مه‌مله‌که‌تی خوێن..
Tuesday, 18/05/2010, 12:00
به‌رپرسی کۆیله هه‌ر خۆی کۆیله ناکات به‌ڵکو کۆمه‌ڵگاش دووچاری کۆیله‌بوون ده‌کات ، له کۆیله‌بوونیش سامناکتر مه‌مله‌که‌تیش خه‌ڵتانی خوێن ده‌کات ، هه‌ر شتێک ئه‌گه‌ر به ویستی ئه‌و به‌رپرسه کۆیله‌یه نه‌بوو ئه‌وا به کوشتن هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت .
ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور به گشتی و سه‌رانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق به تایبه‌تی که سه‌رتاپای ژیانیان له کۆیلایه‌تی‌دا به‌سه‌ر بردووه (چ بۆ ڕژێمی پادشایه‌تی و چ بۆ کۆماری ئیسلامی) ئه‌وا له پاش به ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنیان نه‌ک هه‌ر خۆیان له کۆیله‌یه‌تی ده‌رباز نه‌کرد به‌ڵکو نه‌ته‌وه‌ی کوردیشیان گیرۆده‌ی ئه‌م کۆیلایه‌تییه کرد و هه‌موو شتێکیان له کوردان حه‌رام کرد .
خۆشه‌ویستی قه‌ده‌غه‌یه ، ڕه‌خنه‌گرتن قه‌ده‌غه‌یه ، نووسین قه‌ده‌غه‌یه ، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داگیرکه‌ر قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر شتێکی دیکه ئه‌گه‌ر به ویستی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نه‌بێت ئه‌وا بۆ کوردان قه‌ده‌غه‌یه ، به‌ڵام بۆ خۆشیان هیچ هێڵێکی سوور نییه و هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کیش شۆڕشگێڕێتی‌یه ، ئیتر ئه‌و کرده‌وه‌یه چ ئاشبه‌تاڵ بێت و چ چاوساخیکردن بۆ داگیرکه‌ران - چ فرۆشتنی خاکی کوردستان و چ تاڵانبردنی داهاتی هاووڵاتیان .
ئه‌و هۆکاره‌ی که بوویه سه‌رپانکردنه‌وه‌ی "دوعا"ی فریشته بریتی‌بوو له خۆشه‌ویستی ، ئه‌و هۆکاره‌ی که کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی 16-5-1997ی شاری هه‌ولێری لێکه‌وته‌وه و 76 نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و شۆڕشگێڕی لێکه‌وته‌وه بریتی بوو له ئازادیخوازی ، ئه‌و هۆکاره‌ی که تیرۆرکردنی "ڕه‌ئوف کامل و عبدالستار تاهیر شه‌ریف"ی لێکه‌وته‌وه بریتی بوو له ڕاستگۆیی ، ئه‌و هۆکاره‌ی که تیرۆرکردنی سۆرانی مامه حه‌مه‌ی لێکه‌وته‌وه بریتی بوو له ڕه‌خنه‌گرتن له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که کۆیله‌یه‌تی کردووه به پیشه ، ئه‌و هۆکاره‌ی که تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمانیشی لێکه‌وته‌وه برتی بوو له هه‌ستکردن به‌و جیاوازیانه‌ی که له نێوان ده‌سه‌ڵاتی کۆیله‌په‌روه‌ر و زه‌حمه‌تکێشانی ئازادیخوازدا هه‌یه .
ئه‌گه‌ر تیرۆرکردنی "عبدالستار تاهیر و سۆرانی مامه حه‌مه" به نهێنی له‌لایه‌ن ده‌زگای پاراستنه‌وه تیرۆرکرابن ، ئه‌وا کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی هه‌ولێر و تیرۆرکردنی ڕه‌ئوف کامیله‌کان به ڕۆژی ڕووناک و له‌لایه‌ن سه‌دان پاسه‌وانی کۆیله‌ی مه‌سعود بارزانییه‌وه تیرۆر کران . به‌ردباران و سه‌رپانکردنه‌وه‌ی "دوعا" به به‌رچاوی ده‌یان پۆلیس و ئاسایشی کۆیله‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی کۆیله‌په‌روه‌ره‌وه ئه‌نجام درا . ڕفاندنی سه‌رده‌شت عوسمان له پێش چاوی ده‌یان پۆلیس و ئاسایشه‌وه ئه‌نجام درا ، ئه‌و پۆلیس و ئاسایشانه‌ی که به‌هۆی کۆیله‌یه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌وه بوونه‌ته لاشه‌یه‌کی بێ گیان و ئه‌رکیان ته‌نها پاراستنی ده‌سه‌ڵاتێکی کۆیله‌په‌رسته .
ئه‌و ڕه‌شه‌کوژییه‌ی که حاکمیه‌تی هه‌ردوو بنه‌ماڵه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئازادیخوازان هه‌ر تاوانێک نییه که خۆیان ئه‌نجامی بده‌ن به‌ڵکو کارئاسانییه‌که بۆ دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م تاوانانه له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانیشه‌وه . چونکه هه‌تا تیرۆرکردنی ڕه‌ئوف کامل ئه‌نجام نه‌درا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی بارزانییه‌وه ئه‌وا تورکه‌کان زاتی ئه‌وه‌یان نه‌کرد که مو‌سا عه‌نته‌ر تیرۆر بکه‌ن ، هه‌تا کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی هه‌ولێر ئه‌نجام نه‌درا ئه‌وا تورکه فاشیسته‌کان کۆمه‌ڵکوژی سیواسیان ئه‌نجام نه‌دا ، هه‌تا تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان ئه‌نجام نه‌درا ئه‌وا ملی (فه‌رزاد که‌مانگه‌ر و فه‌رهاد وه‌کیلی و شیرین عه‌له‌م هولی و عه‌لی حه‌یده‌ریان) به داردا نه‌کرا .
ده‌بێت چ شانازییه‌ک به‌م حاکمیه‌ته‌وه بکرێت که له ئاشبه‌تاڵه‌وه به‌ره‌و کۆیله‌بوونت ببات و ڕێگه خۆشکه‌ریش بێت بۆ داگیرکه‌ران که ده‌ستی پیسیان به خوێنی ئازادیخوازان و ڕۆشنبیرانمان ڕه‌نگین بکه‌ن ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست