پیشه‌ی مرۆڤه‌کان و باسکردنی ڕاستیه‌کان دوو شتی له‌یه‌ک جودان
Monday, 23/08/2010, 12:00
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی دیمانه‌که‌ی "عیرفان قانعی فه‌رد" له‌گه‌ڵ گۆڤاری لڤین هه‌ڵایه‌کی هێجگار گه‌وره‌ی نایه‌وه ، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدار و هه‌وادارانی پارتییه‌وه و پاشانیش له‌لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی که به گوته‌ی خۆیان هێنده‌ی نیوه‌ی کورد پێڵاویان له کوردایه‌تیدا دڕیوهتهوه و به کرده‌وه‌ش جگه له ده‌رده‌سه‌ری و ماڵوێرانی کوردان زیاتر ئه‌وا هیچ شتێک له هه‌گبه‌یاندا به‌دی ناکرێت ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که که‌سانێکی زۆر هه‌ست پاکیش خاوه‌نی هه‌ڵوێستی جۆراوجۆر بوون له‌سه‌ر گوته‌کانی قانعی فه‌رد که هه‌ندێکیان له‌ژێر کاریگه‌رێتی پارت و ڕێکخراوه‌کاندا هه‌ڵوێستی نه‌رێنیان نیشاندا و هه‌ندێکیشیان له دژایه‌تی ئه‌و لایه‌نانه‌وه هه‌ڵوێستی ئه‌رێنیان نواند .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به چاوێکی دوور له سۆز و ئه‌ویندارییه‌وه بڕۆینه نێو ناوه‌ڕۆکی ڕووداوه‌کانه‌وه ئه‌وا ده‌بێت قبووڵی ئه‌و ڕاستییه بکه‌ین که کرده‌وه‌کانی ڕابردوو هه‌م سه‌نگی مه‌حه‌که و هه‌م کلیلیشه بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌کانی داهاتوو که لێیه‌وه بچینه نێو ڕاستینه‌ی ڕووداوه‌کان . له هه‌مان کاتدا ده‌بێت ددان به‌و ڕاستییه‌شدا بنێین که پیشه‌ی مرۆڤه‌کان و گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان دوو شتی ته‌واو له‌یه‌ک جودان ، چونکه پێده‌چێت که که‌سێک پیشه‌ی به‌کرێگیراوێتی په‌سه‌ند بکات و ئاگاداری زۆر ورده‌کاریش بێت و باس له ورده‌کاریه‌کانیش بکات به‌و جۆره‌ی که هه‌یه ، هه‌روه‌ها پێده‌چێت که که‌سانێکیش خاوه‌ن پیشه‌یه‌کی شۆڕشگێڕێتی بن به‌ڵام هه‌م نه‌وێرن باس له ڕاستی ڕووداوه‌کان بکه‌ن و هه‌م به‌هۆی هه‌ستی سۆزدارییه‌وه ڕاستیه‌کانیش بشارنه‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک جار چه‌واشه‌کاریش بکه‌ن .
بۆ نموونه که‌سێکی وه‌کو عیسا پژمان له‌لای زۆربه‌مان ناسراوه که که‌سێکی به‌کرێگیراو بووه و ته‌نانه‌ت خودی خۆشی ئه‌و ڕاستییه‌ی نه‌شاردۆته‌وه که له ڕابردوودا ساواکی بووه و له ڕۆژگاری ئیمڕۆشدا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران قبووڵم بکات ئه‌وا ئاماده‌م که بچم به ته‌مه‌نێکی 87 ساڵییه‌وه بکه‌ومه خزمه‌تی ، هه‌رچه‌نده من گومانم له‌وه‌دا نییه که عیرفان قانعی فه‌ردیش که‌سێکی ئیتڵاعاتییه . به‌ڵام ئایا هه‌ر که‌سێک ئه‌گه‌ر له ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کاندا جێگای گرت ئیتر نابێت بڕوا به هیچ گوته‌یه‌کیان بکرێت ئه‌گه‌ر به به‌ڵگه‌شه‌وه بێت ؟
ئه‌گه‌ر ئێمه خۆمان له گێلی نه‌ده‌ین و شڕۆڤه‌ی ڕووداوه‌کان بکه‌ین ئه‌وا ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستییه‌ی که هێنده‌ی عیسا پژمانه‌کان و قانعی فه‌رده‌کان خاوه‌نی ڕێز بوون له‌لای بارزانی و تاڵه‌بانی ئه‌وا نه هیچ خانه‌واده‌یه‌کی شه‌هیدان و نه ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ی کوردیش خاوه‌نی ئه‌و ڕێزه نه‌بوون ، هه‌روه‌ها هێنده‌ی ئه‌و که‌سانه‌ش له ده‌ست تێکهڵاویهکانی ئه‌و به‌رپرسانه ده‌زانن له‌گه‌ڵ داگیرکه‌راندا و چاوپێکه‌وتنیشیان له‌گه‌ڵیاندا سازداوه ئه‌وا هیچ کوردێک هێنده له که‌ین و به‌ینه‌کانیان نازانێت و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی خانه‌واده‌کانیشیان هێنده دیداریان له‌گه‌ڵیاندا ساز نه‌داوه .
هه‌روه‌ها ته‌واوی په‌یوه‌ندیه‌کانی لایه‌نه کوردیه‌کان به‌گشتی و پارتی و یه‌کێتیش به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کانی داگیرکه‌راندا بووه و ده‌زگای هه‌واڵگریش کاتێک ئاماده ده‌بێت په‌ره به په‌یوه‌ندیه‌کانی بدات که لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بخاته ژێر کۆنترۆڵی خۆیه‌وه و وه‌کو داشی شه‌تره‌نج گه‌مه‌ی پێ بکات ، واته ئه‌و ده‌زگایانه‌ی که عیسا پژمانه‌کان و قانعی فه‌رده‌کان جێگه‌یان تێدا گرتووه ، به حوکمی ئه‌و جێگه هه‌ستیارانه‌ش (ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کان) بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که که‌سانێکی وه‌کو عیسا پژمان و عیرفان قانعی فه‌رد له هه‌ر که‌سێک زیاتر ئاگاداری سه‌رکردایه‌تیه ساتوسه‌وداکه‌ره‌کان بوون و له هه‌موو که‌سیش زیاتر خاوه‌نی به‌ڵگه‌ی حاشا لێنه‌کراون .
ته‌نانه‌ت به‌شێک له به‌رپرسه یه‌که‌میه‌کانی ئه‌و حیزبانه‌ی که که‌وتوونه‌ته پاکانه‌کردن بۆ بارزانی ددان به‌و ڕاستیه‌دا ده‌نێن و ده‌ڵێن (ئه‌گه‌ر عیرفان قانعی فه‌رد سه‌ر به ده‌زگای هه‌واڵگری ئیتڵاعات نه‌بێت چۆن ده‌ستی به‌و هه‌موو به‌ڵگه‌نامانه‌دا ده‌گات که له‌لای کۆماری ئیسلامی ئێران پارێزراوه) ، هه‌ر له ناوه‌ڕۆکی گوته‌ی ئه‌م به‌رپرسه یه‌که‌میانه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستیه‌ی که ئه‌و گوتانه‌ی که قانعی فه‌رد له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی بارزانی و قازی محه‌مه‌د درکاندوویه‌تی زۆر له ڕاستیه‌وه نزیکن و خودی ئه‌و به‌رپرسانه‌ش ده‌زانن که ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه بوونیان هه‌یه و له‌لای کۆماری ئیسلامی ئێران پارێزراون .
گرفتاری ئێمه‌ی کورده‌واری له‌وه‌دا بووه که هه‌ر که‌سێک به‌نێوی کوردایه‌تیه‌وه لێدوانی‌دا ئیتر گرنگ نه‌بووه بۆمان که خوێنی خۆشمانی بۆ بکه‌ینه کاسه‌وه و نه‌ته‌وه‌که‌شمانی بۆ سه‌رگه‌ردان بکه‌ین و هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کیشی هه‌ر به باشه پێناسه بکه‌ین ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک به ڕاستی باسی له پیشه‌که‌ی خۆی کرد و گوتی سه‌ر به فڵانه ده‌زگای هه‌واڵگریم ئیتر هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌کیشی وه‌کو دروستکراو ته‌ماشا ده‌که‌ین و بڕوا به هیچ گوتهیهکیشی ناکه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی که به‌کرێگیراوه .
ئایا خودی ئه‌و به‌رپرسه حیزبیانه ئاگادار نین له‌وه‌ی که هه‌موو ساتوسه‌ودایه‌کی به‌رپرسه حیزبیه‌کان هه‌ر له تاڵه‌بانی و بارزانی و ئه‌وه‌کانی دیکه‌ش ته‌نها له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کانی ده‌وڵه‌تاندا بووه ؟ ئیتر ئه‌گه‌ر که‌سێکیش له‌و ده‌زگا هه‌واڵگریانه باس له ڕووداوه‌کان بکات بۆچی نابێت بڕوای پێ بکرێت ؟
پێویسته ئه‌و به‌رپرسانه باش بزانن که پیشه‌ی مرۆڤه‌کان و گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌کان دوو شتی زۆر له‌یه‌ک جودان ، چونکه عیرفان قانعی فه‌رد جگه له‌وه‌ی که زۆر دیداری له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی و بارزانیدا ئه‌نجام داوه و زۆربه‌ی ڕووداوه‌کانیشی هه‌ر له خودی ئه‌و به‌رپرسانه‌وه زانیوه ته‌نانه‌ت هه‌ر خودی ئه‌و به‌رپرسانه‌ش سه‌رپشکیان کردووه بۆ نووسینه‌وه‌ی ژیان و کرده‌وه‌کانیان ، له هه‌مان کاتدا که‌سێکی وه‌کو عیسا پژمانیش وه‌کو پیشه ساواکی و به‌کرێگیراو بووه به‌ڵام گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌کان هه‌مووی ڕاستینه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه گه‌رموگوڕانه بووه که له‌گه‌ڵ بارزانی و ته‌واوی به‌رپرسه‌کانی دیکه‌شدا هه‌یبووه . ته‌نانه‌ت له ڕۆژگاری ئیمڕۆشدا هه‌ر جار تاڵه‌بانی و بارزانی سه‌ردانی فه‌ڕه‌نسایان کردبێت ئه‌وا به‌ر له هه‌ر که‌سێک سه‌ردانی عیسا پژمانیان کردووه .
له ڕابردووش‌دا زۆر باس له پیلانی کوشنده‌ی به‌رپرسانی یه‌کێتی و پارتی و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش ده‌کرا له‌لایه‌ن ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کانی به‌عسه‌وه ، به‌ڵام ئێمه‌ش به هه‌مان شێوه‌ی ئێستای ئه‌و به‌رپرسه حیزبیانه بڕوامان نه‌ده‌کرد و ده‌مانگوت ئه‌و که‌سانه به‌کرێگیراون و قسه‌کانیان جێگای بڕوا نییه ، کاتێکیش کێشه که‌وته نێوان تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فاوه و که‌مێک له ڕاستیه‌کان ئاشکرا کران ئه‌و کات هه‌موومان له ڕاستی پیلانه‌کان تێگه‌یشتین ، به‌ڵام به حوکمی ناهوشیاریمان ده‌ستخۆشانه‌مان بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌نارد که ڕێگه‌ی نه‌داوه نهێنی زیاتر ئاشکرا بکرێت له‌لایه‌ن ئه‌و دوو زاته‌وه ، ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانین که ئه‌و تهقالایانهی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ ئه‌وه بووه که له‌و نێوانه‌دا به‌شێک له مه‌له‌فی خودی خۆشی ئاشکرا نه‌کرێت .
لێره‌دا چه‌ندین پرسیار دێنه پێشه‌وه :-
1- ئایا ئه‌و به‌رپرسانه‌ی که پاکانه بۆ بارزانی ده‌که‌ن ده‌توانن بڵێن که هیچ په‌یوه‌ندییه‌ک له نێوان بارزانی و ده‌زگای ساواکی حه‌مه ڕه‌زا شای گۆڕکراودا نه‌بووه ؟
2- ئایا ده‌توانن بیسه‌لمێنن که هیچ جۆره په‌یوه‌ندییه‌ک له نێوان سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئیتڵاعات و کۆماری ئیسلامی‌دا ئێران‌دا نه‌بووه ؟
3- ئایا ده‌توانن بڵێن که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی تاڵه‌بانی و بارزانی له‌گه‌ڵ به‌عسی گۆڕکراودا نه‌بووه و ڕووداوه‌کانی 66 و 31ی ئابی 96 درۆ بوون ؟
4- ئایا ده‌توانن بڵێن ده‌ست تێکه‌ڵاوی سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی له‌گه‌ڵ تورکه فاشستهکاندا نه‌بووه و هیچ جۆره هاوئاههنگییهکیشیان له‌گه‌ڵیاندا ئه‌نجام نه‌داوه ؟
5- ئایا ده‌توانن نکۆڵی له‌وه بکه‌ن و بڵێن که سه‌رتاسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌لایه‌ن سه‌رانی پارتی و یه‌کێتییه‌وه داگیر نه‌کراوه‌ته‌وه بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و به سه‌دان و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌شیان له‌و مه‌یدانه‌دا نه‌کوشتووه ؟
6- ئایا ده‌توانن بیسه‌لمێنن که سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی نه‌بوون به به‌شێک له پیلانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و چاوساخی پێش سوپا دڕندهکهشی نه‌بوون بۆ دوورترین شوێنی باشووری کوردستان ؟
7- ئایا ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌توانن چاوی خۆیان بنوقێنن له ڕاستی سه‌ردانه‌که‌ی خوالێخۆشبوو مسته‌فا بارزانی بۆ لای شای ئێران که ته‌نها 3 ڕۆژ بوو پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له سێداره درابوو ؟
8- ئایا که‌سانی وه‌کو سلێمانی موعینی و مه‌لا ئاواره له که‌سه هه‌ره نزیکه‌کانی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د نه‌بوون که به ده‌ستی بارزانی تیرۆر کران و ته‌رمه‌کانیشیان ڕاده‌ستی ساواک کرایه‌وه ؟
9- ئایا ئه‌و به‌ڕێزانه ئاگاداری ئه‌وه نین که سه‌ری زمان و بنی زمانی سه‌رانی پارتی گوته‌ی ناشیرین بوو به حیزبی دیموکرات و نازناوی سهدداملوشیان به باڵای قاسملودا دابڕیبوو ؟
10- ئه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه چ به‌ڵگه‌یه‌کیان هه‌یه که مه‌لا مسته‌فاش سوکایه‌تی به قازی محه‌مه‌د نه‌کردووه ؟
له کۆتایدا ده‌ڵێم ، ئه‌گه‌ر گوته‌کانی قانعی فه‌ردیش له‌سه‌ر بارزانی ڕاست نه‌بوویایه ئه‌وا هیچ کاتێک سه‌رانی پارتی وه‌ها به خێرایی هه‌ڵوێستیان وه‌رنه‌ده‌گرت ، چونکه مه‌ترسیدارترین شت له‌لای سه‌رانی پارتی درکاندنی ڕاستیه‌کانه له‌سه‌ر خودی بنه‌ماڵه ، ته‌نانه‌ت کاتێک دکتۆر تاهیر عه‌بدول ستاری ته‌مه‌ن 76 ساڵه‌ش هه‌ندێک ڕاستی له‌سه‌ر بارزانی درکاند له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا تیرۆریان کرد .
من ده‌ڵێم با به‌کرێگیراوه‌کان وه‌کو به‌کرێگیراو ببینین به‌ڵام با هه‌موو گوته‌یه‌کی بهڵگهداریشیان نه‌خه‌ینه خانه‌ی درۆ و ده‌له‌سه‌وه ، چونکه ئه‌و به‌کرێگیراوانه زیاتر له هه‌ر که‌س له په‌یوه‌ندی و دیدار و گفتۆگۆدا بوون له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌کێتی و پارتیدا و زیاتر له هه‌ر که‌سیش له ورده‌کاریه‌کانیان شاره‌زان . کاتێکیش ئه‌و گوتانه ده‌ڵێن که به‌رپرسه‌کان خۆیان له ژیاندان و درۆش ته‌نها له دوای مردوان ده‌کرێت نه‌ک له دوای زیندوان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست