چۆن ڕاستیه‌کان هه‌ڵسه‌نگێنین ؟
Saturday, 02/05/2009, 12:00
به‌شی دووه‌م - به‌راوردکردنی کوردستان و هیندوستان له چ ڕوویه‌که‌وه ؟
به‌ڕێز دکتۆر جه‌عفه‌ر حه‌سه‌نپوور دوو ڕێگه ده‌ستنیشان ده‌کات بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی ئه‌ویش ڕێگه‌ی دیموکراتیانه له شێوه‌ی هیندوستان و ڕێگه‌ی ڕادیکالانه له شێوه‌ی ڤێتنام ، له هه‌مان کاتدا ڕێگه‌ی دیموکراتیانه‌ی شێوه‌ی هیندوستانی به‌لاوه په‌سه‌نده . بڕوانه به‌شی سێیه‌می بابه‌ته‌که‌ی د. جه‌عفه‌ر حه‌سه‌نپوور له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا :-
http://www.helwist.com/Hesenpor/Parlman%20Bashor/15%20%20%20parlman%203.htm
هیندوستان سه‌رده‌مانێک داگیرکراوی به‌ریتانیا بوو ، هیندوستان له هه‌ره باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی کیشوه‌ری ئاسیا و به‌ریتانیاش له هه‌ره باکووری خۆرئاوای کیشوه‌ری ئه‌وروپایه ، واته به هیچ شێوه‌یه‌ک سنوورێکی هاوبه‌ش له نێوانی هیندوستان و به‌ریتانیادا نه‌بوو تاوه‌کو سنووری جوگرافیایی هیندوستان بشێوێنێت .
هیندوستانی ڕابردوو هه‌ردوو وڵاتی پاکستان و به‌نگلادیشیشی له‌گه‌ڵدا بوو که به نیمچه کیشوه‌ری هیندوستان(شبه القارە الهندیە) به‌ناوبانگ بوو ، که ڕووبه‌ره‌که‌ی 4.227.356 کم2 بوو که ئه‌م ڕووبه‌ره‌ش 32 هێنده‌ی به‌ریتانیا ده‌بوو ، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی که چڕی دانیشتوانی هیندوستانیش ده‌یان هێنده‌ی چڕی دانیشتوانی به‌ریتانیا ده‌بوو . له هه‌مان کاتدا به‌ریتانیا سه‌دان وڵاتی دیکه‌شی داگیرکردبوو (به‌ریتانیا ئه‌و وڵاته بوو که خۆر له‌سه‌ر ئاڵاکه‌ی ئاوا نه‌ده‌بوو) ، به‌ڵام گریمان به‌ریتانیا ته‌نها هیندوستانی ئێستاشی داگیرکردبێت (واته به‌بێ بوونی پاکستان و به‌نگلادیشیش) که هێشتا ڕووبه‌ری خاک و ڕێژه‌ی دانیشتوانی هیندوستان ده‌یان هێنده‌ی ڕووبه‌ری خاک و ڕێژه‌ی دانیشتوانی به‌ریتانیایه .
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیندوستانیه‌کان مانگرتنێکی نیوهناچڵیشیان ئه‌نجام بدایه ئه‌وا به هه‌موو به‌ریتانیا کۆنترۆڵ نه‌ده‌کرا ، واته ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی به‌ریتانیا به گه‌وره و بچوکه‌وه خۆیان چه‌کدار بکردایه نه‌یانده‌توانی هه‌م خاکی هیندوستان پڕبکه‌نه‌وه و هه‌م کۆنترۆڵی چاره‌کێکی هیندوستانیشیان بکردایه . خۆ ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌ر هیندوستانییهک ته‌نها به‌ردێکی به‌ڕووی داگیرکه‌ردا بهاویشتایه ئه‌وا ئاسه‌واری به‌ریتانیایان له هیندوستان نه‌ده‌هێڵا .
هیندوستان له ڕووی ئاینه‌وه هاوشێوه‌ی به‌ریتانیا نه‌بوو ، واته جیاوازی ئاینیش هۆکارێکی دیکه بوو که هیندوستانیه‌کان دووربخاته‌وه له به‌ریتانیا . ته‌نانه‌ت هیندوستان و پاکستان و به‌نگلادیش که هه‌رسێکیان یه‌ک نه‌ته‌وه‌ن و ته‌نها جیاوازییه‌ک که له نێوانیاندا هه‌یه بریتییه له جیاوازی ئاینی که‌چی بوویه هۆی ئه‌وه‌ی که یه‌کتری قبووڵ نه‌که‌ن و له یه‌کتری جیا ببنه‌وه ، ئه‌ی ده‌بێت چۆن نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاواز ڕه‌گه‌ز و جیاواز ئاینی دیکه‌ی بۆ قبووڵ بکرێت ؟
به‌ریتانیا هیچ کاتێک هیندوستانی به به‌شێک له خاکی خۆی پێناسه نه‌ده‌کرد و نکۆڵیشی له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تییان نه‌ده‌کرد و هه‌موو مافێکی فهرههنگیشیانی ده‌پاراست و زمانی ئینگلیزیشی دانهدهسهپاند به‌سه‌ریاندا ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که به‌ریتانیا هیچ کاتێک ئینگلیزی نه‌ده‌هێنایه خاکی هیندوستانه‌وه و له شوێنی دانیشتوانه ڕه‌سه‌نه‌که‌ی نیشته‌جێیان بکات . ئه‌م کۆمه‌ڵه هۆکاره ببوویه هۆی ئه‌وه‌ی که له هه‌موو کاتێکدا به‌ریتانیا حساب بۆ داخوازیه دیموکراتیه‌کانی هیندوستان بکات و نه‌توانێت وه‌ها به ئاسانی هیندوستان بهاوێژێته ده‌ره‌وه‌ی هاوکێشه ساسیه‌کانی خۆیه‌وه .
ئایا ده‌بێت چ له یه‌کچوونێک له نێوان کوردستان و هیندوستاندا هه‌بێت تاوه‌کو خه‌باتێکی هاوشێوه‌یان بۆ دیاری بکرێت ؟ له کاتێکدا کوردستان نه‌ک هه‌ر داگیرکراوی یه‌ک داگیرکه‌ر نییه به‌ڵکو داگیرکراوی یه‌ک نه‌ته‌وه‌ش نییه واته داگیرکراوی چه‌ندین داگیرکه‌ر و چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی جۆراوجۆریشه ، داگیرکه‌ره‌کانیش نه‌ک هه‌ر خۆیان به داگیرکه‌ر نازانن به‌ڵکو خۆیان به خاوه‌نی شه‌رعی کوردستان ده‌زانن و سنووری جوگرافی کوردستانیشیان به‌جۆرێک شێواندووه که هه‌تاوه‌کو کوردان خۆشیان نه‌زانن که سنووره‌که‌یان له کوێدا ده‌ست پێده‌کات و له کوێشدا کۆتایی دێت .
داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان هه‌مان ئاینی زۆرینه‌یه‌کی زۆری کوردانیان هه‌یه و له ڕێگه‌ی ئایدۆلۆژیای ئیسلامیشه‌وه توانیویانه به‌شێکی هێجگار زۆری کوردان بخه‌نه خزمه‌تی خۆیانه‌وه و چۆنیان بوێت وه‌ها دژ به نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌کاریان بهێنن .
سنووری داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان هاوسنووره له‌گه‌ڵ کوردستان و به‌و هۆیه‌شه‌وه توانیویانه تۆپۆگرافیای کوردستان بشێوێنن و کوردان له شوێنی خۆیان ده‌ربکه‌ن و ڕه‌گه‌زی خۆیانیان له شوێن نیشته‌جێ بکه‌ن .
داگیرکه‌رانی کوردستان زمانی خۆیانیان داسه‌پاندووه به‌سه‌ر زمانی کوردی‌دا و نکۆڵی نه‌ک هه‌ر له ناسنامه‌ی کوردی ده‌که‌ن به‌ڵکو نکۆڵی له بوونی کوردانیش ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت ناولێنانی کوردیش له‌سه‌ر زارۆکان قه‌ده‌غه ده‌که‌ن و هه‌موو فه‌رهه‌نگ و دابونه‌ریتێکی نه‌ته‌وایه‌تیشیان لێ زه‌وت کردووین .
داگیرکه‌رانی کوردستان له په‌یوه‌ندیکردنی به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ جیهاندا و به‌شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌موو جیهانیان کردۆته پشتیوانی خۆیان دژ به کوردان به‌ڵام به‌ریتانیای ڕابردوو له‌لایه‌ن هه‌موو گه‌لانی جیهانه‌وه دژایه‌تی ده‌کرا به حوکمی داگیرکاریه‌کانی .
خۆ ئه‌و ڕاپه‌ڕینانه‌ی که له‌باکووری کوردستان ئه‌نجام ده‌درێن ئه‌گه‌ر له هیندوستانی ڕابردوودا ئه‌نجام بدرایه ئه‌وا نه‌ک هه‌ر له هیندوستاندا به‌ڵکو له خودی به‌ریتانیاشدا ئینگلیزیان ده‌ته‌زاند .
کاتێک هه‌موو شێوازێکی نکۆڵیکردن له‌سه‌ر ئێمه‌ی کورده‌واری پیاده‌بکرێت و داگیرکهرهکانیشمان جگه له زمانی چه‌ک و داپڵۆسین و وێرانکاری زیاتر هیچ زمانێکی دیکه‌یان بۆ قبووڵ نه‌کرێت ئه‌وا ده‌بێت هه‌موو شێوازه‌کانی خه‌باتیش دژیان به‌ڕێوه بچێت به‌ڵام نه‌ک خه‌باتێک که تانها له کوردستاندا قه‌تیس بمێنێت به‌ڵکو ده‌بێت ماڵی دوژمنیش بشێوێنرێت و شه‌ڕی ئابووریه‌که‌شی بکرێت (نامه‌وێت زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م جۆره خه‌باته بدوێم له‌به‌رئه‌وه‌ی له ڕابردوودا له زنجیره وتارێکی پێنج به‌شیدا له ژێر ناوی "له‌گه‌ڵ هه‌ر لاوازبوونێکی داگیرکه‌راندا دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی گونجاوه" له ماڵپه‌ڕی دیمانه‌دا له سه‌ره‌تای ساڵی 2007دا بڵاوکراوه‌ته‌وه) .
بڕوانه ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه :-
ب
به‌شی دووه‌م:-
http://www.dimane.com/index.php?misc=search&subaction=showfull&id=1172867954&archive=1175201489&cnshow=news&start_from=&
به‌شی سێیه‌م
http://www.dimane.com/index.php?misc=search&subaction=showfull&id=1173467287&archive=1175201852&cnshow=news&start_from=&
به‌شی چواره‌م:-
http://www.dimane.com/index.php?misc=search&subaction=showfull&id=1174069953&archive=1175201886&cnshow=news&start_from=&
تێکشکاندنی هێزه کوردیه‌کانی له ڕابردوودا له به‌رامبه‌ر هێزی داگیرکاری‌دا بریتی بووه له تێکشکاندنێکی سیاسی نه‌ک سه‌ربازی ، ئه‌گه‌ر کرده‌وه سه‌ربازیه‌کان په‌یوه‌ست بووبێت به جه‌ماوه‌ره‌وه ئه‌وا جه‌ماوه‌ر هیچ کاتێک درێغی له‌و شێوه خه‌باته نه‌کردووه و به سهدانههزار قوربانی داوه و هه‌میشه‌ش سه‌رکه‌وتنی له‌و ڕێگه‌یه‌وه به‌ده‌ست هێناوه . به‌ڵام تێکشکاندنه‌کانی کوردان له به‌رامبه‌ر دوژمنان‌دا بریتی بووه له تێکشکاندنێکی سیاسی وه‌ک {نه‌گونجاندنی کاتی گفتوگۆ و شه‌ڕکردنه‌وه - نه‌زانینی زمانی دیپلۆماتی به هه‌ند نه‌گرتنی شه‌ڕی ئابووری و ده‌روونی فه‌رامۆشکردنی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری پشتگوێخستنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه - نه‌بوونی هاوده‌نگی هێزه‌کان خۆ خزاندنه باوه‌شی داگیرکه‌ره‌کانی دیکه‌وه - شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان له جه‌ماوه‌ر و درکاندنی هه‌موو نهێنیه‌کانیش بۆ دوژمنان و ...هتد} که ئه‌م شێوه خه‌باته‌ش په‌یوه‌ست بووه به سه‌رکرده‌کانه‌وه ، واته لاوازی ئێمه له به‌رامبه‌ر دوژمنان‌دا بریتی بووه له لاوازی یاخود ڕاستتر بڵێم نه‌بوونی سه‌رکرده‌ی سیاسی و ئه‌نجامی نه‌بوونی سه‌رکرده‌ی سیاسیش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که له لووتکه‌ی به‌هێزیدا جاڕی ئاشبه‌تاڵ بده‌ین .
ئه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی کوردی به‌ڕێوه بردووه له باشووردا بریتی بووه له بارزانی و تاڵه‌بانی ، یه‌که‌میان ته‌واو خێڵه‌کایه‌تی و دووه‌میان ته‌واو دروستکراوی دوژمنان .
که‌سانی سه‌رۆک خێڵیش زیاتر له بیری به‌رژه‌وه‌ندی خێڵه‌کایه‌تی خۆیاندان نه‌ک له بیری چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ، خۆ ئه‌گه‌ر بیکه‌ینه ئیجباری له نێوان "سه‌رۆکایه‌تی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆی دوور له خێڵه‌کایه‌تی و بنه‌ماڵه‌یی" و "سه‌رۆکایه‌تی خێڵێکی بنه‌ماڵه‌یی له کوردستانێکی داگیرکراوی وێرانکراودا" ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه به‌شی دووه‌میان په‌سه‌ندکراوی بارزانی ده‌بێت ، واته مانه‌وه‌ی به سه‌رۆک عه‌شیره‌تێکی به‌هێز زۆر به گرنگتر ده‌زانێت وه‌ک له مانه‌وه‌ی به سه‌رۆکایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کی دوور له عه‌قڵیه‌تی عه‌شایه‌ری ، هه‌ر ئه‌م هۆکاره‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌موو میلله‌تی کورد بخاته خزمه‌تی بنه‌ماڵه‌یی خۆیه‌وه له پێناوی زیاتر پاراستنی بنه‌ماکانی عه‌شایه‌ری خۆیدا .
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ناوه‌ڕۆکی تاڵه‌بانیش بزانین ئه‌وا ته‌نها به‌شێکی زۆر که‌م له کرده‌وه و لێدوانه‌کانی خودی خۆی به‌ڵگه نه‌ویسته بۆ گرێدراویه‌کانی به دوژمنانه‌وه . تاڵه‌بانی ده‌ڵێت (کۆماری ئیسلامی ئێران 3جار له نه‌بوونه‌وه یه‌کێتی دروستکردۆته‌وه ، ئه‌گه‌ر یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ماسی بێت ئه‌وا کۆماری ئیسلامی ئێرانیش دهریاکهیهتی و به‌بێ بوونی ئه‌م ده‌ریایه ناتوانین ته‌نها ڕۆژێکیش بژین) . خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه باس له گرێدراویه‌کانی تاڵه‌بانی به داگیرکه‌ره‌کانی دیکه‌شه‌وه نه‌که‌ین و ته‌نها باس له ئێرانی ئیسلامی بکه‌ین ئه‌وا ده‌بێت بزانین که هیچ کاتێک کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵناستێت به سازکردنی لایه‌نێک ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی کوردان‌دا بێت . چونکه ئه‌م پیشه‌یه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران پیشه‌ی هه‌موو داگیرکه‌رێکه بۆ زیاتر کۆنترۆڵکردنی نه‌ته‌وه‌ی داگیرکراو .
له ڕابردووش‌دا حیزبی به‌عس له‌م جۆره پارتانه‌ی هه‌م بۆ باشوور و هه‌م بۆ ڕۆژهه‌ڵاتیش دروست ده‌کرد که نموونه‌که‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان(مه‌به‌ست له حیزبه‌که‌ی ماڵی بارزانی نییه) و حیزبی شۆڕشگێڕی کوردستانی دروستکرد له باشووردا و سوپای ڕزگاری و گروپی سالار جافیشی دروستکرد له ڕۆژهه‌ڵاتدا .
ده‌بێت ئێمه به‌دوای چاره‌سه‌ری ئه‌و لاوازیانهدا بگه‌ڕێین که دووچاری هاتووین نه‌ک واز له خاڵه به‌هێزه‌کانی خۆمان بهێنین . خاڵه لاوازه‌کانیش بریتی بووه له نه‌بوونی سه‌رکرده و لاوازی سیاسیمان . له هه‌مان کاتدا خه‌باتی چه‌کداریش چه‌نده سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنابێت هێنده‌ش بۆته هۆی وێرانکردنی کوردستان که هۆکاری ئه‌مه‌ش هه‌ر لاوازی سیاسیمان بووه ، له‌به‌رئه‌وه نابێت خه‌باتی چه‌کداری ته‌نها له کوردستاندا قه‌تیس بمێنێت و ماڵی دوژمنیش فه‌رامۆش بکه‌ین به‌ڵکو ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی که‌میش بێت ده‌بێت ئاژاوه له ماڵی دوژمنیشدا ساز بکرێت .
خۆشبه‌ختانه له ڕۆژگاری ئیمڕماندا زۆربه‌ی لاوازیه‌کان له باکووری کوردستاندا به‌ره‌و چاره‌سه‌ری ده‌چێت و هه‌ر ئه‌م هۆکاره‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که دوژمن په‌نا بۆ هه‌موو هێزێک ببات له پێناوی زیاتر مانه‌وه‌ی وه‌کو داگیرکه‌رێک .
ئه‌گه‌ر تێکشکاندنی ڕابردوومان له به‌رامبه‌ر دوژمنان‌دا تێکشکاندنێکی ساسی بووبێت ئه‌وا پێویسته به دوای چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و شێوازه سیاسییه‌دا بچین نه‌ک واز له شێوازێک بهێنین که هۆکاری ئاشبهتاڵکردنمان نه‌بووبێت له ڕابردوودا که ئه‌و شێوازه‌ش شێوازی زه‌بروزه‌نگی شۆڕشگێڕانه‌یه ، له‌به‌رئه‌وه هه‌ر جۆره دوورکه‌وتنه‌وه‌یه‌ک له شێوازێکی خه‌باتکردن کاریگه‌ری نێگه‌تیفیشی ده‌بێت له‌سه‌ر شێوازه‌کانی دیکه و مردنی به‌رخۆدان و سه‌رگه‌ردانی نه‌ته‌وه‌که‌مانی به‌دوادا دێت ، که باشترین نموونه‌ش دیموکراته‌کان و کۆمه‌ڵه‌کانه . که به‌هۆی وازهێنانیان له خه‌باتی چه‌کداری هه‌موو شێوازه‌کانی دیکه‌ی خهباتکردنیشیان به‌ره‌و لاوازی چووه .
کاتێک دوژمن هیچ مافێکت نه‌سه‌لمێنێت و هه‌موو شێوازێکی توانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیشمان له‌سه‌ر پیاده بکات ، ئه‌وا نابێت بێده‌نگبوون به بنچینه بگرین و هانابهرین بۆ فه‌رهه‌نگی کوڕوزانه‌وه و پاڕانه‌وه .
درێژه‌ی هه‌یه.....
01-05-2009
هۆڵاند
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست