وه‌فاداری بۆ کێ ؟ بۆ " شه‌هیدان و نه‌ته‌وه " یان بۆ " خومه‌ینی و داگیرکه‌ران " ؟
Sunday, 05/06/2011, 12:00
رێبه‌رانی حیزبه کلاسیک و ساتوسه‌وداکه‌ره‌کانی رۆژهه‌ڵات و باشور قیبله‌گایان لێ بزر بووه . له‌بری ئه‌وه‌ی ڕوو له قیبله‌گای جه‌ماوه‌ر بکه‌ن کڕنۆش بۆ قه‌ڵافه‌تی دزێو و خوێنرێژی داگیرکه‌ر ده‌به‌ن .
یادکردنه‌وه‌ی مه‌رگی خومه‌ینی له باشووری کوردستان ، بۆ کوردانی رۆژهه‌ڵات نه‌ک هه‌ر ناڕه‌وایه به‌لکو پشتیوانیکردن له‌و هه‌موو جینایه‌ته‌یه که خومه‌ینیی جینایه‌تکار و رژیمه نه‌گریسه‌که‌ی دژ به خه‌لکی رۆژهه‌لات ئه‌نجامیان داوه .
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌گناسیی بۆ خومه‌نیی ڕه‌وابێ ، ده‌بوو ئه‌و ئه‌مه‌گناسیی‌یه بۆ شای ئێران زیاتر بوایه . چونکه شای ئێران زیاتر له خومه‌ینی یارمه‌تی به تاڵه‌بانی و بارزانی کردووه . ئه‌گه‌ر شا له پاش په‌یمانی جه‌زائیر جێگه‌و ڕێگه‌ی بۆ دابینکردن و پاداشتی ئاشبه‌تاڵی دانه‌وه خۆ خومه‌ینی له پاداشتی پێش سوپای پاسدارکه‌وتنتاندا مه‌رگه‌ساته‌کانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ی بۆ هێشتنه‌وه . ئه‌گه‌ر داروده‌سته‌ی شا له پێناوی ده‌سته‌مۆکردنتاندا ئۆردوگای هه‌مه‌دانی بۆ کردنه‌وه خۆ ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی خومه‌ینی پاش ده‌سته‌مۆکردنیشتان نازناوی " فاحیشه‌ی سیاسی " بۆ بڕینه‌وه . ئه‌گه‌ر ساواک له ڕێگه‌ی عیسا پژمانه‌وه موچه‌ی بۆ ده‌بڕینه‌وه خۆ ئیتڵاعات له ڕێگه‌ی عیرفانی قانعی فه‌رده‌وه هیچ کرده‌وه‌یه‌کی تاوانبارانه‌تانی به نهێنی نه‌هێشتنه‌وه .
به‌خته‌وه‌رانه نه‌وه‌ی نوێی گه‌له‌که‌مان به‌ره‌و خۆناسینه‌وه و یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌یی ده‌چێت و له‌و خووه خێڵه‌کایه‌تیه پیسه‌ی ئێوه ڕزگاری ده‌بێت که جگه له مه‌رگ و سه‌رشۆڕی بۆ کورد هیچ سودێکی نه‌بووه !!!.
ئه‌وه ئێوه‌ی خێڵه‌کین که یادی 22 ساڵه‌ی مه‌رگی خومه‌ینی له هه‌ولێر و سلێمانی به‌رز ڕاده‌گرن ، ئه‌وه‌ش نه‌وه‌ی نوێی گه‌له‌که‌مانه که شه‌رمه‌زاری ئه‌و کرده‌وه چه‌په‌ڵه‌تان ده‌که‌ن و داوا ده‌که‌ن که بایکۆتی ئه‌و یاده بکرێت ! بڕوانه ئه‌م لینکه :-
http://rojhelattimes.org/read.php?id=3103ئه‌وه سه‌رانی حیزبه ساتوسه‌وداگه‌ره ئۆردوگانشینه‌کانن که هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کی دزێوتان به ڕه‌وا ده‌زانن ، ئه‌وه‌ش نه‌وه‌ی نوێ‌یه که به سرودی " ئه‌ی ڕه‌قیب "ه‌وه ده‌چێته به‌ر په‌تی سێداره‌ی داگیرکه‌ران !
ئێوه‌ی ساتوسه‌وداگه‌ر و بازرگان که هێنده په‌رۆشی یادکردنه‌وه‌ن ئه‌ی بۆچی له جیاتی یادکردنه‌وه‌ی جینایه‌تکارێکی وه‌کو خومه‌ینی یادی کاک فوئادی مسته‌فا سوڵتانی و شیخ مه‌حمود و ئیحسان نوری پاشا و قازی و سه‌ید ڕه‌زا و شێخ عوبه‌یدیللا و قاسملوو شه‌ره‌فکه‌ندی ناکه‌نه‌وه ؟
ئه‌گه‌ر خومه‌ینی به‌رماوه‌ی پاسداره‌کانی پێ ڕه‌وا ده‌بینین ، خۆ زه‌حمه‌تکێشانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ده‌می منداڵه‌کانیان ده‌گێڕایه‌وه و ده‌رخواردی ئێوه‌یان ده‌دا ! . ئیتر ئه‌م هه‌موو بێ حورمه‌تییه به ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان و ماستاو و مه‌رایه‌تیه‌شتان بۆ کۆماری ئیسلامی له پای چیدایه ؟
هه‌ر دوو ڕۆژ به‌ر له یادکردنه‌وه‌ی مه‌رگی خومه‌ینی واته ڕۆژی 2- 6(حوزه‌یران) یه‌کێکه له ڕۆژه شومه‌کان له مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا ، له‌و ڕۆژه‌دا 59 لاوی مهابادی گولله‌باران کران به فه‌رمانی خومه‌ینی ، تاوانی ئه‌و لاوانه ته‌نها ئه‌وه بوو که کورد بوون . بڕوانه ئه‌م لینکه :-
http://www.welat.eu/kurdi/kurdistan/rojhelat/2307----59-- ده‌بوو یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی په‌ڕله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم بریتی بوویایه له به‌رز ڕاگرتنی یادی ئه‌و شه‌هیدانه و وه‌کو نوێنه‌ری گه‌لی چه‌وساوه پێناسه‌یان بکرایه . لێ به‌ڵێ ؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه شومه به‌بێ ده‌نگی ده‌رباز بوو ، که‌چی هه‌موو ساڵێک له 4 6(حوزه‌یران)دا یادی خومه‌ینی به‌رپرسی یه‌که‌می بکوژانی ئه‌و لاوانه ده‌کرێته‌وه له هۆڵی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له شاری هه‌ولێری دێرین . ئه‌م کرده‌وه نابه‌جێیه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووری کوردستان جگه له‌وه‌ی ڕه‌وایه‌تیدانه به‌و کۆمه‌ڵکوژیه نامرۆڤانه‌یه له هه‌مان کاتدا گه‌وره‌ترین بێ ڕێزییه به سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ی کورد به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان به تایبه‌تی .
ئایا ده‌بێت چ هۆکارێک هه‌بێت بۆ به‌رز ڕاگرتنی یادی خومه‌ینی له‌لایه‌ن " ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووری کوردستانه‌وه ؟
بێگومان فه‌رامۆشکردنی خوێنی بێ تاوانان و به‌رز ڕاگرتنی یادی تاوانباران به‌بێ زه‌مینه سازی ئه‌نجام نادرێت ، ئه‌وه‌ی ئه‌و زه‌مینه سازییه‌شی پیاده کردووه بریتییه له‌و به‌رپرسه ئۆردوگانشینانه‌ی که سیاسه‌تیان کردۆته بازرگانی و ساتوسه‌وداکردن به خوێن و فرمێسکی ئازیزانمانه‌وه . خۆ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م باسه له‌لای هه‌ر یه‌کێک له به‌رپرسه بازرگانه‌کان بکرێته‌وه ئه‌وا زۆر بێ شه‌رمانه هه‌موو ڕه‌وایه‌تییه‌ک ده‌ده‌ن به‌م کرده‌وه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور و هه‌موو پاساوێکیشیان ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێن { ئه‌وان حکومه‌ت و په‌ڕله‌مانیان هه‌یه و مافی خۆیانه ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیانه‌یان له‌گه‌ڵ داگیرکه‌راندا هه‌بێت } ، له کاتێکدا ئه‌مه هه‌ڵوێستیانه له به‌رامبه‌ر ئه‌م کرده‌وه قێزه‌ونانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووردا که‌چی بۆ فریودانی خه‌ڵکی بێچاره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیش هه‌ر یه‌که‌و خۆی ده‌کات به ڕۆسته‌مێک و شۆڕشگێڕێتی به نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌فرۆشنه‌وه .
پێشنیار :-
به باوه‌ڕی من جوانترین کرده‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌دار بریتییه له هه‌ڵوێست وه‌رگرتن ، هه‌موو هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی به‌رپرسه ئۆردوگانشینه‌کانیش بریتییه له ڕه‌وایه‌تیدان به کرده‌وه‌ی به‌رپرسانی باشووری کوردستان . یادکردنه‌وه‌ی مه‌رگی خومه‌ینی له هۆڵی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌دیش یه‌کێکه له بچوکترین کرده‌وه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووری کوردستان . له‌به‌رئه‌وه پێویست ناکات به‌رپرسه بازرگانه‌کان"ئۆردوگانشینه‌کان" هێنده به شاراوه‌یی ده‌ردی دڵی خۆیان به‌یان بکه‌ن ، به‌ڵکو زۆر باشتر ده‌بێت بۆ ساڵه‌کانی داهاتوو ڕاسته‌وخۆ ده‌ردی دڵی خۆتان به‌یان بکه‌ن به‌م جۆره :-
1-پ پێویسته سه‌ره‌تا هۆڵی قازی محه‌مه‌د به ڕووی ئاماده‌بواندا بکرێته‌وه ، شیاوترین که‌سیش بۆ ئه‌م ئه‌رکه کاک عه‌لی قازییه ، چونکه جگه له‌وه‌ی عه‌لی قازی کوڕی قازی محه‌مه‌ده له هه‌مان کاتدا یه‌کێک له بڕواپێکراوه‌کانی شای گۆڕکراو و کارمه‌ندێکی هه‌ره چالاکی سه‌فاره‌تی ئێران بووه له ئه‌ڵمان و شاره‌زایی باشی هه‌یه له کردنه‌وه‌ی هۆڵ به ڕووی میواناندا . بڕوانه ئه‌م لینکانه :-
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=3f63726ehttps://www.kurdistanpost.nu/biz/PresseDatenBank.htm2- پێویسته سه‌ره‌تای یادکردنه‌وه‌که‌ش به خوێندنی چه‌ند ئایه‌ت له قورئانی پیرۆز بێت . شیاوترین که‌سیش بۆ ئه‌م ئه‌رکه پیرۆزه مه‌لا عه‌بدوڵای حه‌سه‌نزاده‌یه ، چونکه مه‌لا عه‌بدوڵا هیچ دژایه‌تییه‌کی له‌گه‌ڵ ئیعدامکردندا نییه و خومه‌ینیش چالاکترین که‌س بووه بۆ ئیعدامکردنی کوردان ، خۆ ئه‌گه‌ر هات و هه‌ر لۆمه‌یه‌کی مه‌لا عه‌بدوڵاش کرا ئه‌وا به حوکمی مه‌لابوونه‌که‌ی ده‌توانێت خۆی له‌و لۆمه‌یه ده‌رباز بکات و بڵێت له ڕابردووش‌دا " لبیک یا خومه‌ینی "مان کردبوویه دروشمی خۆمان . بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه:-
https://werash.wordpress.com/2010/02/03/6/3- پێویسته وتاری یادکردنه‌وه‌که له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه بخوێندرێته‌وه که شانازی به ئێرانی بوونی خۆیه‌وه بکات ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش کاک مسته‌فای هیجری شیاوترین که‌سه ، هه‌ولێری گوته‌نی " چ قه‌یدییه " خۆ له ڕابردووش‌دا خۆتان له هه‌موو ئێرانییه‌ک پێ ئێرانی‌تر بوو .
4- بێگومان یادکردنه‌وه‌یه‌کی وه‌ها گرنگیش به‌بێ پیاهه‌ڵدان نابێت ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش کاک سه‌ڵاحی موهته‌دی سه‌نگی مه‌حه‌که ، چونکه کۆنه ساواکیه‌کان ئه‌زمونێکی زۆریان هه‌یه له پیاهه‌ڵگوتندا ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که کاک سه‌ڵاح ده‌توانێت پیاهه‌ڵگوتنه‌کان بکاته نووسین که به‌ڵگه‌یه‌ک ده‌بێت بۆ سه‌رکه‌وتووی یاده‌وه‌ری مه‌رگی خومه‌ینی . بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
http://werash.wordpress.com 5- به باوه‌ڕی من کاک عه‌بدوڵای موهته‌دیش خۆی ئاماده بکات بۆ به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووان ، چونکه جگه له‌وه‌ی کاک عه‌بدوڵا زمانی فارسیه‌که‌ی زۆر به‌هێزه له هه‌مان کاتدا که‌سێکی ده‌ره‌به‌گه و ده‌ره‌به‌گه‌کانیش له دیوه‌خان ڕازاندنه‌وه و زمانلووسیدا گره‌ویان له شه‌یتان بردۆته‌وه . بڕوانه ئه‌م لینکه :-
http://rastyekan.mihanblog.com/post/66- خۆ ئه‌گه‌ر بێت و کاک حوسێنی یه‌زدانپه‌ناش گوڵاو بپرژێنێت به‌سه‌ر ئاماده‌بواندا ئه‌وا زۆر سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت ، چونکه هێنده‌ی گوڵاو پڕژاندووه به‌سه‌ر هه‌زار پیاوه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌دا که هیچ که‌مایه‌سیه‌ک ناهێنێت له‌و کاره‌دا .
7-ه هه‌رچی کاک خالد عه‌زیزیشه بۆ ئه‌وه‌ی له کاروان دوا نه‌که‌وێت و داواکاریه ستراتیژیه‌که‌ی " که له ماده‌کانی 15 و 19ی ده‌ستوری کۆماری ئیسلامی‌دا خۆلاسه کراوه‌ته‌وه " سه‌ربگرێت ئه‌وا ده‌بێت ئه‌رکی کۆکردنه‌وه‌ی سفره‌ی خوانی ئاماده‌بوان له ئه‌ستۆ بگرێت . بڕوانه ئه‌م لینکه :-
http://www.peshmergekan.com/index_a.php?id=5730بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر یادکردنه‌وه‌ی 22هه‌مین ساڵڕۆژی مه‌رگی خومه‌ینی له شاره‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه :-
http://rojhelattimes.org/read.php?id=3114
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست