لە ڕاپه‌ڕینەوە تا کۆڕەو - بەشی چوارەم
Sunday, 17/03/2013, 12:00
بەشی چوارەم ئەو ماچەی کە کوشندەترین ژەهر بوو بۆ گەل :-
عه‌بدوڵڵا په‌شێوی شاعیر ده‌ڵێت :-
"ئه‌وه‌ی ماچت کرد ڕوو نه‌بوو
بن کلکی سه‌گ ، گه‌ڵی قه‌حبه ، سمی که‌ر بوو"
هێشتا ئاواره‌یی کوردان دانهمرکابوویهوه و جیهانی هه‌ژاندبوو ، ده‌نگی گه‌لانی ئازادیخوازی جیهان هاتبوویه پاڵ کوردان و فشارێکی زۆریان له‌سه‌ر حکومه‌ته‌کانیان دروستکردبوو ، کەچی له‌و کاته‌دا سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی ڕێچکه‌ی به‌غدای عروبه‌یان گرته‌به‌ر و ده‌نگی ئازادیخوازانی جیهانیان بنپێ خست و بە ماچکردنی دیکتاتۆره کوردکوژه‌که‌ی به‌غدا ڕه‌وایه‌تییه‌کی ته‌واویان دایه سه‌رکوتکردن.
زلهێزەکانی جیهان بۆ یەکەمین جار هاتبوونه سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی که ده‌بێت پشتیوانییه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی له کوردان بکرێت ، که‌چی له‌و کاته‌دا هه‌ر یه‌ک له تاڵه‌بانی و بارزانی که‌وتنه داکۆکیکردن له سه‌دام و دژایه‌تیکردنی پشتیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی ، به‌م شێوه‌یه :-
تاڵه‌بانی گوتی :- گره‌نتی نێوده‌وڵه‌تیمان ناوێت ، سه‌دام خۆی گره‌نتییه .
بارزانیش هه‌مان لێدوانی دا‌و گوتی :- پشتیوانی دهولیمان ناوێت ، سه‌دام خۆی پشتیوانە بۆ کوردان.
تاڵه‌بانی و بارزانی هه‌ر به پیاهه‌ڵدان به سه‌دام حسێن و داروده‌سته‌که‌یدا نەوەستان ، به‌ڵکو هه‌موو هه‌وڵێکیشیان بۆ ئه‌وه بوو که کۆتایی به ڕاپه‌ڕین بێنن و فشاره‌کانی نێو نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر داگیرکه‌ری عێراقی که‌م بکه‌نه‌وه ، چونکه هه‌ر له‌و کاتانه‌دا بوو که بۆ جاری دووەم ڕاپەڕین دەستی پێکردبوویەوە و هه‌ر یه‌ک له تاڵه‌بانی و بارزانیش ئەو ڕاپەڕینەیان بە ئاژاوەگێڕی ناو دەبرد و ئه‌م لێدوانانه‌یان ده‌دا :-
بارزانی گوتی :- (ئه‌وانه‌ی ئاژاوه‌گێڕی ده‌که‌ن و به گژ میریدا ده‌چن له ژنه‌کانیان که‌متر و ترسهنۆکترن ، چونکه هه‌ر کاتێک میری ڕوویان تێبکات له پێش ژنه‌کانیانه‌وه هه‌ڵدێن) .
له چاوی بارزانییه‌وه ژن هه‌م که‌من و هه‌م ترسه‌نۆک ، به‌ڵام ئه‌و پیاوانه‌ی که سه‌رتاپای ژیانیان لە هه‌ڵهاتن و ئاشبهتاڵیدا به‌سه‌ر بردبوو یاخود لە جاشایەتی و ئەنفالکردندا گوزەراندبوو ئه‌وا هه‌م خه‌بات کار بوون و هه‌م چەکداری شۆڕشگێڕ .
ئه‌ی تۆ بڵێی له نێوان ئه‌و ژنه گه‌ریلایانه‌ی که به‌گژ داگیرکه‌راندا ده‌چنه‌وه و ئه‌و پیاوانه‌ی که کێشی فایله‌کانیان له کێشی خۆیان زیاتر بوو کامیان که‌متر و ترسه‌نۆکتر بووبێتن ؟
ئەوانەی ئیمڕۆ پێشەنگایەتی شۆڕش دەکەن لە پارچەکانی دیکەی کوردستان و مەیدانەکان بە چۆڵی ناهێڵنەوە ئەو ئافرەتانەن کە بە گوتەی بارزانی هەم کەمن و هەم ترسەنۆک ، ئەوانەی پەلکێشی داگیرکەرانیشیان کرد و بە ماچکردنی دیکتاتۆرەکان کوردیان سوک کرد ئەو پیاوانەن کە بارزانی بە پارێزەری گەلیان دادەنێت !
تاڵه‌بانی گوتی :- (ئه‌مریکا بنکه‌ی ئینچهرلیکی له تورکیا دامه‌زراندووه بۆ پشتیوانیکردنی کوردان ، ئه‌گه‌ر سه‌دام سه‌ره‌ڕۆیی بکات و هێرش بێنێت ئه‌وا سه‌ری پان ده‌کاته‌وه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش له ئاژاوه‌گێڕی نه‌وه‌ستن ئه‌وا ئه‌مریکا هیچ هاوکارییه‌کتان ناکات . له‌به‌رئه‌وه داواکارم لێتان که کۆتایی به ڕاپه‌ڕین بێنن و چیتر ئاژاوه‌گێڕی مه‌که‌ن) .
ناوه‌ڕۆکی ئه‌م گوتانه‌ی تاڵه‌بانیش هه‌مان ناوه‌ڕۆکی گوته‌کانی بارزانی بوو ، ئەو ناوەڕۆکەش بە ئاژاوەگێڕ پێناسەکردنی ڕاپه‌ڕین و هه‌ڵبژاردنی بێده‌نگی بوو .
ئه‌م لێدوانانه‌ش ته‌نها بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین و کەمکردنەوەی فشارەکانی سەر عێراق بوو ، دەنا وه‌کو ئیمڕۆش ده‌رده‌که‌وێت ویستی سه‌رکردەکان ئه‌و ئازادی و سه‌ربه‌خۆییە نەبوو کە چاوەڕێمان دەکرد ، بەڵکو ویستی سەرکردەکان بە خه‌ونی نێو هۆنراوه کردنی ئامانجەکانی ڕاپەڕین و خۆ لە باوەش هاویشتنی تورکە ئەردۆغانیە فاشیەکان بوو .
چاوه‌ڕوانیمان چی بوو له ڕاپه‌ڕین و چیمان به‌ده‌ست هێنا ؟
ئه‌وه‌ی که ئێمه چاوه‌ڕوانیمان ده‌کرد خه‌ونێکی له مێژینه بوو ، ئه‌و خه‌ونه‌ش ئازادی نه‌ته‌وایه‌تی و ساڕێژکردنی برینەکان بوو . به‌ڵام گێلێتی ئێمه له‌وه‌دا بوو که چاره‌نووسی خۆمان دایه‌وه ده‌ستی ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌رتاپای ژیانی ڕابردوویان له چاوه‌ڕوانیدا به‌سه‌ر بردبوو ، چاره‌نووسی خۆمان دایه‌وه ده‌ستی ئه‌و که‌سانه‌ی که شۆڕ‌شیان پێنه‌ده‌کرا و شۆڕ‌شیان پێتێکدهدرا.
چاره‌نووسی خۆمان بە کەسانێک سپارد کە هیچ بڕوایەکیان بە گەل نەبوو ، ئەنجامی ئەو بڕوا نەبوونەشە کە هەموو گرفتەکان بە هەڵواسراوی مانەوە و هه‌زاران ئافره‌تی باشوور تیرۆر کران و تاڵان‌کردنی هەموو داهاتی نه‌ته‌وایه‌تیشی بەدوادا هات.
درێژەی هەیە .....
جەلال چوارتایی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست