کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە ڕاپه‌ڕینەوە تا کۆڕەو - بەشی شەشەم و کۆتایی

Saturday, 23/03/2013, 12:00








بەشی شەشەم و کۆتایی - با باشوور ببێتە ئەزموونێک بۆ ڕۆژئاوای کوردستان :-

ڕاپەڕینەکانی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان دوو ساڵی پڕ کردەوە ، ئەوەی باشترین و سەرکەوتوترین ڕۆڵی گێڕا لەو ڕاپەڕینەدا پارتی یەکێتی دیموکراتی"پەیەدە" بوو ، ڕۆڵگێرانی پەیەدە هەم میلەتی لە کۆمەڵکوژی پاراست و هەم زۆربەی ڕۆژئاوای کوردستانی ڕزگار کرد ، هەم ڕێی نەدا میلەت دوچاری ئاوارەیی و کۆڕەو ببن و هەم هەموو دامودەزگا خزمەتگوزاریەکانی لە تاڵانکاری پاراست ، هەم باشترین هێزی پاراستی کوردانی دامەزراند و هەم ڕێی نەدا کوردان ببنە سوتەمەنی ئەو شەڕەی نێوان بەعسیە فاشیەکان و ئیسلامیە کۆنەپەرستەکان کە هیچ ئامانجێکی نیە .
لە هەمان کاتدا ئەو پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقەی کە لە سەرەتادا ئاگاداری ڕاپەڕینەکەی 1991ی باشووری کوردستان نەبوو و لە دوایشدا لە ڕێی ئەنفالکەر و داگیرکەرانەوە خۆی کردە هەمەکارە و سواری دەستکەوتەکانی خەڵکی باشووری کوردستان بوو ئەوا ئیمڕۆش دەیەوێت هەمان دیاردەی قێزەون لە سەر ڕۆژئاوای کوردستان دووبارە بکاتەوە بە لە ئامێزگرتنی ژمارەیەک بەعسی خۆفرۆشی وەک " عبدالحکیم بەشار و مستەفا جومعە و سەڵاح بەدرەدین " لە شاری هەولێر و بە هاوکاری دەوڵەتی تورک .
هەر بۆیەش پێویستە پارتی یەکێتی دیموکراتی"پەیەدە" بە وریاییەکی زیاترەوە هەڵسوکەوت بکات و ڕێگە نەدات ئەو دەستکەوتانەی کە ئیمڕۆ بە خوێنی دەیان شەهیدی سەربڵند بەرهەمی هێناوە بکرێنە ساتوسەودای چەند بازرگانێکی وەک "عبدالحکیم بەشار و مستەفا جومعە و سەڵاح بەدرەدین" و نۆکەرەکانیان.
وەک چۆن لە باشووری کوردستاندا شورا کرێکاریەکان دەستکەوتەکانی ڕاپەڕینیان کردە گیرفانی بازرگانانی خوێن و ئیمڕۆ کەسانێک بەرهەمی ڕاپەڕین دەچننەوە کە هیچ ڕۆڵێکیان نەبوو لە ڕاپەڕیندا و باسیش لە هەزار پیاوی بنەماڵە دەکەن و جێگەش بۆ نەوەی پینج شەش ساڵەیان خۆش دەکەن ، ئەوا نابێت پەیەدە ڕێگە بدات بازرگانانی خوێن ساتوسەودا بە دەستکەوتەکانی ڕاپەڕینەوە بکەن لە خۆرئاوادا و هاوشێوەی باشووری کوردستان سواری دەستکەوتەکانی گەل ببن ، دەبێت پەیەدە باشوور بکاتە باشترین ئەزمون بۆ دووبارە نەبوونەوەی دیاردە دزێوەکان.
لەگەڵ ئەوەی ماوەیەکی کەمە زۆربەی ڕۆژئاوای کوردستان ئازاد کراوە و لەو ماوە کەمەشدا پەیەدە گەلێک هەنگاوی ئەرێنی ناوە ، بەڵام هێشتا کەموکوڕییەکی زۆر بەدی دەکرێت و پێویستە هەرچی زوترە یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" و هێزەکانی ئاسایش ڕێگەچارەی بۆ بدۆزنەوە و کۆتایی بە کەموکوڕیەکان بهێنن .
بە باوەڕی من گونجاوترین ڕێگە بۆ کۆتایهێنان بە کەموکوڕیەکان بریتییە لە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و چاودێریکردنی ئەو کەسانەی کە سنورەکان دەبەزێنن و ڕوو لە باشووری کوردستان دەکەن ، چونکە بۆ شوێن بزرکردن زۆربەی پیلانەکانی داگیرکەران لە باشووری کوردستانەوە بەرنامەی بۆ دادەڕێژرێت تاکو بتوانن دەسکەوتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لەناو ببەن ، لەبەرئەوە ئەرکی هێزەکانی ئاسیشە کە ڕێگە نەدات بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت هیچ کەسێک سەردانی باشووری کوردستان بکات ، لە هەمان کاتدا هێزەکانی پاراستنی گەل"یەپەگە"ش وەک چۆن سنورەکانی نێوان ڕۆژئاوا و باکووری کوردستانیان پاراستووە و ڕێگەیان لە دەستێوەردانی تورکە داگیرکەرەکان گرتووە ، پێویستە بەو شێوەیە سنوورەکانی نێوان ڕۆژئاوا و باشووری کوردستانیش بپارێزن و ڕێگە نەدەن هیچ کەسێک بەبێ بوونی مۆڵەتی ئاسایش سنوورەکان ببەزێنن ، تاکو کۆتایی بە دەستێوەردانەکانی بنەماڵەی بارزانی بهێنرێت لە ڕۆژئاوادا .
چونکە وەک باسم کرد زۆربەی پیلانەکانی داگیرکەران لە باشووری کوردستانەوە ئەنجام دەدرێت ، کۆتایهێنان بە دەستێوەردانەکانی بنەماڵەی بارزانیش پوچەڵکردنەوەی هەموو پیلانەکانی داگیرکەرانە .
تێبینی/ ناوهێنانی ئاسایش مەبەست لە " ئاسایشی خۆرئاوای کوردستانە" کە دوو مانگ بەر لە ئێستا دامەزرا .
کۆتایی.....


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە