کۆماری کوردستان و چه‌ند ڕاستییه‌کی تاڵ
Sunday, 24/01/2010, 12:00
2ی ڕێبه‌ندان که به‌رامبه‌ره به 23 کانوونی دووه‌م(ژوئه‌ن) بریتییه له‌و ڕۆژه‌ی که یادی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستانی تێدا ده‌کرێته‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و هه‌ڤاڵانی .
له 2 ڕێبه‌ندانی ساڵی 1946دا بۆ یه‌که‌مین جار له‌سه‌ر ده‌ستی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و هاوخهباتهکانیدا یه‌که‌مین کۆماری کوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت له به‌شێکی به‌رته‌سکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا که ناسراوه به ناوچه‌ی موکریان و پایته‌خته‌که‌ی ده‌بێته شاری مهاباد ، نیسبه‌ت به شاری مهاباد ناوی کۆماریش به کۆماری مهاباد ده‌بێته وێردی سه‌ر زاران .
ئه‌گه‌رچی کۆماری کوردستان له‌ماوه‌یه‌کی زۆر کورت‌دا جاڕ ده‌درێت و ناوچه‌ی دهسهڵاتدارێتیشی ته‌واو به‌رته‌سک و دیاریکراو ده‌بێت و ته‌مه‌نی کۆماریش له یازده مانگ ده‌رباز نابێت ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌مه‌نه کورته‌شدا خاوه‌ن ده‌ستکه‌وتێکی هێجگار مه‌زن ده‌بێت بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان که کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ر تاکێکی کورد داناوه و ئه‌م کاریگه‌ریانه‌ش رۆژ له دوای ڕۆژ له زیادبووندایه ، ئه‌م کاریگه‌ریانه‌ش بۆته جێگا شانازی هه‌ر مرۆڤێکی کورد .
کاتێک باس له شانازیه‌کانی کۆمار ده‌که‌ین ناکرێت که ئاماژه به ڕۆڵ و کاریگه‌ریه‌کانی پێشه‌واش نه‌که‌ین چونکه هه‌ردوو ناوی [کۆمار و پێشه‌وا] ئاوێته‌ی یه‌کترن و له‌یه‌ک جیا ناکرێنه‌وه . مه‌زنی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د هه‌ر له دامه‌زراندنی کۆمار‌دا ده‌رناکه‌وێت ، به‌ڵکو هه‌وڵ و ماندوبوون و ئیراده‌ی ئه‌م مرۆڤه گه‌وره‌یه له چه‌ندین بواردا خۆی ده‌نوێنێت و چه‌ندین ئامانجی مه‌زنی له پێش خۆیدا ده‌بینی .
ئامانجه‌کانی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د :-
1- ئیراده‌ی ئازاد .
هه‌ر له‌گه‌ڵ ڕه‌خساندنی بچوکترین هه‌لدا جاڕی کۆمار ده‌درێت و ئاڵای کۆمار له هه‌ر جێگایه‌کدا ده‌شه‌کێته‌وه و ئاڵای داگیرکاری توڕ ده‌درێت به‌بێ ئه‌وه‌ی که هیچ هاوکارییه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی له پشت کۆمار و خودی پێشه‌واوه هه‌بووبێت ئه‌مه جگه له لاوازی باری ئابووری ، که ئه‌م دیارده‌یه ته‌وا نامۆیه به ڕه‌وشی ئیمڕۆی باشووری کوردستان چونکه جگه له‌وه‌ی که باشووری کوردستان به ته‌واوه‌تی ئازاد کرا (له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره) له هه‌مان کاتدا پشتگیرییه‌کی زۆری نێونه‌ته‌وه‌یشی له‌گه‌ڵدا بوو به ئابوورییه‌کی هێجگار بێشوماره‌وه ، که‌چی له‌سایه‌ی سه‌رکردایه‌تی فیوداڵ و خێڵه‌کایه‌تیدا هه‌م داگیرکه‌ری نوێ دروستکرایه‌وه و هه‌م هه‌موو داگیرکه‌ره‌کانی دیکه‌ی کوردستان ئاشنای باشوور ده‌کرێن و باشوور ده‌کرێته بنکه‌ی سیخوڕی هه‌رێمی و جیهانی و ئاڵای کوردستانیش وه‌کو په‌ڕۆیه‌کی چڵکن و ئاواته‌کانی کوردانیش به خه‌ونی نێو هۆنراوه‌کان پێناسه ده‌کرێن .
2- ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ڕۆڵی ژنان .
له یازده مانگ ته‌مه‌نی کۆمار‌دا به جۆرێک ئاسایش دابین ده‌کرێت که مرۆڤ سه‌رسام بکات ، چونکه له‌و ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌دا ته‌نها یه‌ک که‌س ده‌کوژرێت ئه‌ویش به‌هۆی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه نه‌ک به هۆکارێکی سیاسی . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که ڕۆڵی ژنان ته‌وا به‌رز ده‌نرخێندرێت و بۆ یه‌که‌مین جار ژنان دێنه کۆڕی خه‌باتی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه و ڕێکخستنی تایبه‌ت به ژنان ئاوا ده‌کرێت و مینا خانمی هاوسه‌ری پێشه‌واش پێشه‌نگایه‌تی ئافره‌تان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت . به‌ڵام له نۆزده ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارێتی سه‌رانی باشووردا نه‌ک هه‌ر هیچ ئاسایشی کوردان دابیننه‌کرا به‌ڵکو باشووری کوردستان کرایه گۆڕستانی ئازادیخوازان و به ده‌یان هه‌زار له ژنان و پیاوان بوونه تیرۆری ده‌ستی سه‌رانی خه‌ڕه‌کی و تاوان و هه‌موو ئاسایشی باشوور دابینکرا بۆ باندی مافیایی و داگیرکه‌ران و هێزی ئیمپریالیزمی جیهانی .
3- هه‌نگاونان به‌ره‌و یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی .
یه‌کێک له ئه‌رکه هه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی کۆمار و خودی پێشه‌وا بریتی بوو له هه‌نگاو هه‌ڵگرتن به‌ره‌و یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و ڕۆڵپێدانی کوردی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان له کۆمار‌دا . به‌ڵام دیارده‌یه‌کی وه‌ها نه‌ک هه‌ر له باشووردا به‌دی ناکرێت به‌ڵکو باشووری کوردستان کرایه باشترین جێگا بۆ پاکتاوکردن و تیرۆرکردنی کوردی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و به هه‌زاران ئازادیخوازیان له باشووردا تیرۆرکران و ڕه‌وشێکی تهسلیمکاریشیان به‌سه‌ر پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتدا سه‌پاند و مه‌رجه‌کانی داگیرکه‌رانیشیان له‌سه‌ر جێبه‌جێ کردن که بریتی بوو له له‌توپه‌ت کردن و بێ ئیراده کردنیان .
4- پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی فشاری ده‌ره‌کی له‌سه‌ر کۆمار .
له کاتی ئاواکردنی کۆمار‌دا زۆر هه‌وڵی لاوه‌کی ده‌درێت له‌لایه‌ن هه‌ردوو "فیرقه‌ی دیموکراتی ئازه‌ربایجان" و "کۆماری فیدراڵی ئازه‌ربایجان"ه‌وه بۆ به پاشکۆکردنی کۆمار و توانه‌وه‌ی له‌نێو ئازه‌ربایجاندا ، به‌ڵام پێشه‌وا خاوه‌ن بڕوایه‌کی به‌هێز ده‌بێت به کۆمار و هێزی نه‌ته‌وه‌که‌ی و ئه‌م پیلانگێڕیانه پوچه‌ڵ ده‌کاته‌وه و سه‌نگی کۆمار ده‌پارێزێت ، که‌چی له دوای نۆزده ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارێتی سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی نه‌ک هه‌ر ههنگاوێکی وه‌ها بوێریانهیان هه‌ڵنه‌گرت به‌ڵکو هه‌موو هه‌وڵێکیان ئه‌وه بوو که باشووری ئازادکراویش بخه‌نه سه‌ر یه‌کێک له داگیرکه‌ره‌کانی دیکه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تورکیای که‌مالیستیان زیاتر په‌سه‌ند ده‌کرد ، به‌ڵام کاتێک ئه‌م ڕێسه‌ی سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی کرایه‌وه به خوری ئه‌و کات به نێوی هاوبه‌شیکردن له ده‌سه‌ڵاتدا جارێکی دیکه باشووری کوردستانیان ماره بڕیه‌وه له داگیرکه‌ری عه‌ره‌بی عێراقی .
5- به‌رخۆدان و خۆڕاگری .
یه‌کێک له شانازیه هه‌ره مه‌زنه‌کانی پێشه‌وا و هاوسه‌نگه‌ره‌کانی بریتبوو له به‌رخۆدان له کاتی تێکچوونی کۆمار‌دا . چونکه پێشه‌وا ئاماده نه‌بوو ڕێگه‌ی هه‌ڵهاتن هه‌ڵبژێرێت و جه‌ماوه‌ریش فه‌رامۆش بکات بۆ دوژمنی داگیرکه‌ر ، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشه‌واش زۆر به ئاسانی ده‌یتوانی بڕیاری ئاشبه‌تاڵ بدات و گیانی خۆی ده‌رباز بکات ، به‌ڵام ڕه‌وشتی به‌رز و خۆڕاگریانه‌ی پێشه‌وا ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی پێنه‌ده‌دا که میلله‌ت گورگانخوارد بکات بۆ خاتری ده‌ربازکردنی گیانی خودی خۆی ، چونکه به‌ر له تێکجونی کۆماری کوردستان ئاشبه‌تاڵی فیرقه‌ی دیموکرات و هه‌ڵهاتنی پیشه‌وه‌ری له‌به‌ر چاوان بوو .
که‌مایه‌سیه‌کانی کۆماری کوردستان :-
کاتێک که ئێمه باس له شانازیه‌کانی کۆمار و مهزنیهکانی پێشه‌وا ده‌که‌ین ئه‌وا هیچ کاتێک گونجاو نابێت که باس له که‌موکوڕی و چهوتیهکانیش نه‌که‌ین ، به‌ڵکو ده‌بێت زۆر به سه‌ربڵندی باس له هه‌موو هه‌ڵه و چهوتیهکانیش بکه‌ین و بیانکه‌ینه وانه‌یه‌ک بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌یان ، چونکه هۆکاری هه‌ره سه‌ره‌کی تێکچوونی کۆمار بریتی بوو له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه :-
1- به‌رته‌سکی سنووری جوگرافیایی کۆمار .
سنووری جوگرافیایی کۆمار له ناوچه‌ی موکریان ده‌ربازی نه‌ده‌کرد ، به مه‌رجێک زۆرینه‌ی چڕی دانیشتوانی ڕۆژهه‌ڵات له ده‌روه‌ی ناوچه‌ی موکریان هه‌ڵکه‌وتبوو ، که له باشووره‌وه ناوچه‌کانی ئه‌رده‌ڵان و کرماشان و ئیلام و لوڕستان و له باکووریشه‌وه ئورمیه و باکووری ئۆرمیه‌ی ده‌گرته‌وه . کاتێکیش بزوتنه‌وه‌یه‌ک له ناوچه‌یه‌کی دیاریکراودا قه‌تیس بمێنێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری گه‌مارۆدان و خنکاندنی هێجگار زۆره و ئه‌م دیارده‌یه‌ش زۆر به‌خێرایی له کۆمار‌دا ڕوویدا .
2- ڕۆڵی به پارێزانه(محافزه‌کارانه) لهپێشهوادا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که قازی محه‌مه‌د که‌سێکی ڕۆشنبیر و تێکۆشه‌ر بوو به‌ڵام نه‌یتوانیبوو خۆی ده‌رباز بکات له چوارچێوه‌ی بیری به پارێزانه‌ی سه‌رۆک خێڵه‌کاندا ، چونکه ئه‌گه‌ر سه‌رنجێک بده‌ینه پێکهاته‌ی کۆمار ئه‌وا زۆر به ڕوونی ده‌رده‌که‌وێت که هه‌موو جێگاکان قۆرخکرابوو بۆ سه‌رۆک خێڵ و ده‌ره‌به‌گه‌کان . ئه‌م سه‌رۆک خێڵ و دهرهبهگانهش ته‌نها بۆ هاوبه‌شیکردن له ده‌سه‌ڵاتدا به‌شداربوون نه‌ک بۆ پاراستنی کۆمار و به‌رخۆدان ، چونکه هیچ کاتێک سه‌رۆک خێڵێک ئاماده‌نابێت به‌رژه‌وه‌ندی خێڵه‌کایه‌تی بکاته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی . ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له سه‌رۆک خێڵه‌کان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خێڵهکایهتیان له په‌یوه‌ندی ژێر به ژێردا بوون له‌گه‌ڵ بنکه‌ی هه‌واڵگیری و سیخوڕی ڕژێمی پادشایه‌تی که نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاویشیان قاسم ئاغای دیبۆکری و ڕه‌حمان ئاغای موهته‌دی بوون .
3- ڕۆڵپێدانی ئه‌ندامانی خانه‌واده .
له‌گه‌ڵ هه‌موو دڵسۆزییه‌کی پێشه‌وادا به‌ڵام ڕۆڵێکی زۆری ده‌دا به خانه‌واده‌که‌ی خۆی و هێنانه پێشه‌وه‌یان و دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ریاندا ، که به باوه‌ڕی من ئه‌مه کارێکی ڕاست نه‌بووه چونکه مه‌رج نییه بیرکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یه‌ک چوونیه‌ک بێت ، زۆر جار هه‌ڵده‌که‌وێت که که‌سانی بوده‌ڵه له نێو بنه‌ماڵه ناوداره‌کاندا هه‌ڵده‌که‌ون و ده‌توانن سود له ناوی بنه‌ماڵه و که‌سایه‌تیه‌کان وه‌ربگرن . وه‌ک :-
سودوه‌رگرتنی شێخ قادری حه‌فید بۆ زه‌وتکردنی زه‌ویوزاری جوتیاره‌کان به‌هۆی خۆشناوی شێخ مه‌حمودی حه‌فیدی برایه‌وه ، سودوه‌رگرتنی عوسمان بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێگای ته‌سلیمکاری به‌هۆی له‌خۆ بوردووییهکانی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی برایه‌وه ، سودودوهرگرتنی سابیر و لوقمان و عوبه‌یدوڵڵا بۆ چونه نێو باوه‌شی به‌عسیه‌کانه‌وه به‌هۆی خۆڕاگریه‌کانی خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فا بارزانی باوکیانه‌وه ، سودوه‌رگرتنی عه‌لی قازی بۆ کارکردن له بنکه‌ی هه‌واڵگری"سیخوڕی" سه‌رده‌می شا و باڵوێزی ئێران له ئه‌ڵمانیا به‌هۆی شکۆداری پێشه‌وا قازی محه‌مه‌دی باوکیه‌وه .
4- بڕوابوون به هه‌ندێک به‌ڵێنی سۆڤیه‌ت .
ئه‌و بڕوایهتییهی که به به‌ڵێنه‌کانی سۆڤیه‌ت هه‌بوو له سه‌رده‌می کۆمار‌دا یه‌کێکی دیکه بوو له خاڵه لاوازه‌کان ، چونکه سۆڤیه‌تیش ئه‌گه‌رچی هه‌ڵگری بیری کۆمۆنیستی بوو به‌ڵام زیاتر له دوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی وێڵ بوو و ئه‌م وێڵبوونهشی له وێڵ بوونه‌کانی ئیمپریالیزمی ئه‌مریکی که‌متر نه‌بوو ، هه‌ر بۆیه‌ش کاتێک سوپای سور له باکوری ئێران پاشه‌کشه ده‌کات سه‌رانی کۆماریش خۆیان به‌بێ پشتیوان و ته‌نها ده‌بینن .
حیزبی دیموکرات له ڕۆژگاری ئیمڕۆدا :-
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێکی حیزبی دیموکرات به هه‌ردوو به‌شه‌که‌یه‌وه بده‌ین له ڕۆژگاری ئیمڕۆدا ئه‌وا گه‌لێک ڕاستی تاڵ دێته پێش چاوان ، چونکه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌شه‌که خۆیان به میراتگری کۆمار و قازی ده‌زانن به‌ڵام هه‌ڵسوکه‌وتیان به ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه‌یه و په‌یڕه‌وی له هیچ ئامانجێکی پێشه‌واش ناکه‌ن و ته‌نها ده‌خوازن سود له ناو و ناوبانگی کۆمار و پێشه‌وا وه‌ربگرن . چونکه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه ئه‌و ئامانجانه‌ی که پێشه‌وا به بنچینه‌ی گرتبوو ئه‌وا هیچ یه‌ک له‌و خاڵانه به‌دی ناکرێت له حیزبی دیموکراتی ئیمڕۆدا .
واته "بێ ئیراده‌بوون و چاوه‌ڕوانیکردن" شوێنی "ئیراده‌ی ئازاد" ده‌گرێته‌وه - "فه‌رامۆشکردنی میلله‌ت و شه‌ڕه چه‌قۆی نێو ئۆردوگاکان" جێگه‌ی "ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ڕۆڵی ژنان" ده‌گرێته‌وه - "پارچه پارچه بوون و ناوچه‌گه‌رێتی" شوێنی "یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی" ده‌گرێته‌وه - "هه‌ڵبژاردنی ژیانی ئۆردوگانشینی و موچه‌خۆری به‌ر ده‌ستی سه‌رانی باشوور" شوێنی "نه‌هێشتنی فشاری ده‌ره‌کی" ده‌گرێته‌وه - "ته‌سلیمکاری و هه‌ڵهاتن له ڕاستی" شوێنی "به‌رخۆدان و خۆڕاگری" ده‌گرێته‌وه .
ئه‌گه‌رچی هه‌ردوو به‌شه‌که‌ی حیزبی دیموکرات پاساوی پاراستنی ئه‌زموونی باشوور و هاوچاره‌نوسیان له‌گه‌ڵ سه‌رانی باشووردا ده‌هێننه‌وه ، به‌ڵام ئه‌م پاساوهێنانهوانه هه‌م ڕه‌وایه‌تیدانه به ناڕهوایهتیهکانی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور وههم زۆریش دوورن له ڕاستیه‌وه . چونکه له هیچ که‌سێکی برایانی حیزبی دیموکرات شاراوه نییه که سه‌دان کادریان بوونه تیرۆری ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور بۆ به‌جێگه‌یاندنی داخوازیه‌کانی کۆماری ئیسلامی و دهستتێکهڵاویهکانی سه‌رانی باشووریش له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌دا نه‌ک هه‌ر که‌می نه‌کرد به‌ڵکو کار گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که کێبڕکێیان بێت بۆ زیاتر چونه خزمه‌تی کۆماری ئیسلامییه‌وه . که ئه‌م دوو لینکه‌ی خواره‌وه‌ش بچوکترین ڕاستینه‌ی لایه‌نه‌کانی باشووری کوردستان ده‌سه‌لمێنێت :-
http://www.nelos.net/ku/news.php?readmore=623http://www.4rojhelat.org/index.php?id=603023 01 2010 که به‌رامبه‌ره به 2ی ڕێبه‌ندان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست