پیلانگێڕی نێوده‌وڵه‌تی یاخود پیلانگێڕیه هاوبه‌شه‌کان ؟
Wednesday, 10/02/2010, 12:00
به‌شی یه‌که‌م
دیرۆکی کوردان چ له دوور و چ له نزیکدا نامۆ نه‌بووه به پیلانگێڕی ، ئیتر ئه‌و پیلانگێڕیانه ده‌ره‌کی بووبێت یاخود ناوخۆیی ، شاراوه بووبێت یاخود ئاشکرا ، نێوده‌وڵه‌تی بوبێت یاخود به‌هاوکاری خیانه‌تکارانی ناوخۆ . هه‌ر پیلانگێڕییهکیش به‌رپا بوبێت ئه‌وا زۆر به‌خێرایی ئه‌نجامگیر بووه ، ئه‌نجامه‌که‌شی یان ئاشبه‌تاڵ بووه یاخود بێده‌نگبوونێکی ده‌یان ساڵی ، ئه‌نجامی سه‌رگرتنی پیلانگێڕیه‌کانیش هانده‌رێک بووه بۆ دووباره‌کردنه‌وه و چه‌ند باره کردنه‌وه‌ی پیلانگێڕیه‌کان چونکه له ئه‌نجامی سه‌رگرتنی پیلانگێڕیه‌کاندا خاڵه لاوازه‌کانی کوردانیان بۆ ده‌رکه‌وتووه و له ڕێگه‌ی ئه‌و خاڵه لاوازانهشهوه به هه‌موو ئامانجێکی خۆیان گه‌یشتوون . خاڵه لاوازه‌کانیش به شێوه‌یه‌کی گشتی په‌یوه‌ست بووه به هزری ناوچه‌گه‌رێتی و پشتبه‌ستن به بێگانه و بوونی سه‌رکرده‌ی خێڵه‌کایه‌تی و نه‌بوونی ستراتیژییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و لاوازی ئایدۆلۆژی .
به‌ڵام چ له دیرۆکی کوردان و چ له مێژووی گه‌لانی خۆرهه‌ڵاتی ناوێن‌دا هیچ پارت و ڕێکخراوه‌یه‌ک به‌دی ناکرێت که هێنده‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان پیلانگێڕی له‌سه‌ر کرابێت و به‌شێکی به‌رچاوی ئه‌و پیلانگێڕیانهش له‌ڕێگه‌ی به‌کرێگیراوانی کورد و هێزه خهڕهکیه به ڕواڵه‌ت کوردیه‌کانه‌وه ئه‌نجام دراوه .
هه‌ر له کاتی دامه‌زراندنی پارتی کرێکارانی کوردستاندا پیلانگێڕانیش خۆیان تاقی ده‌که‌نه‌وه ، سه‌ره‌تا له ڕێگه‌ی که‌سانی سیخوڕ و پاشانیش له ڕێگه‌ی هێزه به ڕواڵه‌ت کوردیه‌کانه‌وه ، به‌ر له دامه‌زراندنی پ‌ک‌ک ئه‌و هێزه به ڕواڵه‌ت کوردیانه ته‌نها بۆ یه‌ک جاریش دانوستانیان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا نه‌کردبوو و ته‌نها به‌ردێکیشیان به‌ڕوخساری داگیرکه‌ری تورک‌دا نه‌هاویشتبوو ، که‌چی له به‌رامبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستاندا هه‌م به‌ره‌یان ساز ده‌کرد و هه‌م جاڕی شه‌ڕی کوچه و کۆڵانیشیان ده‌دا .
ئه‌م پیلانگێڕیانه هه‌ر له چوارچێوه‌ی هێزه به ڕواڵه‌ت کوردیه‌کان و داگیرکه‌رانی کوردستاندا قه‌تیس نامێنێت به‌ڵکو له پشت ئه‌م پیلانگێڕیانهوه هێزی ئیمپریالیزمی جیهانیش خۆی حه‌شار داوه که ئه‌مه‌ش له دوای کۆتایی هاتنی ڕژێمی پادشایه‌تی ئێران به‌ده‌ر ده‌که‌وێت ، چونکه کاتێک کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست ، ژماره‌یه‌ک له خوێندکارانی ئێرانی ده‌ستیان به‌سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکادا گرت له شاری تاران‌دا و ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌کانی نێو باڵوێزخانه‌که ئاشکرا بوون . یه‌کێک له‌و به‌ڵگه‌نامانه هی ده‌زگای هه‌واڵگری "سی.ئای. ئه‌ی" ئه‌مریکایه که له کونسوڵیه‌ی ئه‌مریکا له شاری ئه‌ده‌نه‌ی تورکیاوه زانیاری ده‌داته باڵوێزخانه‌که‌یان له شاری تاران‌دا و ده‌ڵێت:-
{هه‌م چه‌پی تورک و هه‌م گروپه کوردیه‌کان نه بۆ ئێمه و نه بۆ تورکیا مه‌ترسیدار نین . به‌ڵام ته‌ڤگه‌رێک هه‌یه به ناوی "ئاپۆچی" تا دێت ئه‌و ته‌ڤگه‌ره پێشده‌که‌وێت و به‌هێز ده‌بێت . ئه‌مه‌ش زۆر مه‌ترسیداره ، پێویسته له به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌ڤگه‌ره هه‌ندێک ته‌دبیر وه‌ربگیرێن :
1- پێویسته شه‌خسی ئاپۆ به‌ئامانج وه‌ربگیردرێت ، به چ بێزار و توڕه ده‌بێت ؟ له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پڕوپاگه‌نده له‌سه‌ر ئاپۆ بکرێت ، بۆئه‌وه‌ی که‌سێتی ئه‌و لاواز و ناشیرین بکرێت ، تاوه‌کو له‌نێو گه‌لدا بچووک ببینرێت .
2- پێویسته عه‌شیره‌ته‌کان چه‌کدار بکرێن و له دژی ئه‌و ته‌ڤگه‌ره بخرێنه‌گه‌ڕ .
3- په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م ته‌ڤگه‌ره و ته‌ڤگه‌ره‌کانی دیکه خراپ بکرێت ، له‌نێوانیاندا شه‌ڕ و ئاژاوه بنرێته‌وه ، که‌وا بتوانرێت ئه‌و ته‌ڤگه‌ره گۆشه‌گیر بکرێت و بێکاریگه‌ر بکرێت . }.
بڕوانه په‌ڕتوکی (پ‌ک‌ک مێژووێک له ئاگر لاپه‌ڕه‌ی 171) .
ته‌نها هێزێک که سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت به‌سه‌ر پیلانگێڕیه‌کاندا و له دوای هه‌ر پیلانگێڕییه‌ک به‌هێزتر و چالاک‌تر بووه بریتیبووه له پارتی کرێکارانی کوردستان ، هه‌ر بۆیه‌ش پیلانگێڕیه‌کان زیاتر گه‌شه‌یان پێده‌درێت و هه‌موو چاوه‌کان ده‌خرێنه سه‌ر به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و پیلانگێڕی 15ی شوبات ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
پیلانگێڕییه‌ک یاخود چه‌ندین پیلانگێڕی له یه‌ک کاتدا ؟
یه‌کێک له‌و ده‌سته‌واژه چه‌وتانه‌ی که تاوه‌کو ڕۆژگاری ئیمڕۆش بره‌وی پێده‌درێت چ له‌لایه‌ن نوسه‌رانه‌وه و چ له‌لایه‌ن ڕاگه‌یاندنه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه ده‌سته‌واژه‌ی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌ییه ، چونکه له ڕاستیدا پیلانگێڕیه‌که زۆر له‌وه زیاتر بووه که به پیلانگێڕی نێو نه‌ته‌وه‌یی پێناسه‌ی بکه‌ین و ده‌کرێت به پیلانگێڕیه هاوبه‌شه‌کان ناوی ببه‌ین و به‌شێوه‌یه‌کی گشتی دابه‌شی بکه‌ین به‌سه‌ر سێ به‌شدا :-
1- پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی .
2- پیلانگێڕی نێوخۆی کوردستان .
3- پیلانگێڕی نێوخۆی پارتی کرێکارانی کوردستان .
1- پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی :-
له‌م پیلانگێریهداههم ئه‌مریکا و هه‌م داگیرکه‌ران و هه‌م ڕوسیا و هه‌م ئیسرائیل و هه‌م وڵاتانی ئه‌وروپی و هه‌م به‌شێکیش له وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان تێیدا به‌شداربوون .
ئامانج له‌م پیلانگێڕییه یان پاکتاوکردنی یه‌کجاره‌کی پارتی کرێکارانی کوردستان یاخود کۆنترۆڵکردن و ده‌سته‌مۆکردنی بوو، بۆ پاکتاوکردنی پارتی کرێکارانی کوردستانیش ده‌بوو سه‌ره‌تا که‌سایه‌تی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بکه‌نه ئامانجی هێرشه‌کانیان و له میلله‌ت و له ته‌ڤگه‌ری داببڕن ، تاوه‌کو له‌م ڕێگه‌یه‌وه بتوانن ئاشبه‌تاڵ به پ‌ک‌ک بکه‌ن و پاکتاوی بکه‌ن چونکه له‌م ڕێگه‌یه‌دا خاوه‌ن ئه‌زموونێکی هێجگار به‌رفره بوون و ئهزموونهکهشیان له که‌سایه‌تیه‌کانی وه‌کو خوالێخۆشبووان(شێخ سه‌عیدی پیران و پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و مه‌لا مسته‌فا بارزانی)یه‌وه به ده‌ست هێنابوو چونکه به کوشتن یاخود دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌کێک له‌م به‌ڕێزانه ئه‌وا هه‌م ئاشبه‌تاڵ سازکرابوو و هه‌م بزوتنه‌وه‌کانیشیان بێده‌نگ کرابوون .
مه‌به‌ست له پاکتاوکردنی په‌که‌که‌ش ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌و ستراتیجیه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی که ئه‌م پارته به بنچینه‌ی گرتبوو بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئازادی نه‌ته‌وایه‌تی و پساندنی کۆت و به‌ندی کۆیلایه‌تی ، چونکه یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی پ‌ک‌ک بریتی بووه له هه‌نگاونان به‌ره‌و یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و به بنچینه وه‌رگرتنی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان ، واته هیچ کاتێک خه‌بات و تێکۆشانی له به‌شێکی کوردستاندا کورت نه‌کردۆته‌وه و به‌شه‌کانی دیکه فه‌رامۆش بکات ، به‌ڵکو هه‌وڵی پ‌ک‌ک بۆ هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان بووه و له‌م پێناوه‌شدا هه‌م هه‌نگاوی به‌رچاوی ناوه و هه‌م فیداکاری زۆریشی کردووه . واته به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی له سه‌رو هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی دیکه‌وه بووه ، بێگومان ڕه‌وشێکی له‌م شێوه‌یه‌ش هیچ کاتێک له به‌رژه‌وه‌ندی ئیمپریالیزمدا نابێت له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هێزه ئیمپریالیسته‌کان له ئاژاوه‌ی نێوان گه‌لان و کۆیلهکردنیاندا بووه .
درێژه‌ی هه‌یه ....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست