیش بکاته پشیله‌ی عێراقی و له خۆشی ده‌رکه‌وتنی پاسدارێک یاخود جهندرمهیهکدا هێنده خۆشحاڵ ببێت تا ده‌گاته ئاستی باڵگرتن .
یه‌کێک له کرده‌وه هه‌ره دزێو و ناشیرینه‌کانی تاڵه‌بانی و بارزانی بریتی بووه له شێواندنی ڕاستیه‌کان و ئاوه‌ژوکردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان . واته هه‌رچی ده‌ستکه‌وتی گه‌ل بێت کردویانه‌ته به‌رهه‌می خۆیان و هه‌رچی کرده‌وه چه‌په‌ڵه‌کانی خۆشیانه خستوویانه‌ته ئه‌ستۆی کوردان .
بۆ نموونه کاتێک ڕاپه‌ڕینی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌ستی پێ‌کرد له ساڵی 1991دا نه یه‌کێتی و نه پارتی بوونیان نه‌بوو له‌و ڕووداوه‌دا و پاش ئازادبوونی ته‌واوه‌تی باشووری کوردستان به سواری ئوتومبێل هاتنه‌وه سه‌ر سفره‌ی حازری و بوونه مشه‌خۆرێک له‌سه‌ر ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌ل ، که‌چی ئێستا نه‌ک هه‌ر هیچ ڕۆڵێکیان بۆ گه‌ل نه‌هێشتۆته‌وه به‌ڵکو خۆشیان کردۆته قاره‌مانی مه‌یدان ، به‌ڵام کاتێک باس له کۆڕه‌و ده‌کرێت که به‌هۆی ئه‌م سه‌رکرده فاشلانهوه ڕوویدا ئه‌وا تاوانه‌که‌ی ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی گه‌ل و ده‌ڵێن میلله‌ت توانای خۆڕاگرتنی نه‌بوو .
هه‌روه‌ها کاتێک مه‌سعود بارزانی له نامیلکه‌ی (الحرکە التحرریە البارزانیە)دا باس له بزوتنه‌وه‌ی ئهیلوول ده‌کات ده‌ڵێت:- {هه‌ر کاتێک کوردان پێویستییان به شه‌ڕ بووبێت ئه‌وا ئاشتییان کردووه و هه‌ر کاتێکیش پێویستیان به ئاشتی بووبێت ئه‌وا شه‌ڕیان کردووه} واته کرده‌وه چه‌په‌ڵه‌که ده‌خاته ئه‌ستۆی کوردان ، به مه‌رجێک له هیچ که‌سێک شاراوه نییه که له کاتی بزوتنه‌وه‌که‌ی ئه‌یلوولدا جگه له ماڵی بارزانی هیچ که‌سێکی دیکه خاوه‌نی بڕیار نه‌بوو و ته‌نانه‌ت دیکتاتۆریه‌کانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه گه‌یشتبوویه ئاستێک که ده‌بوو پارت و ڕێکخراوی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش له‌سه‌ر داخوازی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه هه‌ڵسوکه‌وتیان بکردایه ، هه‌روه‌ها کاتێک باس له ئاشبه‌تاڵه‌که‌ی 1975 ده‌کات ئۆباڵه‌که‌ی ده‌خاته ملی ئه‌مریکا و ده‌ڵێت خیانه‌تیان پێکردین ، ئیتر وه‌کو ئه‌وه‌ی که خۆیان هیچ تاوانێکیان نه‌بووبێت . تاڵه‌بانیش هۆکاری جێگیرکردنی مادده‌ی 142 بووه له ده‌ستووری عێراقدا که ئه‌م مادده‌یه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی هه‌میشه‌ییه بۆسه‌ر هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانی کورد ، که‌چی تاڵه‌بانی نه‌ک هه‌ر خۆی نه‌بان ده‌کات له چۆنیه‌تی جێگیرکردنی ئه‌م مادده‌یه به‌ڵکو هه‌موو تاوانه‌که‌شی ده‌خاته ئه‌ستۆی کوردان و ده‌ڵێت {کورد خۆی ڕازی بووه به‌م مادده‌یه} .
ته‌نانه‌ت ئه‌م پیشه ناشیرینه لایه‌نه ئۆردوگانشینهکانیشی گرتۆته‌وه و هه‌موو ماندوبونێکی کوردان ده‌که‌نه ده‌ستکه‌وتی خۆیان و پۆخڵه‌واته‌کانی خۆشیان به گه‌ل ده‌سوون . بۆ نموونه زیاتر له 20 ساڵه ئه‌م لایه‌نانه میلله‌تیان فه‌رامۆش کردووه بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و داخوازیه‌کانی گه‌لیشیان داوه‌ته ده‌ست چاره‌نووس ، که‌چی نه‌ک هه‌ر ئاماده نین ددان به‌م ڕاستییه‌دا بنێن به‌ڵکو ده‌ڵێن {بێده‌نگ بوونمان بۆ خاتری پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه له باشووری کوردستان} ، به‌ڵام کاتێک چوار کادری تێکۆشه‌ری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان به ناوه‌کانی (فه‌رزاد که‌مانگه‌ر شیرین عه‌له‌مهولی عه‌لی حه‌یده‌ریان فه‌رهاد وه‌کیلی) له سێداره ده‌درێن و له به‌رامبه‌ردا نه‌ته‌وه‌که‌مان خاوه‌ندارێتی له‌و پۆله شه‌هیده ده‌که‌ن و زۆر بوێرانه مانگرتنی گشتی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هه‌ر له ماکۆوه تاوه‌کو ئیلام دوکان و بازاڕ داده‌خه‌ن ، ئه‌وا لایه‌نه له مه‌یدان به‌ده‌ره‌کان ده‌روازه‌ی قسه‌کردنیان بۆ ده‌کرێته‌وه و ده‌ڵێن {له‌سه‌ر داخوازی ئێمه مانگرتنی گشتی پێکهات} ، ته‌نانه‌ت یه‌کێک له‌م لایه‌نانه ته‌نها له ئه‌ندامانی یه‌ک خانه‌واده پێکهاتووه که‌چی به جۆرێک باس له‌و مانگرتنه ده‌کات ئه‌گه‌ر که‌سێک نه‌شاره‌زا بێت ئه‌وا ئه‌م لایه‌نه‌ی لێده‌گۆڕێت به وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا . هه‌ڵبه‌ت باسکردن له ڕووداوه‌کان و گوێزاندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کان کارێکی باش و جێگه‌ی ده‌ستخۆشیکردنه به‌ڵام به‌هه‌ند نه‌گرتنی ڕۆڵی گه‌ل و چه‌واشه‌کردنی ڕاستیه‌کان کارێکی هێجگار نه‌شیاوه .
درێژه‌ی هه‌یه .....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست