له‌هاوخه‌باتییه‌وه‌بۆ ته‌خوین - به‌شی ده‌هه‌م و کۆتایی
Wednesday, 23/06/2010, 12:00
دواین به‌شی بابه‌ته‌که‌ی کاک نه‌وشیروان به‌ناونیشانی [ جاران و ئیستا ] یه ، له‌م به‌شه‌دا کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت :- [جاران یه‌کێ له‌هونه‌ره‌کانی تاڵه‌بانی دوان و نوسین بو. پێ ئه‌چێ له‌ژێر کاریگه‌ری توڕه‌یی دۆڕاندنی هه‌ڵبژاردن دا ئه‌م هونه‌ره‌شی لاواز بوبێ. نوسینه‌کانی و وتاره‌کانی پڕن له‌قسه‌ی ناکۆک و رسته‌ی ناهاوسه‌نگ، ئه‌وه‌ی له‌شوێنێک دا ئه‌یڵێ له‌شوێنێکی تردا پێچه‌وانه‌که‌ی ئه‌ڵێ، له‌یه‌ک کات دا شتێک و پێچه‌وانه‌که‌شی دوباره‌ئه‌کاته‌وه].
قسه‌ی ناکۆک و ڕسته‌ی ناهاوسه‌نگی تاڵه‌بانی په‌یوه‌ست نییه‌به‌دۆڕاندنی هه‌ڵبژاردن و لاوازی ئه‌قڵی‌یه‌وه، به‌ڵکو په‌یوه‌سته‌به‌خوێندنه‌وه‌ی مێشکی کوردان و ئاسان له‌خشته‌بردنیان ، چونکه‌هیچ که‌سێک هێنده‌ی تاڵه‌بانی نه‌یتوانیوه‌مێشکی کوردان بخوێنێته‌وه‌و له‌ڕێگه‌ی ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌ش گاڵته‌به‌ئه‌قڵیه‌تی هه‌موو کوردان بکات .
ده‌ڵێن کوێره‌بۆچی کوێریت ؟ ده‌ڵێت چونکه‌بۆم لواوه.
تاڵه‌بانیش ئه‌م گوته‌پێچه‌وانه‌و ناهاوسه‌نگانه‌ی بۆ لواوه‌بۆیه‌هه‌میشه‌درێژه‌ی پێده‌دات ، ئه‌گه‌ر ئه‌م گوتانه‌ی بۆ نه‌لوایه‌ئه‌وا خودی کاک نه‌وشیروان بۆ ماوه‌ی 40 ساڵ هاوکاری نه‌ده‌بوو . ته‌نانه‌ت گه‌وره‌ترین و کاریگه‌رترین چه‌کی دوژمنان دژ به‌نه‌ته‌وه‌ی کورد بریتی بووه‌له‌گوته‌نابه‌جێکانی تاڵه‌بانی ، که‌چی هه‌میشه‌ش بیانوهێنانه‌وه‌ی ده‌روێشه‌کانی ئه‌وه‌بووه‌که‌ده‌ڵێن " ئه‌وه‌سیاسه‌ته" .
خۆ ئه‌گه‌ر بێت‌و دادگایکردنی به‌رپرسه‌کان ده‌ستپێبکات ئه‌وا به‌باوه‌ڕی من پێویسته‌سه‌ختترین بڕیار له‌سه‌ر کاک نه‌وشیروان وه‌ربگیردرێت ، چونکه‌هێنده‌ی کاک نه‌وشیروان گۆشکراوی ئه‌قڵیه‌تی جه‌لالیزمی بووه‌و هۆکارێکیش بووه‌بۆ به‌دیکتاتۆرکردنی تاڵه‌بانی ، ئه‌وا تاڵه‌بانیش هه‌ر هێنده‌هۆکاری به‌دێوه‌زمه‌کردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و سه‌ریه‌کخستنه‌وه‌ی ماڵی داڕماوی داگیرکه‌ران بووه.
مه‌سعود بارزانی له‌خۆڕایی ناڵێت (ئه‌گه‌ر دادگایه‌کی عادیلانه‌هه‌بێت بۆ لێپێچینه‌وه‌له‌سه‌ر شه‌ڕی ناوخۆیی ئه‌وا من و تاڵه‌بانی بێتاوانترین که‌سین) ، له‌کاتێکدا ئاشکرایه‌که‌هه‌رچی شه‌ڕی ناوخۆیی و کوردکوشتنه‌ده‌ستی تاڵه‌بانی و بارزانی تێدا هه‌بووه. له‌به‌رئه‌وه‌ی بارزانی باش ده‌زانێت که‌چ جۆره‌ده‌روێشێک له‌دوی خودی خۆی و تاڵه‌بانی هاوپیشه‌یه‌وه‌هه‌یه. هه‌تاوه‌کو ئه‌م جۆره‌ده‌روێشانه‌ش له‌دوی ئه‌م دوو که‌سه‌وه‌بن ئه‌وا ده‌بێت هه‌م چاوه‌ڕوانی قسه‌ی ناکۆک و ڕسته‌ی ناهاوسه‌نگ بین و هه‌م چاوه‌ڕوانی هه‌موو نه‌هامه‌تی و کوردکوژی و نیشتمان فرۆشییه‌کیش بین .
ئه‌م ده‌روێشانه‌هه‌ر په‌یوه‌ست نین به‌و که‌سانه‌وه‌که‌ڕه‌دوی تاڵه‌بانی و بارزانی که‌وتوون به‌ڵکو کار گه‌یشتۆته‌ئه‌وه‌ی که‌سه‌رکرده‌ی هه‌ندێک حیزبیش چ به‌نهێنی و چ به‌ئاشکرا ببنه‌خوێن و بچنه‌لاشه‌ی له‌رزۆکی تاڵه‌بانی و بارزانییه‌وه‌و به‌ڕاست و به‌چه‌پدا پاکانه‌یان بۆ بکه‌ن ، چونکه‌له‌هیچ که‌سێک شاراوه‌نییه‌که‌هێنده‌ی فشاری یه‌کێتی و پارتی هه‌بووه‌بۆ سه‌ر لایه‌نه‌ئۆردوگانشینه‌کان ئه‌وا فشاری کۆماری ئیسلامیش به‌و ئه‌ندازه‌یه‌نه‌بووه، که‌چی به‌ڕێزێکی وه‌کو عه‌بدوڵای حه‌سه‌نزاده‌به‌جۆرێک پاکانه‌بۆ سه‌رانی باشووری کوردستان ده‌کات که‌هه‌تا خودی خۆشیان نه‌توانن وه‌ها مکیاجی ڕوخساره‌ناشیرینه‌که‌ی خۆیان بکه‌ن . ئایا تیرۆرکردنی 753 پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و خه‌ساندنی یه‌کجاره‌کی هێزه‌کلاسیکیه‌ته‌قلیدیه‌کان و جڕتوفڕتی ئیتڵاعات به‌به‌رچاویاندا و یادکردنه‌وه‌ی فه‌وتی خومه‌ینی و به‌ئیتڵاعاتکردنی باشووری کوردستان و هه‌زاران دیارده‌ی نه‌شیاوی دیکه‌ئه‌گه‌ر فشار نه‌بێت بۆ سه‌ر ئێوه‌ی ئۆردوگانشین ئه‌ی ده‌بێت چ شتێکی دیکه‌بێت ؟
پێده‌چێت مه‌لا عه‌بدوڵای حه‌سه‌نزاده‌خاوه‌نی نهێنی هێجگار کوشنده‌بێت له‌لای سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی بۆیه‌له‌ترسی ئاشکرابوونی ئه‌و نهێنیانه‌نه‌ک هه‌ر ناوێرێت هیچ هه‌ڵوێستێک بنوێنێت به‌ڵکو هه‌تا له‌ژیانیشدا مابێت ده‌بێت هه‌ر پاکانه‌یان بۆ بکات و بڵێت "خودا هه‌ڵناگرێت حکومه‌تی هه‌رێم هه‌رچی فشاربێت نایخاته‌سه‌رمان" ، له‌ڕاستیدا ئه‌م گوته‌یه‌ی مه‌لا عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده‌هاوشێوه‌ی گوته‌ی ئه‌و که‌سه‌داڕماوه‌یه‌که‌له‌مه‌زنترین ته‌نگانه‌شدا ده‌ستی بۆ خه‌نجه‌ره‌که‌ی نه‌ده‌برد ، بۆ بینینی گوته‌سه‌یر و سه‌مه‌ره‌کانی ئاغای حه‌سه‌نزاده‌کرته‌له‌سه‌ر‌ئه‌م لینکه‌بکه:-
http://www.rwber.net/Driyje.aspx?Babet=chwpiykewtn&Jimare=82
بریا بمزانیبایه‌تاڵه‌بانی و بارزانی چ گوڵێکیان له‌سه‌ری کوردان ناوه‌وا ئه‌م جۆره‌ده‌روێشانه‌هێنده‌په‌رۆشن بۆیان و هه‌موو تاوانێکیشیان هه‌ر به‌باشه‌بۆ ده‌خه‌مڵێنن ؟
هه‌روه‌ها کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت :- [لیستی تۆمه‌ته‌هه‌ڵبه‌ستراوه‌کانی هه‌مو سنوره‌کانی مه‌نتیقی تێپه‌ڕاندوه، له"ته‌خوین" ی ئیمه‌وه‌سه‌ر ئه‌کێشێ بۆ "ته‌خوین" ی سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی ئه‌م نیشتمانه].
بریا تاڵه‌بانی هه‌ر خاوه‌نی تۆمه‌ت بوویایه‌و تۆمه‌ته‌کانیشی هه‌ر سه‌ری بکێشایه‌بۆ ته‌خوینکردن به‌سه‌دان هه‌زار مرۆڤی کورد و له‌و جێگه‌یه‌شدا کۆتایی بهاتایه.
به‌ڵام کرده‌وه‌کانی تاڵه‌بانی بوونه‌هۆی سوک و ڕیسواکردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد و ڕوو سوربوونیش بۆ داگیرکه‌ران . یه‌کێک له‌کرده‌وه‌هه‌ره‌چه‌په‌ڵه‌کانی تاڵه‌بانی بریتی بووه‌له‌لێدوان به‌ناوی هه‌موو کوردانه‌وه‌و هه‌ر لێدوانێکیشی بوونه‌ته‌هۆی شه‌رمه‌زاری ته‌واوی کوردان و باشترین به‌ڵگه‌ش به‌ده‌ستی داگیرکه‌رانه‌وه‌دژ به‌نه‌ته‌وه‌که‌مان .
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی تاڵه‌بانی باسی ده‌کات له‌ڕاستیدا تۆمه‌تی دروستکراو نین ، به‌ڵکو ئه‌وه‌ناوه‌ڕۆکی ڕاسته‌قینه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانییه‌و به‌که‌سانی دیکه‌ی ده‌فرۆشێته‌وه، چونکه‌تاڵه‌بانی خاوه‌نی هه‌موو ئه‌و کرده‌وانه‌یه(که‌کاک نه‌وشیروان به‌تۆمه‌ت پێناسه‌ی ده‌کات) ئه‌وا کاتێک بیخاته‌ئه‌ستۆی که‌سێکی دیکه‌زۆر به‌باشی باوه‌ڕی پێ ده‌کرێت ، بۆ نموونه‌کاتێک که‌سێکی ئیماندار باسی ئیمانداری که‌سێکی دیکه‌بکات ئه‌وا زوو بڕوای پێده‌کرێت ، کاتێک دزێک باسی دزیکردنی که‌سێکی دیکه‌بکات ئه‌وا زوو باوه‌ڕی پێده‌کرێت ، بێگومان کاتێک تاڵه‌بانیش کرده‌وه‌کانی خۆی له‌سه‌ر که‌سێکی دیکه‌ساخ بکاته‌وه‌هه‌ر زۆر زوو بڕوای پێده‌کرێت ، هۆی بڕوابوونه‌که‌ش بریتییه‌له‌و ڕاستییه‌ی که‌له‌خودی که‌سه‌که‌دا هه‌یه.
هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وتێکی تاڵه‌بانی شه‌رمه‌زاری بووه‌بۆ کوردان هه‌ر له‌لێدوان و سه‌فه‌رکردنه‌وه‌تا ده‌گاته‌پۆستی سه‌رۆککۆماری . ته‌نانه‌ت کرده‌وه‌چه‌په‌ڵه‌کانی تاڵه‌بانی بوونه‌ته‌هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌هه‌تا قۆشمه‌و قه‌ومچییه‌عه‌ره‌بیه‌کانیش بیکه‌نه‌مه‌خسه‌ره‌و وه‌کو گاڵته‌جاڕێک هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر وه‌ربگرن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌گه‌وره‌ترین خزمه‌تی ناسیۆنالیستی توندڕه‌وی عه‌ره‌بیش هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی تاڵه‌بانی‌دا ئه‌نجام دراوه. بۆ بینینی به‌شێک له‌و مه‌خسه‌رانه‌کرته‌له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌بکه:-
http://www.youtube.com/watch?v=I0f-qUmrYGk&feature=related
پاشان کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت :- [ هه‌رکه‌سێ باسی تۆرانی و جه‌بهه‌ی تورکمانی بکات، هه‌ق نیه‌تاڵه‌بانی بیکات، چونکه‌ئه‌و بو ئیکلیلی گوڵی برده‌سه‌ر گۆڕی ئه‌تاتورک و هه‌ر له‌وێش رایگه‌یاند ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونی شاعیرانه‌یه، نه‌ک من و هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان].
به‌ر له‌وه‌ی تاڵه‌بانی ئیکلیلی گوڵ بباته‌سه‌ر گۆڕی ئه‌تاتورک ده‌ستی سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانیشی ماچ کرد . به‌ر له‌وه‌ی بۆ تورکمانێکیش بچه‌مێته‌وه‌فرمێسکی به‌کوڵی له‌سه‌ر گۆڕی خومه‌ینی هه‌ڵڕشت ، به‌ر له‌وه‌ی له‌سه‌ر مه‌زاری ئیمامی زه‌مانیش(تاڵه‌بانی گوته‌نی) شیوه‌نی حوسه‌ین بگێڕێت به‌باوه‌شی سه‌ددام حسێن شاد بوو و ڕوومه‌تی هه‌ڵمووسی ، به‌ر له‌وه‌ی به‌و باوه‌شه‌گه‌رمه‌ش شاد ببێت مه‌رگه‌ساتی بۆ هه‌موو کوردان سازکرد ، به‌ر له‌مه‌رگه‌سات دروستکردنیش پێیه‌کی له‌هه‌مه‌دان و پێیه‌که‌ی دیکه‌شی له‌به‌کره‌جۆ بوو .
کورد ده‌ڵێت " خویه‌ک گرتت به‌شیری ، ته‌رکی ناکه‌یت به‌پیری " . ئه‌م خووه‌ناشیرینانه‌ی تاڵه‌بانیش له‌خوێنیدا ده‌گه‌ڕێت و له‌هه‌ر کات و ساتێکدا دووباره‌ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر له‌ڕابردوودا چه‌ند که‌سانێکی له‌خشته‌ده‌برد و هه‌مه‌دان - به‌کره‌جۆی پێ ده‌کردن ، ئه‌وا ئیمڕۆ میلله‌تێکی له‌خشته‌بردووه‌و ساتوسه‌ودای ئه‌نقه‌ره‌و تارانیان پێوه‌ده‌کات .
به‌ڵام ئێستا پرسیار له‌کاک نه‌وشیروان ئه‌وه‌یه:-
ئایا کاتێک ئه‌م پیشانه‌مشتێک بێت له‌خه‌روارێکی کرده‌وه‌کانی تاڵه‌بانی و هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کیشی تراژیدیایه‌ک بێت بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان و کرده‌وه‌ی زۆر له‌وه‌کوشنده‌تریش له‌ژێر سه‌ری ئه‌م زاته‌دا هه‌بن ، ئه‌ی بۆچی چاوپۆشی له‌نهێنی هێشتنه‌وه‌ی کرده‌وه‌کانی دیکه‌ی ده‌که‌یت ؟
ئایا پاکانه‌کردن بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد گرنگتره‌یاخود پاکانه‌کردن بۆ خودی خۆت ؟ چونکه‌سه‌رتاپای ژیانی سیاسی تاڵه‌بانی پیلانداڕشتن بووه‌دژ به‌نه‌ته‌وه‌که‌مان و بۆ هه‌موو ئه‌و پیلانانه‌ش هێشتا بێده‌نگیت هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام کاتێک له‌پلینۆمی ی‌ن‌ک هه‌ندێک گوته‌ی ئاڕاسته‌ی خۆت کرد ئه‌وا بێده‌نگیت شکاند و که‌وتیته‌پاکانه‌کردن !!!!
ده‌ریایه‌ک خوێنی ئازیزانمان بۆ سه‌رفرازی نه‌ته‌وه‌که‌مان بووه، ئه‌گه‌ر ئازیزانمان خوێنی خۆیان خه‌ڵاتی کوردستان و کورد کردبێت ئه‌وا با کاک نه‌وشیروانیش ته‌واوی ڕاستیه‌کان خه‌ڵاتی کوردستان و کورد بکات و چیتر بێده‌نگی هه‌ڵنه‌بژێرێت ده‌رباره‌ی ته‌واوی ئه‌و نهێنیانه‌ی که‌هێشتا له‌لای ئه‌و‌پارێزراون .
له‌مڕۆ به‌دواوه‌مێژوو یه‌ک بڕیار له‌سه‌ر کاک نه‌وشیروان ده‌دات ، ئه‌و بڕیاره‌ش یان بڕیاری که‌سێکی شۆڕشگێڕه‌یاخود بڕیاری که‌سێکی تاوانباره. هه‌ردوو بڕیاره‌که‌ش په‌یوه‌سته‌به‌هه‌ڵوێستی له‌مه‌ودوای کاک نه‌وشیروان مسته‌فاوه.
ئه‌گه‌ر بێت و کاک نه‌وشیروان درێژه‌به‌ئاشکراکردنی نهێنیه‌کان(چ تاڵه‌بانی و چ به‌رپرسه‌کانی دیکه) بدات و ڕاستینه‌ی ئه‌م سه‌رکرده‌ساتوسه‌وداکه‌رانه‌بخاته‌به‌ر دیدی خوێنه‌ران ئه‌وا مێژووش بڕیاری شۆڕشگێڕێتی له‌سه‌ر ده‌دات ، چونکه‌که‌سی شۆڕشگێڕ هیچ کاتێک له‌درکاندنی ڕاستیه‌کان ناترسێت و نهێنیه‌کان بۆ گه‌ل ئاشکرا ده‌کات ئه‌گه‌ر به‌مه‌رگی خودی خۆشی کۆتایی پێبێت ، درکاندنی ده‌ست تێکه‌ڵاویه‌کانی سه‌رکردایه‌تی ساتوسه‌وداکه‌ری باشوور له‌گه‌ڵ داگیرکه‌راندا بۆ قه‌ڵاچۆکردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد نیشانه‌ی ده‌ربازبوونه‌له‌ئه‌قڵیه‌تی جه‌لالیزمی . (به‌و هیوایه‌ی که‌کاک نه‌وشیروان له‌م جۆره‌که‌سانه‌بێت) .
خۆ ئه‌گه‌ر بێت و کاک نه‌وشیروان خۆی نه‌بان بکات له‌ئاستی ڕاستیه‌کاندا و چاوپۆشی له‌و هه‌موو که‌ینوبه‌ینه‌نهێنیانه‌ی سه‌رانی خه‌ڕه‌کی بکات له‌گه‌ڵ داگیرکه‌راندا و نهێنیه‌شاراوه‌کان له‌گه‌ڵ مه‌رگی خۆی‌دا بباته‌ژێر گڵ ، به‌واتای درێژه‌دان به‌ئه‌قڵیه‌تی جه‌لالیزمی دێت و بڕیاری مێژووش ناساندنی ده‌بێت وه‌کو که‌سێکی تاوانبار و بۆ هه‌تا هه‌تاشه‌ده‌خرێته‌به‌ر نه‌فره‌تی گه‌ل . (به‌و هیوایه‌ی که‌ئه‌م بڕیاره‌یان خه‌ڵاتی کاک نه‌وشیروان نه‌بێت) .
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌که‌ی کاک نه‌وشیروان کرته‌له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌بکه:-
http://www.sbeiy.com/ku/Article_Detail.aspx?ArticleID=2561&AuthorID=36
بۆ خوێندنه‌وه‌ی گوته‌کانی تاڵه‌بانی له پلینۆمه‌که‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستاندا کرته‌له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌بکه:-
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=2b3a34ca
کۆتایی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست