واوه‌یلا بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی بڕوایان به نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌یه
Friday, 11/02/2011, 12:00
دوو ساڵ به‌ر له ئێستا و له سه‌روبه‌ندی ده‌رکه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا بابه‌تێکم بڵاوکرده‌وه به ناوی (ماڵی سپی بۆ ڕۆژی ڕه‌ش) که له‌و بابه‌ته‌دا ئاماژه‌م به‌وه‌دابوو که نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌م درێژکه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌یه و هه‌م پارێزه‌ری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گهندهڵهشه که وه‌کو گه‌نه ده‌میان له خوێنی نه‌ته‌وه‌که‌مان وه‌رداوه . بۆ بینینی بابه‌ته‌که کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه :-
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=125cf05f یه‌ک ساڵ به‌ر له ئێستاش ، له سه‌روبه‌ندی ده‌رکه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی ڕیفۆرمخواز له ئێران‌دا که ناسراوه به " بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز " بابه‌تێکی دیکه‌م نووسی به ناوی (دوو دیارده‌ی هاوشێوه) که له‌و بابه‌ته‌شدا ئاماژه‌م به‌وه کردبوو که نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌ک هه‌ر ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه نییه به‌ڵکو له‌ژێر ناوی ئۆپۆزسیۆندا خنکێنه‌ری هه‌موو ده‌نگه بوێر و ئازادیخوازه‌کانه ، بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=078feb9d له ڕۆژگاری ئیمڕۆشدا که گه‌لانی چه‌ندین وڵات سه‌رهه‌ڵدان و ڕاپه‌ڕینیان به‌رپاکرد و ته‌خت و تاراجی دیکتاتۆره‌کانیان ڕماند و له چه‌ندین وڵاتی دیکه‌شدا ئاماده‌باشی سه‌رهه‌ڵدان ده‌کرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و کۆتایهێنان به سته‌می سته‌مکاران ، که‌چی له کوردستاندا میلله‌تیان سه‌رقاڵی ده‌مه تهقێیهکی نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا و هه‌ردوو بنه‌ماڵه کردووه که ئه‌م ده‌مه تهقێیهش به‌رنامه‌یه‌کی پێش وه‌خت بووه بۆ چه‌واشه‌کردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان .
هه‌ر گه‌لێک ئه‌گه‌ر سته‌می لێبکرێت ئه‌وا دره‌نگ یان زوو ئاماده‌ی سه‌رهه‌ڵدان ده‌بێت ، ئیتر ئه‌و سته‌مکاره چ دوژمنی ده‌ره‌کی بێت و چ تاوانباری ناوخۆیی . بێگومان گه‌لی کورد پشکی شێری به‌ر ده‌که‌وێت له‌و سته‌مه‌ی که له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌وه لێی ده‌کرێت ، به حوکمی ئه‌و سته‌مه زۆره‌ش ده‌بوو ئاماده‌باشی کوردان له هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌که زیاتر بوویایه بۆ ڕاپه‌ڕین و کۆتایی هێنان به داگیرکاری و دیکتاتۆریه‌تی ناوخۆی بنه‌ماڵه‌یی .
لێ به‌ڵێ نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌کو ئه‌رکێک که له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه پێی سپێردرابێت زۆر به په‌له پڕوزکێ به‌یاننامه‌یه‌ک ده‌رده‌کات و پاش چاوسورکردنهوهیهکی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌که‌وێته عوزرهێنانه‌وه .
عوزری له قه‌باعه‌ت خراپتر :- هێشتا نه‌وشیروان مسته‌فا یه‌ک پلیکانه سه‌رنه‌که‌وتبوو که ده‌یان پلیکانه دابه‌زییه‌وه و له‌جیاتی عه‌یبێک ده‌یان عه‌یبی دیکه‌شی خسته سه‌ر کرده‌وه‌کانی ، به‌ڵام ئه‌مه‌ش بۆ که‌سێکی وه‌کو نه‌وشیروان مسته‌فا زۆر ئاساییه چونکه هێج نه‌ته‌وه‌یه‌ک وه‌کو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب نه‌یتوانیوه پێناسه‌ی پڕ به‌پێستی ئه‌و جۆره که‌سانه بکات که ده‌ڵێن " اژا لم تستحی فافعل ماشيئه " واته ئه‌گه‌ر شه‌رمه‌زاریت نه‌زانی چی ده‌که‌یت بیکه .
نه‌وشیروان مسته‌فا هێشتا مه‌ره‌که‌بی به‌یاننامه‌که‌ی وشک نه‌بووبوویه‌وه که چه‌ندین عوزری له قه‌باعه‌ت خراپتری به‌دوایدا ڕیز کرد وه‌ک (ئاخر ئێمه په‌راوێز خراوین بۆیه ئه‌و به‌یانه‌مان ده‌رکرد ئاخر ئێمه حه‌ز ناکه‌ین فه‌قیر و هه‌ژار بکوژرێت به‌خوا ئێمه حه‌ز ده‌که‌ین شتێک بخه‌ینه سه‌ر ده‌ستکه‌وته‌کان نه‌ک له‌ناوی به‌رین و زۆر مینگه مینگی دیکه‌ش) .
ئه‌گه‌ر مرۆڤ که‌مێک به وردی له‌م عوزره‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ورد بێته‌وه ئه‌وا زۆر به‌باشی ده‌رده‌که‌وێت که هه‌م به‌یاننامه‌که و هه‌م عوزرهێنانهوهکهش به ویستی ده‌سه‌ڵاتداران بووه و ده‌خوازێت نه‌ته‌وه‌که‌مان به کۆیله‌یه‌تی هه‌ردوو بنه‌ماڵه بهێڵێته‌وه .
باسکردن له کوژرانی فه‌قیر و هه‌ژار په‌یوه‌ست نییه به دلۆڤانی و میهره‌بانی نه‌وشیروان مسته‌فاوه به‌ڵکو هه‌وڵدانه بۆ بێده‌نگ کردنی هه‌ژاران و زه‌حمه‌تکێشانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆر و چه‌وسێنه‌ری هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌دا به‌و بیانووه‌وه . چونکه ئه‌گه‌ر که‌سێک که‌مێک شاره‌زایی له دیرۆکی ژیانی نه‌وشیروان مسته‌فادا هه‌بێت ئه‌وا زۆر باش ده‌زانێت که ئه‌م که‌سایه‌تییه هێنده‌ی به په‌رۆشی پاراستنی خودی خۆیه‌وه بووه هیچ کاتێک هێنده به په‌رۆشی پاراستنی هه‌ژارانه‌وه نه‌بووه ، به په‌رۆشبوون بۆ هه‌ژاران ته‌نها بریتییه له ڕزگارکردنی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه له ده‌ست مافیاکانی ده‌سه‌ڵات .
ئه‌ی ده‌بێت زیاتر له دووسه‌دهه‌زار ئه‌نفالکراوی نه‌ته‌وه‌که‌مان فه‌قیر و هه‌ژار نه‌بووبێتن که بوونه قوربانی په‌یمانه شومه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیمڕۆی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران ؟
ئه‌ی ده‌بێت تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان چی بووبێت که به چاوساخی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی ئیمڕۆ شاره‌که‌یان داگیرکرا و هه‌ر ئه‌وانیش ڕێگر بوون له ده‌ربازبوونی دانیشتوانه‌که‌ی ؟
خۆپه‌رستی له نه‌وشیروان مستهفادامهزنترین هونه‌ری نه‌وشیروان مسته‌فا بریتییه له خۆپه‌رستی و خۆویستی ، به‌لای نه‌وشیروان مسته‌فاوه ئاساییه ئه‌گه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ناو بچێت به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی هیچ که‌سێک باسی خودی خۆی نه‌کات و هیچ زیانێکی بۆ خودی خۆی نه‌بێت . وه‌کو نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ خۆی باسی ده‌کات که 40 ساڵه هاوخه‌باتی تاڵه‌بانییه و له‌و ماوه‌یه‌شدا تاڵه‌بانی هۆکاری له‌ناوچوونی نزیک به یه‌ک ملیۆن کورد و سه‌دان هه‌زار تاوانی ناشایسته‌ی دیکه‌ش بووه به‌ڵام هه‌ڵوێستی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌دا بێده‌نگی هه‌ڵبژاردن بووه ، که‌چی کاتێک تاڵه‌بانی له پلینۆمی 9ی یه‌کێتیدا که‌مێک تاوانه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فای هه‌ڵدایه‌وه ئه‌وا له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا خاوه‌نی په‌رچه‌کردار و وه‌ڵامدانه‌وه بوو !
ئێستاش که بۆ 20 ساڵ ده‌چێت هه‌ناسه له نه‌ته‌وه‌که‌مان بڕاوه به‌هۆی زوڵم و زۆرداری هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی داسه‌پاوه‌وه و گه‌ل باشترین هه‌لی بۆ ڕه‌خساوه که ئه‌و ده‌سه‌ڵاته فاسدی گه‌نده‌ڵه بخاته زبڵدانی مێژووه‌وه و شه‌رعیه‌تی خۆی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه که‌چی به چاوسورکردنهوهیهکی ده‌سه‌ڵاتداران نه‌وشیروان مسته‌فا بوو به ههژارپهروهر و دهستکهوتپارێز .
کاکی خۆم که تۆ هێنده خۆپه‌رستیت ئه‌وا هیچ کاریشت به‌وه‌وه نه‌بێت که جه‌ماوه‌ر بێده‌نگ بکه‌یت و به شێوه‌یه‌کی شاراوه ببیت به خوێن و له ده‌ماری ده‌سه‌ڵاتداراندا بگه‌ڕێیت به‌ناوی پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کان و به په‌رۆش بوونت بۆ هه‌ژاران .
پێشنیار بۆ برایان و خوشکانی گۆڕانمن دڵنیام که ئێوه که‌سانێکی هێجگار دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر و چاو نه‌ترسن ، ئه‌نجامی چاونه‌ترسی و دڵسۆزیشتانه که ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌تان مه‌حکوم کردووه و چیدیکه فریویان ناخۆن ، به‌ڵام داواکارم لێتان که وه‌کو خۆتان له ده‌می گورگ ڕزگار کردووه ئه‌وا خۆتان مه‌خه‌نه قوڕگی شێره‌وه و به‌هیچ جۆرێک ده‌ربازبوونتان نه‌بێت .
ئێوه‌ی گۆڕانخواز چه‌نده چاونه‌ترس و خۆنهویستبن ئه‌وا که‌سێکی وه‌کو نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌دان هێنده خۆپه‌رست و خۆویسته ، له‌به‌رئه‌وه چیدیکه چاوه‌ڕوانی ئه‌و که‌سه خۆپه‌رسته مه‌بن و ده‌نگی خۆتان بخه‌نه پاڵ ده‌نگی نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌که‌مان و ته‌نها به یه‌ک مانگرتنی گشتیتان کۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری بنه‌ماڵه‌یی ده‌هێنن .
ئێمه زیاتر له یه‌ک ملیۆن شه‌هید و بێ سهروشوێنمان هه‌یه و ده‌یان ساڵ ده‌ربه‌ده‌ری و شه‌ونخونیمان داوه له پێناوی ئازادی‌دا ، ده‌با یه‌ک حه‌فته‌ش باکمان به خۆمان نه‌بێت و له مانگرتنی گشتیدا بین بۆ کۆتایی هاتن به ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و دواکهوتوخوازی ، دڵنیابن هه‌موو چاوسورکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته ترسهنۆکهکهی هه‌ردوو بنه‌ماڵه له چه‌ند کوته‌ک وه‌شاندنی ده‌زگا به‌دناوه‌کانی پاراستن و زانیاری زیاتر نابێت و خۆیان ته‌سلیمی ئیراده‌ی گه‌ل ده‌که‌ن .
هوشیاری کۆمه‌ڵگا نیشانه‌ی سهرکهوتنهگهلی میسر به حوکمی ئه‌وه‌ی که گه‌لێکی هوشیار بوون بۆ ماوه‌ی 17 ڕۆژ له مه‌یدانه‌کان بوون و ڕۆژ له دوای ڕۆژیش ژماره‌یان له زیادبووندایە تا کۆتاییایی به ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری موباره‌ک دەهێنن ، به مه‌رجێک دیکتاتۆریه‌تی 30 ساڵه‌ی حوسنی موباره‌ک هێنده‌ی دیکتاتۆریه‌تی ته‌نها 30 ڕۆژی هه‌ردوو بنه‌ماڵه بارزانی و تاڵه‌بانی نه‌بووه .
هێچ کاتێک حوسنی موباره‌ک نه‌یگوتبوو که هه‌زار پیاو له بنه‌ماڵه‌که‌یدا هه‌یه و به جارێک هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌شی نه‌کردبوو به که‌ڵه‌گا به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌یه‌وه که گه‌لی هوشیاری میسر ئه‌و دیکتاتۆره‌یان وه‌ده‌رنا ، به‌ڵام ئێوه چاوه‌ڕوانی چ ده‌ستکه‌وتێک له مه‌سعود بارزانییه‌ک ده‌که‌ن که له سه‌رجه‌می 51 که‌سی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی پارته‌که‌یدا 16 که‌سیان کوڕ و برا و برازا و ئامۆزای خۆی بن و بشڵێت ئێمه خاوه‌نی هه‌زار پیاوین .
خۆ حوسنی موباره‌ک چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌که‌ی به منداڵێکی 5 ساڵه ناسپارد بوو که نه‌ته‌وه‌که‌ی له دژی ڕاپه‌ڕین ، ئه‌ی ئێوه چاوه‌ڕوانی چ شتێکی باشه له سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌که‌ن که له ئێستاوه جێگه‌ی بۆ نه‌وه 5 ساڵیه‌که‌ی خۆشکردووه و چاره‌نووسی که‌رکوک و ناوچه داگیرکراوه‌کانی به‌و منداڵه سپاردووه .
خۆ حوسنی موباره‌ک ئازادی نه‌ته‌وه‌که‌ی به خه‌ونی نێو هۆنراوه‌کان نه‌زانیبوو که نه‌ته‌وه هوشیاره‌که‌ی له ده‌سه‌ڵاتیان خست ، ئه‌ی ئێوه‌ی گۆڕانخواز چاوه‌ڕوانی چ ده‌ستکه‌وتێک له سه‌رۆک کۆمارێک ده‌که‌ن که خوێنی یه‌ک ملیۆن ئازیزانمانی کردۆته خه‌ونی نێو هۆنراوه‌کان؟
ده‌بێت ئێوه‌ی گۆڕانخواز زۆر باش بزانن که نه‌وشیروان هه‌ر نه‌وشیروانه‌که‌ی ڕابردووه و ئه‌و نهوشیروانهش بریتییه له کۆیله‌یه‌کی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره و هیچ کاتێک له فه‌رمانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش ده‌رناچێت. ده‌بێت ئێوه زۆر باش بزانن که نه‌وشیروان مسته‌فا چه‌نده بڕوای به کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان هه‌بووه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش بڕوای به ئۆپۆزسیۆن و گۆڕان هه‌یه ، چونکه خۆی ده‌ڵێت من هیچ کاتێک کۆمه‌ڵه نه‌بووم و بڕواشم به کۆمه‌ڵه نه‌بووه (که ئه‌م گوته‌یه‌ش ڕاستینه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فایه) .
نهوهشیروان مسته‌فا کۆمه‌ڵه نه‌بوو به‌ڵکو له‌ناوبه‌ری کۆمه‌ڵه بوو . نه‌وشیروان مسته‌فا ئۆپزسیۆن نییه به‌ڵکو سه‌رلێشێوێنه‌ر و چه‌واشه‌کاری ئۆپۆزسیۆنه ، نه‌وشیروان مسته‌فا گۆڕانخواز نییه به‌ڵکو پارێزه‌ری ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆر و گه‌نده‌ڵی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌یه . نه‌وشیروان مسته‌فا پیاوی ڕاپه‌ڕین نییه به‌ڵکو پیاوی تهسلیمکارییه . کرده‌وه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فا هیچ جیاوازییه‌کی نییه له‌گه‌ڵ کرده‌وه‌کانی مه‌نسوری حیکمه‌تدا که ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مانی ته‌فروتونا کرد و ده‌سه‌ڵاتدارانیشی زیاتر سه‌قامگیر کرد .
له‌به‌رئه‌وه پێشنیارم بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز ئه‌وه‌یه که چیتر چاوه‌ڕوانی نه‌وشیروان مسته‌فا مه‌بن با چیتر نه‌ته‌وه‌که‌مان له گۆڕانکاریه‌کانی ناوچه‌که دوا نه‌کوێت و پڕشنگی ئازادی کوردستانیش ڕووناک بکاته‌وه ، ته‌نها وه‌فاداری و دڵسۆزی ئێوه‌ی گۆڕانخواز له مانگرتن و ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ریدا ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ش ئازادی نه‌ته‌وه‌که‌مان مه‌یسه‌ر ده‌کات و ئازادی نه‌ته‌وه‌که‌شمان ڕۆحی شه‌هیده‌کانمان سه‌رفراز ده‌کات .
وه‌فاداری ئێوه‌ی گۆڕانخواز بریتییه له به‌جێگه‌یاندنی به‌ڵێنه‌کانتان که ئه‌و به‌ڵێنانه‌ش گۆڕانکارییه ، گۆڕانکاریش ته‌نها به ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری و کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی ده‌بێت .
به‌ڵێ بۆ ڕاپه‌ڕینی گه‌ل
نه‌خێر بۆ چاوه‌ڕوانی و چه‌واشه‌کاری
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست